وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

یەكێتی و مافی بڕیاردانی چارەنووس

لەلایەن عارف قوربانی 17/5/2017
 عارف قوربانی
عارف قوربانی

خەڵكێكی زۆر باوەڕیان وایە كە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان هێزێكە توانای یەكلاكردنەوەی كێشەكانی كوردستانی هەیە، هەربۆیە لەلایەك زۆرترین چاوەڕوانییەكان لە یەكێتییە و بە ئومێدەوە لێی دەڕوانن، لەلایەكی تریشەوە زۆرترین رەخنە رووبەڕووی یەكێتی دەكرێتەوە كە بۆچی هەڵوێست و بڕیاری یەكلاكەرەوەی نییە، لە كاتێكدا لە رابردوودا و لە زۆر قۆناغی مێژووییدا، یەكێتی بە هەڵوێستی ئازایانە، بە بڕیاری پەرجووئاسا، هێزێكی ئامادە بووە و لە چركەساتی خۆیدا بڕیارەكانی یەكلاكەرەوە بوون. 

پێشتر یەكێتی مام جەلالی هەبوو، ئەو پیاوێكی خاوەن ئیرادە و بڕیار بوو، لە كاتی پێویستدا بۆ وەرگرتنی بڕیاری گرنگ و یەكلاكەرەوە ئیرادەی ئەوەی هەبوو كاریگەری بخاتە سەر بیروبۆچوونی ناوەندەكانی بڕیاری یەكێتی و بەئاراستەی دروست یەكێتی بڕیار یاخود هەڵوێستی یەكلاكەرەوەی هەبێت، ئەگەر ئەوەشی پێ نەكرایە، خۆی پیاوێكی ئازا بوو، بڕیاری دەدا و دەیزانی هەڤاڵەكانی بەشی ئەوە رێزی دەگرن كە بڕیارەكەی بە بڕیاری گشتیی یەكێتی بزانن. بەڵام لەدوای نەخۆشكەوتنی ئەو، ئیتر یەكێتی تووشی راڕایی سیاسی بووە و توانای بڕیاردانی سیاسی لاواز بووە.

هۆكارەكەشی، یەكەمیان بەهۆی نائامادەیی تاڵەبانییە لە بڕیاری حیزبەكەیدا، دووەمیشیان ئامادەیی دونیابینی سیاسی نەیارەكانی یەكێتیە لەسەر یەكێتی. چونكە دەزانن كە یەكێتی هێزی یەكلاكەرەوەیە، بۆیە هەر لایە و دەیەوێ‌ بە قازانجی بەرەكەی خۆی یەكێتی پەلكێشی ئەوێ‌ بكات. تا كێشە و ناكۆكیەكانیش قووڵتر ببنەوە، تا دۆخی سیاسی ئاڵۆزتر بێ‌، تا پرسە گرنگ و چارەنووسسازەكان زیاتر بەر دەرگەی یەكێتی بگرن، یەكێتی زیاتر راڕا دەكەن و توانای بڕیاری لاوازتر دەبێت.

ئەوەی لێرەدا مەبەستمە هەڵوەستەی لەسەر بكەم، مەسەلەی مافی بڕیاردانی چارەنووسی خەڵكی كوردستان و هەڵوێستی راڕای یەكێتییە لەبەرامبەر ئەو پرسە گرنگە. لەكاتێكدا یەكێتی لە هەلومەرجێكدا لەدایك بوو گەلی كوردستان و شۆڕشەكەی تووشی گەورەترین شكست هاتبوون، لەوپەڕی نائومێدی و نیگەرانیی خەڵكی كوردستاندا، یەكێتی وەك بڕیارێكی ئازایانەی میللەتێك كە لە شكستدا بڕیار بدات بۆ هەستانەوە، ئاوا لەدایك بوو. لە ژیانی سیاسی خۆشیدا زۆر بڕیاری ئازایانەی داوە و زۆر قوربانی بەخشیوە لەپێناوی رزگاریی نیشتمانەكەیدا. 

