وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

دەرفەتێك بۆ تێگەیشتن لە جیهان

لەلایەن مه‌جید نیزامه‌دین گلی 14/9/2017
مەجید نیزامەدین گلی*
مەجید نیزامەدین گلی*

مەجید نیزامەدین گلی* 

لە رۆژانی 19 تا 25ی سێپتەمبەر، سەرۆك و سەركردە و نوێنەرانی 193 وڵاتەكەی ئەندام لە نەتەوەیەكگرتووەكان كۆدەبنەوە و ئامادەی لووتكەی ساڵانەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان دەبن. ئەمە گەورەترین رووداوی دیبلۆماسیی ساڵە. زیاتر لە 10 هەزار وەزیری دەرەوە و دیپلۆماسی و بە دەسەڵاتترین كەسانی جیهان لێرە كۆدەبنەوە.

ئەمە دەرفەتێكە بۆ نوخبەی سیاسیی كوردستان و هەموو لایەنەكان بۆ ئەوەی بەشێك لە وەڵامی چارەنووسسازترین پرسیاریان دەستبكەوێت: كاردانەوەی دەسەڵاتدارانی جیهان و ناوچەكە بۆ سەربەخۆبوونی باشووری كوردستان چۆن دەبێت؟ 

 ئەوان پێویست ناكات بێنە نیویۆرك و ئامادەی لووتكەكە ببن، تەنها ئەوەندە بەسە لە پێش تەلەفزیۆن دانیشن و گوێ لە وتارە درێژ و هەندێك جار وەڕزكەرەكانی سەركردەكانی جیهان بگرن و چاوێكیشیان لە شاشەی رووداو بێت، چونكە ئێمە نەك هەر وەكو ساڵانی دیكە لەوێ دەبین، بەڵكو رووماڵێكی تایبەت و چڕی ئەو لووتكە جیهانیە دەكەین و زانیاری لەسەر كۆبوونەوە و مانۆڕە دیپلۆماسییەكانی پشت كامێراكانتان پێدەگەیەنین. 

ئەو هەفتەیە سەركردەی وڵاتە زلهێز و ئیقلیمییەكان، ئەولەویەت و ئامانجی سیاسەتی وڵاتەكانیان بۆ جیهان رووندەكەنەوە. راستە هەندێك لە سەركردەی وڵاتان لە گوتارەكانیاندا لە پێش كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان زۆر جار راستگۆ نین و ئامانجە نهێنیەكانیان باس ناكەن، یاخود وەكو موعەمەر قەزافی و فیدێل كاسترۆ گوتارەكانیان بێ سەروبەر دەبن، بەڵام بە حوكمی ئەزموونی ساڵانی رابردووم لە رووماڵی ئەم لووتكەیە، بۆم دەركەوتووە زۆربەی ئەو وڵاتانەی دەتوانن كاریگەرییان هەبێت لەسەر بابەتی سەربەخۆبوونی كوردستان، گوتاری سەركردەكانیان بە وردی داڕێژراوە و رەنگدانەوەی ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكانیانە.

گوێگرتن لە گوتاری بۆ نموونە دۆناڵد ترامپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان و حەسەن رووحانی دەرفەتێك دەبێت بۆ تێگەیشتن لە راستییەك كە ئێمە هەندێك جار لەبیری دەكەین:  سیاسەت و ئامانجی وڵاتانی وەكو ئێران و توركیا و ئەمریكا و رووسیا و ئەوانی دیكەش، لە بابەتی سەربەخۆبوونی باشووری كوردستان و شەڕی داعش زۆر فراوانترە. ئێمە تەنها وردەكارییەكین لە ئەجێندایەكی زۆر فراوانتردا. بەدڵنیاییەوە سەربەخۆبوونی باشووری كوردستان دەبێتە پێشهاتێكی نێودەوڵەتیی گرنگ و هەنگاوێكی مێژووییە بۆ هەموو كوردستانییەك، بەڵام وەكو لەو گوتارانەدا لەوانەیە بۆت دەركەوێت، بۆ وڵاتە ئیقلیمی و زلهێزەكان رێگەگرتن یان پشتگیریكردن لەو هەنگاوە ئەولەویەت و ئامانجی سەرەكی نییە. ئەمەش لەوانەیە هەواڵێكی باش بێت بۆ هەنگاوی سەربەخۆبوونی باشووری كوردستان. وەكو جارێكیان باڵیۆزی پێشووی رووسیا ڤیتاڵی چۆركن پێیگوتم: "باشترین نیعمەت لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، گوێنەدانی ئەوانی دیكەیە". 

