وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

حەیدەر عەبادی و قسەكەی نەوشیروان مستەفا

لەلایەن ئاکۆ محەممەد 13/10/2017
ئاکۆ محەممەد
ئاکۆ محەممەد

حەیدەر عەبادی ماوەیەكی زۆر لە بەریتانیا ژیاوە ، بەڵام حەزی لە ئەزموونی ئیسپانیایە لەگەڵ كەتەلۆنیا ، نەك ئەزموونی بەریتانیا لەگەڵ سكۆتلەندا . لە دوایین پرێسكۆنفرانسیدا لە رۆژی 10/10/2017دا زۆر دڵی بە كاردانەوەكانی ئیسپانیا خۆشبوو بەرامبەر كەتەلۆنیا ، بەڵام هیچی لەو ئەزموونە وەرنەگرتبوو كە كاك نەوشیروان بۆی شیكردبووەوە .

من لە كاك نەوشیروانم گوێ لێنەبووە ، بەڵام لە زمانی خەڵكەوە گوێملێبووە ، كە دوای ئەوەی زۆرینەی خەڵكی سكۆتلەندا لە 18/9/2014 دا لە گشتپرسی چارەنووسی سكۆتلەندا دەنگیدا بۆ مانەوە لەگەڵ بەریتانیا ، حەیدەر عەبادی سەردانی سلێمانی كرد و ، لەوسەردانەیدا چووە لای كاك نەوشیروان مستەفاش ، ئەویش پێیگوتبوو دەزانی بۆچی سكۆتلەندییەكان دەنگیاندا بۆ مانەوە لەگەڵ بەریتانیا دا ، چونكە بەریتانیا بەردەوام زیاتری ناوچەكانی دیكە كار بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و خۆشگوزەرانی خەڵكی سكۆتلەندا دەكات . بەڵام وادیارە حەیدەر عەبادی ئەوەی پێباش نییە و، رووی لە ئەزموونی ئیسپانییە ، لەكاتێكدا بەپێی راپرسییەكانی پێش گشتپرسی رۆژی 1/10/2017ی كەتەلۆنیا ، رێژەی زیاتری كەتەلۆنییەكان لەگەڵ مانەوەبوون لەگەڵ ئیسپانیا ، بەڵام كە هێز بەكارهێنانی پۆلیسی ئیسپانییان بینی ، رێژەی ئەوانەی پشتیوانی لە جیابوونەوە دەكەن زیاتربوو .

عەبادی ئەو قسەیەی نەبیست كە لە گردی زەرگەتە پێیگوترا ، لەجیاتی گێڕانەوەی مافەكانی خەڵكی كوردستان ، ئابلۆقەیەكی گەورەتری لە سەددامیشی خستە سەر هەرێمی كوردستان . پێشتریش هەر لەو گردی زەرگەتەیە بە ئامادەبوون و هاندانی نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەمریكا ، لایەنە كوردستانییەكان بڕیاریاندا بەشداری لە حكومەتی عەبادیدا بكەن ، بەڵام عەبادی وەك چۆن نەچووە پرسەی مام جەلال لە سلێمانی و بەغداش ، ئەوكاتیش بێڕێزی نواند و نەهاتە كوردستان ، دواتریش یەك لەو مەرج و داوایانەی جێبەجێنەكرد كە نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەمریكا بەڵێنیاندا پێی جێبەجێبكەن .

عەبادی كە كردەوەكانی مالیكی بە زمانێكی نەرم درێژە پێدەدان بەرامبەر كورد و سوننە ، ئێستا ئەو تایبەتمەندییەشی نەماوە ، بەوشێوەیەش هەموو ئەوەی لەبارەی شاریبوونییەوە دەگوترا دەسڕێتەوە و كۆتایی بە ئایندەی سیاسی خۆی دەهێنێت لە عێراقدا بەگشتی . لایەنە كوردییەكان كە لەبەر خاتری عەبادی و بە هاندانی ئەمریكا ، لە حكومەتەكەی نەكشانەوەو بەرەنگاری مالیكی بوونەوە بۆ ئەوەی كابینەكەی نەشكێت لەكاتی لابردنی وەزیرەكانیدا لە پەرلەمان ، هەروەها ئامادەبوون بگەڕێنەوە پەرلەمان بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان نەكرێت و رێگەیاندا ئەو سوپا و حەشدەی هەشت مانگ بوو شارۆچكەی بێجی و بەشیری پێنەدەگیرایەوە ، بێتە كوردستان و بە یارمەتی پێشمەرگە بەرەو مووسڵ و شوێنەكانی دیكە بچێت ، ئێستا بەتەواوی پشتیوانی كوردی لەدەستدا و ، بە كۆمەڵكوژی و وێرانكاری سوپای تایفی عێراق و حەشدی شەعبی دانراو لە "لیستی شەرمەزاری " نەتەوەیەكگرتووەكاندا ، هیچ خۆشەویستییەكی لەلای سوننە نییە ، ئینجا لەجیاتی ئەوەی گوێ لەو سونانە بگرێت كە داوای ئەنجامدانی گشتپرسی دەكەن بۆ دروستكردنی هەرێمی فیدرال یان دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ پاراستنی ئەوەی ماویانە ، ئەو سونانە بە خائین و پیاوی دەرەوە ناویان دەبات . حكومەتەكەیشی نقوومی گەندەڵی و گلەیی خەڵك بووە ، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و رۆژانە دزرانی 300 هەزار بەرمیل نەوت لە نەوتی بەسرا بە قسەی یەكێك لە پەرمانتارە نزیكەكانی و ، دزرانی 7 ملیار لە داهاتی دەروازە سنوورییەكانی عێراق و نەبوونی دەسەڵاتی حكومەتی فیدرالیی حەیدەر عەبادی بەسەر فڕۆكەخانەكانی نەجەف و بەسرا دا ، حكومەتەكەی بووەتە جێگەی بەزەیی و پێكەنین لە یەك كاتدا .

