وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ترەمپ چ زیانێك لە ئاسایشی وزەی ئەوروپا دەدات؟

لەلایەن دەروون رەحیم 17/2/2017
دەروون رەحیم
دەروون رەحیم

دەشێ كۆشكی كریملین لە مۆسكۆ لە یەكەمین سوودمەندەكانی ئەو گۆڕانكاریانە بێت كە دۆناڵد ترەمپ لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا و رۆڵی ئەو وڵاتە لە دابینكردنی ئاسایش و پاڵپشتی بۆ هاوپەیمانەكانی ئەنجامی دەدات. سیاسەتی (ئەمریكا پێش هەمووان) و هەنگاوەكانی ئیدارەی ئەمریكا بۆ كورتكردنەوە و بچووككردنەوەی رۆڵی ئەمریكا لە پاڵپشتیكردنی ئاسایشی ئەوروپا كە سەردەمانێكی درێژە ئەمریكییەكان پابەندن بە پاراستنییەوە، باشترین دیارییە بۆ رووسیا كە رەنگە ببێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی مۆسكۆ لە سیاسەتی ئەوروپادا. كشاندنەوەی پاڵپشتی لە ئاسایشی ئەوروپا، یاخود مەرجداركردنی ئەو پاڵپشتییە، دەستی رووسەكان واڵا دەكات بۆ ئەوەی لە جاران زیاتر، كاریگەری لەسەر ئەوروپا دابنێن. 

وزە وەك یەكێك لە هەڕەشە جدییەكانی سەر یەكێتی ئەوروپا، لە لووتكەی ستراتیجی ئاسایشی ئەو یەكێتیەدایە. چونكە ئەوروپییەكان زۆر بە قووڵی پشتیان بە وزەی هاوردەكراو لە رووسیاوە بەستووە، بێ ئەوەی هاوبەشێكی بەرچاویان هەبێت بۆ جێگرتنەوەی وزەی رووسی و دابینكردنی ئەو بڕە گەورەیەی گاز كە ئەوروپا پێویستی پێیە. رووسیای سەردەمی فلادیمیر پوتینیش، گازی سروشتی وەك ئامرازێك بەكارهێناوە و سوودی لەم لاوازیەی ئەوروپا وەرگرتووە بۆ بەهێزكردنی هەژموونی خۆی لە ئەوروپا. بە واتایەكی دیكە گازی سروشتی بووەتە كەرەستەیەكی بەرچاو لە گەمەی جیۆپۆلیتیكی پوتین و تێكۆشانی لەپێناو هێزدا. 

ئەوروپییەكان و ئەمریكاش زوو دركیان بە مەترسیی ئەم دۆخە لاوازەی یەكێتی ئەوروپا كرد، هەربۆیە لەپێناوی سنوورداركردنی رۆڵی رووسیا و بەكارهێنانی گازی سروشتی وەك ئامرازێكی بەهێزبوونی پوتین، هەروەها رزگاركردنی ئەوروپا لە بارگرانی و مەترسیی پشتبەستن بە گازی سروشتیی رووسیا، كەوتنە خۆیان بۆ پەیداكردنی هاوبەشی نوێ و سەرچاوەی وزەی نوێ. بۆ ئەم مەبەستە ستراتیجیەتێكی نوێیان پەیڕەو كرد بەناوی (رێڕەوی باشوور)، مەبەست لێی پێكەوە گرێدانی بازاڕەكانی وزەی ئەوروپا بوو لەگەڵ سەرچاوەكانی گازی سروشتی لە قەوقاز و ناوەڕاستی ئاسیا. 

ئەمریكییەكان زۆر بە بەهێزی پشتیوانیی بێ مەرجی ئەم هەوڵەی یەكێتی ئەوروپایان كرد، چ لەڕووی دارایی چ لەڕووی سیاسی. بەڵام وا دیارە ئەم پشتیوانیەی ئەمریكای ترەمپ بۆ ئەوروپا هاوشێوەی ئیدارەی ئۆباما نابێت. پاڵپشتیی ئەمریكییەكان یەكجار گرنگ بوو بۆ سەركەوتنی هەوڵەكانی ئەوروپا بۆ جۆراوجۆركردنی سەرچاوەی وزە. لەلایەك سنوورێكی بۆ رووسەكان دادەنا و وەبەرهێنەرانیشی هاندەدا كە بێ ترس و دوودڵی وەبەرهێنان لە پڕۆژەكانی دروستكردنی بۆڕیی گواستنەوەی گازی سروشتی بكەن بۆ ئەوروپا. لەلایەكی دیكەوە، ئەمریكییەكان هۆكاری دڵنیایی و هاندەری وڵاتانی بەرهەمهێنەری گازی سروشتیش بوون لە قەوقاز و ناوەڕاستی ئاسیا، بۆ ئەوەی بێ دوودڵی و سڵەمینەوە لە كاردانەوە و هەڵوێستی رووسیا، گازە سروشتییەكەیان بخەنە ناو بۆڕییەكانی ئەوروپاوە. 