لە گوتارەكانی ساڵی رابردووی لووتكەی كومەڵەی گشتیدا بەشێوەیەكی گشتی ئەولەویەتەكانی پێنج وڵاتە ئەندامە هەمیشەییەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش: ئەمریكا، چین، رووسیا، بەریتانیا و فەرەنسا و هەروەها ئەڵمانیاش، بریتی بوو لە: رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی، سستیی گەشەی ئابووریی جیهان، گۆڕانی كەشوهەوا، تیرۆریزم و دیاریكردنی ناوچەی هەژموونی وڵاتە زلهێزەكان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و باشووری ئاسیا و هەردوو جەمسەرەكانی باشوور و باكووری گۆی زەوی. بەگوێرەی قسەی دیپلۆماتكاران، بۆ رووسیا و چین ئەو ئەولەوییەتانە گۆڕانكاریی زۆریان بەسەردا نایەت، سورپرایزەكە لەوانەیە لە گوتاری سەرۆكی توركیا و ئێران و گرنگترینیان سەرۆكی نوێی ئەمریكا دۆناڵد ترامپدا بێت كە چاوەڕوان دەكرێت گوتارەكەی لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكاوە ئامادە بكرێت و زۆر زەحمەتە ئەمجارە كۆشكی سپی و راوێژكارەكانی بهێڵن ترامپ لە پێش سەركردەكانی جیهان هەر لەخۆیەوە قسە بكات. 

بە بۆچوونی من، بۆ یەكەمینجار لە مێژووی مۆدێرندا، دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ كورد هەڕەشەیەكی راستەوخۆ نییە لە  بەرژەوەندییەكانی وڵاتە زلهێز و ئیقلیمییەكان بە ئێران و توركیاشەوە. تەنیا ئەوەمان پێویستە ئەو راستییە بۆ سەركردەی ئەو وڵاتانە روون بكەینەوە و گەرەنتییان بدەینێ كە كوردستانێكی سەربەخۆ نابێتە هەڕەشە. ئەوەش دیبلۆماسیەتی كارامە و كاتی پێویستە. 
  
*بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك و پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

هەڤاڵ | 14/06/2018 09:51:41 ص
دەست خۆش کاک ژیڤان من نووسینەکەتانم لە سەرەتاوە تا کۆتایی خوێندەوە دەتوانم بڵێم زمانی کوردی ئەمڕۆ پێوستی بە سەدان و هەزاران بابەتی لەم جۆرەیە بۆ...
دیار به‌كر | 14/06/2018 06:29:51 م
ئه‌وه‌ی كه‌ كوردی هێشتۆته‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ی ، زمانه‌ ، تاكه‌ چه‌كی ده‌ستی كورد كه‌ بتواێت بڵێت من نه‌ عه‌ره‌بم نه‌ توركم نه‌ فارسم ز...
تکایە بەرۆکی زوانی کوردی بەردەن
| 14/6/2018 | (2)
qadir | 14/06/2018 12:21:08 م
پێویستە ئەو کۆمپانیایەى کە بۆریەکەى شکاندووە سزا بدرێت بە بڕى 100،000،000 دینار وە مۆلەتەکەى لێ وەربگیرێتەوە چونکە بڕینى ئاوى خواردەوە لە یەک ملیۆن...
بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی، کێشەی ئاو لە گەڕەکەکانی هەولێر دروستبووە
| 14/6/2018 | (1)
Rebwar | 14/06/2018 09:58:02 ص
Dastxosh bo nusini am babata grnga, beguman keshay kam awwi u gorrani kashuhawa ba shewaeaky barchaw La sali 1996-1998 hastipekra u am kesha...
کێشەی ئاو؛ لە ململانێوە بۆ دەستلەملانێ
| 14/6/2018 | (1)
یاسین حمه‌ غریب | 14/06/2018 06:32:43 ص
ئه‌ی کوشتنی مرۆڤێکی بێ تاوان و ئه‌تک کردنی له‌ووڵاتی خۆی دا یاسایی یه‌؟
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: رادەستکردنی عەلی بەشار بە ئەڵمانیا سەرپێچی یاسایە
| 13/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەمەریکا، بەریتانیا و ئێران داوای یەکڕیزی لە هێزە کوردستانییەکان دەکەن 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمەریکا، بەریتانیا و ئێران داوای یەکڕیزی لە هێزە کوردستانییەکان دەکەن

یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک زۆرتر
عەللاوی و نوجێفیش پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی عەبادی دەکەن 4 کاژێر لەمەو بەر |

عەللاوی و نوجێفیش پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی عەبادی دەکەن

هاوپەیمانیی سائیروون: تەنیا لە میدیاوە بیستوومانە زۆرتر
لە خانەقین بۆمبێک بە خێزانێکدا تەقییەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

لە خانەقین بۆمبێک بە خێزانێکدا تەقییەوە

ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستدا زۆرتر
0.782 seconds