وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

کێ رووخا، ئێمە یان بەعس؟

لەلایەن ھیوا ئەحمەد 15/3/2019
ھیوا ئەحمەد
ھیوا ئەحمەد

کورد تەنیا زمانەکەی لە عەرەب جیاوازە، ئەگینا دین و ژین و مێنتاڵیەت و دونیابینی و کولتوور و تێڕوانینی بۆ کۆی کایە جیاوازەکانی ژیان هەر عەرەبییە. تەنانەت جۆری خواردن و ئەندازەی خانوو و ماڵیشیان زۆر نزیکە لە عەرەبەوە.

هەر بۆیە عەرەب پێویستیان بەوە نییە کوردستان داگیربکەن، چونکە ئێمە لەباتی ئەوان لێرە دەژین. نایەوێت جوندی بەسرە و سامەڕڕا و و عەمارە و تکریت لێرە، لەم کوێستانە سەرکەشەدا بدەن بە کوشت، چونکە ئێمە لەڕووی کولتوورییەوە داگیرکراوین، ئێمە خۆمان نین، ئەوانین جا بە زمانی کوردی.

ئێمە لە دوو ئاستدا دەبوو بەعس لەناوببەین، یەکەمیان ئاستە فیزیکیەکەیەتی کە ڕاماڵینی سوپا و حکوومەت و ئیدارەیان بوو، ئەمەش بەباشی بەڕێوەچوو. دووەمیان ڕاماڵینی ئەنگێزەی بەعسیزم و بەعسیگەری بوو لە ناو عەقڵیەت و مێنتاڵێتی کورددا. سڕینەوەی ئەو خەیاڵدانە عەرەبیە بوو کە بەعس لە لاشعور و نائاگایی ئێمەدا چاندبووی.

ئێمە بەعسمان لەناو دەسەڵاتدا دەبینی و هەر لەو ئاستەشدا دژایەتیمان دەکرد، لەکاتێکدا بەعس بەرهەمی گەشەی ناسیۆنالیزمی عەرەبی بوو. بەرهەمی عەقڵیەتێک بوو، لە چوارچێوەی هەلومەرجێکی سیاسی- کۆمەڵایەتی- ئابووریدا، بەرهەمهاتبوو، کە بە زۆر پێوەر ئێمەش وەک کورد کوڕی هەمان ژینگە و بارودۆخین و ئێمەش پشکێکمان لەو بەعسیزمە بەردەکەوێت.

بەعسیزم گەیشتنە کەماڵی بیری ناسیۆنالیزمی عەرەبی بوو. تەنیا حیزبێکی سیاسی نەبوو کە تەنیا سی و حەوت ساڵێک حوکمی کردبێت، بەعسیزم بەمانا فراوانەکەی لە دوای کودەتای بەعسیەکان لە ساڵی 1968 حوکم دەگرنە دەست و لەو بەروارە بەدواوە عێراق دەکەنە کۆمەڵگایەکی میلیتاری و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو داخرانی زیاتری دەبەن بەرامبەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

ئەم بیرە عەرەبیە فاشیە، سی و پێنج ساڵ بەهەموو ئاستێک حوکمی عێراقی کرد، ماشێنێکی زەبەلاحی ڕاگەیاندن و سوپایەکی گەورەی شەڕخوازی بیناکردبوو. عێراقی کردبوو بە سەربازگەیەکی گەورە و هەموو کۆمەڵگای خستبووە سەر ئاوازەکانی خۆی. ئێمەش وەکو بەشێک لەم عێراقە، وەکو بەرکەوتەیەک لەم ماشێنە ئیعلامی و کۆمەڵگا سەربازیە، بەدەرنەبووین لەو ڕۆشنبیریەی کە عەرەب دەیسەپاند بەسەر کۆمەڵگەدا.

