وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ستراتیژی كابینەی تازە

لەلایەن مامەند رۆژە 12/4/2019
مامەند رۆژە
مامەند رۆژە

كابینەیەكی تازە دروستدەكرێت كە میراتی (پاش جەنگ) و (پاش قەیران) وەردەگرێت. ئەم كابینە تازەیە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ كۆمەڵێك قەڵشی ناوخۆیی و هەڕەشەی دەرەكی خەوتوو بەرەوڕوو بووەتەوە. هەرێمی كوردستان لەناو هاوكێشەیەكی ناوخۆیی ئاڵۆز و هاوكێشەیەكی ناوچەیی سەختدایە. لەلایەك دەبێ بارودۆخی نالەباری ناخۆیی خۆی رێكبخاتەوە و لەلایەكیش دەبێ خۆی لەگەڵ رەەوشی ئاڵۆزی ناوچەیی و عێراقیدا بگونجێنێ. لەڕاستیدا فۆرموولەكە ئاوایە كە پەیوەندییەكی قووڵ لەنێوان هێزی نیشتمانی كوردستان و پێگەی ئەم وڵاتە لە هاوسەنگیی هێزی عێراقی و ناوچەییدا بەدی دەكرێت.

هەرێمی كوردستان بۆ ئەم چوار ساڵە هەلی لەبەردەستە و هەروەهاش هەڕەشە. لەلایەك دەتوانێ دەرفەتەكان بقۆزێتەوە و نەرمەهێزی خۆی پێشبخات. لەلایەكیش دەتوانێ سەختەهێزی خۆی یەكبخات و دۆكتۆرینی بەرگریی خۆی بەگوێرەی ستراتیژی گلۆباڵ بەتایبەت بەپێی ئامادەیی سەربازی هاوپەیمانانی ئەتڵەسی رێكبخاتەوە. كوردستان ناچارە خۆی بەپێی هەڕەشەی زیندوو (عێراق – ئێران - توركیا) و هەڕەشەی خەوتوو (داعش – قاعیدە- حەشدی شەعبی و تاد) ئامادە بكات.

ئێستا دەپرسین: گەلۆ هەرێمی كوردستان چۆن دەتوانێ سیاسەتی ناوخۆیی خۆی وا دابڕێژێ كەوا هەڕەشە و قەڵشە ناوخۆییەكانی پینە بكات؟ سیاسەتی دەرەوەی خۆی چۆن دابڕێژێت كەوا پێگەی خۆی لە هاوكێشەی هێزی ناوچەییدا بپارێزێت و هێزی خۆی زیاد بكات؟

لە خوارەوە لەسەر وەڵامەكانی ئەم پرسیارانە كار دەكەین.

هەرێمی كوردستان: پەڕینەوە لەسەر پردی سیرات

هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی فەرمی تامپۆنییە كەوا چوار دەوڵەتی دراوسێی وەك "ناوچەی پەرژین" مامەڵەی لەگەڵ دەكەن . خۆ ئەگەر بڕیاری نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئەم یەكەیە نەبێ، ئەوا دەوڵەتانی ناوچەكە بە "هەڕەشەی متبوو"ی لەقەڵەم دەدەن. بۆیە هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەی دانوستاندنی باشی لەگەڵ یەكەی دەوڵەتی هەیە، بەتایبەت دراوسێیەكانی واتە عێراق، ئێران و توركیا، بەڵام ئەوەش دەزانێ كە ئەم ژینگەیە هەمیشە سەرچاوەی هەڕەشەی تێدایە. لەبەرئەوە دانوستاندنی لەگەڵ یەكە نادەوڵەتییەكانی ناوچەكەش هەیە وەك: پەیوەندی لەگەڵ هێزە كوردستانییەكانی پارچەكانی دیكە، گرووپە سوننە میانڕۆكان، گرووپە شیعییەكان و ..تاد.

هەڕەشە جا چ هەڕەشەی دەرەكی ناسراو (عێراق – ئێران - توركیا) بێت و چ هەڕەشەی دەرەكی نەناسراو (داعش - قاعیدە)، یاخود هەڕەشەی ناوخۆیی ناسراو (دووئیدارەیی شاراوە لەنێوان پ.د.ك – ی.ن.ك) و چ هەڕەشەی ناوخۆیی نەناسراو وەك نائارامیی كتوپڕی شەقام، تەقینەوەی كۆمەڵایەتی و سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی چەكدارانە، ئەوە پێویستە هەولێر بە وردی كاری لەسەر بكات، پۆلێنیان بكات و سیاسەتی بەدیلیان بۆ دابنێت.

