وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ئەوانیش لە پێكهێنانی حكومەتەكانیاندا دوادەكەون؟

لەلایەن دكتۆر هێژا سندی 12/3/2014
دكتۆر هێژا سندی
دكتۆر هێژا سندی
زیاتر لە 170 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا تێپەڕیوە و هێشتا كابینەی نوێی حكومەت پێكنەهێنراوە. لەكاتێكدا كە ئەمە كاریگەری سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی خراپی هەبووە، پێویست دەكات لە چییەتی ئەو پاساو و هۆكارانە بكۆڵینەوە كە بوونەتە هۆی دواخستنی پێكهێنانی حكومەتە نیشتمانییەكان یان حكومەتە ئیئتیلافیەكان، بەتایبەتی ئەوەی چوارچێوەیەكی فراوانی هەیە (Grand Coalition) هەروەك لەوەی هەرێمی كوردستان بەدی دەكرێت.

لەسەردەمی دوای جەنگ، بەریتانیا تەنیا چوار رۆژی پێویست بوو بۆئەوەی حكومەتەكەی پێكبهێنێت، لەكاتێكدا سیستمە سیاسییەكەی لە بارودۆخە ئاساییەكاندا پشت بە زۆرینەی سیاسی لە پێكهێنانی حكومەتدا دەبەستێ. وڵاتانی دیكەی وەك دانیمارك و فەڕەنسا و نەرویج و سوید شانازی دەكەن بەوەی حكومەتەكانیان زوو پێكدەهێنن، سەرەڕای جیاوازیی سیستمە سیاسییەكانیان لەگەڵ بەریتانیادا. لە ئێرلەندا و ئەڵمانیاش بەنموونە هەمیشە دوو هەفتە تا سێ هەفتەی پێویستە بۆ پێكهێنانی حكومەت، هەرچەندە ئەمجارەی دوایی لە ئەڵمانیا پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت دوو مانگی خایاند، كەچی لە نەمسا نزیكەی پێنج هەفتە و لە هۆڵەندا 10 هەفتەی پێدەچێت.

مەرج نییە سروشتی ئاڵۆزی حكومەتە ئیئتیلافییەكان هەمیشە ببێتە هۆی دواخستنی پێكهێنانی حكومەت، ئەوەتا لە نیوزیلاند بەنموونە پێكهێنانی حكومەتی ئیئتیلافی لەپاش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ساڵی 1996 دوو مانگی خایاند، كەچی لەساڵی 1999 تەنیا 10 رۆژ بەس بوو بۆ راگەیاندنی حكومەتەكەیان. بۆیە دادپەروەرانەیە ئەگەر بڵێین دواكەوتنی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی ئیئتیلافی بنكە فراوان بۆ یەكەمجار لە هەرێمی كوردستان، بەراورد بەو ئەزموونە دیاریكراوەی لە فەرمانڕەوایی هەیەتی، شتێكی سروشتییە.

بەڵام ئەوەی گرنگە بپرسین: بۆچی ماوەی پێویست بۆ پێكهێنانی حكومەتە بنكە فراوانەكان لەنێوان وڵاتاندا وا جیاوازن جگە لە پرسی ئیستحقاقی هەڵبژاردن و هاوسەنگی هێزە سیاسییەكان و پەیوەندییە هەرێمایەتییەكان؟

لەڕاستیدا چەند هۆكارێك هەن كورتی و درێژیی ماوەی پێكهێنانی حكومەتی لەمجۆرە دیاری دەكەن، یەكەمیان ژمارەی ئەو حیزبانەیە كە لە پرۆسەی دانوستاندندا بەشدارن، واتە هەرچەندە ژمارەیان زیاتر بێت ئەوا كاتی زیاتری پێویستە بۆ دانوستاندن. دووەمیان پلەی وردەكارییەكانە كە لەكاتی دانوستاندندا دەچنە ناوییەوە و پێویستە پێشتر لەمیانەی ئەجێندایەكی روون رێككەوتنی لەسەر بكەن. سێیەم رادەی سووربوونی حیزبەكانە لەسەر تێڕوانینەكانیان لەنێوان خۆیاندا، پێش ئەوەی لەگەڵ حیزبەكانی دیكە یەكلایی بكەنەوە لەسەر مێزی دانوستاندن.

