وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

خورماتوو وەك پشكۆی ئاگرێك بۆ توركیا

لەلایەن عارف قوربانی 15/11/2017
 عارف قوربانی
عارف قوربانی

دوای 16ی ئۆكتۆبەر و ئەو تاوان و وێرانكارییەی بەسەر كەركووك و خورماتوودا هێنران، وەفدێكی توركمانەكانی عێراق سەردانی توركیایان كرد و لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆبوونەوە، ئەوەی بەشێوەی نافەرمی وەك زانیاریی دزەپێكراو لە كۆبوونەوەكەوە گەیشتە میدیاكان، یەكێك لە بەڵێنەكانی ئەردۆغان بۆ وەفدەكە ئەوە بووە كە لەگەڵ عەبادیی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێككەوتوون (خورماتوو بكرێتە پارێزگایەكی توركمانی). هەرچەندە هیچ بەدواداچوونێك بۆ ئەم زانیاریانە نەكران و كورد بەهۆی ئەو شكستانەی بەسەریدا هاتوون و بەهۆی ئەو فشارە سەربازی و سیاسی و دەروونیانەی لەبەغداوە بەردەوامن لەسەری، نەپەرژاوەتە سەر ئەوەی بیر لە مەترسییەكانی ئەو قسانەی ئەردۆغان بكاتەوە. 

پێدەچێت توركیا بەڵێنی شیرینی زۆری پێدرابێت كە لە عێراق كێرڤی توركمانی بۆ بگەیەننە كەشكەلانی فەلەك، لە سووریا چارەنووسی پەیەدە و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری بە دەردی ئیدارەی كەركووك و خورماتوو بەرن و وەك ئەردۆغان باسی كرد، لە شنگال و قەندیل ریشەی پەكەكەی بۆ هەڵبكێشن. لەوە دەچێت بە هەوای ئەم بەڵێنانەوە توركیا پەلكێشی ناو ئەو پیلانە هەرێمایەتییە كرابێت كە سەرەتاكەی بەشكستی كورد لە كەركووك و خورماتوو دەستیپێكرد و كۆتاییەكەشی ئەو خەون و خەیاڵانەی توركیا بێت. ئەوەی لە واقیعدا دەگوزەرێ‌ ئەگەر لە رووكەشیشدا ئێستا وێناكە بەو جۆرە بێت، بەڵام جەوهەری ململانێكانی داهاتوو بە ئاقارێكی تردا دەبەن كە زەرەرمەندی گەورە تێیدا توركیا دەبێت، وەك چۆن شكستی كورد لەم قۆناغەدا لە خورماتووەوە دەستیپێكرد، هەڵگەڕانەوەی مەترسییەكانیش بۆ توركیا لە گەشانەوەی پشكۆی خورماتووەوە دەستپێدەكەن.

لەكاتی ئاڵۆزی و كێشەكانی چەند ساڵی پێشتری نێوان كورد و حەشدی شەعبی لە خورماتوو، هەروەها دوای بەقەزاكردنی ناحیەی ئامرلی، سەرەتاكانی ئەم مەترسیە دەركەوتن كە بەشێك لە ستراتیژی شیعە لە عێراق پەیوەستە بە توركمانەكانی ئەم ناوچەیەوە. ئامانجەكانیشی روونن، لەلایەك دەیانەوێ‌ تەشەیوع بگەیەننە قووڵایی كوردستان و دیواربەندێكی شیعی لە نێوان ناوچە سوننییەكانی دیالە و حەمرین و سەڵاحەدین و نەینەوا دروست بكەن، پشتێنەیەكی شیعەنشین بخەنە ئەمدیوی بەغداوە تا كەركووك و تەلعەفەر. هەروەها بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانە زۆنێكی دەوڵەمەندی پڕ لە نەوت و غازن و گەورەترین یەدەكی غازی كوردستان دەكەوێتە كێڵگەی كۆرمۆرەوە لە ناوچەی قادركەرەم، سەرئەنجام ئەم كارتەش لە دەستی كورد دەردەهێنن و دەیخەنەوە دەستی بەغدا.

ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەر روویدا بەواقیعیكردنی ئەو خوێندنەوە و بۆچوونانە بوو، ئەوەشی توركمانەكان لەزاری ئەردۆغانەوە دەیڵێن، رەواییدان و رێكارە یاساییەكانی ئەو ستراتیژەی شیعەیە لە جۆری مامەڵەكردن بە توركمانەوە كە ئەنجامەكەی پێچەوانەی چاوەڕوانییەكانی توركیا و توركمانە سوننەكان دەبێت. ئێستا بەهۆی دژایەتیكردنی كوردستان و بچووككردنەوەی هەژموون و هەیمەنەی كوردەوە لەو ناوچانە، توركیا خۆشحاڵانە بەشێكە لە جێبەجێكردنی ئەو ستراتیژەی ئێران، بەڵام نازانێ‌ ئەوەی دەیكات باوەشێنكردنی پشكۆیەكە كە كڵپەی كرد ئاگرەكە خۆی دەسووتێنێ‌. 

بەتایبەتی ئەوەی لە خورماتوو روویدا و لە داهاتوودا خورماتوو وەك چەقی سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەكی تر لەناوچەكە بەڕووی توركیاشدا دەتەقێتەوە. چونكە تاكتیكی شیعە لەم قۆناغەدا ئەوەیە بۆ ئەو ستراتیژەی خۆی توركمان بەكاردەهێنێ. ئەگەر لە رووكەشدا بەرزكردنەوەی كێرڤی توركمان بێت، لە جەوهەردا كارتی توركمان لە دەستی توركیا دەردێنێ و دەیخاتە دەستی ئێران، لە دوورمەوداشدا توركمانی سوننە لەبۆتەی توركمانی شیعەدا دەتوێنێتەوە. هەروەها ستراتیژی ئابووریی ئەو ناوچە نەوتیانەی كە پێشتر لەدەستی هەرێمی كوردستاندا بوون و وابەستەی كردبوون بە توركیاوە، لە داهاتوودا دەبەسترێنەوە بە ئێرانەوە. وێنای ئاڵۆزی و رووداو و هەموو ناكۆكییەكانیش لە نێوان كورد و عەرەب و كورد و شیعە، دەگۆڕێت بۆ ناكۆكیی نێوان كورد و توركمان و دوژمنایەتی نێوان كورد و تورك.

وەك چۆن ئەوەی لە ئابی 2014 لە شنگال روویدا و ئەو كەشی نیگەرانییەی بۆ هێزەكانی باشوور دروستبوو، دەرفەتی رەخساند بۆئەوەی پەكەكە وەك هێزێكی سەرەكی بخزێتە ناوچەكە و ئێستا بەشێكە لە حوكمڕانیی شنگال، خورماتووش بەوشێوەیەی لێدێت، نیگەرانییەكانی كوردی خورماتوو لە هێزەكانی باشووری كوردستان دەرفەت بۆ پەكەكە دەڕەخسێنێ‌ و دواجار پەكەكە دەبێتە هێزێكی سەرەكی لەو دەڤەرەش. 

ئەو نەهامەتیانەی بەسەر كوردی خورماتووش هێنراون لە كوشتن و تاڵانكردنی ماڵ و تەقاندنەوەی خانووەكانیان، هەمووی بە توركمانەكانی خورماتوو ئەنجامدراوە، ئەوەش زەمینەی دوژمنایەتییەكی خوێناوی لە نێوان كورد و توركمان خۆش كردووە، بە چوونی پەكەكە بۆ ناوچەكە و رێكخستنەوەی كورد و كۆكردنەوەیان وەك گرووپی چەكدار، رۆحی تۆڵەكردنەوە خورماتوو بە ئاقارێكدا دەبات كە مەترسی ئەوە دەكرێت دوژمنایەتی قووڵی نێوان كورد و توركمانی لێ بكەوێتەوە. حكومەتی بەغدا ئەوەی دەوێت كە دوژمنایەتی لە نێوان كورد و توركمان دروستبێت، ئەمە دەرفەتی دەداتێ‌ هەژموونی خۆی بەسەر هەردوولادا بسەپێنێ‌ و رایەڵەكانی پەیوەندیی بازرگانی و بەتایبەتیش بەستنەوەی بۆڕیی غاز و نەوتی ناوچەكەش لە توركیاوە دەگوازێتەوە بۆ ئێران.

وەك چۆن ئێستا بەهۆی هەڵوێستی توركیاوە لە هەرێمی كوردستان هەست بە نیگەرانیی كوردی توركیا دەكرێت بەرامبەر دەسەڵاتی وڵاتەكەیان، لە داهاتووشدا ئەو پێشهاتانەی چاوەڕوان دەكرێن و وەكوو تەڵە لە عێراق بۆ توركیا دانراون، لێكەوتەكانی بە جۆرێك دەبن كە كوردی باكوور بە فراوانی سەنگەر لە ئەردۆغان بگرن، بەمەش لەلایەك ئەردۆغان وەك پرۆژەیەكی سیاسی لە توركیا كۆتایی دێت، ناسەقامگیریی زیاتر لەو وڵاتە دروست دەبێت و بەهۆی كێشەی عەلەوییەكان و كێشەی كوردیشەوە دەرفەتی دەستوەردان بۆ ئێران دەڕەخسێ و توركیاش بە دەردی سووریا دەچێت.