یەكێتی نەك هەر توانی میللەتێكی كەوتوو هەستێنێتەوە، بەڵكوو لە خراپترین و دژوارترین رۆژگاردا توانی داخوازی و ئامانجی میللەتەكەش لە خەباتی نەتەوەییدا، لە ئۆتۆنۆمییەوە بۆ مافی بڕیاردانی چارەنووس بگۆڕێت. لە یەكەم دەرفەت و هەلی رەخساویشدا بۆ بەدیهێنانی ئەم دروشمە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992ی پەرلەمانی كوردستان و لە هەلومەرجێكدا كە هەموو دەروجیران پیلانیان لێدەگێڕاین و جگە لە ئیرادەی میللەت و چیاكان كەس دۆستمان نەبوو، توانی ئەمە لە دروشمەوە بكات بە كردار، خەڵكی كوردستان بڕیاری ئەوەیاندا فیدراڵی پەسەند بكەن. 

پرسیار لێرەدا ئەوەیە كە یەكێتییەك لەو هەلومەرج و دۆخە ناهەموارانەدا توانیبێتی دونیابینیی سیاسی خۆی بەسەر ئیرادەی میللەت و هێزە سیاسییەكاندا زاڵ بكات، لە رۆژگاری بێ‌ پشت و پەنایی و بێ‌ كەسیی كورددا توانیبێتی داینەمۆی گۆڕینی ئاراستەی ئامانج و خەباتی میللەتەكەی بێت، بۆچی ئەمڕۆ لە هەلومەرجێكدا كە سیاسەتی نێودەوڵەتی و هاوكێشە هەرێمایەتیەكان دەرفەتێكیان بۆ خەڵكی كوردستان هێناوەتە پێش بتوانێ‌ بە خەونی لەمێژینەی و مافی خۆی بگات، كەچی یەكێتی تووشی راڕایی هاتبێت لە بڕیاری دروست و پێویستی تایبەت بەم پرسە كە خەریكە نەك هەر یەكێتی لە كاروانەكە دوادەخات، بەڵكوو كاریگەری بخاتە سەر ئامانجە راستەقینەكەی گەلی كوردستانیش. ئەمە پێویستی بە لەسەر وەستان و هەڵوەستەی جدیی هەیە. 

بەتێگەیشتنی من هۆكارەكەی ئەوەیە كە یەكێتی لەنێوان دونیابینی سیاسی پارتی و گۆڕاندا خۆی بزر كردووە، خاوەنی روئیایەكی روون نییە بۆ چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهات و رووداوەكان، خاوەن تەرحێكی روون نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. ئەمەش سەرئەنجام وا دەكات لەنێوان بەرداشی ناكۆكییەكانی گۆڕان و پارتیدا دۆخێك دروست بێت كە یەكێتی دەهاڕێت. پێشتر لە پرسی دەستووری كوردستاندا یەكێتی خاوەن روئیایەكی روون نەبوو، هەموو خەڵك دەیانزانی پارتی چی دەوێت لە دەستوور، گۆڕان و هێزە ئیسلامییەكان چییان دەوێ‌ لە دەستوور، بەڵام نە خەڵك و نە یەكێتیەكانیش نەیاندەزانی یەكێتی لەو دەستوورەدا چی دەوێت، بۆیە یەكێتی لە ململانێی دەستووردا بووە قوربانی، دواتریش پارتی و گۆڕان لەسەر پرسی دەستوور رێككەوتن و یەكێتی هیچ رۆڵێكی تێدا نەما. 

