وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

حیزبەكانی سلێمانی چییان پێ دەكرێت؟

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی 12/2/2018
رێبوار كەریم وەلی
رێبوار كەریم وەلی

(1)
بزووتنەوەی گۆڕان بەهێزترین حزبی ناوچەیی بوو لە دەیەی رابردوودا كە توانی بە خێرایی و لەیەكەم هەڵبژاردندا سەربكەوێ و، ئەو سەركەوتنەشی لە هەڵبژاردنی دووەمدا دووبارە بكاتەوە. رەنگبێ ئەو شانسەی بۆ گۆڕان هاتە پێشەوە (بە لەبەرچاوگرتنی كاریزمای نەوشیروان مستەفا و مێژووی رێكخستنەكانی كۆمەڵە لەناو یەكێتیدا) دووبارەبوونەوەی ئاسان نەبێ و، بگرە لەو پەرتەوازەییە سیاسییەی كە لە 2006ـەوە تووشی ناوماڵی سیاسیی سلێمانی بووە، مەحاڵیش دێتە پێش چاو.

نەوشیروان مستەفا هەر لە رۆژی راگەیاندنی حیزبەكەیەوە، ئەوەندە متمانەی بە خۆی و حیزبەكەی هەبوو كە تەنانەت پێش هەڵبژاردنەكانی 2009، كابینەی حكومەتیشی پێكهێنابوو؛ ئەو پێیوابوو حیزبەكەی لەسەر ئاستی كوردستان یەكەم دەبێت. ئەڵبەتە گۆڕان لەسەرەتادا، روانگایەكی سەرتاسەریی هەبوو، بەڵام بە خێرایی پاشەكشەی كرد و خۆی خزاندەوە سلێمانی و هەر بەوەشەوە نەوەستا، لە نزمترین ئاستی پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەری خۆیدا درێژەی بەژیان دا.

ئەگەرچی گۆڕان دوای نائۆمێدی لە گرتنەدەستی دەسەڵات، پەنای بردە بەر دوو حیزبی ئیسلامی بۆ دروستكردنی ئیئتیلافێكی ئۆپۆزیسیۆنی، بەڵام ئەوەش نەیتوانی گۆڕان لەو چەقبەستووییەی تێیكەوتبوو رزگار بكات. هەر بۆیە دوای هەڵبژاردنەكانی 2013 و سەرباری بەشداریكردنی گۆڕان لە كابینەی هەشتەمدا، رێكخەری گشتی تووشی نائومێدی هات و بەوەش كۆتایی بە ژیانی سیاسیی خۆی هێنا.

ئێستا ئەوەی لە ئەرزی واقیعدا دەگوزەرێ، ئەوەیە كە هەموو لایەك چاویان لە میراتی گۆڕانە و، گۆڕانیش لە خۆبەخاوەنزانینی ئەو میراتەدا كەمتەرخەم و پاسیڤە. دوو ساڵ چاوەڕوانی بۆ بڕیاری كشاندنەوەی وەزیرە دەركراوەكانی لە حكومەت و ملنەدان بۆ هیچ رێكارێك بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان لەو ماوەیەدا، هەموو سیاسەتەكانی گۆڕانی بردە ژێر پرسیارەوە. بەتایبەتیش كە مردنی نەوشیروان مستەفا و تەحویلنەبوونی دەسەڵات بە تەواوەتی بۆ ئەو دەستەیەی ئێستا گۆڕان بەڕێوە دەبەن، بیانوویەكی باشە بۆ دەنگدەرانی ئەو حیزبە كە بە دوای ئەڵتەرناتیڤدا بگەڕێن. بەڵام ئەڵتەرناتیڤەكان و راوچییەكانی دەنگەكانی گۆڕانیش هەر لەناو خودی سلێمانین، بۆیە هەر حیزبێكی تازە كە لە سلێمانی دروست دەبێ، پتر لەوەی چاویان لە دەنگی پارتی بێت (تەنانەت لەناو خودی سلێمانیش) چاویان لەدەنگی یەكترە.

