وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

کورد و گوتاری جیابوونەوە لە عێراق

لەلایەن عەبدوڵڵا رێشاوی 12/9/2017
عەبدوڵڵا رێشاوی
عەبدوڵڵا رێشاوی

سیاسی و قسەكەرانی كوردی عێراق، پاساو بۆ جیابوونەوەی كوردستان لە عێراق دەهێننەوە، لە كاتێكدا جیابوونەوەی كوردستان لەعێراق مافە و پێویستی بە پاساو نییە.

ئەوان دەڵێن: لەوەتای عێراق دروستبووە و لە عێراقی دوای سەدامیشدا، ستەم لە كورد دەكرێت، مافەكانمان نادرێت، لەگەڵ عەرەبی دەسەڵاتدار لە بەغدا ناكۆكین و ناتوانین رێكبكەوین و هاوبەشێكی راستەقینە نین، بۆیە دەمانەوێت جیابینەوە و جیابوونەوە بۆ ئێمە چارەسەرە، زامنی دووبارەنەبوونەوەی جینۆساید و قڕكردنە.

ئەم گوتارە كە گوتاری كەسی "قوربانی"یە، بۆ عەرەبی عێراقی دوای سەددام، مەفهوم نییە، وەك گوتارێكی دانوستانكارانەش وایە، واتە بەپێی ئەم گوتارە بێت، ئەگەر ئەم حاڵەتانە لە بنەڕەتەوە چارەسەر بكرێن، جیانابینەوە كە ئەمەش وا نییە. 

ئەم جۆرە بیانووانە بۆ جیابوونەوە، وەك بیانووی ئەو پیاوە وایە كە حەزی لە ژنەكەی نییە، بەڵام دەیەوێت بە تاوانباركردن و تۆمەتباركردنی ژنەكەی جیاببێتەوە، بیری چووە كە جیابوونەوە پاساوی ناوێ‌، مافێكە خواو شەریعەت و یاسا داوێتی، جیابوونەوە شەڕی ناوێ‌، ئیرادەی دەوێ.

كورد لە عێراقدا پێویستە گوتارێكی زۆر ئاشتیانەی لەگەڵ عەرەبی عێراق هەبێت، چونكە جیابوونەوە بە ئاشتی زۆر ئاسانترە لە جیابوونەوە بە جەنگ.
ئەمە جگە لەوەی هەتا ئەوكاتەی كورد لەبەرزترین پۆستی عێراقدا بێت كە پۆستی سەركۆمارە و جێگرێكی لە بەرزترین دەزگای یاساداناندا هەبێت كە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، عەرەبی عێراق گلەیی و رەخنەكانی كورد بە بیانووی توفەیلییانە دەزانن.

ئەمە جگە لە ئەو هەموو وەزیر و گزیر و راوێژكار و بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانەی كورد كە مووچەی عێراق دەخۆن و پلەو پۆستە باڵاكانیان لەبری عەرەب پڕكردووەتەوە، لە كاتێكدا عەرەبێك یان توركمانێك زۆر بە زەحمەت لە هەرێمی كوردستان پۆستێكی باڵا و مووچەیەكی چەور وەردەگرێت.

كوردی عێراق و ئێران و توركیا، دەیانەوێت جیاببنەوە و دەوڵەت و حوكمڕانیی سەربەخۆیان هەبێت، جا هەرچییان بۆ بكرێت لەم وڵاتانەدا، ئەم خواستە هەر دەمێنێ و نامرێت، چونكە خواستێكی راستەقینەیە.

 ئەم خواستە لای كوردی عێراق ئێستا زۆر بە زەقی دەركەوتووە، لەگەڵ ئەو هەموو چانس و مافەی كورد لە عێراقی بەناو وڵاتدا هەیەتی، بەڵام هەر هەست بە ئینتیما ناكات و هەر لەگەڵ خەونەكەی خۆی "دەوڵەتی سەربەخۆ" رۆژ دەكاتەوە.

ئەمە خواستێكی ئەنتۆلۆژی مرۆڤی كوردە، مافێكی رەوای ئەم نەتەوەیەیە كە خۆی حوكمی خۆی بكات، ئەگەر عەرەب، فارس و تورك هەموو مافەكانی كوردیش بدەن، وەك لە عێراقدا زۆربەی زۆری دراوە، بەڵام كورد هەرگیز واز لەم خواستەی ناهێنێت، تۆ هەر تەماشای ئەوە بكە كە خواستی دەوڵەت لای كوردی عێراق زۆر زیاترە وەك لەلای كوردی پارچەكانی دیكە، لێرەوە لەوە تێدەگەیت كە ئەم داوایە پەیوەندی بە ستەمكارییەوە نییە، بەڵكو خواستێكی غەریزییە و وەك هەرەمی ماسلۆ هەر بەرەو سەر دەچێت و راناوەستێ.

