وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

عێراقی دوای گشتپرسی

لەلایەن زوبێر رەسوڵ 12/1/2018
زوبێر رەسوڵ
زوبێر رەسوڵ

یەكێك لە سەرەكیترین كێشە بونیادییەكانی دەوڵەتی عێراق هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە تا رووخانی لە 2003دا و پاش رووخانیشی، بریتی بووە لە كێشەی بونیاتنانی نەتەوەیەك (Nation building) كە خۆی بە عێراقی بزانێت، واتا دروستكردنی ناسنامە و دواتریش ئیندیماجكردنی (Integration) پێكهاتە جیاوازەكانی عێراق لە قاڵبی دەوڵەتی تازەدا، ئینجا ئەمە چ كێشەی كورد بێت یان ململانێی نێوان ئاینزاكانی تر، بە تایبەتیش كێشەی مەزهەبی و سیاسی نێوان شیعە و سوننە. ئەم دۆخە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، نە نوخبە سیاسییەكانی عێراق توانیویانە بەرجەستەی بكەن، نە وڵاتە ئیقلیمی و زلهێزەكانیش. 

گەشەكردنی خێرای داعش و دابڕاندنی یەك لەسەر سێی خاكی عێراق لە 2014 و هەروەها ئەنجامدانی ریفراندۆمیش لەلایەن كوردەوە، هەر بەرهەمی ئەو نائومێدییە بوو كە هەریەكە لە سوننە و كورد بەرامبەر عێراقی دوای 2003 هەیانبوو. رووخانی رژێمی بەعس دەرفەتێكی باش بوو بۆ ئەوەی نوخبەی سیاسیی عێراقی ئەو هەڵەیە راستبكەنەوە و ناسنامەیەكی فراوانتر ببەخشن بە گەلانی عێراق بۆ ئەوەی ئینتیمای عێراقیبوون بگەڕێننەوە بۆ دەوڵەتی عێراق. بۆیە جۆرێك لە ساویلكەیی سیاسییە گەر پێمانوابێت هەموو ئەو كێشە سیاسیانەی دوای ریفراندۆم هاتنە ئاراوە هۆكارەكەی تەنیا ریفراندۆم بووە. 

دەسەڵاتدارانی عێراق لە چەندین بۆنەدا پێش ریفراندۆمیش ئەوەیان نەشاردووەتەوە كە بەهەر جۆرێك بێت دەبێت ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان بۆ باوەشی بەغدا بگەڕێنەوە. ئەگەرچی بەپێی دەستوور دەبووایە لە ساڵی 2007 ئەو ناوچانە لە رێگای پرۆسەی ئاساییكردنەوە و دواتریش راپرسی یەكلایی كرابانەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی عێراق بە مەبەست كە دووریش نییە بەهۆی گوشاری وڵاتانی ناوچەكەوە بووبێت، پرۆسەی چارەسەكردنی كێشەی ئەو ناوچانەیان دواخست. هەردوو هێزە سیاسییەكانی كوردیش (پارتی و یەكێتی) بەشێك لەو بەرپرسیارێتییەیان بەردەكەوێت، بەڵام ئەوە ناچێتە ئەقڵەوە كە كورد رێگر بووبێت لەبەردەم جێبەجێكردنی ماددەی 140. دواخستنی رزگاركردنی حەویجەش لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە بۆ ئەوەی گشت هێزەكانیان لە نزیك كەركووك كۆبكەنەوە، بەشێكی تری ئەو پلانە بوو.

هەرچۆنێك بێت پرۆسەی ریفراندۆم ئەو دەرفەت‌ و پاڵپشتییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەی بۆ عێراق رەخساند كە ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە ژێر دەستی خۆی، نەك هەر ئەمە، بەڵكو ئەو چانسەشی بە حەیدەر عەبادی بەخشی كە وەبەرهێنانی زۆری پێوە بكات‌ و وەك پاڵەوانێكی نیشتمانی لای عەرەبە عێراقییەكان و عەرەبی دەرەوەی عێراقیش دەركەوێت. 

شكستهێنانی پرۆسەی ریفراندۆم و دواتریش لاوازبوونی هەرێمی كوردستان لەڕووی ئابووری و سیاسی و سەربازی و دیبلۆماسیشەوە، جارێكی تر چانسێكی زێڕینی بە عێراق و لە سەرووی هەمووشیانەوە بە كاراكتەری سیاسی عەبادی بەخشی كە بتوانێت كورد دووبارە بگەڕێنێتەوە ناو چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق، بە تایبەتیش لە كاتێكدا كە بێمتمانەیی تاكی كورد بەسەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان گەیشتە نزیك سفر. تا ئاستێك دەتوانم بڵێم زۆرینەی كورد دڵنیا بوون لەوەی دوو هێزە سەرەكییەكە و ململانێكانی نێوانیان رێگرن لەبەردەم دەستەبەركردنی ماف و بەرژەوەندییەكانی هەرێم. وەك خۆشم دەتوانم بڵێم كە 16ی ئۆكتۆبەر بەرئەنجامی فەشەلی مۆدێلی حوكمڕانی دوو حیزبی بوو لە هەرێمدا، ئیتر ئەستەمە هیوایەك لەسەر ئەو فۆرمە بنیات بنرێت لە داهاتوودا. 

