وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

برۆکسل خاڵێکی وەرچەرخان لە پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی

لەلایەن د. دلاوەر ئاژگەیی 15/7/2017
د. دلاوەر ئاژگەیی
د. دلاوەر ئاژگەیی

ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان نەتەنیا وەک کێشە و دۆزێکی پشتگوێ خراوی کەڵەکە بووی ناکۆکییە ئیتنیکە ناوخۆییەکانی عێراق سەیر ناکرێ، بەڵکو بە یەکێک لە فاکتەرەکانی دەستەبەر کردن و پاراستنی سەقامگیری سیاسی و یەکلاکەرەوەی هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لێی دەڕوانرێ و سیاسەتمەدارنی ئەورووپی وەک فاکتەرێکی بەهێزی پەراوێزنەخراوی داڕشتنی سیاسەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست حیسابی بۆ دەکەن. 


ئەم راستیەش لەکاتی سەردانیکردنی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی بە ئاشکرا هەستی پێ دەکرا و راستییەکی شاراوە نییە. 

گەر هەرێمی کوردستان جاران وەک کێشەیەکی ناوخۆی عێراق و چارەسەرکردنی لە نێو قەوارەی عێراقەوە لە پێناو پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراقەوە شرۆڤەی بۆ دەکرا، حاڵی حازر لە ناوەندەکانی سیاسەتی ئەورووپییەوە لە چەشنی یەکێک لە فاکتەرە بەهێزەکانی سەقامگیری و ئارامی سیاسییەوە بە گرینگیەوە دەخرێتە بەر باس و گفتوگۆوە.

ئەمە جگە لەوەی لە زۆربەی بڕیارە گرنگ و هەستیارەکانی تایبەت بە عێراق و ناوچەکە لە  پەرلەمانی ئەوروپا و کۆمیسیۆنی ئەوروپا و رێکخراوەکانی سەر بە یەکێتییەکە، بە ئاشکرا ئاماژە بە رۆلی بەرچاو و بەرزنرخێنراوی هەرێمی کوردستان و کورد و سەرکردایەتییە سیاسییەکەی دەکرێت لە بوارەکانی دابینکردن وپاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیری رامیاری و شەڕی داعش و پرسی پەنابەر و ئاوارەکان و ئاسایشی وزە و سیاسەتی پێکەوە ژیانی نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان کەوا لەگەڵ پرەنسیپ و بەها ئەوروپییەکان یەکدەگرنەوە.  ئەم ڕۆڵەش هەموجار بەرز نرخێنراوە و باسی لێوەکراوە.

ئامادەبوونی نوێنەرانی شەش کوتلەی سەرەکی پەرلەمانی ئەوروپا کەوا بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی کوتلەکەیانن لەگەڵ سەرۆک بارزانی و ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، ئاماژەیەکە بە گرینگیدانی بەرچاوی پەرلەمان بەم سەردانەوە. نوێنەرانی کوتلە بەشداربووەکان ئەمانەبوون: 

- کوتلەی کریستیان دیموکراتەکان کە خاوەنی 213 ئەندامن
- کوتلەی سۆسیال دیموکراتەکان کە خاوەنی 189 ئەندامن
- کوتلەی لیبڕالەکان کە خاوەنی 58 ئەندامن
- کۆنسێرڤاتیڤەکان کە خاوەنی 73 ئەندامن
- کوتلەی چەپەکان کە خاوەنی 52 ئەندامن
- کوتلەی سەوزەکان کە خاوەنی 51 ئەندامن

جێگەی ئاماژە پێدانە کۆی گشتی ئامادەبووان نزیک بوو لە 51 ئەندام و راوێژکاری باڵای پەرلەمان و لە هۆلی کۆبونەوەکە شوێنی دانیشتن نەمابوو. هەر لە دەسپێکی کۆبوونەوەکە بەڕێوەبەری کۆبوونەوەکە راشکاوانە رایگەیاند کە گەلی کوردستان مافی خۆیەتی وەکوو سەرجەم گەلانی تر دەوڵەتی سەربەخۆی هەبێت و پشتگیری خۆیان بۆ گەلی کوردستان راگەیاند و بەڵگە مێژوویی و یاساییەکانیان خستەڕوو.

