وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

چەمبەری عەفرین

لەلایەن مامەند رۆژە 14/3/2018
 مامەند رۆژە
مامەند رۆژە

مخابن هێڵەكانی بەرگریی لە عەفرین دەكەون. ئێستا لەبەر نەبوونی هێڵی دووەمی بەرگری، هێزە داگیركارەكان لەدوو هێڵەوە خەریكن لە شارەكە نزیك دەبنەوە. ستراتیژی سوپای تورك بریتییە لە: تەوقدانی شارەكە و بەیەكگەیاندنی هێڵی هێرشی باكوور و رۆژئاوا و داخستنی دەرگاكانی شارەكە. 

داكشانی هێزە داگیركارەكان لە هێڵی رۆژئاواوە رەنگە تەنها چەند كیلۆمەترێكی مابێت. لە هێڵی باكووریشەوە هەر ئەوەندەی ماوە. بەشێوەیەك كەوا لە بەرازییەكانەوە دەتوانن شارەكە ببینن!

عەفرین لە كەوتن نزیكە و هەر ئێستا هێزەكانی سوپای تورك خەریكن هێزەكانی كۆماندۆ و تیمە تایبەتەكان و هێزەكانی جووڵانی تایبەتی جەندرمە و پۆلیس و هێزەكانی سوپای ئازاد بۆ چوونە ناو شارەكە ئامادە دەكەن. بەمجۆرە بە ئەگەری زۆر لەم چەند رۆژەی كە ماوە، هێزە داگیركارەكان (ئەگەر دەستوەردانێكی نێودەوڵەتی روونەدات) چەمبەری شارەكە كامڵ دەكەن و لە هەندێك گەڕەكەوە بۆ چوونەناوەوە ئامادەكاری دەكەن. 

گەلۆ بۆچی شەقامی باكووری كوردستان بۆ هاوسۆزی لەگەڵ عەفرین ناجووڵێت؟ گەلۆ عەفرین چی لێ بەسەردێت؟ 

ئەگەری ئەوە هەیە لە چەند رۆژی ئایندەدا چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و چ لەسەر ئاستی ناوخۆی سووریا و تەنانەت توركیاش رووداوێكی لەناكاو رووبدات و كۆی ئەم هاوكێشەیە بەراوەژوو بكاتەوە.
 
عەفرین: باجی ناسنامەی كوردستانی 

عەفرین باجی بزووتنەوەی سیاسی باكووری كوردستان دەبژێرێت. هەروەها باجی پێگەی جیۆسیاسی خۆی دەدات كەوا نەیاری ستراتیژی بەئاشكرا دەڵێت: ناهێڵین راڕەوی تیرۆر كامڵ بكەن. لەكاتێكدا ئێستا خاڵی كلیلی بەدەست كوردی باكووری كورستانەوەیە و یەك تەقینەوەی كۆمەڵایەتی لە باكووری كوردستان كۆی هاوكێشەكە بەراوەژوو دەكاتەوە. بەڵام ئەرێ بەڕاستی بۆچی باكووری كوردستان ئاوا كشوماتە؟

راستییەكەی باكووری كوردستان وزەی ماتی هەموو وەرگۆڕانەكانی كوردستانە و جاران ئەگەر هەڕەشەیەك لەلایەن توركیاوە بۆ سەر كوردستان هەبووایە، جووڵانی شەقامی باكووری كوردستان دەیڕەواندەوە. بەڵام لەوەتەی تەنگژەی عەفرین قەوماوە، لەگەڵ ئەوەی دەیان بانگەواز لەلایەن كەجەكەوە بۆ هەدەپە و كۆمەڵگەی باكووری كوردستان كراوە، كەچی هیچ پەرچەكردارێكی كۆمەڵایەتی بۆ عەفرین نایەتە كایەوە. بۆچی؟

 ئەمە پەیوەندی بە چەند هۆكارێكەوە هەیە:

یەكەم- وزەی چالاكی كۆمەڵگە لە ستراتیژیەتی خەندەقدا بەفیڕۆ درا. لە ستراتیژیەتی خەندەقدا كەرتە زیندوو و چوست و چالاكەكانی كۆمەڵگە لەباربران. چەند هەزارێك جوانی چالاك لە ئۆپەراسیۆنەكاندا گیانیان لەدەستدا. زیاتر لە پێنج هەزار كەس دەستگیركراون و لە شارە كوردپەروەرەكاندا نزیك بە پێنسەد هەزار هاووڵاتی كورد، شارەكانیان جێهێشتووە. ئەمەش كەرتی زیندوو و چالاكی كۆمەڵگە بووە كەوا ئێستا لە باكوور نەماوە. 

دووەم – بزاڤی سیاسی بە ستراتیژیەتی پێچەوانە سەری لە خەڵك شێواندووە. لەماوەی سێ مانگدا دوو ستراتیژیەتی دژبەیەكی پیادە كردووە. لە هەڵبژاردنەكانی حەوتی حوزەیراندا خەڵكی هانداوە روو لە ستراتیژیەتی ئاشتەوایی و دیموكراتیانە بكەن و بە هەڵبژاردن، پرسی كورد بۆ پایتەختی توركیا بگوازنەوە. خەڵك پێشوازی لەمە كردووە و كورسییەكانی هەدەپە لە 35 كورسییەوە بۆ 81 بەرزبوونەوە.

