وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

گۆڕان و یەكێتی لەسەر "سفرەی گورگەكان"

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی 16/5/2017
رێبوار كەریم وەلی
رێبوار كەریم وەلی
(1)
رێككەوتنی سیاسیی گۆڕان و یەكێتی لە 17ی مایسی 2016 دا كە بە ئامانجی "گۆڕینی تەرازووی هێز لە كوردستان" ئیمزا كرا، دوای ساڵێك لەبەردەم ئەگەری هەڵوەشانەوەدایە، چونكە بە كردەوە جگە لە نیو بڕگە هیچی لێ جێبەجێ نەبووە. یەكخستنی فراكسیۆنەكانی گۆڕان و یەكێتی لە بەغدا، تەنیا یەك بڕگەی رێككەوتنەكەیە كە بە نیوەچڵی جێبەجێ بووە و، بە حیساب توانیویانە لەوێ گوشار بۆ پارتی بێنن!، بەڵام لەڕاستیدا ئەویش ئاوێك بوو چووە ئاشی پارتییەوە، پارتی زیاتر لە بەغدا دووركەوتەوە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداشی كردە یەكلایەنە.

لەكاتێكدا كە گۆڕان تووشی گۆشەگیریی سیاسی، نائومێدی و هەڵوەرینی رێكخستنەكانی ببوو، لە پەرلەمان و حكومەت دوورخرابوونەوە، شەقام و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش كە پشتیان پێ بەستبوو هیچی بۆ نەكردبوون، بەدوای دەرچەیەكدا دەگەڕان تاوەكو حیزبەكەیان لە داڕمان رزگار بكەن. ئەڵبەتە دەمێك بوو باس لە یەكگرتنەوەی گۆڕان و یەكێتی دەكرا (نەك رێككەوتن)، یەكێتیش نیوە ئاشكرا و نیوە نهێنی، خەریكی نوێكردنەوەی رێككەوتنی ستراتیژی بوو لەگەڵ پارتی. 

ئەو دەنگۆیە (جگە لەوەی كە هەڵگری بنچینەی رق و نەفرەتی مێژوویی هاوبەشی پێڕەوانی برایم ئەحمەد لە هەمبەر ماڵباتی بارزانی بوو) لە روانگەی تاكتیكی تەرەفەكانیشەوە بەو شێوەیە بوو كە باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی دوای بەپەند بردنی گۆڕان و بەگژیەكدا كردنی لەگەڵ پارتیدا، گۆڕانی تەنێ وەك كارتێك (كە لەناو دەستی خۆیدا بوو)، لە بەرامبەر پارتیدا بەكاردەهێنا و ئامادە نەبوو میراتی تاڵەبانی تەسلیمی نەوشیروان مستەفا بكات. 

باڵی ریفۆرم، حەزیان لەو دەنگۆیە بوو، چونكە لە ئەگەری یەكگرتنەوەدا (كە خۆشیان باوەڕیان پێ نەبوو، بەڵام نەیاندەویست وەكو نەیار دیار بكەون)، پێگەی باڵی دەستڕۆیشتوو لاواز دەبێ، جا ئەوكاتە ئەوان ئەگەر دیسان جێگەیان نەبووەوە، بچن بەدوای كاری خۆیاندا و نیهایەت گۆڕانیش دەیویست هەڵسوڕاوانی بیر لە گەڕانەوە بۆ ناو یەكێتی نەكەنەوە، چاوەڕێ بكەن تا لە یەكگرتنەوەدا پۆست و پلەكانیان پارێزراو بێت. هاوكات ئومێدی ئەوەیان هەبێ كە زۆری نەماوە ببنەوە بە هێزە مێژووییەكەی جاران. بەڵام ئەوە تەنیا حاڵەتێكی دەروونی و عیلاجێكی كاتی بوو، بۆیە دەبووایە بیر لە شتێكی دیكە بكرێتەوە كە ئەویش رێككەوتنی سیاسی بوو.

