وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ئامرلی، دەستپێكی ئامانجێكی مەترسیدار

لەلایەن عارف قوربانی 13/2/2017
عارف قوربانی
عارف قوربانی

سەرەتا دەمەوێ‌ سەرنجتان بۆ ئەوە رابكێشم كە لە سێ‌ بۆ چوار مانگی رابردوودا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین گفتوگۆیان دەربارەی دوو بابەتی هاوشێوە كرد كە یەكێكیان پەیوەندی بە ستراتیژیەتی كورد و ئەوی تریان پەیوەندی بە ستراتیژیەتی شیعەوە هەیە، بەڵام دوو لێكەوتەی دژبەیەكیان هەبوو. یەكەمیان گفتوگۆكردن بوو دەربارەی یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای نەینەوا، دووەمیش پەیوەندی بە یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای سەڵاحەدینەوە هەبوو. لە یەكەمیاندا یاسایەك دەركرا و بڕیار درا بەهیچ شێوەیەك نابێت دەستكاری یەكە ئیدارییەكانی پارێزگای نەینەوا بكرێت و پێویستە وەك پێش 19/3/2003 بمێنێتەوە، مەبەست لەو بەروارەش رۆژی دەستپێكردنی هێرشی هاوپەیمانانە بۆ سەر عێراق. لە دووەمیشیاندا وەك قۆناغی سەرەتا ناحیەی ئامرلی شیعەنشین كرا بە قەزا.

كورد دەیەوێ‌ لە دەشتی نەینەوا پارێزگایەكی نوێ‌ دروست بكات. پاساوە دیار و بیانووە ئاشكراكە پەیوەستە بە پێكهاتەی جیاجیای نەتەوەیی و ئاینی، وەك (كورد و توركمان و عەرەب و سریانی و كلدان و ئاشووری و ئەرمەنی)، (ئیسلام و كریستیان و ئێزدی و كاكەیی و سابیئە) لەو ناوچەیە، بەڵام ئامانجە شاراوەكە پەیوەندی بە خاك و لە هەمان كاتدا پەیوەندی بە دیواربەندێكەوە هەیە. كورد بە داكۆكیكردنی لە جیاوازی و پێویستبوونی یەكەیەكی ئیداریی تایبەت بەخۆیان لە نێوان هەولێر و مووسڵ، ئامانجی ئەوەیە كە لەلایەك سنووری جوگرافیای هەرێمەكەی بگەیەنێتەوە دوا خاڵی كۆتایی و لەلایەكیش دەیەوێ‌ لەمپەرێك لەبەردەم موسڵ دروست بكات كە بەدرێژایی مێژوو سەرچاوەی بەرهەمهێنانی عەقڵیەتی (عروبە و ئیسلامی جیهادی) بووە. 

لەلایەكی تریشەوە هەرێمی كوردستان و خەڵكی شەنگالیش خوازیاری ئەوە بوون شەنگال بكرێتە پارێزگایەك، بەڵام ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆتایی ئەیلولی 2016 دەنگی لەسەر پرۆژە یاسای پارێزگاریكردن لەیەكە ئیدارییەكانی پارێزگای موسڵ دا، دواتر سەرۆك كۆماریش پەسەندی كرد. بەمەش جارێ‌ لەم قۆناغەدا نە شەنگال دەتوانێ‌ ببێتە پارێزگا و نە لە دەشتی نەینەوا پارێزگای دیكە دروست دەكرێت.

هەندێ‌ سیاسی و پەرلەمانتار و كەسایەتی كورد و پێكهاتە جیاجیاكان دژی ئەو یاسایە بوون، بەڵام پاساوی ئەوانەی لەپشتی بڕیارەكە بوون، ئەوە بوو كە هەر دەستكاریكردنێكی یەكەی ئیداری لە نەینەوا پێچەوانەی مادەی 140ی دەستووری عێراقە، لەبەر ئەوەی ئەو ناوچانە دەكەونە چوارچێوەی رێكارە تایبەتەكانی مادەی 140ی دەستوور و نابێت هیچ دەستكارییەكی ئیداری بكرێت تا قۆناغەكانی ئەو مادە دەستوورییە جێبەجێ‌ دەكرێن.

بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدینەوە هەیە بە گۆڕینی ئامرلی لە ناحیەوە بۆ قەزا، لەبەرئەوەی بەشێكە لە ستراتیژیەتی شیعە و ئامانجگەلی شاراوەی زۆر هەن لە پشتی ئەو بڕیارەوە، سەرباری ئەو ناڕەزایەتیانەی لەلایەن بەشێك لە پەرلەمانتاران و یاساناسانەوە خرانەڕوو لەوەی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین پێچەوانەی دەستووری عێراق و ئەو رێكارە یاساییانەیە كە بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوور دیاریكراون و ئامرلی وەك ناحیەیەكی سەر بە قەزای خورماتوو بەشێكە لەو ناوچانەی مادەی 140 دەیانگرێتەوە، كەچی لەلایەن وەزارەتەكانەوە ئەو بڕیارە چووە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و رۆژی 9/2/2017 وەزارەتی پلاندانانی عێراق رەزامەندیی لەسەر بەقەزاكردنی ئامرلی راگەیاند.