حەیدەر عەبادی ، كە جگە لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان ، رۆیشتنی مریشك و ماست و سەوزەی كوردستانیشی قەدەخەكردووە بۆ بەغدا و شارەكانی عێراق و، دەڵێ هەموو شتێكی لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانە و دەستی خۆی "دەبڕێت" ئەگەر بڕیارێك "دژی خەڵكی باكووری عێراق واژۆ بكات" ، بە بەرچاوی خەڵكی كوردستانەوە قسەی ناڕاست بۆ خەڵكی كوردستان دەكات و ، دەڵێ هیچ ئابلۆقەی نەخستووەتە سەر كوردستان و ، خەڵك گەشتە ئاسمانییەكانی دەكات لە رێگەی بەغداوەو، بە پێكەنینەوە دەڵێ تەنیا بەرپرسەكان ناتوانن لە رێگەی بەغداوە سەفەر بكەن ، بەڵام نازانێ بەو بڕیارانەی تەنیا زیانی لە خەڵكی كوردستان داوە. عەبادی بەوشێوەیە كە 120 دۆلاری بۆ هەركەسێك زیاتركردووە كە سەفەر بكات و، لەگەڵ ئەوەشدا جاری وا هەیە دەبێ هەر كەسێك 10 كاژێر لە فڕۆكەخانەی بەغدا چاوەڕێبكات ، تەنیا بۆ ئەوەی بچێتە توركیا ، كە پێشتر لە كوردستانەوە بە دوو كاژێر دەگەیشتە توركیا . ئینجا لە وەڵامی نامەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستاندا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر فڕۆكەخانەكان و ئامادەیی دەربڕین بۆ چاودێری زیاتری بەغدا بەسەر فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانییەوە ، بە سووكایەتییەوە گوتوویەتی : ئینشاڵڵا خێر . بەڵام سووكایەتیكردن بە گەلێك هیچ كات بەخێر نەگەڕاوەتەوە بۆ هیچ كەسێك .


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

KGHD | 22/07/2018 10:43:16 ص
هه ولير له فرمان بران هه ستمان بي كرد زؤر به به هيزيش بوو ما شاء الله
Mohammadi | 22/07/2018 01:52:59 م
ئه مه هه مووی درۆیه هیچی بومه له رزه نیه. کۆماری ئیسلامی له ژێر زه وی بۆمبی ناوه کی تاقی ئه کاته وه و بۆ کوردستانی باشور یه تی . له پاش هه ڵبژاردنی...
بوومەلەرزە رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
Sya | 22/07/2018 11:20:58 ص
ئةوة مةسيحي بواية يان موسلمان نةبواية ئيستا مةدالياي ريزلينانيان لة مل ئةكرد...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (2)
Azad Azad | 17/07/2018 03:34:40 م
به‌ڕێزان له‌وه‌ ختیا له‌ وڵاتێك ئه‌وروپا بوم وه‌ر كێر بۆم بانگیان كردم بۆ زه‌لامێك ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ نوسه‌ره‌ و داوای ناس نامه‌ی نوسه‌ری...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:38:23 م
جوان جوان فرۆشتیان ، زۆر به هه‌ رزان .
دەستهەڵگرتن لە بەغدا و زامنكردنی كەركووك
| 17/7/2018 | (2)
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:31:04 م
ئه مریکا وه کو جاشی هه‌ رزان ته ماشای کورد ئه کات ، کورد له ڕۆژ ئاواش هه‌ ر جاشی هه‌ رزان فرۆشن ، حه ق نیه پێشمه رگه به کوشت بده ن ...له پێناوی...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت

بە گەورەترین کۆنفرانسی زانستی تەندروستی لە زۆرتر
ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە 12 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە

ڤیتامین دی بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە پێست زۆرتر
خواردنی هێلکە  تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە دوێنێ کاژێر 01:08 |

خواردنی هێلکە تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە

هێلکەی کوڵاو سوودەکانی زۆرتن زۆرتر
0.922 seconds