وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك

لەلایەن بەهرۆز شوجاعی 17/4/2018
بەهرۆز شوجاعی
بەهرۆز شوجاعی

یەكێك لە حیزبە سیاسییەكانی كوردستان كە یەكگرتنی نەتەوەیی بۆخۆی كردووە بە دروشم، پەكەكە و رێكخراو و حیزبەكانی ئەندامی رێكخراوی چەتری پەكەكە، واتە كۆما جڤاكێن كوردستان (ك.ج.ك)ن. نوێنەرانی هەدەپەش كە بەم دواییە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد، دیسانەوە جەختیان لە یەكگرتنی نەتەوەیی و بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كرد. پەكەكەی پاش گیرانی رێبەرەكەی لە گوتار و تیۆریی سیاسیدا زۆر لە پەكەكەی ساڵانی 1990 جیاوازە. پێش ئیمراڵی، پەكەكە حیزبێكی كلاسیكی چەپی رزگاریخواز بوو كە دەیەویست كوردستانێكی یەكگرتوو بەپێی ئایدیۆلۆژیە چەپەكەی دامەزرێنێ، واتە لە نێوان سەربەخۆیی/ سەروەریخوازیی پەكەكە و ئایدیۆلۆژییە چەپەكەیدا هاوسەنگییەك هەبوو. بەڵام ئەگەر تەماشایەكی پەیماننامەی كەجەكە بكەین، وەرچەرخانێكی پارادیگماتیك لە بیركردنەوەی پەكەكە بۆ دیموكراسی، سەروەری، چەمكی نەتەوە، دەوڵەت-نەتەوە و سەربەخۆییدا دەبینین. 

تێگەیشتنی پەكەكە لە دیموكراسی و سەروەری بۆ كورد 

بەپێی مادەی چوار لە دیباجەی پەیماننامەی كەجەكە "لەم هەلومەرجەدا تەنیا ئاڵتەرناتیڤ، كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیكە". مەبەست لە كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیك بنیاتێكی كۆنفیدراڵ لە نێوان هەر چوار پارچەی كوردستان بەبێ دەستكاری لە سنوورە سیاسییەكانی ئەو چوار وڵاتانەیە كە كوردستانیان داگیر كردووە. چونكە مادەی شەشی هەمان دیباجە وەها پێدەچێت "بۆ كوردستان مافی دیاریكردنی چارەنووس بە واتای دروستكردنی دەوڵەت لەسەر بنەمای نەتەوەگەری نییە، سنوورە سیاسییەكان بۆخۆی ناكاتە كێشە و سنوور (ی ئەتنیك) ناكاتە بنەما بۆ ئەوەی بزووتنەوەی دیموكراسیی خۆی دامەزرێنێ". 

ئەگەر ئەم دوو مادەیە بە زمانێكی سادە تەفسیر بكرێت، كەجەكە/پەكەكە كێشەی لەگەڵ سنوورەكانی ئێستای عێراق، ئێران، سووریە و توركیادا نییە كە كوردستانیان كردووەتە چوار پارچە. لە هەمان كاتدا ئامانجە كۆتاییەكەی پەكەكە دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی بۆ كورد نییە. لە سەرانسەری پەیماننامەی كەجەكە-دا یەكجار باسی سەروەری (سیادەت) ناكرێت، نە رەخنە لە ناوەندیبوونی سەروەری لەم وڵاتانە بەپێی باڵادەستیی گرووپێكی ئەتنیك دەگرێت، نە پێشنیازی دابەشكردن و نامەركەزیكردنی سیادەت لەو وڵاتانە دەكات. بە پێچەوانەوە تەنانەت دان بە بەردەوامیی یونیتەربوونی ئەو چوار وڵاتەدا دەنێت.

