وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

بارزانی لە سریلانكا

لەلایەن نوێنەر فاتيح 12/4/2019
نوێنەر فاتێح*
نوێنەر فاتێح*


پاش حەوت كاژێر گەشت بە فڕۆكە، لە كەناری زەریای هیندی لە سریلانكا لە رێستورانتێك دانیشتووم، ئێوارەیە، خۆر خەریكە وردە وردە لەنێو دەریادا ون دەبێت، كەشێكی شێدار و هەوایەكی خۆش. لە ئێوارەیەكی وادا چی لەوە خۆشترە خواردنێكی نوێ تاقیبكەیتەوە.


چەند گەنجێك كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵی دەبوو لە رێستورانتەكە كاریان دەكرد، منیش لەگەڵ شیرینی هاوژینم بە لیستی خواردنەكاندا دەگەڕێین تاوەكو ژەمەكەمان هەڵبژێرین، یەكێك لەو گەنجانە، هاتە لای مێزەكەمان و بە ئینگلیزی لێی پرسین چی دەخۆن؟ پاش وەرگرتنی داواكەمان، تەماشایەكی كردین و گوتی: "بێ زەحمەت، ئێوە خەڵكی كوێن؟"، ئەمە سادەترین پرسیارە كە بەرەوڕووی هەر گەشتیارێك دەبێتەوە لە هەر وڵاتێك، بەڵام وەڵامەكەی بۆ كوردێك قورسە.

"خەڵكی كوردستانین" بەم شێوەیە وەڵامی گەنجەكەم دایەوە، كەمێك تێڕاما وەك ئەوەی شتێك لە خەیاڵیدا بێت و بە شوێنیدا بگەڕێت، گوتم: "كوردستان دەكەوێتە باكووری عێراق و باشووری تور.." قسەكەی پێ بڕیم و گوتی: "دەزانم كوردستان لەكوێیە". ئەم وەڵامەی سەیر بوو بەلامەوە، گەنجێكی سینهالی لە دوورگەیەكی باشووری ئەم هەسارەیە لەنێو زەریای هیندی، چۆن لەبارەی كوردستانەوە زانیاری هەیە!

لە گەنجەكەم پرسی چۆن دەزانیت؟ "لە پەبجییەوە.. كورد لە پەبجی یاریزانی باشن و زۆر بەتوانان، لەوێوە كوردستانم ناسیوە. ئێوە لە پەبجی زۆر باشن، منیش یاریزانێكی باشم لە پەبجی".

هەرچەندە هیچ لە یاری پەبجی نازانم، سوپاسی گەنجەكەم كرد و هیوای سەركەوتنم بۆ خواست لە یارییەكەیدا، بیرمكردەوە كە خەباتی سەد ساڵەی كورد، ماڵوێرانی و دەربەدەری و قڕكردن و جینۆساید، پاشان دروستكردنی هەرێمی كوردستان و ئەم هەموو زانكۆ و میدیا و موفەكیرە كوردە، هیچی تۆزقاڵێكی پەبجی رۆڵی نەبووە لەوەی گەنجێكی دوورەدەستی ئەم سەردەمە، بزانێت كورد كێن و لە كوێ‌ دەژین.

نەوەی نوێ‌ زۆر جیاوازە لە نەوەی پێشوو. ئەوان سەریان لەنێو ئەو ئامێرانەدایە كە بەدەستیانەوەیە، سەرچاوەی پاشخانە مەعریفییەكەیان دیجیتاڵییە، هەر شتێك بچێتە نێو ئەو جیهانە دیجیتاڵییەوە ئەوان لەبارەیەوە دەزانن، ئەگەر نا لەلای ئەوان نییە، تەنانەت ئەگەر روویشیدابێت. كەواتە بۆ ئەوەی هەبیت، دەبێت ببیت بە بەشێك لەو جیهانە دیجیتاڵییە.

پاش چەند رۆژێك سریلانكام جێهێشت و چووم بۆ ماڵدیڤس و چەند رۆژێك مامەوە. دووبارە گەڕامەوە بۆ سریلانكا، لە سەرەی كۆنترۆڵی پاسپۆرتدا لە فڕۆكەخانەی باندارانایكە Bandaranaike لە شاری كۆڵۆمبۆ كە پایتەختی سریلانكایە وەستاوم، سەرەمان هات و دەچینە پێش ئەفسەری كۆنترۆڵی پاسپۆڕت. پیاوێكی رەشتاڵەی تەمەن 40 ساڵان، بەرگێكی سپی لەبەرە، سڵاوی لێدەكەم و پاسپۆرتەكانی دەخەمە بەردەست، تەماشایەكی پاسپۆرتەكانی كرد و تەماشایەكی ئێمەشی كرد، بە ئینگلیزی لێی پرسین: "عێراق كێشەی زۆرە، وانییە؟"، پێمگوت بەڵێ، هێشتا كێشەی زۆرە. پێیگوتین خەڵكی كوێی عێراقن "ئێمە خەڵكی كوردستانین، هەرێمێكە لە عێراق، ئێمە كوردین، ناوچەكانی ئێمە ئارامترن وەك لە ناوچەكانی عێراق". ئەفسەرەكە گوتی "كوردستان لە باكووری عێراقە، وانییە؟"، گوتم بەڵێ. 