 بەڵام رێك یەك مانگ دوای ئەمە بە كوشتنی دوو پۆلیس رایگەیاند كەوا یەكلایەنە كۆتایی بە ئاگربەست و پرۆسەی چارەسەری دەهێنرێ و شەڕ دەستپێدەكرێتەوە. چەند مانگێك دوای ئەمەش شەڕی خەندق دەستیپێكرد. ئەمەش چەند ستراتیژییەكی دژبەیەك و بەراوەژوون كە كۆمەڵگەیەك ناتوانێ لەیەك كاتدا خۆی لەگەڵ هەموویان بگونجێنێ. 

سێیەم - لە حەوتی حوزەیراندا دەوڵەت لە مەترسی سەركەوتنی پەرلەمانی كورد تۆقیوە. پێش ئەوەش دەوڵەت پێگەكانی جەنگی تۆكمە دەكرد. واتە خۆی بۆ جەنگی كتوپڕ ئامادە دەكرد. لەوێوە ئامادەكارییەكانی بۆ دەسپێكردنەوەی جەنگ كردووە و 12ی تەمموز نیعمەتێك بوو كە قۆستییەوە. 

بۆیە بەهۆی ئەم فاكتەرانەی باسیان لێوەكرا، بزاڤی سیاسی ناتوانێ وەك جاران كۆمەڵگە بجووڵێنێ، چونكە: كۆمەڵگە لە قەیرانی متمانە بە بزاڤی سیاسیدا دەژیت. پینەكردنەوەی ئەم درزی متمانەیە وەختی دەوێت. لەگەڵ ئەمەش ئەگەر هەیە ئەم نەورۆزە، هەندێك شتی لەناكاو بقەومێن، چونكە دۆخی عەفرین بە خاڵی شكانەوە گەیشتووە و ئەردۆغان هەموو سنوورەكانی تەحقیركردنی گەلی كوردی بەزاندووە. 

ئەنجام: چارەنووسی عەفرین بە چی دەگات؟ 

ئێستا چارەنووسی عەفرین بە دوو فاكتەری كوردی (باكووری كوردستان) و فاكتەری نێودەوڵەتیەوە بەندە. گەلۆ ئەم دوو فاكتەرە چۆنی شیدەكرێنەوە؟ 

سەبارەت بە فاكتەری یەكەم: ئەگەر لەم نەورۆزەدا باكووری كوردستان بتەقێتەوە، ئەوە ئۆپەراسیۆنی عەفرین تەگەرەی تێدەكەوێت. خۆی ئەم فۆرموولە بۆ عەفرین هەیە: ئەگەر عەفرین بكەوێ باكووری كوردستان دەتەقێتەوە. ئەگەر سوپای تورك بشكێ، توركیا دەتەقێتەوە كە ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەخت، جەنگی ناوخۆیی و تەنانەت كودەتاش لەئارادا هەیە. 

سەبارەت بە فاكتەری دووەم: ئەگەر شارەكە تەوق بدرێ، كارەبای لێ ببڕێت، ئاوی لێ بگیرێتەوە و شەڕ بەناو شارەكە بگات و ئازووخە بە خەڵك نەگات، ئەگەری روودانی كارەساتی مرۆیی هەیە و لەم حاڵەتەدا دەشێ چاوەڕوانی بڕیارێكی ناودەوڵەتی بكرێت. ئەگەر ئەمەش روونەدا، ئەوە ئەگەری كۆڕەوێكی گەورە هەیە. حاڵەتێكی دیكەش هەیە كەوا توركیا خۆی نەیەوێ بچێتە ناو شارەكەوە. لەم حاڵەتەدا چاوەڕێی رێككەوتنی نێوان ئەمریكا – توركیا یاخود رووسیا – توركیا سەبارەت بە عەفرین دەكرێت. 

بەگشتی: عەفرین ئێستا لە لووتكەی تەنگژەكەی نزیك دەبێتەوە. 

نیشانەکردن : عەفرین
2171 ژمارەی بینین
بابەتی زیاتری مامەند رۆژە
ریسالەتی دکتۆر بەرهەم!

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 بۆنکردنی گۆرەوییەکانی، پیاوێك تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

بۆنکردنی گۆرەوییەکانی، پیاوێك تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات

لە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر وەرگرتن خەوێندراوە زۆرتر
یەکەم پرۆژەی شاجوانی گەردوونی 2018 بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی ئەیدزە 4 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەم پرۆژەی شاجوانی گەردوونی 2018 بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی ئەیدزە

نزیکترین هاوڕێی خۆی لەدەستداوە بەهۆی نەخۆشیی ئەیدز زۆرتر
یەكێتی بە پارێزگارێكی بێلایەن بۆ كەركووك رازی نییە 8 کاژێر لەمەو بەر |

یەكێتی بە پارێزگارێكی بێلایەن بۆ كەركووك رازی نییە

پارتی: كێشەی كەركووك چەند فایلێكی جیاوازە زۆرتر
0.421 seconds