وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

شیزۆفرینیای دیموكراسی

لەلایەن هۆگر ئیبراهیم حەكیم 13/1/2018
 هۆگر ئیبراهیم حەكیم
هۆگر ئیبراهیم حەكیم

ئەو گۆڕانكاری و پێشكەوتنە سیاسی و كولتووریانەی كۆمەڵگاكان پێیدا تێدەپەڕن لە قۆناغە مێژووییە جیاوازەكاندا، بەشدار دەبن لە پێكهێنانی ناسنامەی كۆمەڵگا. هەموو ئەو كۆمەڵگایانەی دەیانەوێت نوێ ببنەوە، بەتایبەت كۆمەڵگە رۆژهەڵاتییەكان، پێویستە ئەو نوێبوونەوەیە لەسەر شێوازی تایبەتی خۆیان بكەن، نەوەك لاسایی كۆمەڵگە رۆژئاواییەكان بكەنەوە، بەوپێیەی سروشتی ئەو كۆمەڵگایانە جیاوازە و ناسنامەی جیاوازیان هەیە.

هەموو ئەو سەركردانەی دەیانەوێت دووبارە كۆمەڵگەكانی خۆیان لەسەر بەهای تازە دابڕێژنەوە و لە هەمان كاتدا دەستبەرداری بەها كۆنەكان نەبن، تووشی شكست دێن. سامۆیل هانتگتن دەڵێ ئەو جۆرە كۆمەڵگایانە ڤایرۆسی رۆژئاواییبوون دەچێتە لەشیان كە بە ئاسانی لە لەشیان دەرناچێت، ڤایرۆسەكە دەمێنێتەوە، بەڵام نایكوژێ، نەخۆشەكە لە ژیاندا دەمێنێتەوە، بەڵام هەمیشە بە نەخۆشی دەمێنێتەوە. ئەم جۆرە ڤایرۆسە دەوڵەتی لێكهەڵوەشاوە دروست دەكات لەبری ئەوەی كۆمەڵگەیەك لەسەر شێوازی رۆژئاوایی دروست بكات، بۆیە ئەو سەركردانە وڵاتی خۆیان تووشی شیزۆفرینیای كولتووری دەكەن.

دیموكراسی بەرلەوەی هەر شتێك بێت، كولتوورە، بەو مانایەی هەڵگری ئەو بەهایانەیە كە دەسەڵاتدار لە هەر پێگە و هەر قۆناغێكدا بێت ناتوانێ لێی لابدات. دەتوانین بڵێین دیموكراسی لە ئاستێكی باڵادا پەیوەستە بە ناسنامەی دەوڵەت و كۆمەڵگەوە، ئەگەر لە رەگەز و پێكهێنەرە سەرەكییەكانی هەر كۆمەڵگەیەكدا دیموكراسی بەهایەكی باڵا نەبوو، ئەوا هیچ هێزێك و هیچ سەركردەیەك ناتوانێ دیموكراسی لەو كۆمەڵگەیەدا بچەسپێنێ، لەبەرامبەردا كارێك دەكات كە خودی ناسنامەكە و دیموكراسیش بخاتە قەیرانەوە، بەشێوەیەك كە دەتوانین بڵێین خۆی و كۆمەڵگەكەی تووشی نەخۆشیی شیزۆفرینیای دیموكراسی دەكات. بۆیە رەگە سەرەكییەكانی ئەو نەخۆشیە لەپرسی ناسنامەوە سەرچاوە دەگرێت.

عێراق.. وڵاتێكی بێ ناسنامەی دیموكراسی

قەیرانی ناسنامە ترسناكترین كێشەیە كە هەموو دەوڵەت و كۆمەڵگەكان هەوڵ دەدەن چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، ئەو قەیرانە رەهەندی مێژوویی و كولتووریی هەیە كە پێویستە لە رەگەوە چارە بكرێت. ئەگەر دەوڵەت تووشی ئەو قەیرانە بوو، ئەوا ناتوانێ ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات و شەرعیەتی خۆی لە كۆمەڵگەدا لەدەست دەدات.

قەیرانی ناسنامە لە عێراقدا گەیشتووەتە ئاستێك كە نزیك بێتەوە لەوەی وەك وڵاتێكی بێ ناسنامە دەربكەوێت. ئەم قەیرانە بەشەو و رۆژێك دروست نەبووە، بەڵام دەرئەنجامی كەڵەكەبوونی هەموو ئەو كێشانەیە كە لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا روویانداوە و بوونەتە هۆی لەدەستدانی ناسنامە كولتووری و سیاسییەكەی. هەڵە ناكەین گەر بڵێین عێراق هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا 2003 دیموكراسی بەشێك نەبووە لە بەها سەرەكییەكانی ناسنامەكەی، هەمیشە شێوازی بەڕێوەبردنی كۆمەڵگە پێچەوانەی بەها دیموكراسییەكان بووە.

