وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

16 ی ئابی ئێمە جیاوازە!

لەلایەن کاوە ئەمین 13/8/2018
کاوە ئەمین
کاوە ئەمین

لەبیرم دێت، دەمەو نیوەڕۆ بوو، من و جەمالی هاوڕێم لەگەڵ بەرغەلەكەمان لە پشت مەكتەبەكەی ئاواییەوە، چەند مەترێك لەسەرووی ئەو جادەیەی گوندی نۆرك و بۆسكانی بەیەكەوە دەبەستەوە، لەبن دەوەنێكی چڕدا دانیشتبووین. بەرخەكان خەریكی مڵومووش بوون.

لەدوورەوە چەند پیاوێكمان بەدی كرد كە بەپێ بەجادەكەدا رووە و بۆسكان ملی رێگایان گرتبوو، لێمان نزیك دەبوونەوە، خەریك بوو بە بەردەمماندا رەت دەبوون، یەكێك لە پیاوەكان گوتی: ئەوە كەی حەمەئەمین گوڵچین شەهید بووە.
ئێمە هیچ وەڵامێكمان نەدانەوە.

راستیەكەی من باش تێنەگەیشتم و نەمزانی باسی چی دەكات، نازانم جەمال تێگەیشت یان نا، ئێمە هەمووی چەند سەد مەترێك لە سەرقەبرانی ئاواییەوە دووربووین، بەڵام هەستمان بە هیچ نەكردبوو.

دوای نیوەڕۆ، دەمەو عەسر بەرەو لای ئاوایی دەگەڕاینەوە، چەند پێشمەرگەیەك بەشێوەیەكی سەربازی لە دوو ریزدا لەبەردەم قەبرێكی تازە هەڵكەنراو ریزببوون، شەهید فەتاح ئاغا كە پێشتر چەند جارێكی دیكە بینیبووم و دەمناسییەوە، لەبەردەمی ریزی پێشەوەی پێشمەرگەكاندا وەستابوو، باڵایەكی بەرز و كەڵەگەت، دەمانچەیەك بەقەدەوە، بەخەمگینی لەپێش پێشمەرگەكانەوە وەستابوو، بەڵام هەموو بێدەنگن و كەس سرتەی لێوە نەدەهات، تەنیا جار جارێك باعەباعی یەكێك لە بەرخەكان بێدەنگیەكەی دەشكاند، ئێمە لە تەنیشتیانەوە دەڕۆین، ئەوان هێشتا بێ سرتە وەستاون بەدیار قەبرێكی تازە هەڵكەنراوەوە كە بەلای ئێمەشەوە نامۆیە. هەستێكی منداڵانە، هێشتا وەكو دەڵێن سپی و رەش لە یەك جیاناكەینەوە، ئێمە ناپرسین چی بووە و كەسیش بۆمان باس ناكات، بەڵام حەپەساوین. لەبەردەمی ماڵی خاڵە مەجیدەوە خۆمان دەكەین بە نێو ئاواییدا، ئاوایی بەتەواوەتی شێواوە، دەنگی گریان لای ماڵی ئێمەوە دێت. خاڵۆ مەجید دەبینم هەموو سەرشانەكانی قوڕە، وەكو شێت بەبەردەمی ماڵی ئێمە و حاجی سەعیددا دێت و دەچێت. بەرخەكان هەرزوو خۆیان دەكەن بەحەوشەكەدا و هەریەكە دایكی خۆی دەدۆزێتەوە و دەست بە مڵچەمڵچی شیرخواردن دەكەن. من و جەمال لەیەك جیابووینەتەوە، ئەوان ماڵەكەیان دەكەوێتە سەرەتای ئاواییەوە، لەخوار ئەو رێگایەی كە دەچێت بۆ كارێز، بە بەردەمی مەكتەبەكەماندا درێژ دەبێتەوە.

بەبینینی من، خاڵۆ مەجید هێندەی دیكە دەشڵەژێت و بەرەو رووم دێت: "ماڵمان كاول بوو، قوڕ كرا بەسەرماندا، خاڵەمین (كورتكراوەی حەمەئەمینە، وایان بە باوكم دەگوت) بەجێیهێشتین"... هێشتا من هەر تەقەی سەرم دێت، ئەوەتا ماڵ هەمووی وەكو خۆی بەپێوەیە، دارگوێزەكان لەجێگای خۆیان نەبزووتوون، شاتووەكانی بەردەم مزگەوتی ئاوایی لەجێگای خۆیانن ... باسی چی دەكات، خاڵۆمەجی؟!
لەناكاو دایكم دەبینم بە قژڕنینەوە بەرەوڕووم دێت، ئیدی تێدەگەم قەوماوە، دایكم بە دەم گریانەوە باوەشم پێدا دەكات، هەستدەكەم روومەتەكانی ژاكاون و شوێنی رنینەوەیان پێوە دیارە، خەبەرە ناخۆشەكەم دەداتێ: ئیدی باوكتان نابیننەوە، ئیدی ئەو شەهید بوو.. جارێكی تر لەباوەشتان ناگرێت!