گۆڕانی بنچینەیی لە سیاسەتی كوردستاندا كاتێك روودەدات كە حیزبەكانی سلێمانی بتوانن لەبەرەیەكدا، ئیئتیلافێكی فراوان پێكبێنن، بەڵام ئەگەر ئەوە لەسەر دەستی نەوشیروان مستەفا و جەلال تاڵەبانی نەكرابێ، ئایا بەوانەی ئێستا دەكرێت؟

دەستگرتن بە میراتی نەوشیروان مستەفاوە
(2)
تا دێت مقۆمقۆی لاوازی و تەكەتولاتی ناو گۆڕان بەرزتر دەبێتەوە، دامەزرێنەری نەوەی نوێش كە ماوەیەكی زۆر خۆی لەپەنای گۆڕاندا دەدیتەوە، ئەمڕۆ لە قاچ و قولیان ئاڵاوە و پێیوایە دەتوانێ دەنگی گەنجەكانی ئەو حیزبە بۆخۆی ببات. بەرهەم ساڵح كە سیاسەتمەدارێكی موحافەزەكارە، خۆی لەوە بەدوور گرت لە هەنگاوی یەكەمدا گۆڕان لەخۆی بوروژێنێ و سەرباری ئەوەی كە هەمیشە مەترسیی ئەوەی هەبوو گۆڕان و پارتی ببنەوە هاوپەیمان و ختووكەی گۆڕانی دەدا لە یەكێتی نزیك بكەونەوە، بەڵام یەكەم هەنگاوی سیاسی ئەوە بوو كە سەرەتا لەسەر ئاستی ناوخۆ بچێتە پاڵ بیرۆكەی حكومەتی كاتی و دواییش لەسەر ئاستی ناوچە داگیركراوەكان، لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ رێكبكەوێت.

ئەو هاوپەیمانییە لە كاتێكدایە كە گۆڕان و كۆمەڵ هیچ نفوزێكی ئەوتۆیان لەو ناوچانەدا نییە، بەڵام دوو فاكتەری پاڵنەر هەیە لەو مەسەلەیەدا. یەكەمیان ئەوەیە كە هەر لە ئێستاوە بنكەی جەماوەریی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی كوردستان رابێنن و رێگر بن لەوەی دەنگەكانیان بۆ ئەولا و ئەولا بڕوات، دووەمیشیان ئەوەیە كە یەكێتی هێزی یەكەمی ناوچەكانی كەركووك و خانەقینە و دەیانەوێ ببینن كە پێگەی جەماوەریی دكتۆر بەرهەم لەو ناوچانە چەندە؟ ئەوكات هەم بۆ پۆستەكانی بەغدا و هەم بۆ داهاتووی هاوپەیمانییان لەسەر ئاستی كوردستان بەرچاویان روون دەبێت.

هەموو ئەوانە ئەگەر بەرهەمی لاوازی و متمانە بەخۆنەبوونی گۆڕان بێت لە كایەی سیاسیدا، بەرهەمی ئەوەشە كە هیچیەك لە میراتگرە راستەقینەكانی (واتا كوڕەكانی) نەوشیروان مستەفا، بە فەرمی لە كایەی سیاسیدا نین، بەڵام كاریگەرییەكی تەواویان لەسەر سیاسەت و رێكخستنەكانی گۆڕان، بە تایبەتیش موڵك و ماڵی بزووتنەوەكە هەیە. بۆیە هێنانی یەكێك لە كوڕەكانی لەژێر ناوی دەستگرتن بە میراتی نەوشیروان مستەفا (بە حوكمی ئەوەی كەسوكاری دیكەی ئەو لەناو بزووتنەوەكەدا كارا و بڕیاربەدەست بوونە لە رابردوودا) شتێكی دوور لە چاوەڕوانی نییە.

