وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

كۆچی مێشكەكان

لەلایەن ئازاد وەڵەدبەگی 13/3/2019
ئازاد وەڵەدبەگی
ئازاد وەڵەدبەگی

ئەمڕۆ هێز و توانا و پێگەی هەر وڵاتێك بە سەرمایە زانستییەكانی ئەو وڵاتە دەپێورێت، نەك بە ئاستی سەرچاوە سرووشتی و ژێرزەوینییەكانی وڵات. ئەوەی كە گرنگە، توانا و سەرچاوە و هێزی مرۆییە و هەموو سەرچاوە مادی و مەعنەوییەكانی وڵاتیش دواجار بۆ خزمەتی مرۆڤ و پێشكەوتنی مرۆڤن. زاراوەی كۆچی مێشكەكان بریتییە لە كۆچی هێزی پسپۆڕ و شارەزا بۆ دەرەوەی وڵات كە لە وڵاتانی گەشەنەكردووەوە بەرەو وڵاتانی گەشەكردوو كۆچ دەكەن و سەرمایە و سامانی زانستی و هزریی خۆیان دەخەنە خزمەتی ئەو وڵاتەی كۆچی بۆ دەكەن. دیاردەی كۆچ لە ئەنجامدا، هەل و توانای داهێنان و بەرهەمهێنان و پرۆسەی گەشەكردن لە وڵاتانی گەشەنەكردوودا دەوەستێنێ یان دوایدەخات.

بەپێی تیۆری نەتەوەگەرایی، كۆچی سەرمایە مرۆییەكان كە بە بەشێكی جیانەكراوەی گەشەكردنی ئابووری-كۆمەڵایەتی لە قەڵەم دەدرێن، دەبێتە هۆی لەدەستچوونی هێزی مرۆیی شارەزا و پسپۆڕ كە ئەمەش كاریگەری لەسەر گەشەكردنی ئابووریی وڵات دەبێت و لە ئەنجامدا لە قازانجی دەوڵەتانی گەشەكردوو و بە زیانی وڵاتانی جیهانی سێیەم كۆتایی دێت. ئەو سەرمایە مرۆییانە كە هەر یەكەیان سەدان هەزار دۆلار لە سامانی گشتی وڵاتیان بۆ خەرجكراوە هەتا گەیشتوونەتە ئەو ئاستە، ئێستا بە پێگەیشتوویی دەچنە وڵاتێكی گەشەكردوو، لەوێ تواناكانی خۆیان دەخەنە خزمەت ئەو وڵاتانەوە.  

هۆكار و فاكتەرەكانی كۆچ دەرئەنجامی كاردانەوەی سرووشتیی نوخبەكانە بەرامبەر بە كۆمەڵێك لەو كەلێن و ناهاوسەنگییە كۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و رۆشنبیرییانەی كە لە وڵاتی دایكدا بەدیدەكرێن، ئەمەش دەتوانێ لەژێر كاریگەری تایبەتمەندی كەسیی كۆچبەران، كەلێن و ناهاوسەنگییە كۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و ئابوورییە ناوخۆییەكان و سیستەمی نێودەوڵەتیدا بێت.

بەپێی ئامارێك، لە هەر 10 عێراقی یەك كەس وڵاتی بەجێهێشتووە. ژمارەیەكی بەرچاوی ئەم كەسانە خەڵكانی شارەزا و پسپۆڕن وەك پزیشك، ئەندازیار، ئەكادیمی، یاساناس و پسپۆڕانی كارگێڕی و ئابووری و هتد. هەروا لە نێوان ساڵانی 1980- 2002 نزیكەی چوار ملیۆن عێراقی ئەم وڵاتەیان بەجێهێشتووە كە 380- 400 هەزار كەسیان خەڵكانی پسپۆڕ و شارەزا بوون بە تایبەت لەناو كورد و شیعە، ئەوەش لەو سەردەمەی ئەتمۆسفێری سیاسی وڵات دژ بەوان بووە. پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 نزیكەی  10 هەزار كەسیان گەڕانەوە عێراق، بەڵام نەبوونی ژێرخانی دروستی گەشەكردن، نەبوونی ئاسایش، گرفتە سیاسی-ئابوورییەكان، تەشەنەكردنی گەندەڵی لەناو دامودەزگاكان و نپتۆكراسی (خزمخزمێنە لەناو سیستەمی سیاسی) ڕەوتی گەڕانەوەیان سست كرد. لە هەمان كاتدا، لە پاش ساڵی 2003 بەهۆی جەنگی تایفی، كۆچی سوننەكان بۆ دەرەوەی عێراق زیاتر بوو. لە پاش جەنگی داعش لە ساڵی 2014 شەپۆلێكی دیكەی كۆچ دەستیپێكرد و هەتا ئێستا بەردەوامە كە پتر لەناو خەڵكی پسپۆڕ و شارەزا بەدیدەكرێت. بەپێی ئاماری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی كە بارەگاكەی لە شاری لەندەنە، لە ساڵی 2015 هەتا 20/3/2017 زیاتر لە 250 هەزار هاووڵاتی عێراقی ئەم وڵاتەیان بەجێهێشتووە و لە وڵاتانی ئەوروپا داواكاری مافی پەنابەرییان پێشكەش كردووە.  لەم ژمارەیەش لە نێوان 55- 60 هەزار كەسی هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن. بەپێی قسەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تەنیا لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا نزیكەی 20 هەزار پزیشكی عێراقی كۆچیان كردووە كە ئەمەش كەرتی تەندروستی عێراقی ڕووبەڕووی قەیران كردووەتەوە.

