وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

راستیی مەزن؛ كورد و تاقیكردنەوەی جیهان

لەلایەن رووداو 12/10/2017
هیلال ئیبراهیم
هیلال ئیبراهیم

كورد پاش سەدان ساڵ بەم كردارە سیاسییەی كە دەنگدان بوو  بۆ سەربەخۆیی، جارێكی دیكە جیهان تاقی دەكاتەوە. لەگەڵ تاقیكردنەوەی جیهان ئەو هەڵوێستە تەواو جوامێرانە و جێگای بایەخ بوو كە چاوەڕێی جیهانمان نەكرد ئەو (حەق)مان پێبدات ئیرادەی خۆمان تاقی بكەینەوە.

 بەدرێژای مێژوو هیچ گەل و نەتەوەیەك بۆ تاقیكردنەوەی (حەق) و (ئازادی لە بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی) پرسی بە گەل و نەتەوەی دیكە نەكردووە. ئەوە (حەق-ماف)ە و پێویستە ئازادانە بەكاربهێنرێت. ئێستا دوای هەزاران ساڵ بۆچی كورد ئەم پرسیارە بكات.

پێشتر رام وابوو پێویستە كورد دەوڵەتی خۆی تاقی بكاتەوە، دەوڵەت و نەتەوە و گەلان هەڵبڕەخسێنن و شانس بدەنە كورد تا خۆی ببینێتەوە لەنێو ئەو چوارچێوەیەدا، واتە خۆی لەناو دەوڵەتدا تاقی بكاتەوە كە ئایا دەتوانێت خۆی خۆی بەڕێوە ببات، لەدوای دووبارە خوێندنەوەی مێژوو. كورد لەنێو چوارچێوەی دەسەڵاتەكانی پێشوو (لە سەردەمی ئیمپراتۆرە جیاجیاكانی وەك ساسانی، بێزەنتی، سەفەوی و عوسمانی و كۆنتریش لەوان. .. تا دەوڵەتانی مۆدێرنیش) لەو ئەزموونە جیاجیایانەی ڕابردوو ئیمپراتۆڕەكان، نەتەوە و گەلان و دەوڵەتان كوردیان خستووەتە دڵەڕاوكێوە كە ناتوانێ‌ خۆی خۆی بەڕێوە ببات، هەر بەو پاساوەش ڕێگایان گرتووە لە خۆبەڕێوەبردنی، بەڵام راستیی ڕووداوە مێژووییەكان وێنە و نەقشی دیكەمان بۆ ئاشكرا دەكەن، هەر لەبەر ئەوە سەرلەبەری ئەو پرسیارە لەبارەی خۆتاقیكردنەوەی (خۆبەڕێوەبردنی كورد) دەخەمە لاوە و هەر كاتێك، هەر كەسێك و لە هەر شوێنێك ئەم پرسیارە بخاتە ڕوو (ئایا كورد دەتوانێ‌ خۆی خۆی بەڕێوە ببات؟) دەكەوێتە هەڵەوە، تەنانەت دەكەوێتە حاڵەتی گەمژەییەوە، لەبەر ئەوە  ئێستا ئەو پرسیارە دەخەمە ڕوو ئێمە لەكوێی عەقڵی ئەم جیهانەداین؟

دەبێ‌ جیهان چۆن وەڵامی ئەو تاقیكردنەوە مێژووییە بداتەوە كە تێیكەوتووە؟

پێشتر و تا ئەم ساتەوەختەش ئێمە لە هەموو شوێنێكی جیهانین و لە هیچ شوێنێكیش. هەموو وڵاتانی جیهان  وڵاتی ئێمەن و  لەگەڵ ئەوەدا بێ‌ وڵات دەژین. زیاتر لە سێ‌ هەزار ساڵە وەك گەڕیدە دەژین. لەو گەشتە درێژەماندا زۆر جۆری ئازارمان تاقی كردەوە، ئازاری هەر قۆناغ و سەدەیەك تامێكی هەبوو، زوڵم و ستەمی هەر سەدەیەك قوربانیی زیاتری بە ئێمە دا. لەگەڵ  ئەو گەشتە درێژە لە گەڕٍیدەیی و ئازار هەر سەدەو هێزی زیاتری بەخشیە ئێمە. ئەو هەستكردنەی كورد بە غەریبی و ئازارچەشتن لەم جیهانەدا ڕۆچووەتە ناو رۆحی مێژوو.

لە دێرزەمانەوە زانیومانە كە كێشەی ئێمە لەم جیهانەدا كێشەی بوونە، كێشەمان ئەوەیە كە هێشتا زۆربەی یان دەتوانم بڵێم هیچ گەل و نەتەوەیەكی ئەم جیهانە بە(ڕاستی) نەیویستووە یان نایەوێت دان بە ڕاستیی وجودی كورد وەك نەتەوەیەك بنێت. كێشەی ئێمە لەگەڵ جیهان بەدرێژایی سەدەكانی ڕابردوو چوارچێوەیەك یان سنوورێك بۆ بەڕێوەبردن یان سیستەمێكی وەك میرنشین یان هەرێم و دەوڵەت نەبووە، بەڵكو كێشەی ئێمە داننان بووە بە هەبوونمان وەك بوونەوەرێك لەسەر ئەم هەسارەیە، نەك ئێستا و لە سەدەكانی ڕابردووش ئەگەر كورد بیتوانیایە و خاوەنی ئەو هێزە بووایە، لە دژی ئەو نكۆڵیەی كە لێی كراوە و لێیدەكرێت، سەرزەویی جێدەهێشت و دەڕۆیشت بۆ ئەستێرەیەكی تر. ئەو رۆحی هەستكردنە بە غەریبی و نكۆڵیكردن وای لە كورد كردووە  بەدڵ بجەنگێت (جەنگان بە دڵ)*.

