وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ئەرکی نەتەوەیی هەنووکەییمان

لەلایەن 12/9/2017
محەممەد ساڵح
محەممەد ساڵح

*محەممەد ساڵح

بۆ ئەمڕۆی کورد، نرخی هەر حزبێك بەڕادەی پەیوەستبوونییەوە بە پرۆژەی نەتەوەیی گەلی کوردستان بەندە، بێگومان پاش ئەو هەموو ئەزموونە لەگەڵ حکومەتە یەك لەدوای یەکەکانی عێراق و، نییەت و کرداری دوژمنکارانەیان، بۆ هەموو دونیا ئاشکرایە، کە هەر هەنگاوێکی کەمتر لە هەنگاونان بەرەو دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، جێی هەزار پرسیارە. ئیدی هەر حزبێك بە هەر بیانوویەك، هەر هەڵوێستێك جگە لە پاڵپشتی ئاشکرا و هاندانی سووری بۆ بەڵێ لە گشتپرسی، هیچ تەبریرێكی بۆ نەتەوەییبوونی نەهێشتووەتەوە. دیارە هەموو هۆشیارێکی کورد لە ناوەوە، یان دەرەوەی پارتە سیاسییەکان ئاگاداری ئەو هەموو ناکارایی، گەندەڵی، تەزکیە، حەیف، خاترگرتن و ستەمکاریی دەسەڵاتی کوردییە، کە بە درێژایی 25 ساڵیێ رابووردوو بەردەوام بووە و، هیچ کەسێکی هۆشیار و دیموکراتیش ناتوانێت پاساوی بۆ بهێنێتەوە.

بەڵام ئەوەی لەم کاتەدا بۆ هەموو کەسێکی هۆشیار و بەئاگا گرنگە، ئەوەیە جیاوازی بکەین لەنێوان دووشتدا: لەلایەك چاکسازی و پەرەپێدانی دیموکراسی لە کوردستان، کە تەنانەت پاش بە دەوڵەتبوونیش باشترین زامنە بۆ سەرکەوتنمان و شەرعییەتدان بە قەوارەی سیاسی. ئیسرائیل کە هەر لەنزیك کوردستانە، چونکە وڵاتێکی دیموکراتە و زۆریش لەو بارەیەوە لەپێش هەموو وڵاتە عەرەبییەکانەوەیە، تەبریری بوون و پاراستنی بەلای کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە زامنە، جا هەرچەندە چەکی ئەتۆمیشی هەبێت، بەڵام لەولاوە سەرجەم وڵاتە نادیموکراتەکانی ناوچەکە، بۆیان نییە تەنانەت بیریش لە هەبوونی ئەتۆم بکەنەوە، تەنانەت ئەگەر بۆ دەستخستنی وزەش بێت، تەنانەت خەیاڵکردنی لەوجۆرەش رووبەڕووی نموونەکانی سەدام و قەزافیان دەکاتەوە. کەواتە روون و ئاشکرایە دیموکراسی بۆ کورد لە ئێستا و داهاتووشدا، بڕوانامەی مانەوە و پاراستنیێتی، بەڵام ئەوەی دەبێت بەم کەیسە تێکەڵ نەکرێت، کەیسی مافە نەتەوایەتییەکانمانە، کە بێگومان پەیوەستە بە هۆشیاریی سیاسی و دەرفەتەوە، خۆشبەختانەش ئێستا هەردووکیان لە هەرکاتێک زیاتر، فەراهەمن. 