"من مەسیحییەكی كاتۆلیكم، دەزانم ئێوە پێشوازیتان لە ئاوارە كریستیانەكان كرد لە شەڕی داعش". ئەفسەرەكەی كۆنترۆڵی پاسپۆرت پێیگوتم "لێرە لە سریلانكا بۆیان باس دەكرین كە چی بەسەر كریستیانەكاندا هاتووە و چۆن چوونەتە هەرێمی كوردستان و لەوێ پارێزراون، بەو شێوە هەرێمی كوردستان و كورد دەناسم".

ئەفسەرەكە پرسیاری زۆری لێكردین لەبارەی رەوشی كریستیانەكان، هەروەها شەڕی داعش و ئایا هێشتا داعش هەڕەشەیە یان نا، ئەفسەرەكە پێیگوتین: "من سەركردەكەشتان دەناسم، بەردەوام بە جلوبەرگی نەریتی خۆتانەوە دەردەكەوێت، ئەو زۆر بەناوبانگە". ئەفسەرەكە نەیدەزانی ئەو پیاوەی باسی دەكات مەسعوود بارزانییە: "مەبەستت بارزانییە؟" لێم پرسی، "بەڵێ بەڵێ، ناویم بیرچووبووەوە، بەڵام دەیناسم".

ئەفسەرەكەی فڕۆكەخانە، پێچەوانەی گەنجە تەمەن 18 ساڵەكە، بە پێناسەیەكی جیاواز، كورد دەناسێتەوە. چونكە ئەو كەمتر چاوی لەسەر مۆبایلەكەیەتی و تاكە سەرچاوەی زانیارییەكانی نییە، جەنگ و داڵدەدانی ئاوارە مەسیحییەكان وێنای كوردی لا دروستكردووە، بەڵام ئەمە بەلای گەنجە تەمەن 18 ساڵەكەوە گرنگ نییە، ئەو دەزانێت كورد لە پەبجی یاریزانی باشن و ئەمە بەسە بۆ ئەو.
ئەم نەوە نوێیە كە ئێستا تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 20 ساڵە، تاوەكو 20 ساڵی دیكە دەبنە فەرمانبەر و ئەفسەر و بەڕێوەبەری گشتی و دامەزراوەكانی جیهان بەڕێوەدەبەن، وڵاتە پێشكەوتووەكان لە ئێستاوە هەستیان بەمە كردووە، دەزانن رێگە كۆنەكان بۆ ناساندنی وڵات و گەلەكەیان چیتر كارا نییە، بۆیە ئێستا كارێك دەكەن پێی دەگوترێت :"دیبلۆماسییەتی دیجیتاڵی".

كاری دیبلۆماسییەتی دیجیتاڵی ناساندنی وڵات و گەل و دروستكردنی كاریگەریی سیاسی و پەیوەندی میللی و كۆكردنەوەی لۆبییە لە رێگەی دیجیتاڵەوە، نزیكبوونەوەیە لە وڵاتان بەبێ ئەوەی پێویست بە سەردانی وڵاتەكە بكات.

ئیسرائیل لەو بوارەدا پێشەنگە، بەشێكی هەیە لەنێو وەزارەتی دەرەوە كاریان تەنیا دیبلۆماسییەتی دیجیتاڵییە، لە رێگەی سۆشیالمیدیاوە پەیامی وڵاتەكەیان بە جیهان دەگەیەنن و هەوڵی دروستكردنی پەیوەندی دەدەن، بەتایبەتی لەگەڵ هاووڵاتییانی وڵاتە عەرەبییەكان، چونكە پەیوەندی فەرمی لەنێوان زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیلدا نییە.

ئیسرائیل لە تۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاوازەكاندا چەندین پەیجی هەیە بە زمانی عەرەبی، لە رێگەیەوە پەیوەندی لەگەڵ وەرگری عەرەبیدا دروستدەكات، ئەو وێنەیە لەبارەی وڵاتەكەوە دەگەیەنێت كە ئیسرائیل خۆی دەیەوێت.

یوفال روتم كە بەڕێوەبەری گشتییە لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، لە وتارێكدا لە رۆژنامەی جەروسەلیم پۆست، باسی دیبلۆماسییەتی دیجیتاڵی وڵاتەكەی دەكات و دەڵێت: "ئیسرائیل سوودمەند بووە لە نوێترین داهێنانەكان، پەیوەندی لەگەڵ خەڵكانێكی نوێ دروستدەكات بەشێوەیەك ئەو سنوورەی تێپەڕاندووە كە پێشتر مەحاڵ بوو تێیپەڕێنین، هەروەها كەناڵی پەیوەندی تاكەكەسیی وامان دروستكردووە كە دەتوانین ئایندەیەكی هاوئاهەنگی و شەراكەتمان پێكەوە هەبێت".

