وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

براوە و دۆڕاو هەر بارزانییە

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی 14/11/2017
رێبوار كەریم وەلی
رێبوار كەریم وەلی
(1)
ئەگەر ئەمڕۆ باسی هەندێك دەستكەوت! دەكرێت كە گوایە لەدەستچوونە، ئەو دەستكەوتانە بەرهەمی ئەو مافە دەستووریانە نەبوونە كە كوردستان لە چوارچێوەی دروستكردنی وڵاتی بەناو عێراقدا دەستی كەوتوون، بگرە پێداگریی بارزانییەكان بووە بۆ هەنگاوناون بەرەو سەربەخۆیی. سێ بارزانی (مەسعود، نێچیرڤان و مەسروور) بە سێ ئاراستەدا، كاریان بۆ دروستبوونی كیانی كوردستانی كردووە، تەنانەت ئەگەر ئەو كیانە پارچە زەوییەكی بچووكی وەك لیخنشتاین بێت، بە مەرجێك ناوی (كوردستان) بێت.

 ئەوان شەڕیان بۆ تێكشكاندنی سایكۆلۆژییەتێك كردووە لە گۆڕینی دروشمە باق و بریقدارەكانەوە بۆ ئەمری واقیع. ئەمڕۆ بارزانییەكان باجی ئەوە دەدەن و بەرپرسیارێتییەكەشی لە ئەستۆ دەگرن. ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەرەی بەرامبەری بارزانییەكان لە شەستەكانەوە تا ئێستا، هیچ ئەڵتەرناتیڤێكیان بۆ خەباتی رزگاریی نیشتمانی و پڕۆسەی بەدەوڵەتبوون نەبووە، جگە لە قسە و ئامادەش نەبوونە هیچ بەپرسیارێتییەك وەربگرن جگە لەوەی شكستەكانی خۆیان (وەك مەزڵوومێكی لەخشتەبراو) وەكو كارەسات! پێناسە بكەن. كاردانەوەی سیاسی و رێكخراوی سلێمانی بەرامبەر بە پارتی، كاردانەوەكی ناوچەیی نییە، بگرە پەرچەكردارێكی مێژووییە بەرامبەر بە دروستبوونی كیانی كوردستان. ئەگەر مەتڵەب ئەوە بووبێت كە دەوڵەت لەسەر دەستی بارزانی و غەیرە سلێمانی دروست نەبێت، ئەدی بۆ پشتیوانیی دەوڵەتی مەلیك مەحموودیان نەكرد؟! بۆیە تەریب لەگەڵ دەوڵەتخوازی، سیاسەتی سلێمانیش دوا هەناسەكانی دەدات و دەكەوێتە بەردەم پرسیارێك كە ئایا بەڕاستی سلێمانی چی دەوێت؟

دەسەڵات و حوكمڕانیی كوردستان تا 10 ساڵی دیكەش بە گەرەنتی لای پارتی و بارزانییەكانە. ئەوان ئەو راستییە دەزانن كە چۆن لەسەر كەلاوە قەسر بونیاد بنێن. خاڵە لاوازەكانی بەرامبەر بكەن بە خاڵی بەهێزی خۆیان. ئەوەی ئەمڕۆ گەمارۆ دراوە پارتی و بارزانی نین، بگرە دەركەوتنی ئەو راستییەیە كە نەیارەكانی پارتی لە چ ئاستێكی بیركردنەوەدان! ئەڵبەتە دوای ماوەیەكی كەم، توفەیلی، هەرزە و كاڵفامەكان دەركیان پێكرد كە چ كڵاوێكیان چووەتە سەر، بەڵام تازە درەنگە.