لەپاش تەنگژەی لایەنە سەرەکییەکانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای سەرۆکایەتی و ئەو ئاقارەی پێی گەشتن، کە سەریکێشا بۆ داخشتنی پەرلەمان و پەکخستنی پرۆسەی دیموکراسی، هاوکات هەنووکە عێراق و ناوچەکە بە گٶڕانکاری خێرادا دەڕۆن و کوردیش یەکەم لایەنە دەرفەتی گەورەی لەبەردەمدایە، ئەگەر ئەو دوو هاوکێشەی دیموکراسی و دەرفەتی نەتەوەییە نەکاتە گرێی لەدەستدانی دەرفەتەکە. ئێستا چەند رۆژێكی ماوە بۆ 25ـی ئەیلوول، کە بڕیارە گشتپرسیی تێدا ئەنجامبدرێت، هێشتا دوو لەو لایەنانە باوەڕیان بە قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە نییە، تاوەکو بەگوێرەی ئەوان زامنی پرۆسە دیموکراسییەکە نەکەن. ئەوەی ترسناکە لەم هاوکێشەیەدا ئەوەیە: هاوکات لەگەڵ سەرجەم لایەنە دژەکانی ئەم گشتپرسییە، کە بە پلەی یەکەم عێراق، ئێران و تورکیایە و لەگەڵ دواخستنی گشتپرسین، بێگومان مەبەستیان لەدەستچوونی دەرفەتەکەیە و، هەوڵی نەهێشتنی ئەنجامدانی دەدەن. بەتایبەت عێراق کە بە ئاشکرا ئامادەیی هەموو سازشێکە بۆ لایەنی کوردی، بەمەرجێك ئەم دەرفەتە دوابخرێت. نایشارنەوە و داوای ئەوە دەکەن دەبێت گشتپرسی لە رێوشوێنی یاسایی و دەستووریی عێراقەوە بکرێت. کەواتە ئەگەر لەم پرسەدا چاوەڕێی عێراق بکەین، بەهیچ شێوەیەك ئەو دەرفەتە بە کورد ڕەوا نابینن. ئەمە لە کاتێكدایە دوور و نزیك پەیوەندی جگە لە کورد، پێکهاتەکانی کوردستان و ناچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نەبێت، لە بڕیاری مافی چارەی خۆنووسین پەیوەندی بە هیچ نەتەوە و حکومەتێکەوە بە عێراقیشەوە نییە. بەڵام لەم لاوازیەشدا هێشتا مەبەستیان ناشارنەوە. ئەمەش لە دۆخێکدا کە کۆمەڵێکی تیرۆرستی وەکو داعش بێ بوونی هیچ پاساوێکی نەتەوەیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، توانی بۆ ماوەی چەند ساڵێك دەوڵەتێك لەسەر خاکی عێراق و سووریا دامەزرێنێت، پەلبهاوێت بۆ شوێنانی دوور و نزیك لەژێر گەلەکۆمەیەکی هەرێمی و جیهانیش لەو ماوەیەدا خۆی راگرێت. مەبەست ئەوەیە: ئەم دەرفەتە چەند گونجاوە و چەند لەبارە بۆ کورد، کە لەپاش ئەو گشتپرسییە شەرعیەتێکی نێونەتەوەیی وا بەدەست دەهێنێت،  کە زۆر لە وڵاتان دانی پێدادەنێن. ئیدی کوردستان لە پرسێکی نێوخۆی عێراقەوە، دەگواسترێتەوە بۆ پرسێکی نێونەتەوەیی خاوەن سەروەری.  


ئێستاش پاش ئەم هەنگاوەی بەرەو گشتپرسی کە لە هەموو بارێکی نێونەتەوەیی وهەرێمی بە واتا گشتییەکەی، تەنها بریتی نییە لە وڵاتانی داگیرکەری پارچەکانی کوردستان، هەر پاشەکشەیەك بەهەر بیانوویەکەوە بێت، گەلی کوردستان رووبەڕووی هەڕەشەی ترسناك دەکاتەوە، لە ئەنجامنەدانی گشتپرسی  و بەدەستنەهێنانی سەرکەوتن تێیدا، چونکە ئەوکاتە دەبینە پارچەیەكی بێ سەروەری نێو عێراق و، کەس  بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناتوانێت لەسەرمان بێتە وەڵام. هەر لەئێستاشەوە هەموو کەس لە نیەتی میلیشیاکانیان گەیشتووە، کە لە دەربڕین و کرداریشیاندا، لە هەندێک شوێنی وەکو خورماتوو نیشانیانداوە. شتێك نەماوە بۆ ئەوەی کورد لێی بترسێت. ئەگەر پاشەکشەش بکرێت لەم هەنگاوە، هەر ترسی عێراقی میلیشیاگەرمان لەسەرە، بەڵام پێش ئەوەی ئەوان بتوانن ئەو نیازەیان بهێننە دی، دەبێت ئێمە ئامادەی رووبەڕووبوونەوە بین، ئەویش بە دانپیانانی نێودەوڵەتی و شەرعییەتەوە. ئیدی گرنگ نییە رادەی ئەو دانپیانانە چەندە. وڵاتی وا هەبووە تەنها دوو وڵات دانی پێدا ناوە و سەرکەوتووش بووە، بەڵام بۆ گەلێکی وەکو کورد، هەر لە ئێستاوە چەندین وڵات ئامادەیی هەیە بە دانپیانانی. کوردیش ئەوەند بە ئاگایە کە بتوانێت یاری لە هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا بکات.     


گرنگتر لە هەموو ئەمانە، ئامادەیی نێوماڵی کوردییە بۆ ئەم پرۆسەیە. خۆشبەختانە جگە لە بەرەی نەخێر، کە تائێستا هیچ لایەنێکی سەرەکی لە کوردستان خۆی نەکردووەتە خاوەنی، ئەگەرچی کەسایەتی دیاری لایەنێك بەشدارە تێیدا. هەردوو لایەنی گۆڕان و کۆمەڵ ئەگەرچی داوای دواخستنی پرۆسەکە دەکەن، تائێستا بانگەشەی نەخێریان نەکردووە. لەوانەشە ئەگەر لەم چەند رۆژەدا لایەنەکان رێکنەکەوتن لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان، ئەو سینارۆیە ببیستینەوە کە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی داوای بایکۆت لە ئەندام و جەماوەرەکانیان بکەن، ئەمەش ئەگەرچی بۆخۆی لە رێژەی بەڵێ دەهێنێتە خوارەوە، بەڵام هێشتا ئەگەری سەرکەوتن و بەڵێ مسۆگرە. لە سینارۆیەکی هاوشێوەدا ئەو دوولایەنە پەڕەیەکی ڕەش دەخەنە نێو مێژووەکەیانەوە، کە جگە لەوەی دڵی نەیارانی کورد خۆشددەکات، هیچ کوردێك لە بیری ناکات. هەر بۆیە واباشە ئەو دوولایەنە گوێ نەدەنە جنێوفرۆشانی ریزەکانیان و، دووربینانە سەیری ئەم پرسە نەتەوەییە بکەن. حیزبی نەتەوەییش کاتێك ئامادەی دەرفەتەکان نەبێت، یان خراپ رۆڵببینێت، تەبریری نەتەوەییەکەی دەکەوێتە ژێر پرسیار. هەروەکو پارتێکی دیموکرات کە ئامادەیی دیموکراسی نەبێت هەزار پرسیاری دیموکراسی لێ دەکرێت.  

