وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

لەشكڕێك فریای كەوت

لەلایەن ژیلەمۆ عەبدولقادر 12/8/2017
ژیلەمۆ عەبدولقادر
ژیلەمۆ عەبدولقادر

لە نێو ئەو كەسانەی كە لەگەڵی هاتبوون بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، زۆر بە ئاشكرا هەستت پێدەكرد كە ئەو قوربانییە. قوربانیی نیازە گڵاوەكانی پیاوێك كە بێكەسییەكەی ئەوی ئیستیغلال كردبوو، بەڵام دواجار هەموو رێوشوێنە یاساییەكان لە بەرژەوەندیی ئافرەتەكە و بە زیانی پیاوەكە شكانەوە.

ماوەیەك لەمەوبەر ئافرەتێكیان هێنایە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كە زۆر پەشۆكابوو، كاتێك پرسیارمان لێكرد چ كێشەیەكت هەیە؟ دەستی بە گێڕانەوەی سەربوردەی خۆی كرد و گوتی: 10 ساڵ لەمەوبەر، باوكم دایكمی بەجێهێشت، پاشان دایكم شووی كردەوە، دوای سێ ساڵ كۆچی دوایی كرد، زۆری نەبرد زڕباوكەكەم ژنێكی دیكەی هێنایەوە، ئیدی چارەنووسی من لە تەمەنی 16 ساڵییەوە كەوتە دەستی زڕدایك و زڕباوك. 

بەهۆی ناتەبایی باوكم و دایكی رەحمەتیم، هیچ لە خزم و كەسەكانی خۆم نەدەناسین بچمە لایان، بۆیە ناچاربووم خۆم لەگەڵ زڕدایك و زڕباوكەكەم رابهێنم. تا رۆژێكیان خوازبێنیم هات و بەشوویاندام. بەڵام ژیانم لەلای مێردەكەم تا بڵێی خراپ بوو، بەردەوام ئەشكەنجەی دەدام، بۆیە لێی جیابوومەوە، بەڵام خۆزگە هەر لەلای ئەو مابامەوە، چونكە كە گەڕامەوە لای دایكم و باوكم ژیانم بوو بە دۆزەخ.

ئافرەتەكە بەردەوام بوو لەسەر گێڕانەوەكەی و گوتی ماڵمان لە دەرەوەی شار بوو، دراوسێیەكمان هەبوو ئاگاداری بارودۆخی من بوو، پێشنیازی بۆ كردم بچمە لای بۆ كاركردن، منیش لە خوام دەویست لە دەست باوكم و دایكم رزگارم بێ‌، بۆیە ناونیشانەكەم لێ وەرگرت و چووم بۆ لای، پیاوەكە زۆر رێزی گرتم، سێ‌ رۆژ لەوێ‌ مامەوە، رۆژی چوارەم پیاوێك هات و گوتی لەگەڵ ئەو پیاوە بڕۆ بۆ كاركردن. بەڵام ئەو پیاوە منی بردە ماڵێك لەوێ‌ ویستی دەستدرێژیم بكاتە سەر، من نەمهێشت، بۆیە بەربووە گیانم و زۆری لێدام و گوتی تۆ ئێستا لەژێر دەستی منی، ناسنامەكەت لەلای منە، بچیتە دەرەوە دەستگیر دەكرێی، بۆیە چیت پێدەڵێم دەبێت وا بكەی.

منیش لەبەر بێكەسی و نە شارەزایی و ترس لە گرتن، ناچار بووم بە قسەی بكەم. ئەو پیاوە رۆژانە پیاوی دەهێنایە ماڵەكە، هەموو جارێكیش حەبێكی دەدامێ‌ بۆ ئەوەی ئاگام لە خۆم نەمێنێ‌، بە هیچ شێوەیەك نەیدەهێشت لەو ماڵە دەربچم. هیچی بۆ نەدەكڕیم تەنیا خواردنی دەدامێ‌. رۆژێكیان لەلای یەكێك لەو پیاوانەی دەهاتنە لام زۆر گریام، باسی ژیانی خۆمم بۆ كرد، ئەویش دیاربوو ویژانی جوڵا و منی برد بۆ شوێنێك، پاشان منیان هێنا بۆ ئێرە.