هۆكارێكی دیكە رۆڵی گرنگ لە خێرایی پێكهێنانی حكومەتی ئیئتیلافیدا دەگێڕێت، ئەویش بارودۆخی ئابوورییە، هەرچەندە ئەم دۆخە باش بێت پرۆسەی دانوستاندن خێراتر دەبێت، چونكە بەرزبوونەوەی رێژەیی لە داهاتەكانی حكومەت دەرفەتێك بە هەموو لایەنەكان دەدات بۆئەوەی وەدیهێنانی ئامانجە سیاسیەكانیان لەچوارچێوەی بەرنامەكەیان زامن بكەن.

لەسەرەتای دانوستاندنەكانی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمدا بارودۆخی ئابووری بەشێوەیەكی گشتی بە باشتر دەردەكەوت و دانوستاندنەكان بەردەوامی بەخۆیەوە دەبینی، ئەمەش دەمانگەیەنێتە ئەو دەرئەنجامەی كە ئەو قەیرانە داراییەی ئێستا لە كوردستان لەئارادایە، كۆسپێكی دیكەی بەردەم پرۆسەی دانوستاندنەكانە كە وا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات زیاتر خوێندنەوە بكەن بۆ سروشتی ئەو بەرەنگارییانەی كە كەڵەكەبوون و لە حكومەتی داهاتوودا چاوەڕێیان دەكات.

ئاشكرایە بارودۆخی باشی ئابووری بۆ فراوانبوونی چوارچێوەی حكومەت یارمەتیدەرە، واتا قەبارەی حكومەتەكە تاڕادەیەك گەورە دەبێت، ئەمەش لێرەدا لەگەڵ باری هەرێمی كوردستان یەكناگرێتەوە، چونكە رەوشی ئابووری نوێ دانوستانكاران ناچار دەكات ژیرانەتر مامەڵە لەگەڵ خەرجییە حكومییەكان بكەن نەك بەپێچەوانەوە، واتە چاوەڕوان ناكرێت لەم بارودۆخە ئابوورییەی ئێستادا چوارچێوەی حكومەتی داهاتوو فراوان بكرێت.

شاندە دانوستانكارەكانی پێكهێنانی حكومەتی لەم جۆرە هەمیشە بەوە ناسراون كە قەبارەیان بچووكە، لە ژمارەیەك لە كادیرە پێشەنگەكانی پارتە دانوستانكارەكان پێكهاتووە، هەرچەندە ژمارەی ئەندامانی شاندەكە زیاتر بێت، ئەوا گەیشتن بە رێككەوتن درەنگتر دەبێت. بوونی ئەندامانی زۆر لە كۆبوونەوەكاندا لەسەر حیسابی خێرایی بڕیاردان دەبێت، ئەمە جگە لەوەی زۆربوونی ئەندامەكان واتا زۆربوونی ئەو وردەكاریانەی كە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

هەروەها بەدەگمەن دەبینین شاندەكانی دانوستاندن تەنیا سەركردەی حیزبەكان بن، ئەوەش لەبەر كەمیی زانیاریی تەكنیكی لەبارەی سیاسەت یان ئەو بەرنامەیە كە حیزبەكە بەڵێنی جێبەجێكردنی دەدات لەمیانەی ئەو وەزارەتانەی دەستنیشانی دەكات، وەك سیاسەتی تەندروستی و فێركردن و سیاسەتی ئاسایش و...هتد.

سیاسەتەكان كەرەستەی دانوستاندنن و لەسەر ئەو بنەمایە رێككەوتن لەسەر دابەشكردنی وەزارەتەكان دەكرێت. ئەم هۆكارەش بە دامەزراوەیی ناوزەد دەكرێت، بەپێچەوانەوە تێبینی دەكەین لایەنەكان لە كوردستان واپێشاندەدن كە باس لە بەرنامەكانیان هەڵگرتووە بۆ دوای پێكهێنانی حكومەت. لە ئێرلەندا بەنموونە لەدوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 1997 هەردوو شاندی دانوستاندنكار لە 8 كەس پێكهاتبوون، دووانیان پەرلەمانتاری پێشوو بوون لە هەریەك لە حیزبەكان و دووانەكەی دیكە راوێژكار بوون.