لە کۆتایی و لە هەمووش ترسناکتر ئەوەیە، رۆژانە سەرۆکایەتی هەرێم و لیژنەی باڵای ریفراندۆم رووبەڕووی دەبنەوە لە لایەن شاندە نێودەوڵەتییەکانەوە بەمەبەستی پەشیمانکردنەوەیان، ناسکتریش دواخستنی گشتپرسییە . هەروەکو لەسەرەوەش ئاماژەمان پێکرد، هەر دواخستنێك دەبێتە مایەی لەدەستچوونی دەرفەتەکە. ئاشکراشە هیچ لایەنێك تائێستا هیچ گەرەنتییەکی نەداوە بە کورد، ئەگەر ئێستا دوابخرێت، لە دەرفەتەی دیاری دەکەن ئەوان پاڵپشتی و گەرەنتی دەرفەتەکەی دی دەکەن. لەڕاستیدا نابێت کورد بەوجۆرە بەڵێن و گەرەنتیانەش هەڵبخەڵەتێت؛ ئەگەر هەشبێت. چونکە هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن کورد ئەم دەرفەتە گونجاوە لەدەستبدات، جا ئەگەر بەڵێنیش بدەن، زۆر بە ئاسانی لێی پەشیمان دەبنەوە. کوردیش ئەم ئەزموونەی لە 1975ـەوە گوزەراندووە. بۆیە زۆر گرنگە بە پلەی یەکەم سەرۆکی هەرێم و تیمی گشتپرسی زۆر خۆگربن و، بە شێوازێکی دیپلۆماتانە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە شاندانە بکەن و بەڕێیان بکەن. بەهیچ شێوەیەکیش پێویست ناکات ئێستا سەردانی بەغدا بکەن. لە راستیدا ئەو سەردانەش کە کرا، هەڵەیەکی سیاسی گەورەبوو، چونکە ئەگەر ئێمە ئامادەی هیچ دانووسانێك نین جگە لە گشتپرسی، چ پێویست دەکات ئەو شاندە ئیحراج بکەین، کاتێك هیچ ئامادەییەکیان نییە بەرانبەر هەموو دانوسانێکی بەغدا، تەنها بۆ ئەوەی لایەنی کوردستانی گشتپرسی دوابخات، کە بۆ بەغدا واتا لەباربردنی. بە دڵنیاییشەوە، ئەگەر کورد هەڵبخەڵەتێت بە دواخستن، ئەوا بەغدا هەمووجۆرە بەڵێنێك دەدات، بەڵام وەکو هەموو جارێك دەبێت و، لەوانەشە ئیدی دوا بەڵێن بێت. وەکو هاووڵاتیانیش لە کوردستان و تاراوگە ئەرکی نەتەوەییمانە کە بە گوڕوتینەوە بڕۆینە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە بەڵێ دەنگی خۆمان بە سەربەخۆیی بدەین.

 

 

* پسپۆر لە لێکۆڵینەوەی ئیتنیی سیاسی 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : گشتپرسی
1265 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| 21/9/2017 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| 21/9/2017 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| 21/9/2017 | (1)
Rebwar | 21/09/2017 07:39:43 م
Bale bo sarbaxoye, bale bo mrdn balam naxer bo Manawa Lagal wlateky shoveni shkstxwardu
عەبادی بۆ فوئاد مەعسووم: هەڵوێستمان جێگیرە و گشتپرسی رەتدەکەینەوە
| 21/9/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دژەتەنێکی نوێ 99%ی ڤایرۆسی تووشکەری ئایدز لەنێودەبات 1 کاژێر لەمەوبەر |

دژەتەنێکی نوێ 99%ی ڤایرۆسی تووشکەری ئایدز لەنێودەبات

ئەگەر ڤایرۆسەکە بچێتە جەستەش، دژەتەنە نوێیەکە زۆرتر
 کۆندۆمێکی نوێ دروستکرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

کۆندۆمێکی نوێ دروستکرا

زۆر تەنکە زۆرتر
بەوێنە... فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی جونە لە میسر 5 کاژێر لەمەو بەر |

بەوێنە... فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی جونە لە میسر

دەیان ئەستێرەی عەرەبی بەشدارن زۆرتر
0.219 seconds