وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

هیچ خیانەتێك لە كورد كراوە؟

لەلایەن دەیڤید رۆمانۆ 13/4/2018
دەیڤید رۆمانۆ*
دەیڤید رۆمانۆ*


لە پاش هێرشی توركیاوە بۆ سەر عەفرین و دەستگرتنەوەی حكومەتی عێراق بەسەر ناوچە ناكۆكی لەسەرەكاندا لە ئۆكتۆبەری 2017، بەشێكی زۆر لە هاوڕێیانم باسی "خیانەتی ئەمریكا لە كورد" دەكەن. 


زۆر پرسیاری ئەوە دەكرێ كە بۆچی كورد خیانەتی لێكرایەوە، پاش ئەوەی "لەپێناوی ئەمریكا و جیهاندا شەڕی داعشی كرد". 

خەڵك بە جۆرێك قسە دەكەن، وەكو بڵێی دوایین خیانەت لەوەی 1975 دەچێت، كاتێك كیسنجەر دڵنیایی دایە مەلا مستەفا بارزانی بۆئەوەی لە دژی بەغدا راپەڕێ و دواتریش كاتێك شای ئێران لەگەڵ بەغدا پێكهاتەوە و ئەمریكا هاوكارییەكانی خۆی لە كورد گرتەوە. 

بەڵام لێكدانەوەی رووداوەكانی 1975یش زێدەڕۆییان پێوە دیارە. دوای ئەوەی شای ئێران لێی قەدەغەكردن خاكی ئەوان (بۆ یارمەتیدانی كورد) بەكاربهێنن، ئیدی نە ئەمریكییەكان و نە ئیسرائیلییەكانیش لە پێگەیەكدا نەبوون بەردەوام بن لە هاوكاریكردنی كورد. 

ئەوكات لە ئیسرائیل هەندێك دڵگرانیی رەوا و راستەقینە بەدی دەكرا، بەڵام تاوەكو ئێستاش ئەوە جێی پرسیارە كە واشنتن ـ ئەگەر ویستباشی شتێك بكا ـ لەو سەردەمەدا دەیتوانی چی بۆ كورد بكات؟ فڕێدانی یارمەتی لە رێگەی فڕۆكەوە سوودێكی ئەوتۆی نییە، وەكو چۆن لە كۆبانێ بینیمان ئەو جۆرە هاوكارییانە دەكرێت بكەونە دەستی دوژمن.

هەرچی رووداوەكانی ئەم دواییەشە، خوێنەرانی ئەم گۆشەیە پێویستە كۆمەڵێك خاڵ لەبەرچاو بگرن: لە پەیوەندی لەگەڵ گشتپرسییەكەی ئەیلولی رابردوو، هەروەها رووداوەكانی دواتریش، خوێنەر پێویستە ئەوە بزانێ كە ئەمریكا هیچكات دژایەتی خۆی لەگەڵ هەنگاوی هەولێر بەرەو جیابوونەوە لە عێراق نەشاردەوە. ئیدارەی ئەمریكی بە ئاشكرا رایگەیاند كە ئەوان پشتگیری لەو هەنگاوە ناكەن، وەكو چۆن گوتیشیان دژی چارەسەركردنی یەكلایەنەی كێشەی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكانن. 

بەرپرسانی واشنتن هیچ دەرفەتێكیان لەكیس نەدا بۆ ئەوەی پشتگیریی خۆیان بۆ یەكێتی خاكی عێراق دەرببڕن ـ لە هەموو راگەیەندراوەكانیاندا ئەو رستەیە بەدی دەكرا كە "ئێمە پشتگیری لە عێراقێكی بەهێز، یەكگرتوو، دیموكراتیك و فیدراڵ دەكەین".

كاتێك لە مانگی ئۆكتۆبەر، ژەنەراڵ سولەیمانی بەشێك لە یەكێتی نیشتمانیی كوردستانی دابڕاند و هەر ئەوانیش رێگەیان بۆ بەغدا خۆش كرد كەركووك و ناوچە كێشە لەسەرەكانی دیكە وەربگرێتەوە، شتێكی سەیر نەبوو كە واشنتن لە شەڕی دژی بەغدادا پشتگیریی كوردی نەكرد. هەڵبەت تەنانەت ئەگەر ئەمریكا ویستباشی شتێك بكات، ئەستەم بوو كاتی بەدەستەوە بێت بۆ ئەوەی یارمەتی هەولێر بدات، چونكە پاشەكشە لەناوچەكان زۆر خێرا بوو.

