وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

مەترسیی جەنگی سێیەمی جیهانی

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 14/11/2018
مەجید نیزامەدین گلی*
مەجید نیزامەدین گلی*

مەجید نیزامەدین گلی*

بیهێنە پێش چاوت کە لە جیهانێکدا دەژیت بەهۆی شەڕەوە نزیکەی 80 ملیۆن کەس کوژراون و زۆربەی خەڵک برسین و نزیکەی 80٪ی هەموو مرۆڤایەتی لە هەژاریدان و رۆژانە کەمتر لە دوو دۆلار داهاتیانە. تۆش نازانی دوای ئەم ژەمە نانەت چەند رۆژی دیکە بە برسێتی دەمێنیتەوە و تەنها ماڵی ئاغا و کوێخای گوندەکەتان دڵنیان کە سبەینێ برسی نابن. بیهێنە پێش چاوت لە هەر دوو برا و خوشکێکت یەکێکیان پێش تەمەنی پێنج ساڵی دەمرن، لەگەڵ ئەو 20 هەزار منداڵەی کە رۆژانە لەسەرانسەری جیهان گیان لەدەستدەدەن. سەگەکان خەریکی تەرمی هەزاران کەسن لە شەقامەکانی ئەوروپا  و، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بریتییە لە چۆڵەوانیەکی بێ بەرهەمی وشک کە جگە لە گوند و ژمارەیەکی کەم شاری گەورە، هیچی دیکەی تێدا نییە. ئەگەر شانست هەبێت تەمەنت دەگاتە  35 ساڵ و ئەو دوو پیاوەی لە گوندەکەتان تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ هەموو خەڵک باسیان دەکەن و گوێگرتن لە بەسەرهات و شیعرەکانیان تاکە شتی خۆش و تەرفیهیە لە ژیانتدا، چونکە تۆ ناتوانی ئەو دوو کتێبەی کە لە گوندەکەتان هەن (کە یەکیان قورئانی پیرۆزە) بیخوێنیتەوە و تەنها مەلا و کوڕێکی ئاغا دەتوانن دوو وشە بە سەقەتی  بخوێننەوە. جیهان لای تۆ زۆر بچووکە و دوورترین جێگا کە سەفەرت بۆی کردبێت گوندەکەی ئەوبەرە کە گۆڕی پیاوێکی تیایە هەموو گوندەکە بۆ دوعا و نزا دەچنە سەری، چونکە بۆ حەج چووبووە حیجاز.

ئەمە ژیانی باوباپیرانتە. ئەمە "جارانە" کە هەموو رۆژێک دەبیستین گوایە زۆر خۆش بووە. ئەمە تەنها جارانی کورد نییە، بەڵکو بەشێوازی جیاواز هی هەموو جیهانە. من باسی پێش 500 ساڵ ناکەم. باسی دوو جیلی پێش خۆمان دەکەم. بۆ ئەو وەسفە کورتەی سەرەوە پشتم بە قسەی باپیرە و داپیرە نەبەستووە، بەڵکو پشتم بە داتا و کۆمەڵێک توێژینەوەی زانستی بەستووە.

گەورەترین و باوترین خورافە ئەوەیە کە "جاران دنیا زۆر لە ئێستا باشتر بوو".. یان خەڵکی "قەدیم" زۆر باش بوون. ئەم خورافاتە بەس لەناو کورد نییە، بەڵکو جیهانییە. بەگوێرەی توێژینەوەیەکی بلومبێرگ، لە هەر 10 کەس لە جیهاندا نۆیان پێیانوایە جاران لە ئێستا باشتر بوو، دنیا بەرەو خراپی دەڕوات.

بەڵام دنیا نەک هەر باشترە لە جاران، بەڵکو لە مێژووی نووسراوی مرۆڤایەتیدا هیچ سەردەمێک وەکو ئێستا باش نەبووە.

بێگومان من وەکو زۆربەی خەڵک رازی نیم لەم دۆخە. وەکو کوردێک هەر پێش ساڵێک خەریک بوو ماڵمان بەسەردا کاول بکەن و هەرێمی کوردستان لە نەخشەی سیاسی بسڕنەوە و ئێستاش داهاتووی خوشک و براکانمان لە رۆژاڤای کوردستان لە مەترسییەکی گەورەدایە و بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە هەر هەفتەی رابردوو دەستمکەوت، لەوانەیە ببنە قوربانیی سەفقەیەکی ئەمریکی- تورکیی نوێ. 
بەڵام ئەگەر تۆ لە یەکێک لە شەڕە خوێناوییەکانی وەکو سووریا و و کامیرۆن و یەمەن نیت، ئەوە تۆ زۆر بەختەوەریت کە لەم سەردەمەدا دەژیت.