پاساو و بیانووە دیارەكانی ئەم بڕیارە ئەوەیە، لەبەرئەوەی خەڵكی ئامرلی ئازایانە بەرگرییان لەشارەكەیان كردووە لە بەرامبەر داعش، بۆیە شایستەی ئەوەن شارۆچكەكەیان بكرێتە قەزا. ئەم پێوەرە بۆ گۆڕینی هەیكەلەی ئیداری جگە لە مەهزەلە هیچی تر نییە. نیەتی شاراوەی پشت بڕیارەكە ئامانجگەلێكی ترن، رەنگە لە ساڵانی داهاتوودا خەڵك دركیان پێ بكات. 

دەكرێت یەكێك لە ئامانجەكان بۆ یەكلاكردنەوەی هەڵوێستی توركمان بێت بەلای شیعەدا لە ململانێ‌ و هاوكێشەكانی داهاتووی عێراق، هەروەها پەرەسەندنی تەشەیوع بۆ ئەو ناوچانەی توركمانی لێ نیشتەجێن لە ئامرلیەوە تا تەلعەفەر. چونكە توركمانەكان لە رووخانی سەدامەوە داوای ناوچەیەكی تایبەت بەخۆیان دەكەن، تا ئەو مافە دەستووریانەی بۆیان دەستبەركراوە پراكتیزە بكرێن، ئەویش بە دروستكردنی ناوچەیەكی تایبەتی زۆرینە توركمان و كردنی بە پارێزگا و دواتر هەرێمێكی توركمانی. ئامرلی خاڵی بناغەی ئەو ستراتیژەیە. 

هەنگاوی یەكەم بە قەزاكردنی وەك یەكەیەك بۆ كۆكردنەوەی توركمانی شیعەیە، ئێستا ناوەندی شارەكە توركمانی شیعەن، دەوروبەری عەرەبی سوننەن، بەڵام بەهۆی شەڕی داعشەوە هەموو گوندەكانی لەگەڵ زەوی تەخت كراون و لە ئایندەدا شیعەیان لێ‌ نیشتەجێ‌ دەكرێت. هەنگاوی دووەم دروستكردنی پارێزگایەكی زۆرینە شیعی دەبێت پێكهاتوو لە قەزاكانی (دوجێل، بەلەد، سامەڕا، ئامرلی، خورماتوو) كە ئێستا سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینن، دوور نییە تا داقوق و تازە خورماتوش بگرێتەوە. بۆ ئەوەی رەزامەندیی كورد بەدەستبێنن، ئەگەری ئەوەش هەیە حەویجە بخەنە سەر تكریت. بەمەش پارێزگایەكی شیعی لەمدیوی بەغداوە دروست دەكەن، لەلایەك بەغدا بۆ شیعە یەكلا دەبێتەوە و لەلایەكی تریشەوە پارێزگای دیالە لە ناوچە سوننییەكان دادەبڕێت كە ئێستا كار بۆ بەشیعەكردنی دەكرێت. مەترسیی هەرە گەورەشی لەسەر كورد ئەوەیە كە جوگرافیایەكی بەرفراوانی كوردستان دەكەوێتە ناو چوارچێوەی ئەم پارێزگایەوە و گەورەترین كێڵگەی غازی سروشتیی كوردستانیش (كۆرمۆر) لە ناوچەی قادركەرەم، دەبێتە بەشێك لەو پارێزگایە. ئامانجی هەرە لەپێشی شیعەش لەدەست دەرهێنانی ئەو سەرچاوە سروشتیەیە لە دەستی كورد و گۆڕینی ئاراستەی ئەو بۆڕیەیە كە ئێستا لە كۆرمۆرەوە تا زاخۆ راكێشراوە و كورد ئومێدی لەسەر بینا كردووە لە داهاتوودا بەرژەوەندیی ئەوروپای پێ ببەستێتە كوردستانەوە.

هەنگاوی دواتر بە هەرێمكردنی ئەم ناوچەیە دەبێت بۆ توركمانەكان، بەڵام هەرێمێكی زۆرینەی شیعی توركمانی، بەمەش لەلایەك توركمانی سوننە لەبۆتەی توركمانی شیعەدا دەتوێنرێتەوە و لەلایەكی تریشەوە كارتی توركمانی عێراق لە هاوكێشە هەرێمایەتییەكان لە دەستی توركیا دەردێنن و دەكەوێتە دەستی ئێران. بەهۆی پێكەوەیی كورد و توركمانیش لە بەشێك لەم ناوچانە و هاوسنووری لەگەڵ چەند ناوچەیەكی تری توركمانی، كێشە و ناكۆكی لەسەر خاك دەخرێتە نێوان كورد و توركمانەوە و ململانێیەكی دوور لە پێویست بۆ كورد دروست دەكرێت. یەكێكی دیكە لە ئەگەرە چاوەڕوانكراوەكانی ئەم ئامانجە لە داهاتوودا، بە دوور نازانرێ‌ بۆ لاوازكردنی پێگەی كورد لە كەركوك، ئەم ناوچەیە لەگەڵ كەركوك پێكەوە ببەستنەوە و ئەوكاتەش هەیمەنەی شیعە زاڵ دەبێت بەسەر كەركوكیشدا. 