 تائێستاش كورد بەدڵ دەجەنگێت، لەگەڵ جەنگان بەدڵ لە دژی عەقڵ و بیری نكۆڵیكردن و سڕینەوە، كورد هەموو هێز و توانای عەقڵی و جەستەیی بۆ هەمان حاڵەت (ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ عەقڵی نكۆلیكردن) خەرج كردووە.

 لەئێستا بەدواوە هیوا دەخوازین دەوڵەت و نەتەوە و گەلان ڕێگا بدەن كورد ئەو توانا و هێزە بۆ دەرخستنی تواناكانی خۆی بۆ خۆی تەرخان بكا، هیوا دەخوازین گەل و نەتەوە و دەوڵەتانی جیهان دان بەهەبوونی كورد وەك نەتەوەیەك بنێن. 
 ڕێگای كورد بۆ گەیشتن بەو ڕۆژە كە گەل و نەتەوە و دەوڵەتەكانی نێو ئەم جیهانە هەست بە بوونی بكەن گەلێك سەختە، بەڵام لە كۆتاییدا زۆر ڕوون و درەوشاوەیە. كاتێ‌ ئەو حاڵەت و سەردەمە دەستپێدەكات، ئیتر دیوە شاراوەكانی مێژووەكەی، توانا و هێزەكەی دەبینین.
بۆ لەمەودوا ڕێگای سەختی نوێ‌ لەبەردەم ئێمەدا دەستپێدەكات كە بۆ جیهان و مرۆڤایەتی بسەلمێنین ئێمە كێین؟

دەمانەوێت چۆن لەم جیهانە بژین؟

بەڵام ڕاستیی مەزن ئەوەیە كە ئێمە جیهان لەخۆماندا تاقی دەكەینەوە، نەك جیهان ئێمە تاقی دەكاتەوە.

* كسێنۆفۆن یان گەزنەفۆن لە گێڕانەوەكەیدا  كە بە ( ئاناباسیس) بۆ زمانەكانی كوردی و عەرەبی و فارسی وەرگێڕدراوە، بەڵام بە زمانی یۆنانی كتێبەكەی (كیرووئاناڤاسیس) (گێڕانەوەكەی كە لە چوار كتێبی (ئەلف -ئەلڤا، ب- ڤیتا، ج- غاما، د-ژ ێلتا ) پێكهاتووە،  سەبارەت بە هێزی دە هەزار سەربازی یۆنانە كە لە ساڵانی 400-401 ی پێش زاین  دەیانویست بگەڕێنەوە بۆ یۆنان، لە بابلەوە بەرەو ناو خاكی كودستان و پاشان بۆ دەریای ڕەش و لەوێوە بۆ یۆنان. كسێنۆفۆن لە گێڕانەوەكەیدا وشەی كاردۆخی _ یان كارزۆخی بۆ خەڵكی كوردستان بەكارهێناوە.

 لەزمانی یۆنانیدا بە دڵ دەڵێن كارزیا، لەو باوەڕەدام وشەی (كارزۆخی یان كاردۆخی) لە وشەی دڵەوە هاتبێت.  كارزۆخی یان كاردۆخی مەبەست لێی (بەدڵ جەنگان یان شەڕكردن بە دڵە) رەنگە بەو مانایە لەلایەن كسێنۆفۆنەوە بەكارهاتبێت، واتە ئەو میللەتەی كە كورد بوون و ڕووبەڕووی هێزەكەیان بوونەتەوە، ئەو ناوەی بۆ بەكارهێناوە، وەك خۆی دەڵێت كۆمەڵە خەڵكێك بوون لە دژی سوپاكەیان بەدڵ دەجەنگان .(لە داهاتوودا هەوڵ دەدەم  زیاتر لەسەر ئەو مێژووە و كێبەكەی كسێنۆفۆن بوەستم).

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| دوێنێ کاژێر 08:22 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
نةناسراو | 12/12/2017 11:48:58 ص
ناراستن پارة هةية من زانياري وردم هةية گةر دةتةوئت برؤ لة تويتةر سةيري tanker trackersبكة بةندةرئ جةيهاني توركيا ١٢ مليون بةرميل نةوتي كوردستان لئ...
 حکومەت چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکات
| دوێنێ کاژێر 02:37 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە 5 کاژێر لەمەو بەر |

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە

هەڵسوڕاوێکی گۆڕان: متمانەمان بە كۆمیسیۆن نییە زۆرتر
  دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن 7 کاژێر لەمەو بەر |

دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن

ورچە فڕێدراوەکان دەبەخشرێنە نەخۆشخانەیەکی زۆرتر
0.36 seconds