ئەم پێشینە مێژووییە بووە هۆی ئەوەی لە ناسنامەی كولتووری و سیاسیی عێراقدا شتێك نەبێت ناوی دیموكراسی بێت، شۆڕش و راپەڕینەكانیش كاتێك هەڵگری ناوی دیموكراسی دەبن، باشترین بەڵگەن بۆ ئەو واقیعە مێژووییە. دوای پرۆسەی ئازادیی عێراق، كاتێك ئەمریكییەكان ویستیان لەڕێگەی هێزی سەربازییەوە پرەنسیپە دیموكراسیەكان لەپایەكانی حوكمڕانیی عێراقدا بچەسپێنن، عێراقیان تووشی شۆكێكی كولتووری كرد. دواجار ئەمریكییەكان لەو هەڵەیە تێگەیشتن كە دیموكراسی گەر زادەی عەقڵیەتی خودی كۆمەڵگەكە نەبێت، لەبری ئەوەی كێشەكانی چارەسەر بكات، قەیرانەكانی قووڵتر دەكاتەوە. 

دوای چواردە ساڵ لێكەوتەكانی ئەو شۆكە كولتوورییە بەڕوونی دەردەكەون، بەجۆرێك كە دەگوترێت عێراق ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ حوكمی تاكڕەوی زیاترە لە حوكمی دیموكراسی. ئەو دیموكراسیەی ئێستا لە عێراق هەیە، لەسەر لاپەڕی كاغەز و بەیاننامە سیاسییەكاندا قەتیس ماوە، لەسەر ئەرزی واقیع تەواو پێچەوانەی دیموكراسی حاكمە.

هۆكاری سەرەكی ئەو قەیرانەی دیموكراس تێیكەوتووە، بۆ ئەو شیزۆفرینیایە دەگەڕێتەوە كە كارەكتەرە سیاسییەكانی عێراق تووشی بوونە. هەموو ئەوانەی ئێستا بانگەشەی دیموكراسی دەكەن، خاوەنی عەقڵیەتێكن كە هەڵگری بەهای دیموكراسی نییە، بۆیە دەبینین ئەو بەیاننامانەی هەمیشە تەئكید لە پتەوكردنی دیموكراسی دەكەنەوە، یەك ئامانجیان هەیە، ئەویش ئەوەیە بڵێن: "ئێمەی دیموكراسی باشترین بۆ حوكمڕانی لە ئێوەی نادیموكراسی"، كەواتە پاڵنەری سەرەكی هەموو بەیاننامەكان ئەو رق و كینەیەیە كە لە كولتوورێكی نادیموكراسیەوە سەرچاوەی گرتووە.

بۆ نموونە یەكێك لە بەهانەكانی كۆنەبوونەوەی حكومەتی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە سەركردایەتی كورد شەرعیەتی دیموكراسی لەدەستداوە و لە گەندەڵیدا تێوەگلاون، لەكاتێكدا گەر بڕوانینە دۆخی دیموكراسی لەكۆی پارێزگاكانی تری عێراق، دەردەكەوێت كە هەڵسەنگاندنەكە پێچەوانەیە. تەنانەت ئەو سەركردانەی گلەیی لە نادیموكراسیبوونی هەرێم دەكەن، لەناو پارتەكانی خۆشیاندا دیموكراسی لەقەیرانێكی قووڵدایە.

كەواتە بانگەشە ساختەكان بۆ دیموكراتیزەكردنی عێراق زادەی ئەو شیزۆفرینیا دیموكراسیەیە كە سەركردە عێراقیەكان تووشی هاتوون، بەشێوەیەك كە لە عەقڵیەتی خۆیاندا دیموكراسی جێگەی نابێتەوە و لەهەمان كاتدا داوای بەدیموكراسیكردنی كۆمەڵگەی عێراقی دەكەن. گوتارە هەفتانەییەكانی عەبادی و بڕیارە سیاسییەكانی باشترین بەڵگەن بۆ ئەو نەخۆشیە.

شیزۆفرینیای سیاسی هەرێمی كوردستان

سەرەڕای ئەوەی هەرێمی كوردستان مێژوویەكی درێژی نییە، لەهەمان كاتدا رەگەزە پێكهێنەرەكانی ناسنامەی سیاسی هێشتا یەكلایی نەبووەتەوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوەی نییە كە نەتوانرێ دۆخی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان هەڵبسەنگێنرێ. رێكارە دیموكراسییەكان هەر لەسەرەتای دروستبوونی هەرێمەوە كاری پێكراوە بەتایبەتی لە چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەت، بەڵام ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی بڵێین دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان بووەتە بەشێك لە كولتووری سیاسی؟ ئەگەر سەرنج بدەینە شێوازی كاركردنی پارتە سیاسییەكان و پەیوەندیی نێوان ئۆرگانەكانی سیستەمی سیاسی، تێدەگەین كە هێشتا دیموكراسی نەبووەتە بەشێك لە ناسنامەی سیاسی و كولتووریی هەرێم.