تێدەگەم باسی مردنە، بەڵام شەهیدبوون هێشتا لای من چ مانایەكی نییە، نازانم شەهیدبوون چییە، بەڵام تێدەگەم كە رۆژگارێكی سەخت چاوەڕێمان دەكات. دەمزانی كەسێك باوكی بمردایە، پێیان دەگوت "هەتیو بووە"، وشەیەك كە ئێستاشی لەگەڵدابێت، هێندەی هەموو دنیا رقم لێیەتی.

من ئەوكاتە تەمەنم شەش ساڵ بوو، تەنیا وێنەیەكی شێواوی باوكم لەیاد ماوە، پیاوێكی لاوازی تا رادەیەك كەڵەگەت، هەمیشە جامانەی بەسەرەوە بوو، ئەوكاتانەی لە شەڕ دەهاتەوە، دەمانچەیەك و چەند هێردەكێكی بە شل و شێوای دەبەست و كڵاشینكۆفێكیشی بەشانەوە بوو، ئەوە هەموو یادگارییەكی منە كە لەبیرم بێت لەگەڵ باوكم. بەسەرهاتی تفەنگەكەی باوكم كە دوای شەهیدبوونیشی پاراستبوومان، بۆخۆی چیرۆكێكە.

رێكەوتێكی سەیرە، 16 ی ئابی 1974، بڵێسەی ئاگری شۆڕش لە بەرزیدایە، چیایەكی بەرزی وڵات لەلایەن داگیركەرەوە دەستی بەسەردا گیراوە، چیای بە هەیبەتی كۆرەز. هێزێكی گەورەی پێشمەرگە لە سلێمانییەوە بەهاواری ئەو دەڤەرەوە دەچن، دوای شەڕێكی دەستەویەخە، چیاكە لەژێر دەستی داگیركەر دەردەهێننەوە، بەڵام 27 پێشمەرگە شەهید دەبن و لەو ژمارەیەش زیاتر بریندار دەبن، یەكێك لەو پێشمەرگانەی كە شەهید دەبێ باوكی من، حەمەئەمین گوڵچینە كە سەرلق بوو لە هێزی خەبات. هەتاوەكو ئێستا دەیان جار چیرۆكی شەهیدبوونی باوكمم لەو پێشمەرگانە بیستووە كە لەگەڵیدابوون و هەندێكیان لە ژیاندا ماون، ئەگەرچی گێڕانەوەكان جیاوازیش بن، بەڵام هەموویان شایەتی لەسەر یەك شت دەدەن: ئازایەتی، خۆنەویستی و نیشتیمانپەروەری.

بەڵێ رێكەوتێكی سەیرە، ئەو پۆلە پێشمەرگەیە لە 16ی ئابی 1974 دا شەهید دەبن، پارتیش هەر لەو رۆژەدا دامەزراوە و هەموو ساڵێك یادی دەكەنەوە، بەڵام ئەوە چل و چوار ساڵ تێدەپەڕێ و هێشتا بەرپرسێكی ئەو حیزبە لەو رۆژەدا خۆی نەكردووە بە ماڵماندا، هێشتا بەرپرسێكی پارتی لەو بۆنەیەدا، مەبەستم رۆژی شەهیدبوونی باوكمە، سەردانێكی دایكمی نەكردووە كە پرچی سپی هۆنیوەتەوە و هەموو ژیانی خۆی بۆ بەخێوكردنی ئێمە تەرخان كرد و وەفادار بەرانبەر باوكم و نەتەوەكەی مایەوە.

بەڵێ، 16ی ئابی ئێمە جیاوازە، ئێمە لەو رۆژەدا خوێنمان دا، كەچی ئێستا دەبینم كۆنە بەعسییەكان پێشوازییان لێدەكرێت و باوەشیان پێدادەكرێت. هەرچەندە خوێنی باوكم و هەزارانی وەكو ئەو كە بۆ نەتەوە و خاك خۆیان بەشەهیدكردن داوە، لەوە گەورەترە بەرپرسێك سەردانی كەسوكاریان بكات. دوای تەمەنێك، هێشتا دایكم لەناخی خۆیدا هەموو 16ی ئابێك، چركە بە چركەی ژیانی خۆی بەبیردێتەوە و دوا رۆژەكانی دەژمێرێت. كەچی هەتا بێت، ئێمە و دایكم خاكمان لا شیرینتر دەبێت.

kawaamin@rudaw.net


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| دوێنێ کاژێر 11:22 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان 4 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
تەندروستی جیهانی  داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت 5 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت

نابێت سپۆنسەریکردنی یانەکانی پێشبڕکێ لەلایەن زۆرتر
0.766 seconds