یۆتۆپیاكەی دكتۆر بەرهەم!
 (3)
هەفتەی رابردوو هاوپەیمانیەكەی دكتۆر بەرهەم، ناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنیان بڵاوكردەوە كە زیاتر لە دەستەی ئومەنای زانكۆ دەچوون تا مەكتەبێكی سیاسیی بڕیاردەر لەبارەی سیاسەت و حوكمڕانی. هەموو نەوعێكی تێدابوو، بەڵام لەڕاستیدا پێناچێت پێكهاتەی هەڵسوڕێنەری راستەقینەی ئەو حیزبە لە داهاتوودا ئەو كەسانە بن كە ناو و پڕۆفایلەكانیان بڵاو كرایەوە، بگرە وەك دیكۆری هاوپەیمانییە نوێیەكە نیشانی خەڵك دەدرێن و، بۆ خەڵكی كوردستان ناوی زۆر نائاشنان! لە پشت ئەوانەوە تیمێكی دیكە كار دەكەن و بەرپرسیارێتیی مەیدانییان هەیە، بەڵام بەبێ پۆست و پلە و پایە، ئەوەش لە پێناوی ئەوەی لە داهاتوودا، دكتۆر بەرهەم وەك سەرۆكی هاوپەیمانییەكە، دەسەڵاتی تەواوی بەسەر هەموو جومگەكانی حیزبە تازەكەیدا هەبێت و، بە ئاسانی بتوانێ میكانیزمی بڕیار لەژێر هەژموونی خۆیدا بهێڵێتەوە و، رێگری لە تەكەتولات و دەركەوتنی ركابەر بۆ خۆی بكات.

