وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

رێككەوتنی توركیا و ئێران بۆ لێدان لە كورد

لەلایەن عارف قوربانی 13/3/2018
 عارف قوربانی
عارف قوربانی

بەهۆی ئەو واقیعەی وەك دەرئەنجامی جەنگی كەنداو هاتە ئاراوە كە تێیدا شانبەشانی راپەڕینی شیعە لە باشووری عێراق، خەڵكی كوردستانیش راپەڕین و پاشان كۆچڕەوی ملیۆنیی كورد، بەرهەمەكەی چەسپاندنی دۆخێكی تایبەت بوو لە باشووری كوردستان و بووە بناغەی حوكمڕانییەكی نیمچە سەربەخۆی كوردی لە ناوچەكە. هەروەها بەهۆی جۆرێك لە پەیڕەوكردنی سیاسەتی رازیكردنی وڵاتانی ئێران و توركیا و رەواندنەوەی مەترسیەكانیان لە دروستبوونی كیانێكی كوردی، هێزە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، رازی كران بۆ موراعاتی ئەزموونەكەی باشوور چەكەكانیان بێدەنگ بكەن و لەبری سەنگەری رووبەڕووبوونەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، كەمپی ئاوارەیی هەڵبژێرن.

ملنەدانی پەكەكە بۆ هەمان ستراتیجی پارتی و یەكێتی، رووداوەكانی ساڵی 1992ی لێكەوتەوە كە هەردوو هێزە سەرەكیەكەی باشوور بە هەموو قورساییانەوە چوونە شەڕی پەكەكەوە.

ئەم شێوازی مامەڵەكردنە لەگەڵ كوردی رۆژهەڵات و باكووری كوردستان، تێڕوانینێكی تازەی لای ئێرانی و توركەكان هێنایە ئاراوە كە دەتوانن وەك حاڵەتی ئەمری واقیع مامەڵە لەگەڵ ئەم نیمچە كیانە كوردیە بكەن، بێ‌ ئەوەی ببێتە هۆكاری بزواندنی هەستی كوردایەتی لای كوردەكانی ژێردەستەی خۆیان. توركیا كەمتر، بەڵام بەهۆی بوونی ناكۆكی قووڵ و ستراتیجیی ئەوكاتی نێوان ئێران و عێراق، ئێران لەوەش زیاتر لە هەرێمی كوردستان هاتە پێش و یارمەتیدەرێكی گەورەی هەرێم بوو تا بەرگەی سزا ئابووری و سیاسییە سەپێنراوەكانی سەری بگرێت و بمێنێتەوە.

دوای رووخانی سەدام، بەهۆی گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن شیعەوە، هەروەها بەهۆی زاڵبوونی هەژموونی ئێران لەسەر عێراق، ئاڵوگۆڕێكی گەورە لە جەمسەربەندی و هاوكێشەی هەرێمایەتیی ناوچەكەدا روویدا. بەو هۆیەوە گۆڕانكاریەكی زۆر بەسەر تێڕوانینی توركیاشدا هات بۆ كێشەی كورد و بەتایبەتیش لە مامەڵەكردنی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەجۆرێك كە بەشێك لە ستراتیجی خۆی لەڕووی ئابووریی وزەوە (نەوت و غاز) ببەستێتەوە بە پێگەی هەرێمی كوردستانەوە. ئەم ستراتیجەی توركیا هێندە پەرەی پێدرا، گومان دەخرایە سەر توركیا كە لەپشت هاندانی كوردەوە بێت بۆ سەربەخۆیی.

بەڵام لە بەهاری عەرەبی و دەستپێكی رووداوەكانی سووریا و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە ناوچە كوردییەكانی رۆژئاوا، لە رێككەوتنی نێوان ئێران و پەكەكە و ئەسەد، بۆ گواستنەوەی سوپای پاسداران بۆ سووریا و پشتیوانیكردن لە مانەوەی ئەسەد، هەروەها چوونی بەشێك لە فەرماندەكانی پەكەكە و كۆنترۆڵكردن و ئاراستەكردنی هەست و سۆزی كورد لە سووریا و دروستكردنی بناغەیەك بۆ خۆبەڕێوەبەرێتی ناوچە كوردییەكان و كۆنترۆڵكردنی لەلایەن هێزەكانی نزیك لە پەكەكە، پاشان بەهۆی سەرهەڵدانی داعش و دەرئەنجامەكانی، توركیا ترسی زۆری بۆ دروستبوو كە ئەم ئەزموونەی رۆژئاوای كوردستان پێچەوانەی باشوور، مەترسی راستەوخۆ دەخاتە سەر ستراتیجی ئابووری و ئاسایشی سیاسی وڵاتەكەی. لە بەرانبەردا دەبێتە هۆی باڵاكردنی كێشەی كورد لە ناوچەكە.