هەندێک راستیی زۆر گرنگ دەربارەی ئەو جیهانەی کە تێیدا دەژیت نابێتە هەواڵ و زۆربەی خەڵک ئاگایان لێ نییە. بۆ نموونە هەژاری. رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار کەس لە هەژاری رزگاریان دەبێت، ئەمە بەگوێرەی داتاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەرەتای نەوەتەکانەوە بەردەوامە. تاکو ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو نیوەی دانیشتووانی جیهان لە هەژاریدا بوون و ئێستا کەمتر لە 10٪ی جیهان لە هەژاریدا دەژین. لە ساڵی 2030 ئەو ژمارەیە دەگاتە 3٪ و نەتەوەیەکگرتووەکان گەشبینە کە لەوانەیە لەو ساڵەدا کەس لە جیهان نەمێنێت داهاتی رۆژانەی لە دوو دۆلار کەمتر بێت. ئەمە جگە لە کەمیی رێژەی مردن بەراورد بە لە دایکبوون و باشیی تەندروستی و نەبوونی شەڕی سەرتاسەری و دەیان شتی دیکە کە بۆ دوو نەوەی پێش ئێمە خەون بوون.

ئەم شەڕانەی کە من و تۆ ئەمڕۆ دەیانبینین بەراورد بە جاران هیچ نین. 73 ساڵە لە جیهاندا شەڕی سەرتاسەری رووینەداوە. ئەو جۆرە شەڕە نەک هەر ژمارەی کوژراوەکانی بە ملیۆنانە، بەڵکو جاری وا بووە نەتەوە و کولتووری جیاوازی بەتەواوەتی سڕیوەتەوە. لەو جیهانەدا سەدام حوسێن بەکەیفی خۆی بەردەوام دەبوو لە کۆمەڵکوژیی کورد و لەوانەیە ئێستا جلوبەرگی کوردی تەنیا لە مۆزەخانەکاندا ببینرایە. لێرە پێویست ناکات بە ژمارە و داتا باسی وێرانکاری سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم و باسی دۆخی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەم کە بەراورد بە ئێستا دۆزەخێکی تەواو بووە.

هۆکاری سەرەکیی ئەو هەموو نەهامەتیەی ئەوکات شەڕی راستەوخۆی نێوان وڵاتە زلهێزەکان بوو، هەروەها نەبوونی باڵادەستیی ئەمریکا. نەبوونی شەڕی سەرتاسەری و ئەم دۆخە نیمچە سەقامگیرەی ئێستا بە رێکەوت و سروشتی نییە. مێژوو هەر لە خۆیەوە بەرەو پێشکەوتن و باشتر ناڕوات. بەڵکو ئەم "نیعمەتەی" کە تۆ ئێستا تێیدایت، رۆژانە خواردنت هەیە و بە یەک تاو لەرزێک نامریت، لەخۆوە نییە و هۆکارەکەی ئەو سیستەمە نێودەوڵەتییەیە کە ئێستا هەمانە. 

لەنێو جیهانی ئەکادیمیدا مشتومڕێکی زۆر هەیە کە هۆکاری ئەم نیمچە سەقامگیری و خۆشگوزەرانیە چییە. هەندێکیان دەڵێن هۆکارەکەی دروستبوونی باڵانسی هێزە لە نێوان وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی و زلهێز و بەشێکی دیکەیان دەڵێن هۆکارەکەی ئەوەیە ئەمریکا هاوپەیمانییەکی جیهانی دروست کردووە کە رێز لە بەهاکانی دیموکراسی و بازرگانیی ئازاد و بەها لیبراڵەکانی دیکە دەگرێت. 

