وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

وەزیری ناوخۆ پەشیمان نەبێتەوە

لەلایەن هێمن عەبدوڵڵا 12/2/2019
هێمن عەبدوڵڵا
هێمن عەبدوڵڵا

یەکێک لە خۆشییەکانی سەردانی شاری هەولێر سواربوونی تەکسییە. نازانم لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش وایە یان نا، بەڵام شۆفێری تاکسی لە هەولێر مرۆڤی زۆر تایبەتن. هەم هۆشیارن و هەم سادە و راستگۆن. دانیشتووی شارن، بەڵام گەرموگوڕیی خەڵکی لادێیان تێدایە. بۆیە هەمیشە کە لە هەولێرم، هیچ دەرفەتێک لەدەستنادەم بۆ سواربوونی تاکسی. 

هەفتەی رابردوو لە هەولێر بووم. بەپێچەوانەی جارەکانی رابردووەوە ئەمجارە شۆفێری تاکسییەکان زۆرتر باسی کێشەکانی کوردستانیان نەدەکرد و باس باسی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ بوو بۆ رێکخستنەوەی ئیشی تاکسی. من سەرەتا هەواڵەکەم لە رووداوەوە بینی و وایتێگەیشتم کە هەمووان پێی دڵخۆشن. بۆیە کە کاردانەوەی کۆنە دادوەرێک و پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕانم بینی رێگەی یاسایی دەدۆزییەوە بۆ رەتکردنەوەی بڕیارەکە، هەستمکرد دیسان بەزمە چەندین ساڵەکەیە و دووبارە دەبێتەوە: "پارتی بڵێن ماست رەشە، ئێمە دەبێ بڵێین سپییە". بەڵام لە سلێمانیش گردبوونەوە کران و تایە سووتێنران و تەنانەت هەندێک کەس داواشیان لە وەزیری ناوخۆ دەکرد واز لە ئیشەکەی بهێنێت. 

لەوکاتانەدا مرۆڤ لەخۆی دەپرسێت کە تۆبڵێی ئەوانەی ناڕازین هەقیان نەبێ و ئەو بڕیارەی دراوە هەڵە نەبێ؟ من وەڵامی ئەو پرسیارەم لە دوو شۆفێری تاکسی وەرگرت کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن و دەبێ دەستبەرداری ئیشی تاکسی بن. ئەوان نیگەرانییەکەیان بەوشێوەیە بوو: "مانگانە هەشتسەد هەزار دینار وەک مووچە وەردەگرین. رۆژانە دەوامێکی چەند کاژێریمان هەیە و هەرکاتێک حەزبکەین و تاقەتمان هەبێ بۆخۆمان ئیشی تاکسی دەکەین و پارەی زیاترمان دێتە باخەڵ. کرێچین و مووچە بەتەنیا بەشمان ناکات. حەزیش ناکەین دوای دەوام ئیشی دیکەی قورس بکەین و ئیشی تاکسی لە هەمووی ئاسانترە". لەبەرامبەر ئەو راحەتتەڵەبییەی ئەو برادەرانەدا، ئەو کەسانەی سەرچاوەی بژێوییان تەنیا ئیشی تاکسییە و هیچ داهاتێکی دیکەیان نییە، لە دڵەڕاوکێیەکی بەردەوامدا دەژین و تاکسی هێندە زۆرن کە رۆژی وا هەیە تەنیا بیست هەزار دینار ئیش دەکەن. لەکۆتایی مانگیشدا ئەو ئیشە کەمە بەشی خەرجییە سەرەکییەکانیشیان ناکات. واتە چیرۆکەکە دروست ئەوەیە کە جەماعەتێک هەن لە میوانییەکدا ژەمێک نانیان خواردووە، کەچی هاتوون و بوونەتە شەریکی جەماعەتێکی دیکە کە نانیان نەخواردووە و خواردنێکی کەمیش لەسەر سفرەکەیە. کێشەکە ئەوەیە کە یەک ژەم خۆرەکان پێیان ئاساییە لە هەموو کون و کەلەبەرێکی ئەم وڵاتە بەنگلادیشی و فلیپینی و عەرەب ئیشی قورس بکەن، بەڵام ئەوان خۆیان ماندوو نەکەن و نانی خەڵکی دیکە بخۆن یانیش ئەگەر ئیشی تاکسی هێندە باشە، واز لە دەوام و مووچە مانگانەکانیان بهێنن و تەنیا ئیشی تاکسی بکەن. 

دەزانم هەندێک کەس دەڵێن لە وڵاتان کارمەندی دەوڵەت پێویستی بە ئیشی دیکە نییە، بەڵام ئەمە راست نییە. چونکە لە وڵاتان لە ماڵێکی گەورەدا ژن و پیاو ئیش دەکەن و دوو سەرچاوەی داهات هەن و باجی داهاتیش دەدەنە دەوڵەت. کەسیش بەتەمای مووچەیەکی پۆلیسی پێنج منداڵ بەسەرەوە دروست ناکات. بۆیە بەو دیوەدا رەخنەگرتن لە بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆ راست نییە، بەڵام نیگەرانبوون لەوەی کە ئەو بڕیارە دەرگا دەکاتەوە بۆئەوەی هەندێک کۆمپانیا نرخی تاکسی ببەنە سەرەوە و بەرپرسانیش لەپشتیان بن لەجێی خۆیدایە. بۆنموونە من لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بۆ دوو شوێنی دیکە کە تەنیا سێ کیلۆمەتر دوورن لە فڕۆکەخانەوە پەنجا دۆلاریان لێسەندم و دەشمزانی قۆڵیان بڕیوم، بەڵام هیچم پێنەدەکرا. 

ئێمە هەمیشە سەری زمان و بنی زمانمان باسی چاکسازییە، بەڵام دروست وەک قسەکەی عەلی وەردی ئەوەی بە دەم دەمانەوێ بەکردەوە ئیشی پێناکەین. بۆیە پێمباشە وەزیری ناوخۆ لەژێر هیچ گوشارێکدا لەو بڕیارە پەشیمان نەبێتەوە و با یەکەم هەنگاوی نوێ بێت بۆ چاکسازی. بڕینی چەندین مایلەکەش هەر لەو هەنگاوی یەکەمەوە دەستیپێکردووە.  


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : تەکسی
3306 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.234 seconds