ئافرەتەكە لە ترسان هەڵدەلەرزی و وایدەزانی ئەو پیاوە بەدواوەیەتی، بەڵام دڵنەوایی كراو پێیگوترا كە لە شوێنێكی سەلامەتە. دوای ئەوەی دۆسیەی بۆ كرایەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر كرا، دادوەر بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبارەكە بەپێی مادە سێ‌ لە یاسای نەهێشتنی لەشفرۆشی ژمارە هەشتی ساڵی 1988 دەركرد. 

لە كاتی دەستگیركردنیدا تۆمەتبارەكە نەیشاردەوە كە ئافرەتەكە لەلای ئەو بووە، بەڵام گوتی كاری ماڵەوەی پێكردووە و لە بەرامبەردا مانگانە پارەی داوەتێ‌، بەڵام كاتێك ماڵەكەی پشكنرا شتێكی وای تێدا نەبوو تاوەكو پێویستی بە خزمەتكار بێ‌، بۆیە پیاوەكە بەند كرا. 

ئافرەتەكەش ماوەی دوو مانگ لە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان مایەوە، بۆ ئەوەی چارەسەرێكی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە، چونكە ئەو رازی نەبوو بگەڕێتەوە لای زڕدایك و زڕباوكەكەی، هەروەها ناسیاو و خزمێكی وەهای نەدەناسی بچێتە لای، بە هاوكاریی توێژەرانی ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان و رێكخراوێكی ئافرەتان، هەروەها سەنتەری راوێژكاری خێزانی شوێنێكی شیاوی بۆ دۆزرایەوە كە بتوانێ‌ كاری تێدا بكات و بژێویی ژیانی خۆی دابین بكات.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن :
53968 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad | 20/08/2017 01:05:58 م
دستخوشى له سه روك بارزاني اكه م بو او جاوبيكه وتنه ديبلوماسي وريكوبيكه وبه بى دماركيرى ولامى هه موو او برسياره حه ريجانه ى به معتدل وديبلوماسيانه...
بارزانی: رەزامەندیمان نەداوەتە ئەمریکا بۆ دواخستنی گشتپرسی
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
هاوکار جوامێر | 20/08/2017 06:44:06 ص
دەستان خۆشبێت بەهیوی سەرکەتن بۆ خۆتان و پرۆژەکەتان
ئەنجوومەنی گەنجانی کوردستان پرۆژەیەک لە سلێمانییەوە رادەگەیێنن
| دوێنێ کاژێر 10:31 | (1)
Muhamad gyan | 19/08/2017 09:17:02 م
بارسا ئه مسال فت
شکستهێنان لە گواستنەوەی کۆتینیۆ و دێمبلی ئاراستەی بارسا دەگۆڕێت
| دوێنێ کاژێر 11:28 | (1)
Hiwa | 19/08/2017 04:55:56 م
Slaw kak Kardo dast xosh Baba teki Zor grng bu
راوێژکارێکی ترەمپ: ئەگەری زۆرە جەنگی ئابووریمان لەبەرامبەر چین بدۆڕێنین
| دوێنێ کاژێر 01:16 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سڤێتلانا لەناو جەنگەڵەكانی جەنگدا! 8 کاژێر لەمەو بەر |

سڤێتلانا لەناو جەنگەڵەكانی جەنگدا!

كەرەستە و شێوازی نووسینی لە چی وەرگرتووە؟ زۆرتر
جیهان لەبەردەم مەترسیی جەنگێكی ئەتۆمیدایە 8 کاژێر لەمەو بەر |

جیهان لەبەردەم مەترسیی جەنگێكی ئەتۆمیدایە

رووی مووشەكەكانی ئەمریكا و كۆریای باكوور لە زۆرتر
0.141 seconds