هەڵبەتە جگە لەم کۆبوونەوەیەی کە تایبەت بوو بە پرسیار و وەڵام، بەڕێز سەرۆکی هەرێم و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، بە جیا لەگەڵ سەرۆکی کوتلەکان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و چەند بەرپرسێکی دیکە  چەند کۆبوونەوەیەکی گرینگی دیکەیان ئەنجام دا و چەندین بیروڕای جیا و تێڕامانی پەیوەست بە پرسی ریفراندۆم و هەنگاوەکانی سەربەخۆیی و جۆری میکانیزمەکە، تاوتوێکران و خرانە بەر باس و گفتوگۆوە.

ئامانجی سەرەکی سەردانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، سەردانیکردنی پەرلەمانی ئەوروپا و ئەنجامدانی دیدار و چاوپێکەتن و بیروڕاگۆڕینەوە و گەیاندنی پەیام و خواستی گەلی کوردستان بوو بە ئەوروپیەکان، لەرێگەی کوتلە پەرلەمانییەکانەوە کەوا نوێنەرایەتی زیاتر لە 500 ملیۆن هاوڵاتی ئەورووپی دەکەن.

لە میانەی دیدارەکاندا زۆربەی هەرە زۆری کوتلەکان پشتگیری خۆیان بۆ بابەتی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و تەنانەت نوێنەری دوو لە کوتلەکان پشتگیری خۆیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان خستەڕوو و هیوایان خواست کوردستان ببێتە دەوڵەتی داهاتووی ئەندام لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. 

بەدەر لەمەش زۆربەی پەرلەمانتارەکان ئامادەییان دەربڕی شاندێکی سەر بە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی ریفراندۆم رەوانەی کوردستان بکەن. بەشێکی دیکەشیان ئارەزوویان خواست لە رۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەی گشتپرسیدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لەو رۆژە مێژوویەدا لەوێ ئامادە بن و بەڵێنیشیان دا هەر لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ سەردانەکە بکەن. 

ئەمەش دەرخەری ئاستی بەرزی ئەو پشتگیرییە مەعنەویە و بایەخدانە بەرچاوەیە، هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا و لە ناو دامەزراوە فەرمییەکانی هەیەتی و ئێستاکە بە ئاشکرا هەستی پێدەکرێ.

هەر لەڕووی پرۆتۆکۆلی و پاراستن و ئاسایش و گرینگی پێدانی پۆلیسی بەلجیکی بە کاروانی شاندی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لەکاتی سەردانی کردنەکەدا، جێگەی هەڵوەستە لەسەر کردن و تێڕامانە. کاروانی ئوتۆمبێلەکان لەلایەن پۆلیسەوە لە رێگەی چەندین مۆتۆر سکیل و پۆلیسی نهێنیەوە  وەک سەرۆکی وڵاتێکی سەربەخۆ و گرنگ ، بەردەوام و بە چڕی پارێزگاری دەکرا. ئەم گرینگی پێدانەش کارێکی رۆتێنی و رۆژانە نییە و بۆ هەموو سەرۆک و شاندێک ئەم رێووشوێنە ئەمنیانە لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ برۆکسل لەو ئاستەدا ناگیرێنەبەر. 

خاڵێکی دیکە کە  بە پێویستی دەزانم ئاماژەی پێ بدەم، دانانی ئاڵای کوردستانە لە تەک ئاڵای وڵاتانی دیکە لە هۆڵی VIP ، کەوا دەرخەری گرینگی پێدانی پەرلەمانی ئەوروپایە بە کورد و گەلی کوردستانەوە. 

لە دوو وێستگەیەکی دیکەی دیدار و چاوپێکەوتنەکاندا، بەرپرسانی باڵای  حکومەتی فدراڵی بەلجیکا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران و چوار وەزیری کابینەی حکومەتی فێدراڵ بە دانانی تەنیا ئاڵای کوردستان و بەلجیکا و دواتر لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی فلاندەرز، کە گرینگترین هەرێمی ئەوروپایە وەک هەرێم، پشتیوانی خۆیان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم راگەیاند و بەڵێنیان دا کە لە پشتیوانی گەلی کوردستان بەردەوام بن  و جەختیان کردەوە کە لە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە کە رێز لە خواستی گەلی کوردستان بگرێت و بەڵینی ناردنی چاودێریان دا لە ئاستی حکومەت و پەرلەمان بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە لە رۆژی ئەنجامدانیدا. 