دوای دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن هیوایەك دروست بوو بەوەی بەها دیموكراسییەكان بێنە نێو كایەی كولتووری لەكۆمەڵگەی كوردستانیدا، بەڵام مامەڵەی نادیموكراسیانەی ئەو هێزانە لە رێكخستنە نێوخۆییەكانیان و دیدگایان بۆ هێزە نیشتمانییەكانی دیكە و دابەشكردنی كۆمەڵگە بۆ بەرەی خێر و شەڕ، پاشەكشەیەكی تەواوی بە پرسی دیموكراسی كرد لەسەر ئاستی بەكولتووركردنی ئەو پرسە.
هەموو ئەو هێزانەی ئێستا بەدەنگی بەرز داوای دیموكراسی دەكەن لە هەرێمی كوردستان، بەجۆرێك لەجۆرەكان خۆیان هۆكارێك بوونە بۆ پاشەكشەی بەها دیموكراسیەكان لەكایەی حوكمڕانیدا. 

تەنانەت پرسیار و هەڵوەستەی جدیشیان لەسەر پرسی ئۆپۆزسیۆنبوون دروست كردووە، ململانێی نادیموكراسیانەی نێوان هێزە دژە دەسەڵاتەكان، بناغەیەكی باشی بۆ كاری ئۆپۆزیسیۆنی دروست نەكردووە. لەگەڵ هەموو ئەم كەموكورتیانەش، هێشتا بانگەشەكردن بۆ دیموكراسی خاڵی هاوبەشی هەموو هێزە كوردستانیەكانە، بۆیە لێرەدا پرسیار دەكرێ:

باشە ئەگەر هەموویان داوای دیموكراسی بكەن، ئەی كێیە ئەوەی دیموكراسی پێشێل كردووە؟ هۆكاری ئەو ناڕوونیە لەدیموكراتیزەكردنی هەرێمی كوردستان بەشێكی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی كولتوورێكی دیموكراسی، لەم دۆخەشدا هەر هێزێك بازاڕی خۆی لەسەر بانگەشەی دیموكراسی گەرم بكا، جگە لە تووشبوون بە شیزۆفرینیای دیموكراسی هیچ مانایەكی دیكە نادات. ئەو شیزۆفرینیا دیموكراسیەی هەرێم لەدوو ئاستدا بەدیدەكرێت:

1- لەسەر ئاستی هێزەكانی دەسەڵات، ئەو هێزانەی لەسەر ئاستی عێراق هەمیشە رۆڵی زوڵملێكراو دەگێڕن و داوا دەكەن دیموكراسی بكرێتە كولتوور بۆ ئەوەی كێشە و ململانێكانی نێوان هەرێم و ناوەند كۆتایی بێت. بەڵام ئەگەر نیوەی ئەو داواكاریانەی لەحكومەتی ناوەندی دەكەن، لەناوخۆی هەرێم جێبەجێی بكەن، بەشێكی زۆری قەیرانە سیاسیە نێوخۆییەكان چارەسەر دەكەن. بۆیە گۆڕانكاری لەئاستی بڕوابوون بەدیموكراسی بەپێی گۆڕانكاری لەپێگە و هێز، نیشانەیەكە بۆ شیزۆفرینیای دیموكراسی.

2- لەسەر ئاستی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان، ئەوانەی لە كوردستان بانگەشەی ئۆپۆزسیۆنبوون دەكەن، هەمیشە گلەیی لە نەبوونی دیموكراسی دەكەن لە هەرێمی كوردستاندا، بەڵام لەپاڵ ئەوەدا پەنا بۆ هێزێك دەبەن كە لە هەرێمی كوردستان نادیموكراسیترە، هەروەها لەسەر ئاستی نێوخۆیشیاندا دیموكراسی بەتەواوی غائیبە. كەواتە نیشانەكانی شیزۆفرینیای دیموكراسی لە ئۆپۆزسیۆنی كوردیدا روونتر دەردەكەوێت.  

نیشانەکردن :
454 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 02:32 | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| دوێنێ کاژێر 08:13 | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| دوێنێ کاژێر 08:24 | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| دوێنێ کاژێر 09:44 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن 4 کاژێر لەمەو بەر |

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن

لە هەفتەی جیهانیی کوتانداین زۆرتر
تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردوومانکرد 5 کاژێر لەمەو بەر |

تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردوومانکرد

نۆ پێگەی پەکەکە کراونەتە ئامانج زۆرتر
عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات

بڕیاڕە سەردانی هەولێریش بکات زۆرتر
0.329 seconds