وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

فاوڵە دەستوورییەکانی پەرلەمانی عێراق

لەلایەن ئازاد وەڵەدبەگی 14/9/2018
ئازاد وەڵەدبەگی
ئازاد وەڵەدبەگی

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بینەری ئەوە بووین کە سەرۆککۆماری عێراق بەپێی بەندی (54)ی دەستوور، بە مەرسوومێکی کۆماری، ڕۆژی 3/9/2018 ی بۆ گرێدانی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد. پاش ئەوەی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان دەستیپێکرد، بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسییەکانی عێراقەوە نەتوانرا بەپێی بەندی (55)ی دەستوور، سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی هەڵبژێردرێن. هەربۆیە، سەرۆکی بە تەمەنی پەرلەمان بڕیاری دا بە هێشتنەوەی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان بە کراوەیی بۆ ڕۆژی پاشتر واتە 4/9/2018، بەڵام لەو ڕۆژەشدا بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکان و بەتایبەت لایەنە سوننەکان، کە شەش پاڵێوراویان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەبوو، دانیشتنەکان بۆ ڕۆژی 15/9/2018 دواخرا، پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا هێشتنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بە کراوەیی تا چەند دەستوورییە و لەگەڵ ئەو ماوە دەستووریانەدا دەگونجێت کە لە دەستووری عێراقدا ئاماژەیان بۆ کراوە؟

سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین، کە دەستووری عێراق، لە هیچ شوێنێکدا باسی لە دانیشتنی کراوە نەکردووە و لە بەندی (54)دا دەڵێت: "سەرۆک کۆمار بانگهێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات بۆ ئەنجامدانی دانیشتن بە مەرسوومێکی کۆماری لە ماوەی پازدە ڕۆژ لە ڕێکەوتی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکان. دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەن و هەردوو جێگرەکەی و نابێت زیاتر لە ماوەی دیاریکراو درێژ بکرێتەوە". 

هەروا لە بەندی (55)ی دەستووردا هاتووە: "ئەنجوومەنی نوێنەران لە یەکەم دانیشتنی خۆیدا سەرۆک و پاشان جێگری یەکەم و دووەم هەڵدەبژێرێت بە زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئەنجوومەن لە ڕێگەی هەڵبژاردنێکی نهێنی و ڕاستەوخۆ". 

بەمجۆرە دەردەکەوێ، لە دەقی دەستووردا بە هیچ شێوەیەک باس لە دانیشتنی کراوەی پەرلەمان نەکراوە و بەدەر لەوەش، ئامانجی دانیشتنی یەکەم بە ڕوونی دیاریکراوە و بنمیچی یاسایی بۆ دانراوە، کە نابێ لە 15 ڕۆژ تێپەڕ بکات. هەربۆیە بە کراوە هێشتنەوەی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان، پێچەوانەی بەندەکانی (54 و 55) ی دەستووری عێراقە.

ئەگەر بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراقیش بگەڕێینەوە، دەبینین کە لە بەشی چوارەم لە بەندەکانی (21) هەتا (29) باس لە گرێدانی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکات، بەڵام بە یەک وشەش باسی لە دانیشتنی کراوە نەکردووە. جگە لەمەش، لە بەندی (5)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا بە ڕوونی هاتووە و دەڵێت: "بە تەمەنترین ئەندام لە ئامادەبووان سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات و، ئەرکەکەی تەنیا بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی یەکەم و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەیەتی". کەواتە هەم بەپێی دەستوور و هەم بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، ئەرکی سەرۆکی بە تەمەن تەنیا بەڕێوەبردنی دانیشتنی یەکەمە، بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی و پاش ئەوە ئەرکەکەی کۆتایی دێت.