ئێران رۆڵێكی ورد و ژیرانەی هەبوو لە دروستكردنی ئەو مەترسییانە لای توركیا، سوودی لە تواناكانی پەكەكە و پەیەدە بینی بۆ ئەوەی توركیا لە ستراتیجیەتی خۆیدا هەژموونی كورد وەك هەڕەشە و مەترسی ببینێ‌ نەك هەژموونی شیعە و ئێران. ئەمە سەرەتای قەناعەتهێنان بوو بە توركیا كە دەست لە خەونەكانی لە باشووری كوردستان هەڵگرێ و هەمان ئەو ستراتیجە ئابوورییە لەڕێگەی توركمانی شیعەوە لە ناوچەكانی كەركووك دەستەبەر بكات. 

لە ماوەی ساڵی رابردوودا، كۆبوونەوە بەردەوامەكانی دەزگا هەواڵگرییەكانی نێوانیان، رێككەوتنە سەربازی و سیاسیەكانیان، ئەوە بەرهەمەكەی بوو كە توركیا رەزامەندی دەربڕێت بۆ بەچۆكداهێنانی باشوور. لە بەرامبەردا دەستەبەركردنی هەمان ئەو خەون و پرۆژە ستراتیجیانە و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی توركیا لە عێراق و لە سەرووی ئەوانەشەوە رێگەخۆشكردن بۆ توركیا بە كۆنترۆڵكردنی ناوچە كوردییەكانی سووریا و دوورخستنەوەی مەترسیی قەندیل لەسەری.

ئێستا نازانرێ‌ وردەكاری و خاڵەكانی رێككەوتنی ئێران و توركیا چین، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەسەر پاشەكشەكردن بە كێشەی كوردە. باشوور رۆڵی جارانی نەما و تا ئەندازەیەكی زۆر كاریگەری لەسەر دۆزەكە لاواز بووە، لە رۆژئاوا بە كۆتایی عفرین زۆر شت لە بەرژەوەندی وڵاتانی سەردەستەی ناوچەكە كۆتایی دێت. دوای 16ی ئۆكتۆبەریش یەكەمجار عەبادی ئاشكرای كرد كە لەگەڵ توركیا رێككەوتوون بۆ وەدەرنانی مەترسیی تیرۆر لە نێوان هەردوولا و تا ئێستا چەند جارێكیش لەسەر ئاستی باڵا توركەكان تەئكید لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە لەگەڵ عێراق پێكەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان دەبێت بۆ لەناوبردنی پەكەكە لە قەندیل. بەدوور نازانرێ‌ سوپای عێراق و توركیا لە شنگال و قەندیل لە پەكەكە بدەن.

ئەوەی دەبینرێ‌ و لە پشتەوەی رووداوەكانەوە دەخوێنرێتەوە، پیلانێكی هەرێمایەتی بە ئاگاداری و رەزامەندیی بەشێك لە رۆژئاوا لەئارادایە دژ بە كورد وەك نەتەوە، دەستپێكی جێبەجێكردنەكەشی بە گرتنی كەركووك بوو، ئەوەی ئێستا لە عەفرین روودەدات و هەر پێشهاتێكی تر بۆ سەر قەندیل و لە داهاتووشدا لە قاڵبدانی كورد لە هەریەك لەم وڵاتانەی ناوچەكە، جێبەجێكردنی بەند و بڕگەكانی رێككەوتنی توركیا ئێران رۆژئاوایە كە هێشتا ئێمە بە وردەكارییەكانی نازانین و رەنگە دوای ساڵانێكی تر بۆمان دەركەوێت. 

لە دۆخێكی وادا كورد چۆن دەتوانێ‌ پارێزگاری لە مانەوەی بكات؟ یان چۆن دەتوانێ‌ ئەو پیلانە هەرێمایەتیە هەڵوەشێنێتەوە، لەكاتێكدا هێشتا بەشی ئەوە هێزی هەیە بتوانێ‌ ببێتە سەرچاوەی ناسەقامگیریی ناوچەكە. خاڵی لاوازی كورد ناتەبایی و پێكەوە نەبوونی خۆیەتی، دابەشبوونی هێزەكانی بەسەر هەر یەك لە جەمسەرەكانی ناوچەكە، وای كردووە بێ‌ ئەوەی بە خۆمان بزانین، خۆمان كراوین بە ئامرازی جێبەجێكردنی ئەو هەڕەشە و مەترسیانەی لەسەرمانن.
 
لێرەدا درككردن بە موئامەرەكە زۆر گرنگە. پێدەچێت پەكەكە پێش هەمووان دركی بەو مەترسیە كردبێت، بۆیە نەیهێشت دوای 16ی ئۆكتۆبەر هێزە عێراقییەكان لە شنگالەوە بەناو خاكی سووریادا بچن بۆ تەواوكردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەكە كە پەلاماردانی هەرێمی كوردستان بوو لە پشتەوە دوای شكستەكانیان لە پردێ‌ و سحێلا، هەروەها بۆ گرتنی فیشخابوور و كردنەوەی رێگایەك بەناو خاكی سووریادا و پێكەوە بەستنەوەی توركیا و عێراق لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەستنەوەی هێڵی بۆڕی نەوت و غاز و بازرگانیی نێوانیان. 