ئایا توركیا بەهۆی ئەو رك و كینەیەی لە كوردی گرتووە، مەستی بینینی كورد بە زەلیلی دەیباتە خەوی غەفڵەتەوە تا ئەوكاتەی ئاگری رووداوەكان پێی دەسووتێنێ‌؟ یان بەئاگا دێتەوە لەوەی ئەوەی روویدا پێش هەر مەبەستێكی تر پەلكێشكردنی توركیا بوو بۆ ناو رووداوگەلێك كە دواتر دەرچوون لێی باجی قورسی دەوێت؟  

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 15/11/2017
ده ستتان خوش کاک "عارف" نوکته و بوچوونی زور جوانت هیناوه ته وه ئه گه ر تورکیه به سیاسه ته کانیدا نه چیته وه بی شک توشی کیشه ی زور گه وره ده بیته وه و تورکیا له بیری چوته وه که به شیکی زوری تورکمانه کان هیچ وه لا و خوشه ویستیه کیان بو تورکیا نیه و بگره دژی تورکیاشن ! هه روه ها شیعه ته ماحی داگیرکاری و موداخله و گیره شیوینی له ناوخوی تورکیا و جه ماعه ته عه له ویه که ی ئه ویشی هه یه و هه روه ها په یوه ندی استراتیژیکیشی له گه ل بالی عه له ویه کانی ناو پ.ک.ک هه یه !و له لایه کی تره وه ئه ردوغان له دونیادا زور ناشیرینه و دوستی زور که می هه یه و زور له گه وره ده وله تانی به قه وه ت له دوای هه ل و ده رفه تیک ده گه رین ئه ردو غان و سیاسه ته کانی له گه ل کیشه ی جیددی به ره روو بکه ن ، که وایه نه ک داهاتووی سیاسه تی ئه ردوغان له عیراق و کوردستان به ره و شکستیکی سه ر شورانه ده روا به شکه م داهاتووی سیاسی خویشی له ناروونی و مه ترسی جیدی دایه و له وانه یه له چه ن سال و مانگی داهاتوودا ناو خوی تورکیا وه ک سووریای ئیستای لی بیت.
khoshi tahir | 15/11/2017
هەناردەکردنی هاوکاری لۆ کوردستان دوای عەردلەرزینەکە و باس کردنی وەک شانازیەک کە یەکەم لایەن بوون ئەو شەرەفەیان بە دەست هێنابی ، هیوادارم نیشانەوەی بە ئاگا هاتنەوەی تورکیا بی و یەکەم هەنگاوی بی لۆ پاشگەز بوونەوەی لەو پیلانە لۆ شکستی کورد بەشداری پێ کرا
ئاسان هیرانی | 15/11/2017
کاک عارف قوربانی لەم ئەنالیزەییدا نائۆبجێکتیڤانەیەدا دنەی تورکیا دەدات و کارتی هەڕەشەی پەکەکە دەکاتە سەرباسی ئەنالیزەکەی و بەمەبەستەوە یان بێ مەبەست دەکەوێتە داوی ململانێی سونەو شیعەوە و وەک پاڕانەوەیەک تورکیا لە مەترسییەکانی پەلهاویشتینی شیعە ئاگادار دەکاتەوە! بۆ ئەمەش چی لە کارتی پەکەکە ئاسانترە بەکاربێت و دنەی تورکیای پێبدرێت؟ ئەو ئاگرەی تورکیا لە باشوور و رۆژاوا کردوویەتیەوە دەیسووتێنێ، نەک لەبەرئەوەی کە شیعە و ئێران وایاندەوێ، بەڵکو بە هۆی هێزی دووبارە ڕێکخراوو سەربەخۆی کوردەوە. کاک قوربانی دەبا زۆر دوورتر ڕوانیبای و نەکەوتبا باوەشی ئەنالیزێکی تورکدۆستی پڕ لە پاڕانەوە چونکە ڕێکخستنەوەی کورد لە شنگال و دواتریش لە خورماتوو، بۆشآیی و دەستوپێی سپی پارتە باشووریەکان پیشاندەدات و لەهەمان کاتیشدا ڕەوایەتی ئەو مۆدێلە نیشاندەدات کە لەڕۆژاوا و شنگال ڕووسووری و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
م.شمال مفتي | 15/11/2017
