وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

کلیلی داهاتووی باشووری کوردستان لە سووریایە نەک عێراق

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 17/5/2017
مەجید نیزامەدین گلی
مەجید نیزامەدین گلی
 
بۆ باشووری کوردستان، دەرئەنجامی شەڕ لە سووریا زۆر لە داهاتووی عێراق گرنگتر و چارەنووسسازترە.  ئەگەرێکی زۆر هەیە کە دەرئەنجامی شەڕی سووریا درێژیی تەمەن و سەقامگیریی درێژخایەنی باشووری کوردستان و حکومەتەکەی دیاری بکات. بەڵام چۆن؟ بۆ تێگەیشتن لەو راستییە دەبێت سەرەتا ئەم دوو بیرۆکە باو و هەڵەیە لەبیربکەین:

1-وڵاتە زلهێز و ئیقلیمییەکان لە سووریا دابەشبوونەتە سەر دوو بەرە: بەرەی هاوپەیمان و بەرەی نەیارانی ئەسەد.  

2- ئەمریکا و وڵاتە زلهێزەکان پلانێکی گەورەیان هەیە بۆ ناوچەکە و دەیانەوێت نەخشەی ناوچەکە بگۆڕن. 

زۆر لەبارەی ئەم دوو بیرکردنەوەیە دەبیستین، من لە بەشی یەکەم و دووەمی ئەم بابەتەدا دەمەوێت روونی بکەمەوە کە بۆچی هەڵەیە بەو شێوەیە تەماشای شەڕی سووریا بکەین، پاشان لە بەشی سێیەمی ئەم بابەتەدا روونی دەکەمەوە کە چۆن بۆ کورد داهاتووی شەڕی سووریا لە داهاتووی عێراق گرنگترە. 

راستە ئێران و رووسیا دەیانەوێت ئەسەد لە دەسەڵات بمێنێتەوە و ئەمریکا و تورکیا و وڵاتانی عەرەبیی زۆرینە سوننە نایانەوێت ئەسەد بەشێک بێت لە داهاتووی سووریا، بەڵام ئەوەی وا دەکات ئەو وڵاتانە خوێن و چەک و پارە لە سووریا خەرج بکەن ئەو جیاوازیە نییە. 
بۆ ئەوەی باشتر تێبگەین کە چۆن گۆڕانکارییەکانی شەڕی سووریا کار دەکاتە سەر داهاتووی باشووری کوردستان، باشتر وایە بەم شێوەیە تەماشای شەڕەکە بکەین:  
لە جەنگی سووریادا وڵاتە زلهێز و ئیقلیمییەکان دەکرێت دابەشبکرێنە سەر دوو گرووپ کە هەر گرووپێکیان شەڕێکی جیاواز دەکەن. گرووپی یەکەم پێکدێن لە ئێران و سعودیە. گرووپی دووەم پێکدێن لە ئەمریکا و رووسیا و تورکیا. 

گرووپی یەکەم: 

بە پێچەوانەی ئەمریکا و رووسیا و تورکیاوە، ئێران و سعودیە ئامانجی درێژخایەنیان لە سووریا هەیە و تا رادەیەکی زۆر بە بێدەنگی کار بۆ ئەو ئامانجە درێژخایەنانە دەکەن. 
ئێران دوو ئامانجی سەرەکی هەیە لە سووریا، یەکەم: بتوانێت لە داهاتوودا بێ کێشە چەکدار و مووشەک و چەک بە رێگەی وشکانی لە عێراق و سووریاوە تێپەڕێنێت بۆ چەکدارانی حیزبوڵڵا. دووەم: دیمەشق نەبێتە بەربەستێکی جوگرافی و دیمۆگرافی لە نێوان عێراقی زۆرینە شیعە و لوبنانی حیزبوڵڵا. 

بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە، تاران هەوڵ دەدات بە هەمان شێوەی عێراق و لوبنان، سووریا بخاتە ژێر هەژموونی خۆی، بەڵام تا ئێستا لەو کارەدا شکستی هێناوە. 

لە عێراق، ئێران لەژێر چەتری ئەمریکادا توانی نەخشەی سیاسیی وڵاتەکە بەشێوەیەک دابڕێژێت کە کلیلی چارەسەری کێشەکانی نێو ماڵی شیعە لە تاران بێت. لە سووریا، ئێران لەسەرەتادا دەیویست لەژێر چەتری رووسیادا ئەو کارە بکات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە لە سووریا شیعە زۆرینە نییە و دەزگاکانی دەوڵەت هێشتا کاران و بەتەواوی نەڕووخاون. لەبەر ئەوە ئەرکی ئێران لە سووریا زەحمەتترە. 

ئەمەش لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی کە تاران هەوڵی بە شیعەکردنی سووریا بدات. 
بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی، ساڵی پار ئێران نزیکەی 300 خێزانی شیعەی لە عێراقەوە گواستووەتەوە بۆ ناوچەی درعای دیمەشق. ئەمەش لەوانەیە سەرەتایەک بێت بۆ پرۆسەیەکی فراوانتر. هەر بەگوێرەی ئەو رۆژنامە بەریتانیە، حکومەتی ئێران دەستی کردووە بە کڕینی زەوی و خانووبەرە لە سووریا. چالاکوانێکی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووری پێی گوتم کە ئێران لە ناوچەکانی نێوان دیمەشق و سنوورەکانی لوبنان خەریکی کڕینی خانووبەرەیە. 
لە بەرەکانی شەڕیش، ئێران میلیشیای فاتمی ئەفغانی و زەینەبی پاکستانی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی عێراقی بۆ سووریا دەبات. راستە ئێران نایەوێت ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی خۆی لە سووریا بە کوشت بدات، بەڵام هێنانی ژمارەیەکی زۆر چەکداری شیعە لە پاکستان و عێراق و ئەفغانستانەوە لەگەڵ خێزانەکانیان لەوانەیە ئامانجەکەی گۆڕینی دێمۆگرافیای سووریا بێت. 