گۆشەگیركردنی ئەمریكا و بەكەم سەیركردنی پاڵپشتی بۆ ئەوروپا، پلانەكانی ئەوروپا بۆ جۆراوجۆركردنی سەرچاوەكانی گازی سروشتی تێكدەشكێنێ. هەروەها پشتكردنە ستراتیجی (رێڕەوی باشوور) رووسەكان دەكاتە دێوێكی بی ركابەر لە بازاڕی گازی سروشتیدا و خۆلادان لە مۆسكۆ دەبێتە كارێكی ئەستەم بۆ ئەوروپییەكان. 

رۆژی دووی شوباتی ئەمساڵ، یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند كە رووسیا مەترسییەكی كەمتر دروست دەكات بۆ سەر ئاسایشی وزەی ئەوروپا. لە كاتێكدا هیج گۆڕانكارییەك لە سیاسەتی وزەی رووسیا و هەڵسوكەوتی بەرامبەر ئەوروپا رووی نەداوە! كەواتە ئەم هەڵوێستەی ئەوروپاییەكان هیچ نییە جگە لە خۆ ئامادەكردن بۆ سەردەمی ئیدارەی ترمپ، كاردانەوە بەرامبەر سیاسەتە نوێیەكانی ئامریكا و پێداچوونەوە بە سیاسەتی دەرەوەی یەكێتییەكەدا كە نایانەوێت لەم كاتەدا بەریەككەوتنی زیاتر لە نێوان ئەوان و رووسەكاندا رووبدات. وا دەردەكەوێت كە سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریكا كاریگەریی خراپی لەسەر ئاسایشی وزەی ئەوروپا داناوە، نەك تەنیا ئەوروپا، بگرە وەبەرهێنەرانیش ئامادە نابن وەبەرهێنان لە پرۆژەیەكدا بكەن پاڵپشتیی سیاسی نەبێت و لەبەردەم ریسكی كێبڕكێی رووسەكاندا بێت. 

سەرەڕای هەموو ئەمانە، چیدی قورس دەبێت بۆ وڵاتانی قەوقاز و ئاسیای ناوەڕاست كە سەرجەمیان لە كۆمارەكانی یەكێتی سۆڤیەتی جارانن، وەك جاران بە گوڕوتینەوە بەرەو ئەوروپا بچن. هەرچەندە نزیكەی سێ دەیە دەبێت ئەم وڵاتانە سەربەخۆییان وەرگرتووە بەڵام هێشتا بە زۆنی هێز و كاریگاریی مۆسكو دادەنرێن. رووسیا دەتوانێت بە ئاسانی كاریگەریان لەسەر دابنێت و بە تەنیا ناتوانن لە دژی بەرژەوەندیی رووسیا بوەستنەوە، ئەگەر هێزێكی وەك ئەمریكا پشتیوانییان نەكات.

لە ئەنجامدا، سیاسەتەكانی سەرۆك ترەمپ بەهێزترین و كۆنترین هاوپەیمانی ئەمریكا لەوبەری ئەتلانتیك دەخاتە مەترسییەوە و ترس و بێ هیوایی لای ئەوروپیەكان گەورەتر دەكات. ئەوروپییەكان ناچار دەكات لە پشتبەستن بە گازی سروشتیی رووسەكان بەردەوام بن، ئەو بەردەوامبوونەش ئەوروپا لە بەرامبەر رووسیا لاواز دەكات. بەرهەمهێنەرانی گازی سروشتیش ناچار دەكات لە خولگەی رووسیادا بخولێنەوە و نەتوانن گازی سروشتیی خۆیان بەو شێوەیەی خۆیان دەیانەوێت، بەرەو ئەوروپا بنێرن. 
نیشانەکردن : ترەمپ
3534 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 18/02/2018 11:21:51 ص
ئینجا پێی رازی دەبن...چ ئیشیکیان بەم و هاوشێوەیان ماوە؟
 سروە عەبدولواحید: هێشتا هەر گۆڕانم
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Dlgash mzuri | 17/02/2018 05:01:31 م
ده ستت خوشى له نوسه ر ده كه م كاك شهريار به راستى زور به توانايه
كەرتی نەوتی عێراق؛ دوور لە ئامانجەكانی
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شێوازی خواردنیش رۆڵی لە قەڵەوی هەیە 2 کاژێر لەمەو بەر |

شێوازی خواردنیش رۆڵی لە قەڵەوی هەیە

تەنیا جۆر و پێکهاتەی خۆراکەکە هۆکار نییە زۆرتر
سەرکەوتنی قادرمە بۆ گوشاری خوێن باشە! 5 کاژێر لەمەو بەر |

سەرکەوتنی قادرمە بۆ گوشاری خوێن باشە!

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە زۆرتر
پێویستدەکات هەموو خانمان پشکنینی شێرپەنجەی هێلکەدان بکەن؟ 6 کاژێر لەمەو بەر |

پێویستدەکات هەموو خانمان پشکنینی شێرپەنجەی هێلکەدان بکەن؟

رێنمایی نوێ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە زۆرتر
0.468 seconds