بێگومان كوردستانی باشووریش وەك بەشێك لە عێراق چەندین قۆناغی كۆچی تاقیكردووەتەوە. قۆناغی یەكەم لە 1975- 1990 دەستپێدەكات كە لەم قۆناغەدا پتر بە هۆكاری سیاسی سەدان هەزار هاووڵاتی كورد وڵاتیان بەجێهێشت و ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێ و ڕۆژئاوایی كرد. قۆناغی دووەمی كۆچ لە 1991- 2002 دەستپێدەكات كە لەم سەردەمە بەهۆی جەنگی ناوخۆیی پارتی و یەكێتی، ئابڵوقەی ئابووری و ناسەقامگیری و ناڕوونیی ئایندەی هەرێمی كوردستان، دەیان هەزار كەس كوردستانیان بەجێهێشت و ڕوویان لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی كرد. دەتوانین هۆكارەكانی كۆچی ئەم قۆناغە بە پلەی یەكەم ئابووری و پاشان سیاسی لە قەڵەم بدەین. لە ساڵی 2003 و پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس شەپۆلی كۆچ وەستا و تەنانەت كۆچی پێچەوانەش لە دەرەوە بۆ كوردستان دەستیپێكرد، ئەم ڕەوتە هەتا ساڵی 2013 بەردەوام بوو. قۆناغی سێیەمی كۆچ لە ساڵی 2014 دەستپێدەكات كە هەتا ئێستا بەردەوامە و چەندین فاكتەر لە پشت ئەم قۆناغەوە هەن وەك هێرشی داعش، قەیرانی ئابووری لە كوردستان، لاوازبوونی ژێرخانەكانی گەشەكردن، مۆنۆپۆلكردنی دامودەزگەی سیاسی- كارگێڕی، گەندەڵی، ناسەقامگیریی سیاسی، نائومێدبوون لە ئایندەی كوردستان، نەبوونی شایستەسالاری و چەندین فاكتەری تر. ئەوەی جێی سەرنجە لە شەپۆلی كۆچی ئێستا، كەسانی نوخبە و پسپۆڕ بە ڕێژەیەكی زۆر بەرچاو دەكەون، ئەمەش دەتوانێ ئاماژەیەكی نەرێنی بێت بۆ داهاتووی گەشەكردنی وڵات، چونكە پڕكردنەوەی بۆشایی ئەو نوخبانە هەروا ئاسان نییە و جگە لە تێچووی ماددی، پێویستی بە كاتێكی زۆر هەیە هەتا نەوەیەكی نوێی كەسانی پسپۆڕ پێبگەن.

پێشكەوتن و گەشەكردنی پیشەسازی، تەكنیكی، ڕۆشنبیری، ئابووری و سیاسی، جیهانی مۆدێرنی پەیوەندییەكان، خوشگوزەرانی و پێدانی ئیمتیازاتی جۆراجۆر لەلایەن وڵاتانی گەشەكردوو، بووەتە هۆی ئەوەی كە ئەو وڵاتانە ئامراز و شێوازی بەهێزیان بەدەستەوە بێت بۆ ڕاكێشانی مێشكەكانی وڵاتانی گەشەنەكردوو، كە لە ئەنجامدا كۆچی نوخبەكانی لێدەكەوێتەوە، ئەمەش بێگومان كاریگەریی نەرێنی لەسەر وڵاتانی گەشەنەكردوو بەجێدەهێڵێ.

دۆخی نالەبار و نەهەموار وا دەكات نوخبەكان بەدوای كۆمەڵگەیەكی ئارامتر و باشتردا بگەڕێن، بۆ ئەوەی پاڵنەریان بێت هەتا بتوانن توانا و لێهاتوویی خۆیان بخەنەگەڕ و داهێنان بكەن و زیاتر پەرە بە تواناكانی خۆیان بدەن. هەربۆیە جێی خۆیەتی بۆ چارەسەركردنی دیاردەیەكی لەم جۆرە و پاراستنی ئەو نوخبانە، ئەم بابەتە ببێتە كەرەستەی چەندین توێژینەوە لە ناوەندە ئەكادیمییەكان و هەروا داڕشتنی ستراتیژێكی هەمەلایەنەی نیشتمانی لەلایەن حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە و كەڵكوەرگرتن لەو توانا و پسپۆڕییانە بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی گەشەكردنی وڵات. هەروا پێویستە، هۆكارەكانی پاڵنەری نوخبەكان بۆ كۆچ كەم بكرێنەوە و هۆكارەكانی ڕاكێشەر بۆ مانەوەیان زیاتر بكرێن وەك باشتركردنی بازاڕی كار و بژێوی، خوشگوزەرانی كۆمەڵایەتی، شایستەسالاری، متمانەكردن بە نوخبە ناوخۆییەكان و بەرزكردنەوەی پێگەی نوخبەكان لەناو سیستەمی سیاسی- كارگێڕی و هتد.     

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : کۆچ
1021 ژمارەی بینین
بابەتە پەیوەندیدارەکان
سنوور...

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| دوێنێ کاژێر 11:22 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان 4 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
تەندروستی جیهانی  داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت 5 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت

نابێت سپۆنسەریکردنی یانەکانی پێشبڕکێ لەلایەن زۆرتر
0.218 seconds