گۆڕان جامی ژەهری خواردەوە

(2)
خاڵی یەكلاكەرەوە لە سیاسەت و ئیدارەی ناوخۆیی كوردستاندا، بەشداریی بزووتنەوەی گۆڕانە لە بڕیاردان و حوكمڕانیدا، بە مەرجێك ئەو بزووتنەوەیە توانا و جورئەتی بڕیاردانی هەبێت. رێك وەك ئەو جامی ژەهرەی كە نەوشیروان مستەفا لەپێناوی دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان و دامەزراندنی بناغەكانی دامەزراوەییبوون نۆشی كرد. گەورەترین مەترسیی سیاسەتی سلێمانی ئەوە بوو كە گۆڕان و پارتی لەیەك بەرەدا بن، چونكە كارەكتەرە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی گۆڕەپانی سیاسەتی كوردستان بە كردەوە، بارزانی و نەوشیروان مستەفا بوون. مێژووش بۆ پارتیی سەلماند كە ركابەر، نەیار و دوژمنێكی وەك نەوشیروان مستەفا، زۆر لە هاوپەیمانی و رەفیقی نیوەی رێگا باشترە و تەنانەت لوتفی ئیلاهیشە.

گەڕانەوەی گۆڕان بۆ ناو بازنەی حوكمڕانی و بڕیاردان لە كوردستاندا، زەروورەتێكی مێژووییە. رەنگبێ گۆڕان وا هەست بكات كە هەر جۆرە رێككەوتنێك لەگەڵ پارتیدا (وەك ئەوەی بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردی) كێرڤی جەماوەری دابەزێنێ، بەڵام ئەوانیش باش دەزانن كە نەمانی پارتی و لاوازیی ئەو حیزبە بە مانای كۆتایی ئەوانیش دێت، بۆیە لە سۆنگەی ئەوەی كە پارتی راستییەكی نەگۆڕی سیاسی و كۆمەڵایەتییە، گەمژەیی ئەوەیە كە نەزانی چۆن حوكم لەگەڵ پارتیدا دابەش دەكەی! ئەگەرنا پارتی ئەو كێوە بەرزە نییە.

پارتی دەستی لە دۆخی یەكێتی شووشتووە، بەڵام ئەوەش دەزانێ كە دەبێ لە سلێمانی ناوەندێكی بڕیار هەبێت. هاوكات گومانی ئەوەشی هەیە كە سلێمانی بەشێك نییە لە پڕۆژەی بەدەوڵەتبوون. رەواندنەوەی ئەو گومانە و ئیسپاتی ئەوەی كە گۆڕان پڕۆژەیەكی ئاڵتەرناتیڤی نوێیە بۆ گەیشتن بە ئامانج، لەوەوە دەستپێدەكات كە گۆڕان لە جیاتی ئەوەی داوای حكومەتی رزگاریی نیشتمانی بكات، لە زیهنیەتی سیاسەتی سلێمانی رزگاری بێت. هەنگاوی یەكەمیش بە گەڕانەوەی وەزیرەكان بۆ كابینەی حكومەت دەستپێدەكات.

دەرچەكانی پارتی زۆرن

(3)
پارتی حیزبێكی سیاسییە، بەو مانایەی كە لە خراپترین دۆخەكانیشدا توانای دۆزینەوە و هەڵبژاردنی دەرچە و مانەوەی هەیە. ئەگەرچی ئەمڕۆ گرەوی گەورە لەسەر سڕینەوەی پارتی و بارزانییەكان لەئارادایە، بەڵام رزگاربوونی بارزانی لە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بەمنەتی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان (كە وەك مەكرەمەیەك سەیر دەكرا) دەستی پارتیی زۆر واڵا كرد. تا ئەو رادەیەی كە وەك دەڵێن: "ئەگەر خوا پشتیوانی نەبێت، هاوپەیمانی لەگەڵ شەیتانیشدا دەكات".

لێدوانەكانی ئەم دواییەی بارزانی، زۆر ورد و حیساب بۆكراون، بێئەوەی دڵی هیچ لایەنێك بڕەنجێنێ، پەیامی بۆ هەموو لایەك تێدایە و ئەوەیش بریتییە لەوەی كە هاوپەیمانیی هەتا هەتایی نییە و دوژمنی هەتا هەتاییش نییە، ئەوە رێك مەنتقی دەوڵەتە و دەربازبوونە لە عەقڵییەتی حوكمڕانیی كاتی. ئەوە دەرسێكە كە پارتی و بارزانی لە رابردووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستانی وەریانگرتووە و سەلماندیان كە ئەگەر كورد دۆستێكی هەبێ كوردە و ئەگەر دوژمنێكیشی هەبێ هەر كوردە.