بۆیە واباشترە كورد گوتارێكی تۆكمە و قانونی و فەلسەفی لەگەڵ دەسەڵاتداران و رۆشنبیران و گوێگری عەرەبی عێراقی هەبێت، نەك گوتاری مرۆڤی قوربانی.
گوتاری شۆڕەسواری سەركەوتوو، خاوەن ماف، خاوەن لۆژیك، خاوەن هێز، بۆ كوردی عێراق لەگەڵ عەرەبی ئەم وڵاتە زۆر باشتر و مەفهومترە لە گوتاری قوربانی.

عەرەبی عێراق پێیانوایە كوردی عێراق لە سەردەمەكانی پێشوودا ستەمی دەرهەق كراوە، بەڵام لە 2003 وە ئیدی كورد لە پێگەیەكی باشدایە لە عێراق، هەرچی بەدەستی هێناوە لە ئەنجامی دروستبوونی هاوسەنگیی هێز بووە لە سەرتاسەری عێراقدا، ئێستا عەرەبی عێراق بەگەورە تەماشای كوردی عێراق دەكەن، ناشێ كورد بەهۆی گوتاری قوربانییەوە وێنەیەكی بچووكی لاواز لە خۆی نیشان بداتەوە.

ئەوانەی عێراقی بەناو دەوڵەت بەڕێوەدەبەن، سەردەمانێكی زۆر هاوخەباتی سیاسییەكانی كورد بوون و زۆر ڕوانگەی بیركردنەوەیان لەمەڕ مێژووی عێراق و ستەمكارییەكان لەگەڵ كورد هەماهەنگە، بۆیە هیچ پێویست نییە كورد وەك مافخوراوێكی تووڕە و لاواز خۆی پیشانی ئەمانە بداتەوە.

  گوتاری قوربانی گەڕانەوەیە بۆ دواوە، بچووككردنەوەی ئینسانی كوردە و ئاماژەی ئەوەشە كە كورد پرۆژەیەكی نییە بۆ خۆبەهێزكردن و دروستكردنی چوارچێوەی خۆی، بەڵكو هەمیشە گوتاری خۆی  لەسەر ئەوانی دیكە و خراپییەكانیان بونیاد دەنێت.

گوتاری قوربانی گوتارێكی تووڕەیە، بەڵام لاوازیشە، ناهاوسەنگ و نالۆژیكی و سۆزگەرانەیە، ئەگەری جەنگ زیاتر دەكات لە ئەگەری ئاشتی، بەڵام گوتاری شۆڕەسواری خاوەن ماف گوتارێكی بەهێزە، لۆژیكییە و ئاشتی و ماف پێكەوە دەهێنێت.

بچووكترین و مەترسیدارترین پرسیار كە هەر قسەكەرێكی عێراقی دەتوانێت رووبەڕووی گوتاری كوردی عێراقی بكاتەوە، ئەوەیە: ئایا ئەگەر كورد مافەكانیان بەتەواوی لە چوارچێوەی عێراقدا پێ بدرێت، ئامادەن لەگەڵ عێراق بمێننەوە و جیانەبنەوە؟ بێگومان وەڵامی راستەقینەی پرسیارێكی لەم شێوەیە، جگە لە نەخێر شتێكی دیكە نییە. بە پێچەوانەوە، هەتا مافی زیاتر بە كوردی عێراق بدرێت ئەگەری جیابوونەوەیان نزیكتر دەكاتەوە، هەتا دیموكراسی لە عێراقدا پایەدارتر بێت، جیابوونەوە ئاسانتر دەبێت، مەگەر ئەوەی دیموكراسی بتوانێت خواستی كورد بۆ جیابوونەوە بە خواستی مانەوە و بەرژەوەندی تێر بكات، وەك چۆن لە سكۆتلەندا بینیمان.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| 21/9/2017 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| 21/9/2017 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| 21/9/2017 | (1)
Rebwar | 21/09/2017 07:39:43 م
Bale bo sarbaxoye, bale bo mrdn balam naxer bo Manawa Lagal wlateky shoveni shkstxwardu
عەبادی بۆ فوئاد مەعسووم: هەڵوێستمان جێگیرە و گشتپرسی رەتدەکەینەوە
| 21/9/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دژەتەنێکی نوێ 99%ی ڤایرۆسی تووشکەری ئایدز لەنێودەبات 2 کاژێر لەمەو بەر |

دژەتەنێکی نوێ 99%ی ڤایرۆسی تووشکەری ئایدز لەنێودەبات

ئەگەر ڤایرۆسەکە بچێتە جەستەش، دژەتەنە نوێیەکە زۆرتر
 کۆندۆمێکی نوێ دروستکرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

کۆندۆمێکی نوێ دروستکرا

زۆر تەنکە زۆرتر
بەوێنە... فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی جونە لە میسر 5 کاژێر لەمەو بەر |

بەوێنە... فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی جونە لە میسر

دەیان ئەستێرەی عەرەبی بەشدارن زۆرتر
0.14 seconds