بەڵام لە دانیمارك بەنموونە، هەمیشە سەركردەی حیزبەكان دانوستاندنەكان بەڕێوەدەبەن، بەڵام وەزیرانی پێشوو یان ئەوانەی بۆ پۆستی وەزیر پاڵێوراون، یاخود پەرلەمانتارانی پێشوو و نوێ، یان گوتەبێژانی حیزب لە پەرلەمان لەگەڵ خۆیان لە دانوستاندنەكاندا بەشداری پێدەكەن، تەنانەت زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا لە شاندەكانی دانوستاندندا پشت بە پەرلەمانتاران دەبەستن، بەمەش گفتوگۆكان ئاراستەیەكی دیكەی تەكنیكی وەردەگرن، واتە دانوستاندنەكان تەنیا لەوەدا كورت نابنەوە كە لایەنە سیاسییەكان هەوڵی وەدەستهێنانی دەسكەوتە حیزبییەكان بدەن كە تەنیا خۆی لە پۆستەكاندا دەبینێتەوە.

ئەو بڕیارە سیاسیانەی لە دانوستاندنەكان دەكەونەوە، كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر دەسەڵاتی جێبەجێكاری لەپاش پێكهێنانی حكومەت و دەستنیشانكردنی وەزیرەكان هەیە، بۆیە تێگەیشتن لەم كاریگەرییە وا دەكات دانوستاندنەكان زیاتر سیاسییانە بن، بەڵام لەسەر بنەمای تەكنیكی بێت نەك تەنیا سیاسی و حیزبی، وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەش لەم دیدگایە بەدەر نییە.

ئاراستەی سیاسی و تەكنیكی پێكەوە وا دەكات پرۆسەی دانوستاندن خێرا بێت نەك بەپێچەوانەوە كە هەندێك وای تێدەگەن، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت ئەوەیە لە زۆربەی سیستمە سیاسییەكاندا چینی تەكنۆكرات خەریكە دەبێتە پاشكۆیەكی نابەشدار لە گەڵاڵەكردنی پرۆسەی سیاسی، هەروەها لایەنی تەكنیكی و راوێژكاری لە دانوستاندنەكاندا پەراوێز دەخرێن، بەبیانووی ئەوەی لەكاتی قۆناغە سەرەكییەكانی دانوستاندندا پێویست ناكات بچنە نێو وردەكارییە تەكنیكییەكان. بەڕای من ئەم دواخستنە خۆی لەخۆیدا یەكێكە لە هۆكارەكانی قەیرانەكانی حكومەتە ئیئتیلافیەكان دوای ماوەیەك لە پێكهێنانی، ئەگەر هۆكار نەبێت لە هەڵوەشاندنەوەشیدا دواتر!

باشترە لە رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ بە ئاراستەی وەزارەت یان پۆستەكان بێت، بەڵام بەو سیاسەتانەدا تێپەڕێت كە چاوەڕوان دەكرێت لەلایەن هەریەك لەو وەزارەت و پۆستانەوە جێبەجێ بكرێن كە پێشبینی دەكرێت هەر حیزبێك بیخاتەڕوو. ئەم تێڕوانینە ئاستێك بۆ ئەو گومانانە دادەنێت لەبارەی پاساوەكانی دەستپێوەگرتن بە هەندێ پۆستی دیاریكراو بە بەراورد بە پۆستی دیكە، هەروەها پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتیش خێرا دەكات، ئەمە جگە لەوەی متمانەی هاووڵاتی و دەنگدەر بە پڕۆگرامی حكومەتی نوێی ئیئتیلافی بەگشتی زیاتر دەكات.