بۆ ئەم بابەتە هەرێمی كوردستان دەبێ لە كابینەی تازەدا دوو بنەمای سەرەكی لە سیاسەتی دەرەكی خۆیدا یەكلایی بكاتەوە: یەكەم – بنەمای بنیاتنانی هێزی نیشتمانیی تۆكمە. دووەم – بنەمای بەهێزكردنی مامەڵەكردن لەگەڵ ژینگەی جیۆسیاسی خۆی، واتە بەهێزكردنی هاوكاری عێراقی و ناوچەیی. لەگەڵ ئەوەی بەدرێژایی 28 ساڵی رابردوو هەوڵیداوە مامەڵەیەكی ناسك لەگەڵ ژینگەی ناوچەیی خۆیدا بكات، بەڵام لەگەڵ بنیاتنانی هێزی نێشتمانی خۆی سەركەوتوو نەبووە. هەروەها لە چەند بڕگەیەكیشدا لاوازی و دووكەرتبوونی ناوخۆیی بەپێی جەمسەرگیری شاراوەی ناوچەیی دابەشكردووە و هەرێمی كوردستانی كردووەتە تەواوكەری جیۆستراتیژی هاوسێیەكانی.

لەڕاستیدا سەختە ئەم كابینە تازەیە بتوانێ هەم هێزی نیشتمانی تۆكمە بنیاتبنێ و هەم لەگەڵ ژینگەی جیۆسیاسی عێراقی و ناوچەییدا دەرگیر نەبێت. ئەمەش وامان لێدەكات دۆخەكە بە پەڕینەوە لەسەر پردی سیرات بشوبهێنین . بەتایبەت ململانێ لەنێوان ئەمریكا و ئێران درەنگ یان زوو هەرێمی كوردستان و تەنانەت عێراقیش دەخاتە نێوان بژارەی یەكلاكەرەوە:

1-لەگەڵ هەردووكیان هەڵپەڕێ و هاوسەنگی رابگرێت
2- خۆی بە سوودی یەكێکیان یەكلایی بكاتەوە؟ 

لە دووەمیاندا هەر یەكلابوونەوەیەک دەرگا لەبەردەم زەقبوونەوەی هەڕەشە ناوخۆییەكانی دەكاتەوە كە ئەویش سەرهەڵدانەوەی ناكۆكی و ململانێی ناوخۆیی، دووئیدارەیی و تەنانەت جەنگی ناوخۆییە.

لە ماوەی ساڵ و نیوی رابردوودا بە جوانی دوومەڵی هەڕەشەی ناوخۆیی دەمی كردەوە كە دەستبەجێ قووڵایی ناوچەیی قۆستییەوە: یەكیان لە سەردەمی گشتپرسی و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەردا و دووەمیشیان لەسەردەمی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمدا خۆی نواند كە بە ئاسانی پێی سەلماندین چ دۆخێكی هەڕەشەباری ناوخۆیی شپرزەمان هەیە و هەرساتێك بۆی هەیە كۆی سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان سەروژێر بكات! كەوابوو بە پلەی یەكەم دەبێ دۆخی ناوخۆیی تیمار بكرێت . گەلۆ ئەمە چۆن دەكرێت؟ 
بە پیادەكردنی ستراتیژی كوردستانی بەهێز.

هەولێر: پیادەكردنی ستراتیژی كوردستانی بەهێز

هەر كاتێك هەرێمی كوردستان توانیبێتی (بەپشتیوانی فاكتەری ناوخۆیی بێت یاخود فاكتەری گلۆباڵ) یەكپارچەیی و یەكێتییەكی رێژەیی ناوخۆیی دەستەبەر بكات، هاوسێیەكانی ئەمەیان بە هەڕەشەی متبوو و تەنانەت زیندوو وەسفكردووە. لەبەرئەوە لە ستراتیژی كوردی خۆیاندا هەمیشە هەوڵدەدەن فاكتەری دووبەرەكی سست بۆ دووبەرەكی رەق وەگوێزن . بۆیە لە سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی هاوسێیەكاندا نابێ هەرێمی كوردستان بەتەواوی یەكێتی ناوخۆیی دەستەبەربكات. ئەگەر ئەمە بكات ئەوە مەیلی جوداخوازی لەنێوان كوردانی ناوچەكەدا بەهێزدەكات و هێزی راكردن لەناوەند قایم دەكات . بۆیە دەبێ هێزی راكردن لە ناوەند لەنێو خودی هەرێمی كوردستاندا هەمیشە ئامادەبێت!

لێرە تێدەگەین كەوا هەرێمی كوردستان پێویستی بە سیاسەتی دەرەكی فرە رهەند و فرە لایەن هەیە. دەبێ لەلایەك سوود لە "سیاسەتی بەرپەرچدانەوەی نەرم" وەربگرێت و لەلایەكیش "سیاسەتی بەرپەرچدانەوەی رەق". مانای ئەمە چییە؟ پێویستە لەلایەك سوود لە هێزی سەربازی كوردی و تەنانەت ناكوردی لە پارچەكانی دیكە وەربگرێت و هەمیشە وەك ئامرازی هەڕەشەی متبوو كە قابیلی بەهێزی بۆ گواستنەوە بەرەو هەڕەشەی كارا هەیە كەڵكیان لێوەربگرێت . هەروەها دەبێ بەزوویی هێزە چەكدارەكانی كوردستان یەكبخرێن، بەدامەزراوە بكرێن و بەنیشتمانی بكرێن و دۆكتۆرینی بەرگری بەپێی جەنگی ئەسیمەتریك و جەنگی پارتیزانی – پێشمەرگانە رێكبخرێت. ئەمە پێیدەڵێن سیاسەتی بەرپەرچدانەوەی رەق.