یوفال روتم هەروەها دەڵێت، ئیسرائیل دەزانێت چۆن سوود لەو هەلە بێكۆتایانە وەربگرێت كە سەردەمی دیجیتاڵی پێشكەشیان دەكات: "دیبلۆماسییەتی دیجیتاڵی ناتوانێت جێی دیبلۆماسییەتی كلاسیكی بگرێتەوە، بەڵام بەكارهێنانی دیبلۆماسییەتی دیجیتاڵی هاوشانی دیبلۆماسییەتی كلاسیكی، هەلی گەورەی تێدایە بۆ لەنێوبردنی ناكۆكییەكان و دروستكردنی پەیوەندی نوێ".

لە ساڵی 2018، ئیسرائیل لە رێگەی پێگە عەرەبییەكانیەوە لە سۆشیال میدیا 220 ملیۆن كۆمێنتی بۆ هاتووە، لە فەیسبووكیش یەك ملیۆن و 600 هەزار كەس لایكی پەیجەكەیانی كردووە. لەو رێگەیەشەوە پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵكدا دروستدەكات. لەم روانگەیەوە تەماشا بكەین، دەزانین چ هەڵەیەكە كاتێك دەگوترێت كوردستان دەبێتە ئیسرائیلی دووەم، ئەوە جگە لە قسەیەكی بێ بنەما هیچی دیكە نییە.

لەو وڵاتانەی دیكە كە لەم بوارەدا پێشكەوتوون، فەڕەنسا و ئەمریكان. هەروەها ئێرانیش كاری لە بواری دیبلۆماسییەتی دیجیتاڵیدا كردووە كە هاوسنووری هەرێمی كوردستانە.

لەبارەی ئەمریكاوە، خوێندنەوەی كتێبەكەی هیلاری كلینتن، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا (بژارە سەختەكان) بەسە بۆ ئەوەی تێبگەین لەبارەی كاریگەریی ئەو ئامرازە و چۆنیەتی بەكارهێنانی لەلایەن ئەمریكاوە.

لە جیهاندا، تەنانەت ململانێكانیش وردە وردە شێوەیەكی دیجیتاڵی وەردەگرن، جەنگ لەجیاتی ئەوەی لە مەیداندا بە تۆپ و تەیارە بكرێت، لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەكرێت.

بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی ناوەندی پڕۆژەكانی سایبەر سكیوریتی "ئاسایشی سایبەری"، ئەو تاوانانەی لە رێگەی سایبەری و ئینتەرنێتەوە دەكرێن زیادیان كردووە. لەساڵی 2015 تێچوو و زیانەكانی هێرشە ئەلیكترۆنییەكان لە جیهاندا 3 تریلیۆن دۆلار بووە، پێشبینیش دەكات قەبارەكەی تاوەكو ساڵی 2021 بگاتە 6 تریلیۆن دۆلار لە ساڵێكدا. هەروەها خەرجییەكانی جیهان لەسەر بەرهەم و خزمەتگوزارییەكانی خۆپاراستن لە هێرشە ئەلیكترۆنییەكان لە نێوان ساڵەكانی 2017 بۆ 2021 دەگاتە یەك تریلیۆن دۆلار.

دەگەڕێمەوە كوردستان، بیردەكەمەوە بۆچی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێكی نییە بەناوی دیبلۆماسییەتی دیجیتاڵی، دەڕوانمە وێبسایتی فەرمی فەرمانگەكە كە دەبێ‌ سەرچاوەی زانیاری بێ‌ بۆ دەرەوە، تەواو نائومێد دەبم. لەوێ‌ هێشتا هەرێمی كوردستان لە سێ پارێزگا پێكهاتووە. لە كاتێكدا پێنج ساڵە بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵەبجە بووە بە پارێزگا. دوایین پۆستی پەیجەكەشیان لە فەیسبووك 578 رۆژ پێش ئێستا بووە كە تەنیا 15 لایكی هەبووە.

* بەڕێوەبەری پلاندانان لە تۆڕی میدیایی رووداو

کۆمێنتەکان

 
هەژار | 12/4/2019
دەسوت خۆش بابەتێکی جون بوو بەڵام زۆر شتی لەوانە گرنگتر هەیە نەکراوە بۆ ناوخۆو دەرەوە بۆ نمونە سایت یگومرکی لە هەمو دنیادا لە ئەنتەرنیت بگەرێ رینمای گومرکی یان فرۆکەخانەکان وە دەوائیرەکان دەبیت بە ئەلکترۆنی بکرێن بۆ راپەراندنی کاری رۆژانە ی خەڵکی .
ئاسۆ | 12/4/2019
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە گشتی و باشور بەتایبەتی قەیرانی نەبوونی کەسی لێهاتوو لە شوێنی پێویستدا هەیە،وە دڵنیاشم کە کەسانی وەکوو بەڕێزتان ئەم کێشەیە بە باشی دەزانن و دەبینن. بۆیە داواکارین،بەڕێزتان هەوڵی خۆتان بدەن بەوەیکە نەقشە ڕێگایێک پێشکەش پکەن. بەو هیوایەی کەسانی وەکوو بەڕێزتان هەموو هەوڵی خۆیان بدەن. ڕێزوو سڵاوی دووبارە.
ستار | 12/4/2019
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : بارزانی , سریلانکا

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.172 seconds