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 12/2/2018
کاک ریبواری ئازیز وا ویده چی سیاسه ت و حیزبه سیاسیه کانی سلیمانی وه ک حیکایه ت و نه قلی گوچانه که ی حه زره تی سلیمانی لیهاتبی ! ده لین حه زره تی سلیمان ئه وه نه به زیبک و زاکوون و له به ر چاوی خه لک گه وره بوو که ماوه ی زیاتر له سالیک بوو مردبوو و سینگی هاویشتبوه سه ر قه فی گوچانه که ی و که س زاتی ئه وه ی نه بوو ده نگی بدات و یان شانی بله قینی هه تا مورکه داری گوچانه که ی خوارد و جه نده کی موباره کی که وته سه ر خاک و ئه و جار زانیان مردووه و ویرایان لیی نزیک ببنه وه و به خاکی بسپیرن !؟ سیاسیه نه زانه بیر ته سکه ناوشیاره نا به رپرسیاره به دخیساله گه نده لکاره هه رزه کاره کالفامه کان سلیمانیان به ناحه ق مراند!با خه لکی سلیمانی شاری هه لمه ت و قوربانی پیش ئه وه ی تابووتی شه ره فی شاره که یان ئاخرین بزماری لیبدری ده رسیکی فه راموش نهکراو بده نه ئه و که سانه ی سلیمانیان برده ژیر پرسیار!
یاسین حەمە غەریب | 12/2/2018
من تێناگەم لایەنەکانی سلێمانی چیان دەوێت؟ سەریان لە خۆیان و لە خەڵکی سلێمانیش تیکداوە و باری کوردستانیشیان شێواندووەو دەستی عەبادی و دوژمنانی کوردیشیان واڵاکردوە بۆ دژی کورد، تۆ بڵێی سیاسیەکانی سلێمانی سیاسەت نەزانن یان ڕق و کینەیان ئەوەندە زۆرو قوڵە، کە زاڵە بەسەر بەرژەوەندی سیاسی کوردا؟ سەیرەکەش لەوەدایە ھەر لایەنێک نییە لە سلێمانی کە سیاسەت و ھێمنی سلێمانی و گیرفانی خەڵکی تێک دەدا، بەڵکو ھەر وەک پەتای ھەڵامەتی لێھاتووەو ھەموان توشی بوون کە لەیەکتر دەڵێن و چەکوش دەکێشن بەسەری یەکتردا و یەکتر سوک دەکەن. ھەتا پارتی و یەکێتی کۆک بوون، ئەوا لە بەغدا کورد و لەیەنەکانیش بەھێز بوون و بەوەش گیرفانی خەڵکی پڕ بوو، بەڵام کە گۆڕان دروست بوو، ئیتر نەگبەتی ھاتە پێش بۆخەڵکی سلێمانی بە تایبەتی و کوردستانیش بەگشتی، بەوەش کۆمەڵێک وانەو ڕێزو پەروەردەی حیزبی گۆڕا بۆ جنێودان و یەکتر سوکردن و گەڕەلاوژێ و گۆێ لەیەک نەگرتن، ھەتا وای لێھات کە بەغداش گوێ لە کورد نەگرێت. بەداخەوە ئەوەی من بەخەویش نەمدەویست بیبینم لەسلێمانێ بوو بەڕاست. ئەویش ڕاکردنی سەرمایەداران لەسلێمانی و بەوەش بێکاری و گیرفان خاڵی خەڵکی بە دوای خۆیدا ھێنا. لە هه‌ر شوێنێک هێمنی و ئاسایش و کاری پێکه‌وه‌کردنی سیاسی هەبێت ، ئەوا سه‌رمایه‌داره‌کانیش ده‌وێرن له‌وشوێنه‌دا پاره‌کانیان بخه‌نه‌ کاره‌وه‌و ، به‌وجۆره‌ش هه‌لی کار زۆرده‌بێت و گیرفانی خه‌ڵک و حکومه‌تیش پڕتر ده‌بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، هه‌رزه‌ سیاسیه‌کانی سلێمانی و به‌تایبه‌ت به‌ڕێزنی گۆڕان گه‌ڕه‌لاوژێیه‌ک و ناهێمنیه‌کی سیاسیان له‌ سلێمانی خولقان که‌ هیچ که‌س نه‌وێرێ له‌ و شاره‌ پاره‌ بخاته‌ کاره‌ وه‌ بۆیه‌ خاوه‌ن سه‌رمایه‌کان ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، به‌ڕێزنی گۆڕان په‌یمانی چوار ساڵ ئارامیان دا، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ئارامیان تێک دا به‌ڵکو قوتابخانه‌کانیشان داخست و گه‌نجه‌کانیشیان هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام وبه‌وه‌ش گیرفانی خه‌ڵکی و خانمان و هاوسه‌ری خانمانییشان خاڵیکرده‌وه. که‌واته‌ هه‌ڵه‌ی لایه‌نه‌کانی سلێمانییه‌ که‌ ھیچ ووڵاتێک و بەغداو لایەنەکانیش لەناو یەکدا گوێ لەیەکتر ناگرن.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Dyako Darweshi | 22/10/2018 08:58:19 ص
سلاو
صديق | 22/10/2018 11:44:30 ص
به بيي ئه م ليدوانه وا ده رده كه وي كه له ساردترين و كه رماترين روزي سال بيداني كاره با ئيتر له ١٥ سه عات كه متر نابي ..! ئه مه موزده يه ئه كه ر ...
پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ رۆژانە 20 کاژێر زیاددەکات
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سید عبیداله رحمن | 21/10/2018 08:07:19 م
شیعار و لافیته و دروشمی سه ره کی گوران له ئیستادا ده بی به ره و " گوران له ناو گوران " دا بیت !
گۆڕان: سەرلەبەری ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
| دوێنێ کاژێر 10:12 | (1)
Azad Azad | 21/10/2018 10:21:58 ص
به‌ڕێزان زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌..!! پێشه‌كی رێز و ئیحترامم بۆ هه‌مو مامۆستایانی مزگه‌وت و كه‌نیسه‌و لالش هه‌یه‌ به‌ هه‌مو...
شەش مەلا بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان دەرچوون
| دوێنێ کاژێر 12:22 | (1)
Khoshi Tahir | 21/10/2018 02:05:44 ص
هةمو جارى بابى رةحمةتيم دةيگو نةهيوام بة عيراقة و نةبةعيراقيانيشة چونكة پاش ئةو هةموو كارةساتة خيناويةى بةسةريان هات لة سالى ١٩٦٣ ئةوجاش بةعسيةكان...
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند
| 20/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی نوێ تەمەنی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک درێژدەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی نوێ تەمەنی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک درێژدەکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
تووشبووانی سووانی جومگەی ئەژنۆ بجووڵێن یان پشوبدەن؟ 5 کاژێر لەمەو بەر |

تووشبووانی سووانی جومگەی ئەژنۆ بجووڵێن یان پشوبدەن؟

دامەزراوەیەکی تەندروستی ئەڵمانی وەڵامدەداتەوە زۆرتر
0.359 seconds