لەلای دیكەش دەبێ بە بەرفراوانی سیاسەتی بەرپەرچدانەوەی نەرم بخاتەكارەوە. واتە پێویستە لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە ئیئتیلافی بەرفراوان دروستبكات . یەكێك لە رێكارەكانی دەستەبەركردنی ئاسایشی نیشتمانی ئەوەیە لەجیاتی سیاسەتی بەرەگیری و جەمسەرگیری لەدژی سەرچاوەی راستەوخۆی هەڕەشە، رووبكاتە خودی سەرچاوەكە و خۆی لەگەڵی بگونجێنێت . بۆ نموونە ئێمە خۆمان لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كاتێك كەریم نووریمان بۆ هەرێمی كوردستان بانگ كرد، بەپێی ئەم لۆژیكە كارمان كرد. ئەو دیدارانە بوون كەوا بەستەڵەكی پاش 16ئۆكتۆبەریان رەواندەوە.

ساڵانە پێویستە دەیان كۆنفرانس و كۆڕبەندی سیاسی، فكری و ئابووری و فەرهەنگی رێكبخەین. دەبێ لە چوارچێوەی سیاسەتی بەرپەرچدانەوەی نەرمدا نوخبەی فكری، سیاسی و ئابووری ناوچەكە بەتایبەت عێراق بانگهێشتی كوردستان بكەین. بە هاتووچۆی بەردەوام بەستەڵەكی نێوان كوردستان و هاوسێیەكان دەتوێتەوە. ئەمە خۆی بازاڕسازی سیاسی (تسویق) بۆ هەرێمی كوردستان دەرەخسێنێ و كاتێك بیرمەند یاخود لێكۆلینڤانێك لە پاش گەڕانەوە بابەتێكی ئەرێنی لەسەر هەرێمی كوردستان دەنووسێ یاخود كاتێك شرۆڤەكارێكی ستراتیژی و سیاسی لەپاش گەڕانەوە لە ماسمیدیا و سۆشیالمیدیا بەدیدێكی ئەرێنی باس لە هەرێمی كوردستان دەكات، ئەمە خۆی دەبێتە رەهەندی بازاڕسازی سیاسی و ئەندازیاریكردنی رای گشتی ناوچەكە. ئەمە سیاسەتی بەرپەرچدانەوەی نەرمە. دەبوو پێش گشتپرسی دەیان كۆنگرە، كۆنفرانس و كۆڕبەندی جۆربەجۆرمان رێكبخستایە.

لەلایەكی دیكەوە دەبێ لەم كابینەیەدا بۆ پیادەكردنی ستراتیژی "كوردستانی بەهێز" بەكردەوە هێزی نەرم بنیاتبنێین. هێزی نەرم چییە؟ بریتییە لە سیاسەتی گۆڕینی بیروبۆچوون بەرامبەر بەبێ بەكارهێنانی هێزی زبر. دەبێ تێز و تیۆری سیاسی وا دابڕێژین كەوا هەموو عێراق بگرێتەوە. پێویستە قەناعەتی نوخبەی سیاسی و فكری عێراق بەرامبەر هەرێمی كوردستان بگۆڕین. بۆ نموونە باس لە دروشمی ستراتیژی "دوو كیان و یەك دەوڵەت" بكەین. تێزێك دابهێنین كە: ئەگەر عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێكبكەوێت ئەوە دەبێتە زلهێزێكی ناوچەیی. پێویستە عێراق قەڵشە ناوخۆییەكان تیمار بكات كە یەكیان پرسەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و یەكیشیان پرسی سوننەكان و یەكیشیان خواستی سیاسی پارێزگاكان بۆ بە هەرێمبوون.

 هەروەها پێویستە لەم كابینەیەدا سیاسەتی گەشەپیدانی ئابووری، سیاسی و كولتووری پێشبخرێت. دەبێ لەم كابینەیەدا كەرتەكانی گەشتوگوزار، بازرگانی، كشتوكاڵ و پیشەسازی ببووژێندرێنەوە. دەبێ بازاڕی عێراق بكرێتە ئامانج و لە هەرێمی كوردستانەوە كاریگەری ئابووری لەسەر عێراق دروستبكرێت. دەبێ كەرتی گەشتیاری ساڵانە پێنج ملیۆن گەشتیار لە عێراق بكاتە ئامانج. هەروەها دەبێ ساڵانە دە هەزار خوێندكار لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان رابكێشین كە لێرە بخوێنن. دەبێ كوردستان بۆ گەشتوگوزاری پزیشكی ئامادەبكەین و ساڵانە دەیان هەزار نەخۆش بۆ كوردستان رابكێشین. پیویستە كاڵای پیشەسازی، كشتوكاڵی و كولتووری رەوانەی عێراق بكەین. بەكورتی دەبێ هەرێمی كوردستان بكەینە "ناوەندی راكێشانی هێز". بەمەش دەتوانین كاریگەری لەسەر عێراق دابنێین و كوردستانی بەهێز بەكردەوە بەدیبێنین.

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 13/4/2019
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : حکومەت
1657 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.219 seconds