وەكو ئەوكات ئەم گۆشەنووسە و چاودێرانی دیكەش ئاماژەیان بۆ كردبوو، واشنتن دەیتوانی لەدژی هەوڵەكانی بەغدا لەدژی كورد لێدوانی هەڕەشەئامێزی توندتر ئاراستەی بەغدا بكات، بەڵام ئەو هەنگاوەی ئەمریكا وەها دەردەكەوت كە پشتگیری لە هەوڵەكانی سەربەخۆیی دەكات لەكاتێكدا ئەمریكا تاوەكو ئێستاش دژی ئەو هەوڵەیە، جا هەر هۆكارێكی گومڕاكەرانە لە پشت ئەم بیركردنەوەیەی ئەمریكاوە بێت، جێی باسی ئێمە نییە. ئەگەر ئەو سیاسەتە راگەیەندراوەی ئەمریكا لەبەرچاو بگرین، دەبینین ئەستەمە مامەڵەی ئەمریكا بگاتە ئەو ئاستەی ناوی "خیانەت"ی لێ بنرێت.

راستیەكەی دوور نییە ئەمریكییەكان لە كۆبوونەوەی تایبەتدا هۆشدارییان بە بەغدا دابێ هەڵمەتە سەربازییەكانیان بۆ ئەو ناوچانە درێژ نەكەنەوە كە بە شێوەی دەستووری بە ناوچەی هەرێمی كوردستان ناسراون (واتە ئەو ناوچانەی لە كاتی نووسینی دەستووری عێراق لە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بوون). ئەمە بەڵێنێك بووە كە واشنتن هەموو كات بە كوردی داوە و پێدەچێت تاوەكو ئێستا بەڵێنەكەی بردبێتە سەر. 

كاتێك باسی داعشیش دەكەین، زەحمەتە بگوترێ كورد لە عێراق و سووریا ئەو شەڕەیان "لە پێناوی ئەمریكا و جیهان"  كردووە، بەڵكو شەڕیان بۆ خۆیان كردووە. كاتێك لە حوزەیرانی 2014، داعش مووسڵ و شارە عەرەبییەكانی دیكەی لە ژێر دەسەڵاتی بەغدا دەركرد، سەركردەكانی هەولێر مەیلێكی ئەوتۆیان نەبوو لە شەڕی دژی داعشدا یارمەتی بەغدا بدەن، بەڵكو كاتێك هاتنە ناو شەڕەكەوە كە خۆیان لە ئابی 2014دا رووبەڕووی كوشتاری داعش بوونەوە. 

بۆیەش حاڵەتەكە خۆنەویستییەكی پاڵەوانانە نەبووە (هەرچەند ئازایەتیی كورد لەو شەڕەدا دەركەوت). كورد لەبەر كۆمەڵێك هۆكاری پەیوەندیدار بە خۆیەوە شەڕی داعشی كرد، ئەمەش لەگەڵ بەرژەوەندیی ئەمریكا و بەشی زۆری جیهاندا یەكیگرتەوە. 

رەوشەكە لە سووریاش بەهەمان شێوە بوو. كوردی سووریا دوای ئەوەی بینییان لە 2011 وە لەلایەن گروپی جیهادیی جیاجیا و بەتایبەتیش داعشەوە كراونەتە ئامانج، ئیدی بەرژەوەندیی خۆیان لەوەدا دەبینی كە ئەو گروپانە لەناوبەرن. بۆ یەكجاریش بێت بەرژەوەندییە سەرەكییەكانیان لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا یەكی گرت، ئەمریكاش یەكەمجار لە كۆبانێ و دواتر بە شێوەیەكی گشتی هاوكاریی شەڕڤانانی پارتی یەكێتیی دیموكراتیك (پەیەدە)ی كرد. 

ئەم حاڵەتەشیان خۆنەویستیی كوردی سووریا نەبوو. راستە ئەمریكا و جیهان دەبێ سوپاسگوزاری كورد بن كە داعشی تێكشكاند، بەڵام با هەر هیچ نەبێ لەوەیاندا بەرچاومان روون بێ كە هیچ لایەنێك خۆبەخشانە شەڕی بۆ لایەنێكی دیكە نەكردووە. 

