وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ڤیتۆی رووسیا و گرێبەستەكانی وزەی لە كوردستان

لەلایەن عومەر ئەحمەد 12/10/2017
عومەر ئەحمەد
عومەر ئەحمەد

پاش ئەوەی كۆمپانیای روسنێفت، مانگی شوباتی ئەمساڵ رایگەیاند كە لە پەراوێزی هەفتەی پێترۆلیۆمی لەندەن گرێبەستێكی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ كردووە، بۆ ئەوەی بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ و تاوەكو 2019 نەوتی كوردستان بكڕێت و وەبەرهێنانیش لە بنیاتنانی ژێرخانی گواستنەوەی نەوتی كوردستاندا دەكات، وەرچەرخانێكی گەورە لە كەرتی نەوتی كوردستاندا روویدا. زۆری نەخایاند ئەو كۆمپانیایە جگە لە نەوت، چووە بواری گازی سرووشتیش و بڕیاری دا یەك ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە دامەزراندنی بۆڕی گواستنەوەی گازی سرووشتیی كوردستاندا بكات.

روسنێفت یەكەم كۆمپانیای نەوتە كە ئامادە بووە نەوتی كوردستان بە ئاشكرا بكڕێت. لە پشت هاتنی رۆسنێفتەوە بۆ كوردستان، ئیگۆر سچین گەورە راوێژكاری فلادیمیر پوتین هەیە كە لەلایەن ئەمریكاوە گەمارۆی خراوەتەسەر. سچین دەڵێت: "هیچ بەربەستێك و هیچ وڵاتێك نابنە رێگر لەبەردەم جێبەجێكردنی پرۆژەكانمان لە كوردستان".

هاتنی كۆمپانیای روسنێفت بۆ باشووری كوردستان و وەبەرهێنانە زەبەلاحەكەی (4 ملیار دۆلار) لە كاتێكدا بوو كە بەدەگمەن وەبەرهێنانی نەوتی بەو قەبارە گەورەیە لەسەر ئاستی جیهاندا دەكرا. 

هاتنی روسنێفت لەو رووەشەوە بۆ باشووری كوردستان گرنگ بوو كە لەبەر دابەزینی قازانجی كۆمپانیا نەوتییەكان بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە و هێرشی داعش بۆ سەر كوردستان، زۆر لە كۆمپانیا گەورەكانی جیهان، وەك ئێكسۆن، شێڤرۆن، تۆتاڵ و رێپسۆل كارەكانی دۆزینەوەی نەوتیان لە كوردستان راگرتبوو، كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان زیانێكی زۆری بەركەوتبوو، خەریكبوو بەرەوڕووی قەیرانی گەورە ببێتەوە. تەنیا كۆمپانیا بچووكەكان بەردەوامییان بەكارەكانیان دەدا كە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی بڕێكی سنووردار لە نەوتی خاو بوون، بەڵام روسنێفت جارێكی دیكە كەرتی نەوتی كوردستانی زیندوو كردەوە. تێڕوانینی دوورمەودای رووسیا بۆ كەرتی وزەی باشووری كوردستان تەنانەت دوای بەڕێوەچوونی گشتپرسی سەربەخۆیی نەگۆڕدرا، بەڵكو رووسیا بووە یەكەم وڵات كە هەڵویستی نەرمی بەرانبەر  گشتپرسی هەبێ‌.

گرێبەستەكانی كۆمانیای روسنێفت لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی گرێبەستەكانی كۆمپانیا نەوتییەكانی دیكە نییە. قەبارەی هاوكارییەكانی روسنێفت و حكومەتی هەرێمی كوردستان هێندە بەربڵاو و گەورەیە كە هەر لە دەرهێنانی نەوتەوە تاوەكوو گواستنەوە و فرۆشتنی لە بازاڕە جیهانییەكاندا، روسنێفت رۆڵێكی سەرەكی تێدا دەبینێ. بۆیە گرێبەستەكەی روسنێفت زۆرترین كاریگەری سیاسیشی بەدوای خۆیدا هێناوە. لێدوانەكانی فلادیمێر پوتین لەبارەی پرسی سەربەخۆیی كوردستان تەنیا نموونەیەكە لەو رەهەندە سیاسییانەی گرێبەستەكانی روسنێفت.

دەگوترێ هەندێ لەو بلۆكە نەوتییانە كە كۆمپانیای روسنێفت بڕیارە كاریان تێدا بكات، كێڵگەكانی بای حەسەن، ئاڤانا و خورمەڵەن كە لە گەورەترین كێڵگە نەوتییەكانی كەركووكن.

روسنێفت دەتوانێت ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو كێڵگانە دوای لێكۆڵینەوەی ورد و ئەنجامدانی كارە تەكنیكییە پێویستەكان، بەرزبكاتەوە. هەر ئەو كارە كە كۆمپانیای BPی بەریتانی دەیویست لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە كەركووك بیكات، ئێستا روسنێفت لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیكات. ئەمە چەقی ستراتیژە درێژخایەنەكەی رووسیایە لە كوردستان لە بواری نەوتدا.