ئێستا هەمان حاڵەت خەریكە لە مەسەلەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان دووبارە دەبێتەوە. پارتی شەڕی ئەوە دەكات كە لەسەر دەستی ئەوان ئەم پرسە بگاتە ئامانج. گۆڕان دژی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان نین و هاوشێوەی پارتی دەیانەوێ‌ كوردستان خاوەن دەوڵەت بێت، بەڵام نایانەوێ‌ ئەوە ببێتە دەستكەوت بۆ پارتی. بەڵكوو ئەوانیش دەیانەوێ‌ بەهۆی ئەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لای گۆڕانە، ئەم پرسە بەژێر دەستی گۆڕاندا بڕوات و سەروەرییەكەی بۆ ئەوانیش تۆمار بكرێت. بەڵام یەكێتی جارێكی تریش خەریكە لێرەدا خۆی بزر دەكات، نازانێ‌ دوای پارتی بكەوێت یان لەگەڵ سەنگەری گۆڕان بێت. 

لەكاتێكدا پێویست بوو یەكێتی لە هەردوولایان روئیای روونتر بایە دەربارەی ئەم پرسە. دەبوو شەڕی یەكێتی لەسەر ئەوە بێت كە یەكێتی سەركردایەتی ئەو ئاراستەیە بكات، دەبوو یەكێتی داوای ئەوەی بكردایە كە گوتەبێژی كۆمیتەی ریفراندۆم لە یەكێتی بێت، بۆ ئەوەی وێناكە بەو جۆرە بێت كە ئەوە یەكێتییە لە پێشەنگەكانی بەرەو سەربەخۆیی بردنی كوردستانە. 

بەڵام جۆرێك لە سیاسەتی راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان گۆڕان و پارتیدا، وێنایەكی بۆ یەكێتی دروست كردووە كە خەڵك نەزانێت لەم نێوانەدا یەكێتی چی دەوێت. دوور نییە سبەینێ‌ ناوبژیوانێك بتوانێ‌ پارتی و گۆڕان پێكبهێنێت و رێكبكەون لەسەر میكانیزم و چۆنێتی بەڕێوەبردنی كۆمیتەی ریفراندۆم. ئەی ئەوكات یەكێتی دەكەوێتە كوێی ئەم هاوكێشەیەوە. چونكە ئەوەی لە نێوان گۆڕان و پارتیدا هەیە، ناكۆكی نییە لەسەر ئەوەی لایەكیان لەگەڵ دەوڵەتی كوردستان و سەربەخۆیی بێت و لایەكیان لەگەڵ عێراق و مانەوەی ئەم دۆخەی ئێستا بێت. 

پارتی دەیەوێ‌ لەژێر سایە و سێبەری سەرۆكایەتی هەرێمدا ئەم پرۆسەیە بەڕێوە بچێت و دەستكەوتێك بێت بۆ خۆی. گۆڕانیش دەیەوێ‌ بە فیلتەرەكانی پەرلەماندا تێپەڕێت و ئەو فەزڵە لە پارتی وەربگرێتەوە. یەكێتی لێرەشدا بزرە. ئەمە بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە لەئەستۆی سەركردایەتی یەكێتی، چۆن ئێستا شانازی بەوەوە دەكات كە پێش زیاتر لە سی ساڵ داهێنەری مافی بڕیاردانی چارەنووس بووە، ئەگەر لە چركەساتی دەرفەتەكانی گەیشتن بەو ئامانجە رۆڵ و كاریگەری نەبێت، سبەی چۆن وەڵامی مێژوو دەداتەوە. 

نیشانەکردن : یەكێتی
2251 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:29 | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| دوێنێ کاژێر 09:50 | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| دوێنێ کاژێر 05:51 | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە رۆژئاوای کوردستان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە رۆژئاوای کوردستان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە

بە کوردی و عەرەبی و ئاشووری بانگەشە دەکرێت زۆرتر
بەهۆی بەفربارین رێگای 407 گوندی وان و دەوروبەری داخراوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

بەهۆی بەفربارین رێگای 407 گوندی وان و دەوروبەری داخراوە

20 سانتیمەتر بەفر باریوە زۆرتر
0.235 seconds