كاك عارف سلاو.... لة دوا ديدارم بة م. شمال مفتي پيش وةفاتي بة ( چةند هةفتةيةك ) وتى لة خةونمدا شيخ عبدالقادري گةيلانى منى سوراند بةرةو كوردستان ( بةلام ) كة بةسةر شاروچكةى ( خورماتو ) دا تيپةرين !!!!! وتى شةمال !!! روكة ئةولا و چاو بنوقين و سةيرى خورماتوو مةكة !!!! وتم بوچى ؟؟؟؟ شيخ وتى چونكة خراب كار و دوژمنى أهلى سوننة و آل و بةيتن ، بةناو شيعةن ..... جا براي بةريزم ئةو شارة دلنيابة لةسةر خةريتة نامينيت ... چةندة داعش سوننة بن ، ئةوةندة توركمانةكانى خورماتوو شيعةن ، توركمانى عيراق لاى أردوغان ريزيان بة قةدةر ريزى كوردة فةيليةكانى بةغدان لاى هةريمى كوردستان ....... أصلا لة توركيا پييان دةلين ( آزةرى ) يةكانى عيراق ......
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : خورماتوو
2501 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ناسر | 20/11/2017 08:56:03 ص
جیا بوونەوە پێویست بە یاسا ناکات.
کوردسرائیل | 20/11/2017 10:30:58 ص
شەکری خوارد ،نوێنەری کوردی تیا نیە و بڕیارەکەش سیاسیە
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی گشتپرسی دەرکرد
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Azad Azad | 20/11/2017 10:12:50 ص
كه‌ركوك له‌ لایه‌نی هه‌ڤاڵانی ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ریه‌وه‌ فرۆشراوه‌ وه‌ ئێستاش كه‌ركوك داكیر كراوه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت شه‌رعیه‌ت ساز كه‌ن بۆ داكیر...
ئەحمەد عەسکەری: یەکێتی لە دەرەوەی کەرکووک بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەن ناکات
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 17/11/2017 01:38:58 م
ده ستتان خوش ، من پرسیاریک له جه نابت و خوینه رانی به ریز ده که م له کامه ولاتی موسولمان له جیهاندا توزقالیک ریز له دیموکراسی و رای گشتی خه لک وه...
كةتةلونيا | 19/11/2017 09:39:10 م
ماموستا سلام ؟ پرسيار ئةوةية .... أوروپا بة حساب ديموكراتيةت ليي دةچورى ؟ بو هةزمي ( ريفراندومةكةى ) كةتةلونيا ناكات ؟؟؟؟؟ كةواتة مةسةلةكة توزيك ورد...
رۆژهەڵاتی ناوین هەزمی ریفراندۆم ناكات
| 17/11/2017 | (2)
مةملةكةتى پياوةتى | 16/11/2017 08:10:56 ص
مةحالة سةركةوتن بة بي تاقيكردنةوة و پاكسازى !!!! ، نةبووة و نابيت !!!، ئةم گولةش كة حساب نةكرا ، هةر ئةو حةكةمة نا دادپةروةرانة ، هةر بة نادادپةروةرى...
هادي | 19/11/2017 07:00:22 م
کاك كاوە دەست خۆش ..لەدايك بووني دەوڵەتي كوردي بە عەرەبي پێی ئەڵێن (محاض) یاخود ژان یان ژانێکي قورسي ئەوێت كاك كاوە لە سايکس بیکۆوە حەکەمەكان عادل...
گۆڵەکەی بارزانی!
| 16/11/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەنفلۆنزای باڵندە لە کۆریای باشوور دەرکەوتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنفلۆنزای باڵندە لە کۆریای باشوور دەرکەوتەوە

ئەوە یەکەم حالەتی دەرکەوتنەوەی ئەو ڤایرۆسەیە زۆرتر
مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان هەیە 8 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان هەیە

رێوشوێنەکانی پاراستنی خاوێنی جێبەجێ ناکرێن زۆرتر
ڤایرۆسی کوشندەی 10 کاژێر لەمەو بەر |

ڤایرۆسی کوشندەی "ماربێرگ" لە ئۆگەندا بڵاودەبێتەوە

دەبێتەهۆی تای خوێنبەربوون زۆرتر
0.312 seconds