ئەمە جاری یەکەم نییە کە بڕیاری بە کراوەیی هێشتنەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەدرێت. ساڵی 2010 یش کێشەیەکی لەم جۆرە هاتە ئاراوە و نەتوانرا لە دانیشتنی یەکەمدا سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی هەڵبژێردرێن، ئەوە بوو سەرۆکی بە تەمەنی ئەو کاتی پەرلەمان، د.فوئاد مەعسووم دانیشتنەکەی بە کراوەیی هێشتەوە. لە ئەنجامدا، لەلایەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داوایەک بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بەرز کرایەوە بۆ ڕاڤەکردنی ئەوەی کە ئایا ئەم بڕیارەی پەرلەمان دەستوورییە یان نا؟ داگای باڵای فیدراڵی لە داوای ژمارە (55/اتحادیە/2010) پاش گوێگرتن لە بەرگرینامەی هەردوو لایەنی داواکە لە 24/10/2010 بڕیاری خۆی دەرکرد. دادگا لە بڕیارەکەیدا پێداگری لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی دەکات لە وادەی دەستووریی خۆیدا، بۆ وەگەڕکەوتنی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەپێی ماوە دەستوورییە دیاریکراوەکان و لە بڕیارەکەیدا دەڵێت: "... دادگای باڵای فیدراڵی وای دەبینێ کە پراکتیزە نەکردنی هەموو ئەوانەی پێشتر باسکران و لە ماوە دەستوورییە دیاریکراوەکاندا و بەهۆی ئەو بڕیارەی کە وەرگیراوە بۆ بە (کراوە) هێشتنەوەی دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەران و بۆ زەمەنێکی دیارینەکراو و بەبێ هیچ بەڵگەیەک لە دەستوور، دەبێتە پێشێلکردنی ئەحکامەکانی و لادانە لە چەمکی (دانیشتنی یەکەم) و ئەو ئامانجانەی کە بەندی (55) مەبەستیەتی. لەسەر ئەم بنەمایە و لەبەر نادەستووریبوونی بڕیاری دەرکراو بە هێشتنەوەی دانیشتنی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەران لە خولی ساڵی 2010 بە (کراوە)، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە و ئیلزامکردنی داوالێکراو سەرەڕای کارەکەی بە بانگهێشتکردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ گرێدان و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی کارەکانی دانیشتنی یەکەم بەو جۆرەی کە لە دەقی بەندی (55)ی دەستووردا هاتووە و ئەرکە دەستوورییەکانی تر".  

بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیش، زۆر بە ڕوونی ئاماژەی بە نادەستووریبوونی دانیشتنی کراوەی پەرلەمان کردووە. 

هەروا بەپێی بەندی (94)ی دەستوور بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی یەکلاکەرەوەیە و دەبێت هەموو دەسەڵاتەکان پێوەی پابەند بن. هەربۆیە دەسەڵاتی یاسادانان، وەک یەکێک لە دەسەڵاتە پێکهێنەرەکانی دەوڵەتی عێراق، پێویستە لەسەری کە دەقی ئەم بڕیارە وەک خۆی جێبەجێ بکات و بڕیارەکەش شیاوی تانەلێدان نییە. هەربۆیە، سەرۆکی بە تەمەنی پەرلەمان ئەو دەسەڵاتەی نەبوو دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان بە کراوەیی بهێڵێتەوە، ئەوە هیچ بنەمایەکی دەستووری و سەرپۆشێکی یاسایی نییە و لە هەمان کاتدا، پێچەوانەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی و بەندی (94)ی دەستوورە بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی. ئەوەی جێی داخە، دەقەکانی دەستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بووەتە قوربانیی ویست و ئیرادەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، لە کاتێکدا هەرهەمووشیان لە کاتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، بانگەشە بۆ سەروەریی یاسا و دەوڵەتی یاسا دەکەن و سەری زمان و بنی زمانیان یاسایە. خۆ دەکرێ ئەو سازش و ڕێککەوتنانەی لایەنە سیاسییەکان پاش وەگەڕکەوتنی ماوە دەستوورییەکان دەیکەن، پێش دەستپێکردنی دانیشتنی یەکەم بیکەن و ڕێز لە دەستوور و یاسا بەرکارەکان بگرن.
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 12 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
پشکۆ | 14/12/2018 06:48:44 م
هەربژیت ودەستیت خۆش بۆ راستگۆیت
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە 13/12/2018 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت 13/12/2018 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 | (2)

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.281 seconds