ئەم دۆخەی دوای ریفراندۆم كەشێكی سیاسی باشی سازاند بۆ دەسەڵاتدارانی بەغدا و حكومەتی زۆرینە شیعە بۆ ئەوەی كورد وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی و یاخی لە عێراقی یەكپارچەدا ئاشتبكاتەوە، حكومەتی بەغدا تەواوی ئەو میكانیزمە یاسایی و سیاسی و ئابوورییانەی لەبەردەست بوون تا ئێستاش بۆ ئەوەی ئەم رۆڵە بگێڕێت، وەك ناردنی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی هەرێم، تەرخانكردنی بودجە بۆ هەرێم و گەڕاندنەوەی سەقامگیری‌ بۆ ئەو ناوچانەی كە كەوتنەوە دەست بەغدا و... تاد، بۆ ئەوەی باوەڕ بە تاكی كورد بهێنێت كە مانەوە لەناو عێراقدا ژیانێكی باشتر و سەقامگیرییەكی باشتری لەوەی كە لە هەرێم هەیەتی، دەتوانێت بۆ دابین بكات. بەڵام بە پێچەوانەوە بەغدا لەبری پیشاندانی ئەو نیازپاكییە بەرامبەر تاكی كورد و دواتریش قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە، كەوتە دەركردنی بەشێك لە كورد لە ناوچەكانی دوزخورماتوو، مەخموور و كەركووك، بە تایبەت میلیشیاكانی حەشدی شەعبی رۆڵێكی خراپیان گێڕا لە ترساندنی خەڵكی كورد لەو ناوچانە، هەر لە تۆڵەكردنەوە و سووتاندنی ماڵە كوردەكانەوە بگرە تا دەگاتە ئیهانەكردن بە سیمبولە نەتەوەییەكانی كورد وەك ئاڵا و وێنەی شەهیدەكان و.. تاد، دواتریش بەغدا ئەو دۆخە لاوازەی هەرێمی كوردستانی قۆستەوە وەك ئەوەی كیانێكی بیانی لەشەڕدا دۆڕاوی كەوتبێتە دەست تا دەتوانێت هەرێم دەورە بدات لەڕووی ئابووری و سیاسی و دیبلۆماسیشەوە. تا كار گەیشتە دەركردنی رێنمایی بە ناچاركردنی قونسوڵخانە بیانییەكان و كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكان بۆ ئەوەی هەولێر بەجێبهێڵن و بچنەوە بەغدا. نەك هەر ئەوە، بەڵكو بەیاسا خەریكی ئەوەبوو ئەو قەوارە دەستوورییەش نەهێڵێت كە لە دوای 2003 وە دەستووری عێراق وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان ناساندوویەتی.

لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر، هەرگیز بەغدام وا نەبینی وەك ئەوەی مامەڵە لەگەڵ بەشێك لە وڵات و هاووڵاتیانی خۆی بكات، تا ئەو ئاستەی كار گەیشتە دەركردنی خەڵكی كورد لە بەشێك لە دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق كە لەسەر پشكی كورد بوون. دواتریش سزادانی خەڵك و ترساندنیان لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان.

ئەگەرچی ئەمە تەنیا پلانێكی عێراقیی پوخت نەبوو بەڵكو كۆماری ئیسلامی روڵی هەرە باڵای تێدا هەبوو، بەڵام ئەوەی دوای پرۆسەی ریفراندۆم بۆ خەڵكی هەرێم روون بوو، ئەوەبوو كە بەغدا هەرگیز هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە عێراق و خەڵكەكەشی وەك هاووڵاتی نابینێت. لە دوای شكستهێنانی گشتپرسی، بەغدا هیچ نیازێكی پاكی نیشان نەدا بۆ ئەوەی تاكی كورد وەك ئەڵتەرناتیڤێكی باشتر لە پارتی و یەكێتی سەیریان بكات. گرتنی سنوورەكان و داخستنی فڕۆكەخانەكان و تەهجیركردنی كورد و ترساندنیان، سەلماندی كە تا ئێستاش بەغدا نیازیكی پاكی نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لە عێراقدا، بەڵكو مەسەلەكە تەنیا دەرفەتە، هەر كاتێك بەغدا بۆی بڕەخسێ، حوكمی زاتیش بە رەوا نابینێت بۆ هەرێمی كوردستان.