رێككەوتنێكی مردوو
(2)

هەموو ئەو بەزمانەی سەرەوە لە سلێمانی لە كاتێكدا بوو كە پارتی پێشوازی لە یەكگرتنەوەی گۆڕان و یەكێتی دەكرد، بەڵام دانی بە رێككەوتنە سیاسییەكەیاندا نەدەنا. پارتی لەوە زیاتریش سەری خۆی بەو باسەوە نەهێشاند و خەریكی كاری خۆی بوو. 

بارزانی لە بری جیهان، سەركردایەتی گەورەترین شەڕی دژ بە تیرۆری  دەكرد و، وەك فەرماندەیەكی فاتیح هەولێری كردە یەكێك لە گەورەترین ناوەندەكانی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆر لە دنیادا. حكومەتیش شانی دایە بەر قەیرانی ئابووری و چۆكی دانەدا. بۆیە لە بارودۆخێكی وەهادا كە مەسەلە مان و نەمانی كوردستان بوو، ئەو رێككەوتن و هەرایەی سلێمانی كڕیاری نەبوو، تەنانەت كاردانەوەی پێچەوانەی لێكەوتەوە. 

چونكە گۆڕانەكان لەبری ئەوەی بچن ببنەوە بە یەكێتی، ئەمجارەیان روویان لە پارتی كرد و سەدان كەس بە خۆشحاڵییەوە سەنگەریان گواستەوە، چونكە دیتیان ئەگەر پارتی شتێكی قەبوڵ نەبێت سەرناگرێت! یەكێتیش كە دیتی ئەو كارتە لای پارتی باوی نەماوە، هەر لە یەكەم رۆژەوە بایدایەوە و هەردوو باڵەكە پابەندییان بە رێككەوتنی ستراتیژی لەگەڵ پارتیدا راگەیاند، گۆڕانیش كە بە حیسابی خۆیان بە بەشداری لە كابینەی هەشتەمدا كڵاو كرابووە سەریان، كڵاوێكی دیكەشیان كرایە سەر.

یەكێتی  زیرەكانە یاری بە كات دەكات و بڕستی لە گۆڕان بڕیوە، هیچ شتێكی ئەوتۆ ناڵێت كە گۆڕان هەست بكات پشتی تێكردووە، بەڵام بەكرداریش هیچی بۆ ناكات! دەڵێ با پەرلەمان كارا بكرێتەوە، بەڵام هەمان قسەی پارتییان بۆ دەكات و دەڵێ سەرۆكی پەرلەمان بگۆڕن! یەكێتیش وەك پارتی قەت نایەوێ یوسف محەممەد بگەڕێتەوە، قسەی گۆڕان بچێتە سەر و ورەیان بەرز بێتەوە. 

سەرباری ئەوەی كە هەمیشە پابەندیی خۆی بە رێككەوتنەكەی لەگەڵ گۆڕاندا دووپات دەكاتەوە، بەڵام لای پارتیش خۆی بە گۆڕانەوە نابەستێتەوە و لە هەموو شتێكدا لەگەڵ پارتییە! گۆڕان ئەم حەقیقەتە دەزانێ، بەڵام ئەوانیش هیچ چارەیەكیان نییە جگە لەوەی خۆیان لە ژێر چەتری ئەو رێككەوتنەدا بشارنەوە، چونكە ئەگەر نەوشیروان مستەفا لە بنەڕەتدا باوەڕی بەو رێككەوتنە هەبایە، قەت لە یەكەم چركەدا نەیدەگوت "عیبرەت لە جێبەجێكردنیدایە"! 

خۆزگە ئەو مروونەتەی گۆڕان لە رێككەوتنەكەیدا لەگەڵ یەكێتی هەیەتی، نیو ئەوەندەی لەگەڵ پارتیدا هەبا، حەتمەن ئێستا دۆخەكە بەجۆرێكی دیكە دەبوو.

گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا

(3)
هاتنەوەی نەوشیروان مستەفا لەكاتێكدایە كە یەكێتی بە هەردوو باڵەكەیەوە تا راددەیەكی زۆر لە پارتی نزیك بووەتەوە. دەبێ ئەوە زەنگێكی مەترسیدار بێت بۆ گۆڕان كە 9 ساڵە ئیش لەسەر دوورخستنەوەی ئەو دوو هێزە دەكات و، تەنانەت لەو پێناوەدا ئامادە بوو ببێ بە بەدیلی یەكێتی بۆ پارتی! گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا بێ كاریگەری نابێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە چەند كاریگەری بەسەر ئەو نزیكبوونەوەیەی پارتی و یەكێتییەوە دەبێ؟ یان چەند دەتوانێ بە دەستپێشخەرییەك گۆڕان بێنێتەوە ناو كایەی سیاسی؟ چونكە رێككەوتن لەگەڵ یەكێتیدا دادی نەدا! دەبێ پەرلەمان لانیكەم بۆ هیچ شتێكیش نەبێ، بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی یاسایی خۆی كارا بكرێتەوە. پارتی و یەكێتی لەگەرمەی شەڕی ناوخۆدا ئەوەیان كرد، ئەمجارەش هەر دەیكەن، گۆڕان لەگەڵ بێت یان لەگەڵ نەبێت.

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 16/5/2017
کاک ریبوارگیان نه قلی گوران له کایه سیاسی کوردستان دا وه ک مه ته لی " ده عبای زیره ک به دنوک پیوه ده بی" وایه تو بلیی ئه م " بولبوله پیره " به هاتنه وه ی بتوانی ئاهه نگیکی وابخوینی داوه که له سه ر و ملی بزوتنه وه که ی ده ر هینی و ئارامیش و ئاسووده یی خه یال بو خه لک بلوینی؟؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/09/2017 06:23:15 م
Bale bo sarbaxoye Kurdstan, bale bo dawlaty fedraly Kurdstan
یاسین حمە غریت | 21/09/2017 09:05:24 م
عەرەب چوو فەلەستین ڕزگار بکات، کەچی سینای لە دەست چوو!!!! عەرەب چوو فەلەستین و سینا ڕزگار بکات ، کەچی (جۆلان)یشی لەدەست چوو!!! عەرەب چوو فەلەستین و...
عەسائیب دەستپێشخەرییەكەی نەتەوە یەكگرتووەكانی رەتكردەوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Dilgash | 21/09/2017 08:39:55 م
Slaw
| دوێنێ کاژێر 02:56 | (1)
جەمیل میرکە خەیلانی | 21/09/2017 07:44:58 م
بەڵی راستە خۆم و خانەوادەکەم لە سکۆتلاند گەڕاینەوە کوردستان بۆ ئەوەی لەڕۆژی ڕاپرسی دەنگ بە ((نەخێر)) x بدەین دژی دروست بونی دەولەتێکی کۆریای باکور...
کوردانی تاراوگە بۆ بەشداری گشتپرسی دەگەڕێنەوە
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/09/2017 07:39:43 م
Bale bo sarbaxoye, bale bo mrdn balam naxer bo Manawa Lagal wlateky shoveni shkstxwardu
عەبادی بۆ فوئاد مەعسووم: هەڵوێستمان جێگیرە و گشتپرسی رەتدەکەینەوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

بێژەرێکی سووری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە سەری تاشی! دوێنێ کاژێر 01:26 |

بێژەرێکی سووری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە سەری تاشی!

دەڵێ بەمکارە پێشی شێرپەنجەکەم دەکەوم زۆرتر
قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پەرلەمان سیستەمێکی نوێی مووچە دادەنێین دوێنێ کاژێر 12:22 |

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پەرلەمان سیستەمێکی نوێی مووچە دادەنێین

شاندێکی حکومەت و پەرلەمان کۆبوونەوە زۆرتر
داعش بەهۆی پشتگیریی ئیسرائیل هەڕەشە لە کورد دەکات دوێنێ کاژێر 10:05 | (1)

داعش بەهۆی پشتگیریی ئیسرائیل هەڕەشە لە کورد دەکات

"بۆچی ئەمریکا و هاوپەمانان بەمشێوەیە لێتان زۆرتر
0.39 seconds