وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

بڕیارێكی بەپەلە و هەڵەی دا

لەلایەن ژیلەمۆ عەبدولقادر 16/6/2017
ژیلەمۆ عەبدولقادر
ژیلەمۆ عەبدولقادر

باوكێك سكاڵای لەسەر كوڕەكەی تۆمار كردبوو، داوای دەكرد كوڕەكەی دەست لە هاوژینەكەی هەڵبگرێ‌، چونكە بۆی دەركەوتووە، بووكەكەی ناپاكیی بەرامبەر كوڕەكەی كردووە. 

هێشتا كچە و كوڕەكەمان نەبینیوە بۆ ئەوەی بزانین كێشەكەیان چییە، بەڵام باوكی كوڕەكە دەیگوت هەرگیز رازی نابم كوڕەكەم ژنەكەی بهێنێتەوە. بە گەڕانەوەی ئەو ژنە ئابڕوومان دەچێ‌، لە نێو خزم و كەس سەرم شۆڕ دەبێ‌. ئێمە عەشایەرین، چۆن دەبێت ژنێك كە تەڵاقدراوە دووبارە بیهێنیتەوە لای خۆت، جا لە هەمووشی ناخۆشتر ئەوەیە ژنەكە لەسەر ناپاكی تەڵاقدرابێ‌. ئینجا بێی بە پرسی من دووبارە بیهێنیتەوە، من هەرگیز ئەوە لە كوڕەكەم قبوڵ ناكەم. 

ئەو لە دادگا داوای دەكرد ئەگەر كوڕەكەی، ژنەكەی بهێنێتەوە، ئەوە حاشای لێدەكات و هیچ پەیوەندییەكی پێوە نامێنێ‌، بەڵام دادگا گوێی بە قسەی ئەو پیاوە نەدا و رەتیكردەوە ئەو بڕیاری كۆتایی لەبارەی گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەی ئافرەتەكە بدات. چونكە گەڕانەوەی ژن و مێرد بۆ لای یەكدی لە دەسەڵاتی كەسوكاریاندا نییە و تەنیا پێویستی بە رەزامەندیی ژن و پیاوەكەیە.

هەر باوكەكە سكاڵای نەبوو، كوڕەكە و كچەكەش سكاڵایان هەبوو، بەڵام سكاڵای ئەوان جیاواز بوو، ئەوان داوایان دەكرد ژیانیان پارێزراو بێ‌، چونكە كەسوكارەكەیان هەڕەشەیان لێدەكەن. دوای ئەوەی كچەكە و كوڕەكە بانگ كران بۆ ئەوەی راستیی رووداوەكە دەربكەوێ‌. كوڕەكە بەسەرهاتی خۆی گێڕایەوە و گوتی بەهۆی پەلەكردن لە بڕیاردان وای بەسەر هاتووە.

ئەو كوڕە گوتی لەگەڵ هاوژینەكەی هیچ كێشەیان نەبوو، لەڕووی ئابووری و كۆمەڵایەتی و ژیانی هاوژینییەوە بێ‌ كەموكوڕی بوون. تا رۆژێكیان كەسێك تەلەفۆن بۆ هاوژینەكەی دەكات. هەرچەندە هاوژینەكەی دەڵێت ئەو خاوەنی ژمارەكە ناناسێ‌ و رەنگە بە هەڵە تەلەفۆنی كردبێ‌، بەڵام پیاوەكە باوەڕی پێناكات و تەڵاقی دەدات.

دوای ماوەیەك كوڕەكە ئەو كەسە دەدۆزێتەوە كە تەلەفۆنی بۆ هاوژینەكەی كردبوو، سكاڵای لەسەر تۆمار دەكات، دوای بەدواداچوون دەردەكەوێ‌ كە ئەو ئافرەتە هیچ پەیوەندییەكی لەگەڵ ئەو كەسە نییە كە تەلەفۆنی بۆ كردووە و هەر نایناسێ‌. ئینجا كوڕەكە بۆی دەردەكەوێ‌ هەڵەیەكی گەورەی كردووە كە هاوژینەكەی خۆی تەڵاقداوە.

كاتێك كوڕەكە لەلای كەسوكارەكەی دەڵێت دەیەوێ‌ هاوژینەكەی بهێنێتەوە، هەموویان دژی دەوەستنەوە و پێیدەڵێن عەیبە تازە تۆ ژنەكەت تەڵاقداوە و لەنێو خزمانیش بڵاوبووەتەوە كە تۆ ژنەكەت لەسەر چی تەڵاقداوە، بۆیە نابێت بیگەڕێنیتەوە لای خۆت.