ئێمە وەکو کورد، شاخمان نەکردە ناسنامە بەرامبەر بیابان، دارگوێزمان نەکردە سیمبول بەرامبەر دارخورمای ئەوان. ناکۆکی ئێمە و ئەوان لە هاوشێوەبوونماندا بوو، نەک جیاوازی. ئێمە لە دوای ڕاپەڕینەوە کاتێک داھۆڵ و داڵەکەی سەداممان لابرد و هەڵۆکەی سەرۆکایەتی هەرێممان لەجێگەی دانا، ئەم جیاوازیە سیمبولیەمان نەگواستەوە بۆ جیاوازی لە ئیدارە و فەرمانڕەواییدا.

شکستی ئێمە نە سەربازیە و نە سیاسی، ئێمە لەسەر ئاستی کولتووری شکستمان هێناوە بەرامبەر عەرەب. هەموو جەنگێکی سیاسی و عەسکەری، دەبێت بە جەنگی کولتووری پشتئەستوور بێ، ئەگینا لە کۆتاییدا هەمان هەلومەرج بەرهەمدێننەوە کە ڕووخاوە!

حەتمەن من دەسەڵاتی کوردی و بەعس بە یەکتری یەکسان ناکەمەوە، بەڵام بۆ ئەوەی بەعسیەت بەتەواوی بنەبڕ بکەین، دەبێت شەڕی خۆمان ببەینە ئاستێکی تر. دەبێت کۆتایی بەعس لە سەدامدا نەبینین و بەعسیزمیش لە دەسەڵات و سیاسەتدا کورت نەکەینەوە. بەڵێ ڕاپەڕین کۆتایی نەهاتووە، چونکە بەعسیش کۆتایی نەهاتووە. گێمی یەکەمی یاریمان بردووەتەوە کە دوورخستنەوەی بەعس بوو وەکو دەسەڵات و وەکو ئیدارە و فەرمانڕەوایی، بەڵام دەبوو ئەو سەرکەوتنە عەسکەری و سیاسیانە بە سەرکەوتنی فەرهەنگی و کولتووری پشتڕاست بکەینەوە و پێمان نەکرا.

ڕاپەڕین و ڕاماڵینی چەکداری هاوشان بە بێداری نەتەوەیی نەبوو، بۆیە لەکاتێکدا ئامانجەکانی ڕاپەڕین بەدینەهاتووە، کەرەستەکانی ڕاپەڕین فڕێدەدەین و دادەنیشین.

ئاسانیش نییە نەوەیەک خۆی زادەی هەمان هەلومەرجی بەعسە بتوانێت شەڕی ئەو بیرە عەرەبیە بکات، سەختە کۆمەڵگایەک بەناو تونێلێکی تاریک له عەسکەرتاریەت و بەعسیزمدا براوە، ئێستا داوای لێبکەیت، بتوانێت سەرلەنوێ شتێک بسازێنێتەوە کە نەچێتەوە سەر بەعس. بێگومان وەها داوایەک نزیکە لە بێئینسافی و ئێمە دەبێت بە دیدێکی واقیعییەوە کۆی دیمەنەکە ببینین، بەڵام ئێستا ئیدی کە مەسافەیەکی باشمان لە زمان و فەرهەنگ و سوڵتە و سەقافەی عەرەبی وەرگرتووە، باشتر دەتوانین ئەو جەنگە کولتووریەش کە ماومانە بە قازانجی بیری نەتەوەیی کوردیدا بشکێنینەوە!

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
2310 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 26/03/2019 10:31:51 ص
سه رکه وتوو بی دوکتور گیان ؛ باسی کاراکته ره نوییه کانی نیوی پارتی و یه کیه تیک کرد ، ئه مه مه سه له یه کی زور هه ستیاره به نیسبه ت هه ریمی کوردستان...
دكتۆر بەرهەم؛ چارەسەر یان كێشە؟
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (1)
داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
Nishtiman | 23/03/2019 08:38:40 ص
زور پیرۆزە، بەراستی زۆر چالاکە و هەموو رۆژێک چاوەرێی راپۆرتە بەنەرخەکانی دەکەم، ئالا خان نە تەنیا یی روداوە بگرە یی کورد هەر هەموویە. سپاس بۆ روودا ـ...
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 8 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.313 seconds