پرسیاری پێویست ئەوەیە كورد چی دەكات، لە كاتێكدا هەموو ئەو ئامانجە ستراتیژیانەی شیعە لە عێراق، پشتیوانی و رێوشوێنی یاسایی بۆ دەستەبەر دەكرێت؟ ئایا هەنگاوەكانی ئایندەی كورد وەڵامدەرەوەی ئەو پرسیارە دەبن، یاخود كورد بێ‌ ئاگا لەوەی چی لە چواردەوری دەگوزەرێت، درێژە بە ململانێ‌ ناوخۆییەكانی خۆی دەدات؟

کۆمێنتەکان

 
Rizgar Khoshnaw
Rizgar Khoshnaw | 13/2/2017
حز بێکی گه و ره ی کوردی پاڵپشتی شیعه کانه بۆ به شیعه کردن و له ناوبردنی گه ڕا نه وه ی ئه م نا و چانه بۆ سه ر کوردستان ۰ ئه ڵێن له کوردستان دیمۆ کراتیه ت نیه ، له به ر ئه وه به باشی ئه زانن نه ته وه ی کورد ئه رزی داگیر بکرێت ۰ له هیچ نه ته وه ی دنیا شتی وا ڕو نادات ۰
احمد حسن زێڕۆ | 14/2/2017
ده‌ستخۆش قوربانی ... ئه‌و هه‌موو داوه‌ بۆ كه‌و كوردنا كه‌و دانراوه‌ كه‌ویش ئاگای له‌ خۆی نیه‌ !! بۆێ ده‌لێم كه‌و چونكه‌ ( كه‌ودوژمنێ سه‌رێ خؤیه‌ !! كوردیش دوژمنێ قه‌ومێ خۆیه‌ !! ئه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ كورد به‌ شتی لابه‌لا خه‌ریكه‌ باسی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن واده‌زانن كورد له‌وه‌ته‌ی هه‌بووه‌ یاسا غه‌دری لێكردووه‌ دوژمن پیلان ده‌گێڕێ له‌ دژمان ئێمه‌ش لوغم بۆ یه‌كتر داده‌نێین .. قسه‌ی ناشایسته‌ به‌ یه‌كتر ده‌لێین یه‌كێك لێدوانێك ئه‌دا ئه‌ویتر وه‌لامی ئه‌داته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ كاته‌كه‌ ده‌كوژن وه‌كویاریزانێكی بێ ئه‌زموون له‌ یاریدا هه‌لی باشی بۆ بره‌خسێ نه‌توانوێ گۆل تۆماربكات ! له‌بری ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ی كورد پشتگیری یه‌كتر بكه‌ین پشتی یه‌كتر ده‌شكێنین بۆ دوژمن !!! دوژمنیش هه‌ردوژمنه‌ .
Kurmanj | 15/2/2017
بێگومان درێژە بە ململانێ‌ ناوخۆییەكانی خۆی دەدات.
نیشانەکردن : حەشدی شەعبی
4943 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 25/04/2017 04:31:18 ص
کومینته که ت گه یشت به لام قه ت بلاو ناکریته وه
ناڵ و بزمار و یەكێتی
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)
anas | 24/04/2017 09:18:09 م
dastan wash bo
 رۆناڵدۆ بۆ هاوڕێكانی: ئێوه‌ پێویستیتان به‌....... هه‌یه‌
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
حه‌ مه‌ گراند | 24/04/2017 09:56:07 ص
به‌ خیر بگه‌ رییته‌ وه‌ !
سامان | 24/04/2017 11:48:17 ص
يه‌که‌م جاره ببيستم پياو بۆ هاتنه‌وه بۆ وڵاتی خۆی کێشه‌ی ڤيزه‌ی هه‌بێت !!! به‌تايبه‌تی که‌سێکی وه‌ك نه‌وشيروان خاوه‌نی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی...
بەرپرسانی گۆڕان: نەوشیروان مستەفا لەم نزیكانە دەگەڕێتەوە
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەرێمێکی چین یەکەم تووشبوونی مرۆڤی بە ئەنفلۆنزای باڵندە راگەیاند 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەرێمێکی چین یەکەم تووشبوونی مرۆڤی بە ئەنفلۆنزای باڵندە راگەیاند

پیاوێکی تەمەن 34 ساڵانە و باری تەندروستی ناجێگیرە زۆرتر
قەڵەوی تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە زیاددەکات 11 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە زیاددەکات

لە دەیەکانی داهاتوو تووشبوون بەو نەخۆشییە زیاتریش زۆرتر
ئەنفلۆنزای باڵندە گەیشتەوە ئێران 14 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنفلۆنزای باڵندە گەیشتەوە ئێران

230 پەلەوەر لەنێوبران زۆرتر
0.531 seconds