من پێموایە سەردانی شاندی باڵای ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی ئامانجەکانی خۆی پێکاوە و بەشداریی خودی سەرۆک بارزانی لە شاندکە و پێگەی گرنگ و فراوانی نێودەوڵەتی بەرێزیان ، پاڵپشتی و گەرەنتییەکە بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی، کەوا خۆی لە مسۆگەرکردنی پشتگیری ئەوروپا و گەیاندنی پەیامی گەلی کورد و ئامانجی گشتپرسی و هەلومەرجی ئێستا و خواستی لەمێژینەی گەلی کورددا دەبینێتەوە. 

هەڵبەتە ئەم سەردانەش دوا سەردان نابێت و ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم هەر بەم سەردانە ناوەستێت بەڵکو کۆکردنەوەی زۆرترین پشتگیری سیاسی و پشتیوانی مەعنەوی لە دۆزی رەوای کورد و هەنگاونان بەرە و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لە دوارۆژدا، لە ئەرکە هەرە لە پێشینەکانیدا دەبێ. 

لە داهاتووشدا بە دڵنیاییەوە دەرنجامە ئەرێنیەکانی ئەم سەردانە و دیدار و چاوپێکەوتنەکان، لە ڕووی پراکتیکییەوە بۆ هەموو لایەک دەردەکەون و دەبنە خاڵیکی وەرچەرخان لەڕووی مسۆگەرکردن و زامنکردنی پشتگیری و پشتیوانی نێودەوڵەتی بە ئاراستەی سەربەخۆیی و دامەزراندنی قەوارەیەکی سیاسی تایبەت بە کوردستانەوە، دوای دەیان ساڵ لە خەباتی سیاسی و چەکداری و تێکۆشان و ماڵوێرانی و نەهامەتی. 


کۆمێنتەکان

 
احمد حسن زێڕۆ | 16/7/2017
ده‌ستخۆش د. دلاوه‌ر سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ گرینگ بوو چونكه‌ به‌ڕای من یه‌كیه‌نی ئه‌وروپا گرینگیه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ دروستكردنی بڕیاری ڕامیاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ، ئه‌وه‌ی من تێبینیم كرد هه‌ندێ له‌ به‌ناو په‌رله‌مانتارانی كوردی خۆمان پێشتر له‌سه‌ر خه‌رجی ئه‌و میلله‌ته‌ سه‌ردانی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئه‌وروپیان كردبوو به‌ده‌ستی خۆیان به‌ پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ عه‌یب و عاری میلله‌تی خۆیان بۆ ئه‌وان باسكردبوو كه‌ زیاتر جه‌ختیان له‌ وه‌ كردبوویه‌وه‌ چۆن بتوانن ڕه‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌لاتی كوردی بگرن به‌ تایبه‌تی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وانیشانبده‌ن گوایه‌ ئێمه‌ دیموكراسین و پارتی دژیه‌تی . هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ ناو كوردانه‌ وایان پێگوتبوون گوایه‌ ژیانی پێكهاته‌كانی تر له‌كوردستان پارێزراو نیه‌ بۆیه‌ له‌ پرسیاركردنی نوێنه‌ری ئه‌سپانیا ئه‌مه‌ به‌ده‌ركه‌وت به‌لام سه‌رۆك بارزانی وه‌لامێكی باشی دایه‌وه‌ كاتی ووتی ئێمه‌ له‌ پێناوی ئه‌وان قوربانیمان داوه‌ بۆیه‌ پرسیاره‌كه‌ت راستكه‌ره‌وه‌ به‌ هه‌ڵه‌ زانباریت وه‌رگرتووه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و زانیاریه‌ بوو كه‌ ئه‌و چوار ئه‌فه‌ندیه‌ له‌سه‌ر خه‌رجی ئێمه‌ گه‌شته‌كه‌یان كردبوو .سوپاس ب

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

zoheir | 25/09/2017 04:10:21 م
piroze Dewleta KURDI
بارزانی بەشداریی لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستاندا کرد
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| 21/9/2017 | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| 21/9/2017 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| 21/9/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.421 seconds