وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

یەكێتی.. دۆڕاوە گەورەكە

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی 12/3/2018
 رێبوار كەریم وەلی
رێبوار كەریم وەلی

(1)
گوشار و هاتوهاواری هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و برایم ئەحمەد بۆ بەستنی كۆنگرە و سەپاندنی ئەمری واقیعی بنەماڵەیی پێش هەڵبژاردنەكانی 12ی مایسی ئەمساڵ، دەلالەتە لەوەی كە دەیانەوێ یەكێتی بە هەر ئەنجامێك لە هەڵبژاردنەكان دەربچێ، لەدەست ئەوان دەرنەچێ. بۆیە تەنانەت تا ئاستی لەتبوونێكی دیكەش ئامادەن و باكیان بەوە نییە كە دوایی چی روودەدات، بەڵام لەوە غافڵن كە ئیتر منداڵە بەناز پەروەردەكراوەكەی ئێران نەماون تا چییان بوێ بۆیان بكات. 16ی ئۆكتۆبەر، دوایین ئەرك بوو كە ئێران بەو دوو بنەماڵەیەی هەبوو، دەمێكە لەسەر ئەڵتەرناتیڤی ئەوان قسە و گفتوگۆ هەیە.

ئەڵبەتە كۆسرەت رەسوڵ (لە غیابی مەكتەبی سیاسی و دەستەی كارگێڕی) وەك تاكە بڕیاردەری شەرعیی ناو یەكێتی، قەت رێگە نادات دابەشبوونێكی دیكە لەسەر دەستی ئەو لەناو یەكێتیدا رووبدات. پرۆژەی كۆسرەت رەسوڵ بۆ ئاییندەی یەكێتی بەندە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و مەبەستیەتی لە دەرەوەی كۆنگرە و پلینیۆم، بە میكانیزمی بڕیاری سەركردایەتی، هەم نەخشە رێگاكەی خۆی بچەسپێنێ و هەمیش یەكێتی بەرەو كۆنگرە ببات.

بەپێی ئەو نەخشە رێگایە بە دوور نازانرێت دەنگدەرانی یەكێتی لەسەرانسەری كوردستان (بە ناوچە داگیركراوەكانیشەوە) سەرپشك بكرێن لەوەی دەنگ بە هاوپەیمانییەكەی بەرهەم ساڵح دەدەن (كە لەوەشیاندا كۆسرەت رەسوڵ مەبەستیەتی حەجمی بەرهەم ساڵح لای دەنگدەرانی ببینێ)، یان ئەو لیستانەی كە ئێستا بەناوی یەكێتییەوە ئامادە كراون (ئەگەرچی ئەگەری ئەوە لەئارادایە كە یەكێتیش وەك پارتی لە كەركووك بایكۆتی هەڵبژاردنەكان بكات). بۆیە لەو پرۆسەیەدا هێز و كاریگەریی هەموو لایەك دەردەكەوێت و بەو شێوەیە دەكرێ لەسەر سیغەیەك بۆ داهاتووی یەكێتی رێكبكەون كە تێیدا، جارێكی دیكە بەرهەم ساڵح بگەڕێتەوە ناو یەكێتی و لە ئۆرگانەكانی دیكەی ناو یەكێتیدا، جێگە بۆ چەند كەسێك لە بنەماڵەی تاڵەبانی بكرێتەوە.

بنەماڵەی تاڵەبانی و برایم ئەحمەد ئاگاداری ئەم نەخشەڕێگایەن، بۆیە هەر لەئێستاوە قۆڵیان لەوە هەڵماڵیوە كە دكتۆر بەرهەم هەناردەی بەغدا بكەن! تا خۆیان لە گۆڕەپانەكەدا بمێننەوە (تەنانەت قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی دەچێ ئیفتیتاحی ئەو پرۆژە تەواو نەكراوە دەكات كە بەرهەم ساڵح سەرپەرشتیی دەكات!)، بەڵام راستییەكەی ئەوەیە كە پارتیش دكتۆر بەرهەمی لە كوردستان دەوێت و هیوای ئەوەی هەیە كە بتوانێ بە پاڵپشتیی كۆسرەت رەسوڵ ببێ بە سەركردەی زۆنی سەوز و نیلی.

نەجمەدین كەریم، دەرد بوو نەك دەرمان!
(2)
لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، چەندین جار دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك لە میدیاكانەوە دەركەوتووە. زۆربەی قسەكانی لە وەڵامی پرسیاری میدیاكاندا سەبارەت بە كەوتنی كەركووك و ئەو دۆخەی ئێستا حاكمە، یان تەنانەت بەشدارینەكردنی لە كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی، بەوەوە دەبەستێتەوە كە بنەماڵەی تاڵەبانی لە كاتێكدا دەستیان بەسەر یەكێتیدا گرتووە، بەشێكیان خیانەتیان كردووە و بەشەكەی دیكەش (كە مەبەست لێی قوباد تاڵەبانییە) بێدەنگییان هەڵبژاردووە. تا ئێرە هەمووی راستە، بەڵام ئەگەر كەمێك فیلمەكە ببردرێتە پاش و كەمێك زاكیرەی مێژوویی ئەكتیڤ بكرێت، رۆڵی نەجمەدین كەریم لە دروستكردنی ئەم واقیعەی ئێستا زۆر روون و ئاشكرا دیارە.