بۆیە بەپێی دیباچەكە، سێ سیستەمی یاسایی پەیڕەو دەكرێت، یەكێكیان سیستەمی یاسایی یەكێتی ئەوروپا (كە پەكەكە ئەندامێتی توركیا لەناو یەكێتی ئەوروپادا وەك مەرج دەبینێ)، دووەمیان یاسای دەوڵەتی یونیتەر (موحد) و ئەوەی دیكە یاسای دیموكراسیی كۆنفیدراڵ. دەوڵەتی یونیتەر بەپێی چەمكی ژاكوبینیستی، كە بە تایبەت ئێران و توركیا بەپێی ئەم چەمكە دامەزراون، گوزارشت لە یەك نەتەوە، یەك ئاڵا و یەك زمان دەكات. پەیماننامەكەی كەجەكە دەشڵێت: "كاتێك دەوڵەتە یونیتەرەكانی توركیا، ئێران، عێراق و سووریا دانیان بە مافی كۆنفیدراڵی گەلی كورددا نا، ئەو كاتە گەلی كوردیش دان بە مافەكانی ئەو دەوڵەتانەدا دەنێ" !

لێرەدا دوو كێشە دەردەكەوێت، یەكەم كەجەكە ئامادەیە سەروەری بەپێی دەوڵەت-نەتەوە - كە بەپێی بنەما تیۆرییەكانی خۆی دژیەتی - بۆ ئەم چوار وڵاتە قەبووڵ بكات، بەڵام دەوڵەت-نەتەوە بۆ كورد نالەبار دەبینێ. 

كێشەی دووەم ئەوەیە كە لەڕووی پراكتیكەوە ئەو دەوڵەت- نەتەوانە ئەگەر یونیتەر بن، چۆن دەتوانن دان بە دەسەڵاتێكی هاوتەریبی وەكوو كۆنفیدراڵی بۆ كورد لەناو سنوورەكانی خۆیاندا بنێن؟ بوونی پێكهاتەیەكی تری دەسەڵات لە دژی چەمكی سەروەریی ئەم دەوڵەتە یونیتەرانەیە. بۆیە ئەم تێگەیشتنەی كەجەكە لە وەهم زیاتر ئینكاركردنی مافی كوردە بۆ سەروەری، دەنا هیچ رێگایەكی پراكتیكی و قانوونی بۆ دروستبوونی پێكهاتێكی كۆنفیدراڵی لەناو دەوڵەتێكی مەركەزی لە جۆری یونیتەردا نییە! لە دیباچەكەدا هەروەها هاتووە: "لە جیاتی نەتەوەگەرایی-دەوڵەتگەرایی كە لەسەر دەستنیشانكردنی سنوورەكان دامەزراوە، دەبێت نەتەوەی دیموكراتیك دامەزرێ". 

ئەگەر نەتەوەیەك سنووری سیاسیی نەبێت، چۆن دەتوانێ وەكوو نەتەوە پێناسە بكرێت، ئەگەر بەشی لە سەروەریدا نەبێت، چۆن دەتوانێ پێكهاتێكی كۆنفیدراڵ دامەزرێنێ؟ بەبێ بەدەستهێنانی سەروەری چۆن دەتوانێ بگاتە مافەكانی لەناو سنووری دەوڵەتێكی یونیتەری وەك توركیا، سووریا یان ئێران؟ ئەگەریش بەدەستی هێنا، ئەو دەوڵەتانە ناتوانن یونیتەر بن. وەڵامی پەیماننامە "نەتەوەی دیموكراتیكە". 

مەبەستی پەكەكە/كەجەكە لە نەتەوە و دیموكراسی چییە؟ مادەی پێنجی هەمان دیباچە دەڵێت: "بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست... سیستەمی كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیك گونجاوە، سیستەمی كاپیتالیست و ئەو (سیستەمانەی لە لایەن) هێزە ئیمپریالسیتەكانەوە سەپێنراون گەشە بە دیموكراسی نادەن".  لێرەدا دەردەكەوێت كەجەكە باوەڕی بە سیستەمی دیموكراسی لیبراڵ نییە كە ئەو وەكوو "سیستەمی كاپیتالیست" پێناسەی دەكات. واتە نە باوەڕی بە سیستەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەیە و نە بە دیموكراسی نوێنەرایەتی. كەواتە حیزبە نەریتییەكانی سیستەمی دیموكراسیش ناتوانن وجوودیان هەبێ. چونكە:

1- هەركەس بەپێی مادەی پێنجی پەیماننامە هاووڵاتی كەجەكەن. واتە رێكخراوەكانیش (حیزبە سیاسیەكانیش) دەبێ تابیعی كەجەكە و پەیماننامەكەی بن. 