ئەوەی پەكەكە كردی لەلایەك یارمەتییەكی گەورە بوو لە پارێزگاری و مانەوەی هەرێم وەك قەوارە و كیانێكی كوردی. لەلایەكی تریشەوە سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە ئەگەر كورد پێكەوە بین، توانای هەڵگەڕاندنەوەی هاوكێشەكانمان هەیە. ئایا ئەو هەڕەشە و مەترسیانەی لەسەر دۆزی كوردە لە ئێستادا، یەكمان دەخات، یان زیاتر دابەشمان دەكات؟

کۆمێنتەکان

 
دةولةتى كوردستان | 13/3/2018
سلاو كاك عارف موژدانة بدة بة هةموو كوردستان و جيهان ، بة كويرايي چاوى دوژمنان ، موژدةت دةدةمى ...... روژى ( ١٥) ى شعبان ١٤٣٩ كة هاوكاتة لة گةل ( ٣٠ مانگى ٤ ى ٢٠١٨ ) روژى راگةياندنى ( دةولةتى كوردستان ) ة ، ... إنشاءالله .
سید عبیداله رحمن | 13/3/2018
ده ستت خوش بیت نووسه ری به توانا کاک عارف، یانی سیاسه تی ئه و ده وله تانه ی خویان که مینه یه کی گه وره و کاریگه ری کوردیان هه یه زورم پی شتیک غه له ته !زیاتر له شیست سال له مه پیش له ئیران کودتایه ککرا دژی دوکتور موسه ددق تازه دوای ئه و هه موو ساله ئیستا ئه مریکا به پاریزه وه ئیعتیراف ده کا ده ستی له کودتایه دا هه بووه !؟ به لام هه ر پاش رووداوه که ی 16ی ئوکتوبری سالی رابردوو بو سبه ینه که ی ئیرانیه کان تورکه کان و عیراقیه کان و ته نانه ت سوریه کان به عاله می ئاشکرا و به ته پل و ده هول و به شانازیه وه باسیان له رولی کاریگه ری خویان ده کرد له رووخاندنی کوشکی هیوای گه لی کورد و به وه ش رانه وه ستان و داوایانکرد که له کاتیکدا هه تا ئیره یان هیناوه با به یه کجاره کی هه و لیر و دهوکیش بگرن و کوتایی به م هه ریمه بینین!!؟؟ یانی کاربه ده ستانی ولاتانی ده ور و به ر هه رهیچ بایخیک به هه ستی نه ته وه یی کورد و ئه و قین و بوغز و غه ره زه ی له دلی گه لی کورددا سه باره ت به داگیرکه ران په نگاو ده خواته وه ناده ن و مه به ستیان نیه که چ دوژمنایه تیه کی قوول له دلی تاکی کورددا له دژی خویاندا ده چه سپینن و سه یرتر له رووداوه کاندا گله ییش له کورد ده که ن که وه فادارنین به حکوومه تی ناوه ند و هه رزوو ده بنه دارده ستی دوژمنانی ناوه ند! تورکیا و عیراق و ئیران یه کتری وه ک ده وله ت ده گرن و له سه ردوزی کورد یه کترده گرن به لام متمانه و خوشه ویستی به شیکی به رچاوی میلله تی خویان وه ک کورد له ده س ده ده ن و کورد هه میشه وه ک هه ره شه بو سه قامگیری حاکمانی ناشه رعی ناوچه که ده مینیته وه . مه سه له ی کورد ده بی چاره سه ری ئاشتیانه ی بو بدوزریته وه و هیشتنه وه ی مه له ف وده وسیه ی کورد به ئاواله یی و چاره سه رنه کراوی روژهه لاتی ناوه راست له سه ر لیواری شه ر و ئاگر و ناسه قامگیری راده گری و ئه گه ر جیهان ئه منییه تی ناوچه که ی ده وی ده بی مافی کورد پاریزراو بیت و نابی ده و له تانی ناوچه که و زلهیزه بریار به ده سته کان کورده کان هان بده ن به ره و هه لبژاردنی شیوه یه ک له خه بات و توله کردنه وه که له چوار چیوه ی تیروریزمدا پیناسه ده کری ! ریبه ران و قه له مبه ده ستان و کوی گه لی کورد و ته واوی حیزبه کوردیه کان ده بی پیکه وه تیبکوشن به وه لا نانی ناکوکیه ئیدئولوژیک و سیاسیه کانیان جاریک و بو هه میشه هه نگاویکی سادقانه و بویرانه بو کورد و کوردستان هه لیننه وه .

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئەمریکا دەیان کەس بە دەرزی چاو نابینا بوون 13 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا دەیان کەس بە دەرزی چاو نابینا بوون

پزیشکەکە: منیش وەکوو نەخۆشەکان تووڕەم لەوەی زۆرتر
عەترێک دەبێتە چارەسەرێکی نوێی قژڕووتانەوە 17 کاژێر لەمەو بەر |

عەترێک دەبێتە چارەسەرێکی نوێی قژڕووتانەوە

هانی گەشەی چیکڵدانەی مووەکان دەدات زۆرتر
قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات 21 کاژێر لەمەو بەر |

قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە میزەچرکە زیاددەکات

کێش دابەزاندن توانای کۆنترۆڵکردنی میزڵدان زۆرتر
0.485 seconds