دكتۆر نەجمەدین كەریم لە هەموو ئەو دیمانە و گفتوگۆیانەدا، هەرگیز بەرەوڕووی ئەو پرسیارە نەكرایەوە كە بۆچی دوو ساڵی رەبەق (لە 2012 تا 2014) وەك تاكە گوتەبێژ لەبارەی تەندروستیی جەلال تاڵەبانی درۆی لەگەڵ داروبەرد كرد؟ ئەو لەكاتێكدا كە باش دەیزانی (بە حوكمی پسپۆڕییە پزیشكییەكەی) تاڵەبانی قەت جارێكی دیكە لەفزی ناجوڵێت و كۆتایی هاتووە، درۆی بۆ خەڵك و یەكێتی دەكرد. لێدوانەكانی ئەو سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی تاڵەبانی كە هەر لە رۆژی یەكەمەوە شعوری لەدەست دابوو، رێگر بوو لەوەی كە لە بەغدا كەسێكی دیكەی شایستە ببێتە سەرۆككۆمار و لە كوردستانیش لە دوو جێگرەكەی یەكیان ببێتە سكرتێری گشتی و یەكێتی بەو دەردەی ئێستا نەچێت.

ئەو وای كرد كە بنەماڵەی تاڵەبانی و برایم ئەحمەد لە رێگەی لێدوانە ناڕاستەكانی ئەوەوە دەست بەسەر دۆخی ناوخۆی یەكێتیدا بگرن و ناڕازییەكان فت بكەن. تەنانەت بەڕێزیان لە پێناوی ملشكاندنی كاندیدێكی كارامەی وەكو دكتۆر بەرهەم، بە راسپاردەی ماڵی تاڵەبانی و برایم ئەحمەد چووە ناو كێبڕكێی دیاریكردنی كاندیدی سەرۆككۆمارەوە و، ئەوەش وای كرد كە ئەمڕۆ هەر خۆی دانیشێ رەخنە لە سەلەفەكەی تاڵەبانی بگرێ و پێی بڵێت قابیلی بەراورد نییە! ئەگەر دكتۆر نەجمەدین كەریم وەك موعتەمید و سەروەسیەتی بنەماڵەی تاڵەبانی دەرنەكەوتبا و خەڵكی بە ئاراستەیەكی راستدا بردبایە، ئێستا نە یەكێتی وای لێدەهات كە فرمێسكی تیمساحی بۆ بڕژێنرێت، نە كوردستانیش تووشی ئەو حاڵە دەبوو.

دكتۆر فوئاد زۆر مەعسومە
(3)
نازانم كورد چ خێرێكی لە پۆستی سەرۆكایەتی تاڵەبانی بینی تا چاوەڕوانیی خێری لە فوئاد مەعسووم هەبێ؟ هەر جەلال تاڵەبانی نەبوو كە كاتێ بارزانی داوای لابردنی مالیكیی دەكرد لە 2012 بەهۆی ئەوەی سوپای دیجلەی هێنابووە سەر كەركووك، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی نووسی و گوتی ئەگەر مالیكی لابەرن منیش لادەچم وەك پشتیوانییەك بۆ مانەوەی مالیكی؟! ئینجا گوتی بەدیلی مالیكی هەر مالیكییە! پۆستی سەرۆككۆماری لە ناوچەی سەوزی بەغدا، گەورەترین ئاواتی سیاسیی تاڵەبانی بوو كە پێی گەیشت و كۆتایی هات. هەر بۆیە گلەیی و گازەندە لە دكتۆر فوئاد كە جێگرەوەی بەرهەقی تاڵەبانییە، چاوەڕوانییەكی زیادەیە. لەلایەكی دیكەشەوە، هێرشەكان بۆ سەر ئەو پیاوە بێ ئەوەی كە بڕیارێكی یەكانگیر سەبارەت بە مانەوە یان نەماوە لە پڕۆسەی سیاسیی بەغدادا بدرێت، غەدرە. فوئاد مەعسووم ئامادەیە سبەی ئیستیقالە بكات بە مەرجێك هەموو لایەنەكان ئەو شەهامەتەیان هەبێت. 

12447 ژمارەی بینین
بابەتە پەیوەندیدارەکان
یەكێتی.. دۆڕاوە گەورەكە

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

مامكاک | 20/06/2018 12:04:53 م
شايستەيە، دەستى ساغ بێت و بەرهەمى بەرفرە و جوانتر بن.
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (2)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
hussein ahmed abbas | 19/06/2018 09:32:53 م
كه نكي ئه نجام دهينة بةلاوكردن
ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان دوادەكەوێت
| دوێنێ کاژێر 11:45 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک دوێنێ کاژێر 01:29 |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن 18/6/2018 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا 18/6/2018 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.421 seconds