ئەوجار با سەیری شەڕی عەفرین و هێرشی توركیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە بكەین. عەفرین، بە پێچەوانەی كۆبانێ و جزیر، هیچكات لە زۆنی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمریكادا نەبووە. ئەوە رووسەكان بوون كە چاودێریی سنووری ئاسمانیی ئەو ناوچەیەیان دەكرد و هێزی پیادەشیان لەوێ هەبوو. ئەمریكا چی پێدەكرا كاتێك توركیا گڵۆپی سەوزی لە مۆسكۆ وەرگرتووە بۆ ئەوەی هێرش بكاتە سەر ناوچەكە؟ ئایا ئەمریكا دەبووایە لە ئاسمانی عەفرین شەڕی هێزی ئاسمانیی رووسیا و توركیای بكردبایە، لە كاتێكدا واشنتن هیچكات بەڵێنی پاراستنی ئەو ناوچەیەی نەداوە؟ نەخێر، خیانەتی عەفرین ئەگەر كرابێت رووسەكان كردوویانە. 

دوای هەموو ئەمانە، دەگەینە لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كە هەفتەی رابردوو گوتی "ئەمریكا زۆر بە زوویی سووریا جێدەهێڵێ". ئەم لێدوانە ماوەیەكی كورت دوای پەیوەندیی تەلەفۆنی ترەمپ لەگەڵ (رەجەب تەیب) ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا هات. 

ئەم ئەگەرە، بە پێچەوانەی رووداوەكانی سەرەوە، دەكرێ ناوی خیانەتێكی گەمژانە لە كوردی سووریای لێ بنرێ. ئەمریكا بەڵێنی بە شەڕڤانە ئازاكانی كۆبانێ و جزیر داوە، ئەمە بەڵێنە كە مەعقول نییە ئەمریكا پشتگوێی بخات، بە تایبەتیش مەعقول نییە لەبەر ئیسلامیستەكانی ئەنقەرە و دیكتاتۆرەكەی مۆسكۆ پشتگوێی بخات. 

*رۆمانۆ، پرۆفیسۆری سیاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە لە زانكۆی ویلایەتی میسووری لە ئەمریكا.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : ئەمریکا , کوردستان
3864 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Behrooz Shojai
Behrooz Shojai | 19/04/2018 07:25:01 ص
کاک رەشید، مەبەستی ئەم گوتارە پەیماننامەی کەجەکە و جەوهەری تۆتالیتەری پەکەکە بوو. بۆ هەڵداڕشتنەوەی گوتار و تیۆریی ناسیۆنالیزمی نەریتی کوردی لە...
هیرانی | 19/04/2018 11:49:52 ص
وتارێكی تەواو حیزبیانەیە و لەساتەوەختێکدا نووسراوە کە تیایدا کۆنگرەی نەتەوەیی زەرورەتێکی هەنووکەییە وەک وەڵامدانەوەی ئەو هەموو هێرشە قڕکەرانەی...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (5)
ره شید | 19/04/2018 07:34:26 ص
با خه لکی کوردستان ویرای شادبوون به م رووداوه دلخوشکه ره ؛ بیر له قاره مانانی راسته قینه ی خه باتی گه له که یان که له ریبازی پر له شانازی پارتی و...
Rebwar | 19/04/2018 08:40:26 ص
zor karigara, dastxosh
دوو برا دوای 60 ساڵ بەیەکدی شادبوونەوە
| 19/4/2018 | (2)
Rebwar | 18/04/2018 04:55:19 م
Dastxosh
سووریا و عێراق.. دوو سەرچاوەی پشێوی
| 18/4/2018 | (1)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| 17/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری ئیلام داوای کردنەوەی کونسوڵخانەی عێراق دەکات 1 کاژێر لەمەوبەر |

پارێزگاری ئیلام داوای کردنەوەی کونسوڵخانەی عێراق دەکات

ساڵانە زیاتر لە 4 ملیۆن زیارەتکار لەڕێگەی زۆرتر
ئەم زانیارییانە لەبارەی دڵت دەزانی؟ 2 کاژێر لەمەو بەر |

ئەم زانیارییانە لەبارەی دڵت دەزانی؟

گوێ لە مۆسیقا دەگرێ و حەزی لە پێکەنینە زۆرتر
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار 2 کاژێر لەمەو بەر |

نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار

باوكی كوڕەكە: سوپاسیان دەكەین كە تۆڵەیان زۆرتر
0.219 seconds