خاڵێكی تری مەترسیدار كە لە دوای ریفراندۆمەوە دەسەڵاتدارانی بەغدا بەجدی كاریان لەسەر كرد، بریتی بوو لە گواستنەوەی  كێشەی كورد لە كێشەیەكی سیاسیی نێوان هەولێر و بەغداوە بۆ كێشەیەك لەنێوان نەتەوەی كورد و عەرەب. بەداخەوە لە سەردەمی بەعسیشدا كە دڕندایەتی رژێم گەیشتە ئەوپەڕی، كێشەی كورد هەر لەسەر ئاستی سیاسی مایەوە و نەچووە قۆناغی كێشەی نێوان دوو نەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی نوێی بەغدا، بەتایبەتی بۆ دنەدانی هەستی نەتەوەیی تاكی عەرەب و لەپێناوی كۆكردنەوەی دەنگی خەڵكی سادە، سڵیان لە دەستبردن بۆ ئەو كارە مەترسیدارەش نەكردەوە. بۆیە ئەگەرچی ریفراندۆم ئەو دەرفەتەی بۆ بەغدا رەخساند كە تا كاتێكی نادیار هەرێمی كوردستان رابگرێت، بەڵام كەلێنی نێوان كورد و عەرەب و هەولێر و بەغدای قووڵتر كردەوە.  

کۆمێنتەکان

 
Rebwar | 12/1/2018
Dastxosh
نیشانەکردن : گشتپرسی
1810 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

بوار به كر | 18/10/2018 09:00:34 م
هه موو پيشه يه ك زمانى تابه تى خؤى هه يه. ئه مه شتئك نييه كه ته نيا چه ند كه سئك بيزانئت. من نامه وئ ناوى ئه و پيشه يه ديارى بكه م كه به رئز سه عدى...
سەعدی پیرە: پارتی بریندارە و یارمەتییان دەدەین برینەکانیان سارێژ بێت
| دوێنێ کاژێر 01:38 | (1)
وه يس | 18/10/2018 11:56:20 ص
ده ستت خوش كاك ريبوار، پوخته و له جي خويدايه. خوت راوه ستاو بي و ده ست و خا مه ت ره نگينتر.
Rizgar Khoshnaw | 18/10/2018 12:45:09 م
باشترین شته که نوسرابێ ده رباره ی نادیه شنگاڵیه کان .
نادیه‌ ناموراده‌كانی شه‌نگال كوردن؟!
| دوێنێ کاژێر 08:42 | (2)
Azad Azad | 17/10/2018 10:06:42 ص
ته‌عریب و كوشتن و تۆقاندن دژی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ پۆستی سه‌ره‌ۆك كۆمار و پارێزگای كه‌ركوك راناكیرێت، ئێمه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك داوامان ئه‌وه‌یه‌ پێش...
Sar sipi | 17/10/2018 04:45:14 م
کاک عارف تەنها خەمی ئەوەيە کە پارتی بەشداری پرۆسەی سياسی کەرکوک بکات بۆ ئەوەی ئەگەر شتێکی خراپتر رووبدات ئەو کاتە ێکێتی دەڵێت ئەم کارە بە هەماهەنگی و...
عارف قوربانی: هەفتەی داهاتوو عەرەب و تورکمان و کورد کۆدەبنەوە
| 17/10/2018 | (2)
سید عبیداله رحمن | 17/10/2018 05:52:58 ص
دوکتورگیان ئه مریکا کاتیک له عیراق دورا که پشتی له کورد کرد و له شه وه شوومه که ی شانزه ی ئوکتوبر مرقه ی لیوه نه هات ، مه کگورک په یره وی سیاسه تی...
شەماڵ وەهبی | 17/10/2018 09:47:34 ص
برای بەڕێز د. نەوزاد ئەوەی زۆر ئاشکرایە د.عادل عبدالمهدی سومعەیەکی باشی هەیەو هەمیشە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کوردا باش بووە، خۆشی زۆر مەبەستێتی...
حكومەتی نوێی عێراق سەر بە كێیە؟
| 17/10/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چۆن لە چەوری ورگ رزگارمان ببێ؟ 7 کاژێر لەمەو بەر |

چۆن لە چەوری ورگ رزگارمان ببێ؟

"هۆکارێکی سەرەکیی چەوریی ورگ لایەنی دەروونییە" زۆرتر
پەموو دەکرێتە خواردەمەنی داهاتووی مرۆڤ 19 کاژێر لەمەو بەر |

پەموو دەکرێتە خواردەمەنی داهاتووی مرۆڤ

بۆ ئەو ناوچانە گرنگە کە تەنیا لۆکە بەرهەم دەهێنن زۆرتر
نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن دوێنێ کاژێر 01:38 |

نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن

هەژارەکان زۆرتر جگەرە دەکێشن و کەمتر وەرزش دەکەن زۆرتر
0.391 seconds