بەڵام كوڕەكە گوێ‌ بە قسەی كەسوكارەكەی نادات، دوای ئەوەی بۆچوونی هاوژینەكەی وەردەگرێ‌، هەروەها بۆی دەردەكەوێ‌ كە هیچ رێگرییەكی شەرعی و یاسایی نییە، ژنەكەی هێنایەوە لای خۆی. ئەو كوڕە دەیگوت هەرچەندە بۆ من شەرمەزارییەكی گەورە بوو بەرامبەر بە ماڵە خەزوورانم، بەڵام لەبەرئەوەی منداڵم لەو ژنە هەبوو، دواتریش بۆم دەركەوت كە ئەو ژنە خیانەتی لێنەكردووم، ئەو بڕیارەم دا.

گەڕانەوەی ئەو ژنە لەڕووی یاسایی و شەرعییەوە هیچ كێشەیەكی نەبوو، بۆیە بانگی باوكی كوڕەكە و كچەكە كرا، بەڵێننامەیان پێ‌ پڕكرایەوە كە  ژیانی ئەو كوڕ و كچە پارێزراو بێ‌ و بە هیچ جۆرێك دژایەتیان نەكەن.

لە كێشەی ئەو ژن و پیاوە بۆمان دەردەكەوێ‌ كە بڕیاری بە پەلە و بەبێ‌ بەدواداچوون، چ كارەساتێكی لێدەكەوێتەوە. ئەگەر خێزانەكانیش ناحاڵی بن، كارەساتەكە هێندەی دیكە گەورە دەبێ‌.


نیشانەکردن : هاوسەرگیری, تەڵاق
6637 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

مامكآك | 22/08/2017 08:06:43 ص
ئومێد دەكەم ڕۆژێك هەموو حيزبەكان بە قوربانى كورد و كوردستان بكەن و ئيتر هەر لە ناو قولغى حيزايەتى نەمێننەوە. بژى کورد - بزأ كوردستان
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ رووداو: یەكێتی ناكەمە قوربانی گۆڕان و پارتی
| دوێنێ کاژێر 10:21 | (1)
محمد | 21/08/2017 10:03:51 م
دیارە حەبی ریفراندۆم رۆر بەکارە، کاریگری لە مەرجعەکانیش کردوە.
ئەردەڵان | 22/08/2017 07:19:29 ص
کوردستان ڕۆژی خۆیەتی دوژمن ڕۆیە ڕۆیەتی
مەرجەعێکی شیعە: کوردستان مافی فیدراڵیشی نییە
| 21/8/2017 | (4)
اکام | 22/08/2017 03:48:25 ص
کەی بڵاوی دەکەنەوە؟
ئەوەی باوەڕناکەیت لە کوردستان بێت، ئەمشەو لە وەرزین بیبینە
| 21/8/2017 | (1)
احمد حسن زێڕۆ | 21/08/2017 09:26:43 م
ده‌بێ گرینگی به‌و لاوه‌ كورده‌ بدرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاندانێكه‌ بۆ گه‌نجانیتر بۆ ناساندنی ناوی كوردستان به‌ هه‌موو جیهان پیرۆزه‌ له‌و گه‌نجه‌ كورده‌...
Aland | 21/08/2017 10:11:59 م
Pirozi be har bzhi
 گەنجێکی کورد ناوی چووە نێو پەرتووکی گینیس
| دوێنێ کاژێر 10:48 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ڤیتامین سی دژی تووشبوونە بە شێرپەنجەی خوێن 1 کاژێر لەمەوبەر |

ڤیتامین سی دژی تووشبوونە بە شێرپەنجەی خوێن

خانە ناتەواوەکان لەنێودەبات زۆرتر
ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی گشتپرسی تاوتوێدەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی گشتپرسی تاوتوێدەکات

بە ئامادەبوونی بارزانی کۆدەبێتەوە زۆرتر
بەشێک لە سابوون و کرێمەکان دەبنەهۆی نەزۆکی پیاوان 3 کاژێر لەمەو بەر |

بەشێک لە سابوون و کرێمەکان دەبنەهۆی نەزۆکی پیاوان

بەهۆی ماددەیەکی کیمیایی لە پێکهاتەیاندا زۆرتر
0.406 seconds