2- مادەی 36، خاڵی (ف) دەریدەخات كە "حیزبە سیاسییەكان ئازادانە دادەمەزرێن. دەركردنیان لە سیستەمی كەجەكە بە بڕیاری دادگای ئازادی گەل دەبێت". واتە مانەوەیان گرێدراوە بە ئەندامێتی لە كەجەكە-دا، ئەگەر پەیڕەوی لە سیستەمی كەجەكە نەكەن دەردەكرێن.

3- ئەم سیستەمە رێبەر و دامەزرێنەری بەپێی مادەی 11 عەبدوڵڵا ئۆجەلانە و چوارچێوەی ئایدیۆلۆژیك و فەلسەفیی ئەم سیستەمەش بەپێی مادەی 14، لەلایەن تاكێك، واتە خودی عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بڕیار دەدرێت، چونكە ئەم سیستەمە لە روانگەی ئایدیۆلۆژیكەوە دەبێت بەپێی "هێڵی رێبەرایەتی" عەبدوڵڵا ئۆجەلان شكڵ بگرێت.

4- بەپێی مادەی 36 "هێزی ئایدیۆلۆژیكی سیستەمی كەجەكە (حیزبی) پەكەیە" یە.   
ئەم ماددانە دەریدەخەن كە سیستەمی كەجەكە ئایدیۆلۆژیكە و بەخۆوەبەستنی سەرانسەری كۆمەڵگا بە خۆیەوە، بە ئامانجێكی سەرەكی دەزانێ.
 
"دیموكراسیی مەركەزی" كۆمۆنیستی لە بەرگی كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیكدا

هەر لە مادەی چوار، بەندی یەكدا دەردەكەوێت كە كەجەكە مەبەستی دیموكراسی لیبراڵی نییە، بەڵكو دامەزراندنی جۆرێك لە دیموكراسی كۆلێكتیڤە كە كۆمۆنیستەكان وەكوو دیموكراسیی مەركەزی پێناسەیان دەكرد. جگە لە مادەی پێنج كە هەر تاكێكی كورد بە هاووڵاتی كەجەكە پێناسە دەكات، لە مادەكانی 10 ج و 31 الف-ج، ئەرك و مافەكانی هاووڵاتیش لە خزمەتی سەربازی و بەشەكانی تردا پێناسە دەكرێن. هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ كەجەكە گرنگ نییە، چونكە بەپێی مادەی 45: "كەجەكە تەنیا ئیرادەی گەل لە هەر چوار پارچەی كوردستان وەكوو بنەما دەبینێت".

لە دیموكراسیی رادیكالی كەجەكە-دا دەبێت "هەر كەس كۆمۆنێك دامەزرێنێ" واتە مەجبوورە ببێتە ئەندامی لق و شوعبەیەكی كەجەكە. بەپێی مادەی 10 بەندی كاف، هەر تاكێك (هاووڵاتی كەجەكە) "دەبێت بە شێوەی ڕێكخراو بەشداری لە ژیانی كۆمەڵایەتی بكات". تەنانەت بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا مەجبوورییە، چونكە هەمان مادە بەندی (ه) رایدەگەیێنێ كە هەر هاووڵاتیەك  "لە هەڵبژاردنەكاندا، لە بەدیهێنانی خەباتی دیموكراتیكی خۆیدا ئەركدارە". لە ئاستی جیهانیدا تەنیا تۆتالیتەریزمی بلۆكی سۆڤیەتی جاران و لە ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنیا حیزبی بەعس ئەو سیستەمەی پەیڕەو كردووە. 

كەجەكە و كۆنگرەی نەتەوەیی

سیستەمی كەجەكە/پەكەكە هەمان سیستەمی دیموكراسی ناوەندیی ماركسیستییە. هەرچەندە بەپێی كەجەكە حیزبەكانی تریش دەتوانن ببنە ئەندامی، بەڵام ئەندامەتی ئەو رێكخراوانە هیچ واتایەكی دیموكراتیكی نییە، چونكە كەجەكە سیستەمێكی ئایدیۆلۆژیكە و بەها دیموكراتیكەكانی حزبەكانی تری قبووڵ نییە. ئەندامێتی حیزبەكانی تر لە كەجەكەدا تەنیا شەرعیەتبەخشین بە سیستەم و ئایدیۆلۆژیای پەكەكە/كەجەكە- یە. ئامانج لە دروستكردنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردیش هەمان شتە. 

كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە، حیزبەكانی تری كوردستان ناكاریگەر و خونسا دەكات و بەو شێوەیە خۆی دەكاتە شەریكی دەستكەوتەكانی باشووریش. ئەمە هەمان دیاردەیە كە لە ئەڵمانیای شەرقی (كۆمۆنیستی)دا هەبوو. لە پەرلەمانی ئەڵمانیای شەرقیدا تەنانەت حیزبێكی كریستیان-دیموكراتیش هەبوو! بەڵام هیچ كاتێك لە پەرلەماندا لە دەرەوەی چوارچێوەی ئایدیۆلۆژیكی حیزبە كۆمۆنیستەكەدا دەنگیان نەدەدا، جگە لە یەك خاڵ ئەویش قبووڵنەكردنی كورتاژ كە لەگەڵ ئێتیكی كریستیانی ناگونجێت. ئەو حیزبانە وەكوو حیزبە بلۆكییەكان دەناسران. بەشداریی حیزبە كوردستانییەكان لە كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكەدا نابێتە سەنگ و دەنگێكی جیاواز، بەڵكو زیاتر شەرعیەت دەداتە موغامەراتی ئایدیۆلۆژیكی پەكەكە.
 
ئەنجام

كەجەكە رێكخراوێكی ئایدیۆلۆژیكی چەپە، پارێزەری ئایدیۆلۆژییەكەی پەكەكە و مەرجەعی كۆتایی بڕیارەكانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە. واتە لەڕووی تیۆریش ئەستەمە پەكەكە/كەجەكە هیچ رێكخراوێك لە دەرەوەی خۆی قبوڵ بكات. چەند توخمی سەرەكی ئەم رێكخراوە هەن: یەكەم كاریزما و مەجبوریەتی رێبەرایەتی، دووەم دەزگەی پاراستنی سیستەمی ئایدیۆلۆژیكی كەجەكە، واتە خودی پەكەكە و سێیەم ئەلیتیزم واتە كادیرە نەگۆڕەكانی پەكەكە. ئەم سێ كاراكتەرە پەكەكە دەخەنە ناو مەنزوومەی حیزبێكی تۆتالیتەری جۆری ستالینیستی. ئەزموونی رۆژاڤاش سەلماندی كە سیستەمی كارگێڕیی كەجەكە بەپێی ئایدیۆلۆژییەكەی قابیلی گفتوگۆ نییە. یان دەبی بە ئەندامی یانیش وەكو دوژمن پێناسە دەكرێی. كۆنگرەیەكی نەتەوەییش جگە لە شەرعیەتدان بە تۆتالیتاریزمی پەكەكە و پەراوێزخستنی خواستە رەواكانی كورد كەڵكێكی تری نابێت. 

کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
12
Page size:
PageSizeComboBox
select
ره شید | 17/4/2018
بیرو باوه ری پ.ک.ک بیرو باوه ریکی کونی سه ده کانی رابردوویه له لیباس و روکیشیکی نویدا که به ئه مراز و که ره سه ی مودیرنی راگه یاندنی سه رده م ته بلیغی بو ده کری و میشکی گه نجان وخه لکانیکی ساویلکه ی ئارمانخوازی پی ده شوردریته وه و له هه موو قوناخ و هه نگاوه کانیشیدا هه رشکستی نه سیب بووه و له م جیهانه ی ئیمرودا ئه مه نه ک بو پ.ک.ک بو هیچ ده وله تیکیش سه رناگری !چاوجشانیک به په یوه ندیه ئاشکرا و نه هینیه کانی ئه م ریکخراوه یه له گه ل ده وله تانی دژ به کورد راستیه کمان بو ده رده خا بوون و به هیز بوون و مانه وه ی ئه م ریکخراوه یه هه ربو چه واشه کردن و له ری به ده رکردنی خه باتی راسته قینه ی ئازادیخوازانه ی گه لی کورد له ریره وی راست و دروستی خوی و پ.ک.ک زربرایه کی زور ناحه زه بو مه سه له ی کورد .
دڵشاد | 17/4/2018
به قه‌ولی کۆریس کۆچیرا ، حیزبه کوردیه‌کان هه‌ر یه‌که و بە شوعارێک دێنه مه‌یدانی خه‌بات و پێیان وایه دوژمنانی کورد به پێی شوعار هەڵس و که‌وتیان له گەڵ دەکەن . کاک بێرۆزی بەرێز من ده‌ڵێم نه ته‌نیا ئێران و تورکیا و عێراق و سوریه بەڵکو وڵاتانی رۆژئاویی و ئه‌مریکایش شوعار بۆیان گرینگ نیه ،ئه‌ساسنامه و شوعار و کردەوه‌ی پارته دێموکراته‌کانی کوردستان رێک له گه‌ڵ رۆژائاو دەگونجێ و کێشەی نیه ، بەڵام دیتمان پێش و دوای رفراندوم چییان کرد ، رۆژئاوا پکک به ترۆریست دەزانێ کەچی نه تەنیا تاڵبانی پێ ترۆریست نیه منه‌ت باره لە گەڵیان دانسوتنی ئاشتی بکا ، به کورتی ، حیزبەکان مادام کورد بن به ئیسلامی و دموکرات و چەپ یەک شتن بۆ دوژمنانی کورد
| 18/4/2018
سپاس بۆ لێکدانەوەکەت دەتوانین بۆ زانیاری زیاتر سەردانی کتێبی توتالیریزم نووسینی هانا ئاڕێنت بەکەن کە کاک حەمە رەشید زەحمەتی کێشاوە وەریگێڕاوەتەوە سەرکوردی
| 19/4/2018
کاک رەشید، مەبەستی ئەم گوتارە پەیماننامەی کەجەکە و جەوهەری تۆتالیتەری پەکەکە بوو. بۆ هەڵداڕشتنەوەی گوتار و تیۆریی ناسیۆنالیزمی نەریتی کوردی لە چاورچێوەی حزبە نەریتەکاندا گوتارێکی تر ئامادە دەکرێت کە بە باوەری من ئەو ناسیۆنالیزمە لە قەیرانێکی قوولدایە. لەگەل رێز، بەهرۆز شوجاعی
هیرانی | 19/4/2018
وتارێكی تەواو حیزبیانەیە و لەساتەوەختێکدا نووسراوە کە تیایدا کۆنگرەی نەتەوەیی زەرورەتێکی هەنووکەییە وەک وەڵامدانەوەی ئەو هەموو هێرشە قڕکەرانەی دەکرێنە سەر کوردستان لەلایەن داگیرکەرانەوە. ئەم وتارە، ڕێخۆشکردنێکی سیاسیانەیە بۆ پرسی ڕەتکردنەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی و ستراتیژ و سیاسەتی کەجەکە، هەروەها دەستپێکردنی ئەو هێرشە گەورەیەشە کە تورکیا و ئەوانەی لە فەلەکی تورکیادان بەتەمان بیکەنە سەر قەندیل و پەکەکە. كاکی شوجاعی وەک هەنگوینی لە داردا بینیبێتەوە و خەڵکی تر هەمووی نائاگا بن، بە زاراوەو چەمکی سیاسی گۆشکراو بە فارسی زمانان، شەلم کوێرم کەوتۆتە ناوو بە کەیفی خۆی پێناسە و لەیبڵ دەبەخشێتەوە. ئاغای شوجاعی وەک ئەوەی کۆپی و پەیستی ئارتیکلیکی یەنی شەفەقی کردبێت، پەکەکە بە توتالیتار، کۆمۆنیست، نادیموکراتیک و ستالینیستی(باشبوو نەیگووتوە کافر ومولحید و ئاگرپەرست وەک ئەردۆگان گووتەنی). من زۆر بەگومانەوە لەو وتارە دەڕوانم و بە دەستپێکێکی خەتەرناکی دادەنێم بۆ ئەو شاڵاوە بەرفراوانەی کە داگیرکەران و نۆکەر و ماستاوساردکەرەوەکان لە بەرگی لیبراڵیزمی نوێی ئاکەپە ئاسا دەیکەنە سەر هەموو کوردستان بەگشتی و پەکەکەش بە تایبەتی.
نیشانەکردن : پەكەكە
1574 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت دوێنێ کاژێر 10:13 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.406 seconds