ئەوەی روویداوە، پیلانێكی گەورەترە لە نسكۆ مێژووییەكانی كوردستان، بەڵام ئەوجارەیان وەك شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ، ئاشبەتاڵ رووی نەدا، بگرە بەرخۆدانی پێشمەرگە دەستێكی گەورەی بەڕووی دنیاوە نا. پارتی لە پێناوی سەقامگیركردنی ئاشتیدا شەڕ دەكات، باش دەزانێ ئەوەی كە ماف دەستەبەر دەكات، هێزە نەك دادپەروەری. هەر بۆیەش هێشتا بارزانی چیاكان بە گەورەترین پشتیوانی كورد دەزانێ.

کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
12
Page size:
PageSizeComboBox
select
کاوه | 14/11/2017
سه داسه د وایه که دوستو دژمنی کورد ته نیاو ته نیا کورده
ره شید | 14/11/2017
به ر قه رار و راوه ستاو بیت "کاک ریبوار " به راستی نووسه ریکی ریک و پیک و وره به رز و واقیع بین و به پرینسیپ و له سه ر ریبازی پیروزی خوت سوور و شیلگیری و دیاره یاری روژه تال و ته نگانه کان و ساته وه خته سه خت و ئه سته مه کانی ، بریا هه موو نوسه ران و رووناکبیرانی گه له که مان ئاوا هه ست به مه سئوولیه ت و به رپرسیاری له به رانبه ر گه له که یانا بکه ن و شه ریک نه بن له گه له کومه کی دوژمنان و نه یارن .بی شک ئه م روژه تالانه به سه رکه وتوویی تیده په رینین و که شتی نه جاتی کورد به سلامه ت له زه ریای پر شه پول و شله قاوی روژهه لاتی ناوه راست به سلامه تی و سه رکه وتوانه ده گه یه ینه که ناری ئارام جا ئه وکات من و تو ته واوای عاشقانی نیشتیمان جیژنی شادی ده گیرین و به زیوو خوبه ده سته وه ده ران وه ک کیسه ل ده چنه لاک و قالبی خویانه وه .
هةلو بةرزنجةيي | 14/11/2017
دةستخوش كاك ريبوار شروفةيةكي ورد لوزيكدارت كردووه به س بيمناخوشه وشةي اشبه تالت نووسيوه جونكه اوه قسةي ناحةزانه و هةيني كورد اوي اش نييه سوباس هةر بمينن
Iman Botani | 14/11/2017
"ئەگەر كورد دۆستێكی هەبێ كوردە و ئەگەر دوژمنێكیشی هەبێ هەر كوردە"
ھونەر حوسێن | 14/11/2017
شیکاریەکەت جوان ڕازاندۆتەوە. بەلام بەندە کە زۆر ئەم سەر زەمینە گەڕاوم و باشیش لێی حاڵێم، پێم باش بوو کار بکرێت بۆ بەھێزکردنی پێگەی کورد لە بەغداو داڕشتنەوەی دەستوورێک کە نەک ھەر مافی کورد، بەڵکو مافی چەند سەد کەسێکیش کە نەکورد بن یان عارەب یان تورک یان ھەر چیەک بن مسۆگەر بێت و دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤ بگەیەننە ئاستێکی باڵا کە ھیچ مرۆڤێکی ئەو وڵاتە ھەست بە میوانی نەکا.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شەوە رووناکەکانی ئێستا زیانی تەندروستییان هەیە 2 کاژێر لەمەو بەر |

شەوە رووناکەکانی ئێستا زیانی تەندروستییان هەیە

مرۆڤ ماندوو دەکەن و خەوی تێکدەدەن زۆرتر
نەخواردنی نانی بەیانییان مەترسی رەقبوونی خوێنبەرەکان زیاددەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

نەخواردنی نانی بەیانییان مەترسی رەقبوونی خوێنبەرەکان زیاددەکات

زۆربەی ئەوانەی نانی بەیانییان ناخۆن لە رەگەزی زۆرتر
رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە 20 کاژێر لەمەو بەر |

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
0.438 seconds