* توێژەر و ئەكادیمی لە بەڕێوەبردن و حوكمڕانی

کۆمێنتەکان

 
ھێمن | 14/3/2014
دەستخۆش دكتۆر. بەڵام جگە لە عێراقی فێدرال، ھیچ حكومەتێك ھەندەی نەخایاندوە، ھۆڵەندا لە ساڵی 1976 نزیكەی 200 ڕۆژی خایاند، بەڵام ئەمە38 ساڵ دەبێت. بۆچی ئێمە نمونەی خراپ بێنینەوە تا پاساو بۆ ئەم دواكەوتنە نا پرۆفێشنەڵانە بێنینەوە؟ بە ڕای من، لەبەر ئەوەی ھیچ ڤژنێك بە حكومەتەكانی یەك بە دوای یەكەكان دا دیار نییە، ھەبوون و نەبوون حكومەت زۆر كاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانە خەڵكەوە نییە. لە زۆر بەی كات، ھەمان یاسا و ھەمان خەڵكن كە لە دەسەڵاتن. دووای، حكومەتی بنكە فرەوان سستەمێكی زۆر نەشیاوە. ئێمە بەدوای حكومەتی بنكە فروەان دا دەگەڕێن تا وەكو دەنگی ئۆپۆزۆسیون نەھێڵین. بەڕاستی، ئێمە دەبێ زۆر سوود لە ئەزموونی گەلانی تر وەرگرین و باشترین بین. دان دانان بە ھەڵە یەكەم ھەنگاوە بۆ چارەسەركردنی
نیشانەکردن : پێكهێنانی حكومەت
1941 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

muhamad ahmad | 17/07/2017 09:41:47 م
باشە یانی ئەو پڕۆژە تەواو باشە بۆچی من بەو پڕۆژەیەم نەزانی 😭
Hoshyar rasul ahamad | 17/07/2017 11:11:26 م
Dasta. Xosh
زۆرتر لە 3000 کەس بەهۆی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ واز لە جگەرە دەهێنن
| 17/7/2017 | (3)
احمد حسن زێڕۆ | 17/07/2017 08:54:43 م
ده‌ستخۆش قوربانی .. ئه‌مریكا له‌ مێژه‌ ئه‌ودوو كه‌له‌بابه‌ به‌خێو ده‌كا و ڕاهێنانی شه‌ڕیان پێده‌كا هه‌موو ئامانجی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ ئاگری شه‌ڕی...
ئێران وەك دراوسێی ئیسرائیل
| 17/7/2017 | (1)
Azad Azad | 17/07/2017 08:07:18 م
نه‌ته‌وه‌ یه‌ك گرتوه‌كان به‌ته‌مان به‌رنامه‌ی پرۆسه‌ی ئاشته‌وای عیراقن ؟؟؟ ئه‌م كاره‌ش محاڵه‌ له‌ عیراقدا، له‌وانه‌شه‌ به‌ته‌مای ئه‌وه‌بن ئه‌گه‌ر...
راپۆرتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی گشتپرسی لە ئەنجوومەنی ئاسایش
| 17/7/2017 | (1)
Adam sollymann | 17/07/2017 03:39:55 م
هه ر سركفتي بي كجا من
کچە کوردێک لە ئەڵمانیا لەنێو 180 قوتابی یەکەم دەبێت
| 17/7/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خوێی چێشت هەڕەشەیە بۆ بۆڕییەکانی خوێنی نەوجەوانان 14 کاژێر لەمەو بەر |

خوێی چێشت هەڕەشەیە بۆ بۆڕییەکانی خوێنی نەوجەوانان

پزیشکانی ئەڵمانی هۆشداریدەدەن زۆرتر
رۆژانە دوو خولەک راکردن ئێسکی خانمان بەهێزدەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

رۆژانە دوو خولەک راکردن ئێسکی خانمان بەهێزدەکات

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
ئازاری ئافرەتانی میسر لە نێو ئۆپێڕایەک نمایش دەکرێت 23 کاژێر لەمەو بەر |

ئازاری ئافرەتانی میسر لە نێو ئۆپێڕایەک نمایش دەکرێت

چیرۆکی ئۆپێڕاکە لە کتێبێکی نەوال سەعداوی زۆرتر
0.297 seconds