بەڵام هۆکارەکەی هەرچی بێت، ئەم سیستەمە نێودەوڵەتیەی ئێستا زیاتر لەسەر سێ پایە وەستاوە:

1- گەرەنتی سەقامگیریی ئەوروپا لەلایەن ئەمریکا و بوونی هاوپەیمانێتی ناتۆ. لە دوای جەنگی جیهانیی دووەم، بوونی سەربازی ئەمریکا لەلایەک دڵنیایی دایە فەرەنسا و بەریتانیا کە دووبارە هەڵسانەوەی ئابووریی ئەڵمانیا نابێتە هەڕەشە بۆیان و لەلایەکی دیکە نەیهێشت سۆڤیەت ببێتە هەڕەشە بۆ رۆژئاوای ئەوروپا. ئێستاش ئەمریکا نەبێت، پوتین لە ئۆکراینا ناوەستێ و بێگومان نەبوونی ئەمریکا و پڕچەکبوونی ئەڵمانیا باڵانسی هێز لە ئەوروپا تێکدەدات.

2-هاوپەیمانیی ئەمریکا و ژاپۆن. ئەم هاوپەیمانیە سەربازی و ئابوورییە باڵانسی هێزی لە ئاسیا راگرتووە و 73 ساڵە رێگرە لە دروستبوونی شەڕی گەورە لە نێوان چین و ژاپۆن.

3- ئامادەیی هەموو زلهێزەکان بۆ بەشداریکردن لەو رێکخراو و چوارچێوە نێودەوڵەتیانەی کە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی دامەزراون، لە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ رێکخراوی بازرگانیی جیهانی هەتاکو رێککەوتننامە ئەتۆمیەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا. بێ ئەو سیستەمە نێودەوڵەتیە فرەلایەنەیە زۆر زەحمەتە ئەم نیمچە سەقامگیریەی ئێستا رابگیرێت. لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، هاوپەیمانی و باڵانسە سەربازییەکان بە شێوەی جیاواز وەکو خاڵی یەکەم و دووەم هەبوون، بەڵام نەبوونی خاڵی سێیەم یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی راگرتنی هیتلەر و دەسپێکردنی جەنگی جیهانیی دووەم.

بێ ئەمریکا هیچکام لەم سێ پایەیەی سیستەمی نێودەوڵەتیی ئێستا بوونی نابێت.  ئەو "نیعەتەی" کە ئێمە ئێستا تێیداین، بەبێ رۆڵی ئەمریکا مەحاڵە. کێشەکە ئەوەیە ئەمریکا، ئەمریکاکەی جاران نییە. لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی، ئەمریکا نیوەی جی دی پی ئابووریی جیهانی پێکدەهێنا و تاکو نەوەتەکانیش سێیەکی سامانی جیهانی لەدەستبوو، تاکو ئەم دواییەش هیچ هێزێک نەبوو تەحەدای فڕۆکە و زرێپۆشی ئەمریکی بکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەوروپا و دەریای باشووری چین. ئێستا جیهان جیاوازە. چین و بەرازیل و هیند رکابەری ئابووریی ئەمریکان و رووسیا بە پێچەوانەی ویستی واشنتن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا جموجوڵی سەربازی دەکات. جگە لەوە ئەمریکا ئێستا سەرۆکێکی هەیە کە باوەڕی بە رۆڵی سەرکردایەتی ئەمریکا نییە لە جیهاندا و دەیەوێت ئەمریکا پارە و توانای سەربازیی زۆر کەمتر خەرج بکات بۆ پاراستنی ئەو سیستەمە نێودەوڵەتیەی کە ئێمە لە سایەیدا دەژین.

هەندێک رەشبین هەن دەڵێن، ئەمە کۆتایی ئەم سیستەم و ئەم نیمچە سەقامگیریەی ئەم 73 ساڵەیە و سەرەتای جەنگێکی جیهانیی دیکەیە. بە بۆچوونی من ئەوە موبالەغەیە و دۆخەکە دوورە لەو جۆرە سیناریۆیانە. بەڵام بێگومان ئێمە بەرەو گۆڕانکارییەکی گەورە لەم سیستەمە نێودەوڵەتییە هەنگاو دەنێین. کورد کارەکتەرێکی زۆر بچووکە لەم یاریە گەورەیەدا. لەوانەیە هەڵوەشاندنەوەی ئەم سیستەمە نێودەوڵەتیە کارەسات بێت بۆ کورد و لەوانەشە هەڵوەشاندنەوەی ئەم سیستەمەی ئێستا کە رێگەی بەبێ دەوڵەتی و ئەنفال و کارەساتی شنگال دا، بە قازانجی ئەم میللەتە زوڵملێکراوە بشکێتەوە.


*بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.234 seconds