ئێستا ئابووریی كوردستان بەهۆی كێڵگە نەوتییەكانی كەركووكەوە توانیویەتی بەردەوام بێت و نەڕووخێت كە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن. هەر بۆیە حكومەتی عێراق بەو ساناییە واز لە كەركووك ناهێنێ. وڵاتانی ناوچەكەش ترسیان لەوەیە كە باشووری كوردستان بە پەیوەستكردنی كەركووك بتوانێت وەك وڵاتێكی سەربەخۆ بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەشە دژایەتیی سەربەخۆیی دەكەن.

لە بواری گازی سرووشتیدا، كۆمپانیای روسنێفت دەیەوێت سەرچاوە گەورەكانی گازی سرووشتیی كوردستان نەبنە مەترسییەك لەسەر هەژموونی رووسیا لە دابینكردنی گازی ئەوروپا، لەبەرئەوەیە ئێستا خۆی بەنیازە بۆڕی گازی سرووشتیی كوردستان دامەزرێنێ و شادەماری هەناردەكردنی گازی سرووشتی كوردستان بۆ توركیا و ئەوروپا بەدەستەوە بگرێت.

ئەوروپیەكان دەمێكە هەوڵدەدەن لەڕێی چەندین پڕۆژەی گەورەوە، جێگرەوەیەك بۆ گازی رووسیا بدۆزنەوە بۆ ئەوەی رێگری بكەن لەوەی رووسیا ئەو كارتە وەك گوشارێكی سیاسی لەدژیان بەكاربهێنێ. یەكێك لەو پرۆژانە، پڕۆژەی تاناپە كە گازی سرووشتیی كێڵگەی شاهدەنیز-2ی ئازەربایجان لەڕێی خاكی جۆرجیا و توركیاوە دەگوازێتەوە بۆ سنوورەكانی توركیا و یۆنان، لەوێشەوە بەڕێی پڕۆژەیەكی دیكە بەناوی " تاپ" دەگوازرێتەوە بۆ ئیتاڵیا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا.

بەڵام رووسیا بە دامەزراندنی پرۆژەی توركیش ستریم كە ئەویش هەر لە خاكی توركیاوە تێپەڕ دەبێت، دەیەوێت لە گرنگیی سەرچاوەكانی گازی ئازەربایجان كەم بكاتەوە. دوایین هەوڵی رووسیاش بۆ ئەوەی جێگرەوەیەكی دیكە بۆ گازی خۆی دروستنەبێت، ئەوەیە كە دەیەوێت گازی سرووشتیی كوردستان لە ژێر كۆنترۆڵی خۆیدا بێت.

وەبەرهێنانی گەورەی رووسیا و تێڕوانینی ستراتیژیی ئەو وڵاتە بۆ سەرچاوەكانی نەوت و گازی كوردستان دەكرێ ببێتە چەترێكی بەرگری لە باشووری كوردستان، بەتایبەت ئەو كاتەی كە سەربەخۆیی راگەیێندرا و دوورنییە ئەو كات، لە ژێر گوشاری وڵاتانی ناوچەكەدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان گەمارۆی ئابووری بەسەر دەوڵەتی كوردستاندا بسەپێنێ. ئەوكات ئەگەر ئەمریكییەكان هەروا بێخەم بمێنن و بەردەوام بن لە دژایەتیكردنی سەربەخۆیی كوردستان، بەرژەوەندییەكانی رووسیا لە باشووری كوردستان هێندە دەهێنێ كە مافی ڤیتۆی خۆی بەكاربهێنێ.

کۆمێنتەکان

 
Rebwar | 14/10/2017
dastxosh, bochunakant zor La rasty nzika
سەردار | 14/10/2017
دەست خۆش بۆ بابەتەکەت کاک عومەر، لە راستیدا ئەمڕۆ بەرژەوەندی ئابوری بە تایبەت نەوت و گاز ( نەک غاز) بۆ تەواوی وڵاتانی جیهان ولەگەڵ ئەوانیش روسییا و تورکیا گرینگترە لە ڕییفراندۆمی کوردستان. ئەگەر کورد بتوانێت ماوەیەکی کورت خۆ رابگرێت بەرامبەر گەمارۆکان بە دڵنیاییەوە چالاکێکانی بازەرگانی و ئابوری دەستپێدەکرێتەوە. بە هیوای سەرکەوتن لەو قۆناغە هەستیارەدا. سەردار مام قادری
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| 16/10/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چۆڵکردنی کەرکووک دەستیپێکردەوە 12 کاژێر لەمەو بەر |

چۆڵکردنی کەرکووک دەستیپێکردەوە

حەشدی شەعبی داوادەکات چۆڵی نەکەن زۆرتر
0.234 seconds