 لە بەرامبەردا، ئامانجی سعودیە شکستهێنانە بە پرۆژە درێژخایەنەکانی ئێران، بەڵام سعودیە ستراتیژییەکی سەربەخۆی نییە بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی و سەرکردەکانی ریاز چاوەڕێی ئەمریکا و تورکیا دەکەن ئێران بوەستێنن.

گرووپی دووەم: 

لەوانەیە سەرکردەکانی ئەمریکا و رووسیا و تورکیا ویست و خەونی درێژخایەنیان هەبێت بۆ داهاتووی سووریا، بەڵام بە کردار ئەوان زیاتر کار بۆ ئامانجە کورتخایەنەکانیان دەکەن. 
راستە ئەردۆغان هیوای ئەوە دەخوازێت کە گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووری ببنە دەسەڵاتداری داهاتووی سووریا، بەڵام بەکردار ئانکەرە کار بۆ یەک ئامانجی کورتخایەن دەکات لە سووریا، ئەویش رێگرتنە لە دروستبوونی کیانێکی دیکەی کوردی  لەسەر سنوورەکانی. 

ئەمریکاش ئامانجەکانی کورتخایەنن. تاوەکو پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، ئامانجی سەرەکیی ئەمریکا لە سووریا بێهێزکردنی داعش بوو، بەڵام ئێستا بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ جگە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، بیر لە تێکدانی ئەو هاوپەیمانییە دەکەنەوە کە واشنتن پێیوایە لە نێوان ئێران و رووسیادا لە سووریا هەیە (لە راستیدا هاوپەیمانییەکەی نێوان تاران و مۆسکۆ کورتخایەن و پڕ لە کێشەیە).

رووسیاش کار لەسەر ئامانجی دوورمەودا ناکات لە سووریا. راستە بۆ مۆسکۆ گرنگە کە بۆ دەیان ساڵی دیکەش بنکەی سەربازیی رووسی لە شاری تەرتووسی سووریا هەبێت و سیستەمە مووشەکیەکەی لە نزیک کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست بمێنێتەوە، بەڵام بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە، رووسیا پێویستی بەو هەموو هێزە سەربازیە نییە کە ئێستا لە سووریا هەیەتی. 
ئەو چالاکیە سەربازیە زۆرەی ئێستای رووسیا لە سووریا، زیاتر دەتوانێ یەک ئامانجی کورتخایەنی رووسیا بپێکێت.

 پوتین دەیەوێت لەسەر دەستی رووسیا - نەک ئەمریکا و ئێران - لایەنەکانی شەڕ لە سووریا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی لە کاتی دانوستاندن، رووسیا بتوانێت سووریا وەکو کارتێکی فشار بەکاربێنێت لە دژی ئەمریکا و واشنتن ناچار بکات کە وجودی سەربازیی رووسیا لە  کریمیا قەبووڵ بکات.

ئەمە بۆ مۆسکۆ زۆر گرنگە. ئامانجی سەرەکی و درێژخایەنی رووسیا کەمکردنەوەی هەژموونی ئەمریکایە لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و بڵاونەبوونەوەی سیستەمی مووشەکیی ئەمریکایە لە نزیک سنوورەکانی. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ستراتیژی و درێژخایەنە، مۆسکۆ پێویستی بە سازشی ئەمریکا هەیە و بەهێزترین کارتی فشاری رووسیاش تاوەکو ئێستا سووریایە. دۆخی سووریا چەندە سەرئێشەی زیاتر بۆ واشنتن دروستبکات، بۆ رووسیا باشترە. 

*مەجید نیزمەدین گلی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک و پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن :

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Farhad Karim Abas | 25/05/2017 08:31:42 ص
یەکەمی بێ رکابەرە
رووداو دەچێتە شوێنی دەرکەوتنی رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما
| 24/5/2017 | (1)
Rudawi | 25/05/2017 06:34:20 ص
Tkaya am hawala la bash englisi Rudawa blaw bkanawa. Sipas
وردەکاری کوژرانی 23 کەسی خێزانێکی کورد بە دەستی داعش
| 25/5/2017 | (1)
که ریم | 24/05/2017 09:49:29 م
1. پیش هه مو شتیک هاوراتم که ئه مریکا یان هه ر ولاتیکی دیکه راسته وخو رولیان هه بوبی.به لام شتیکی دیکه ش هه یه ؛ ئه مریکا دوای روخانی به عس ، رولیکی...
Azad Azad | 24/05/2017 10:37:28 م
واقعی ئه‌مرۆ و مێژووی ١٩١٦زۆر زۆر جیاوازه‌ له‌ دارشتن و پیلان و سیاسه‌ت و ململانه‌ی زل هێزه‌كانی جهان.....!!! كاك مه‌جید هیچ پیلانێگیش نه‌بۆ بۆ...
قەیرانی سووریا و چارەنووسی هەرێمی كوردستان
| 24/5/2017 | (4)
کرێکار | 24/05/2017 08:26:49 م
زۆر کەمن ئەو کەسانەی بەڕاستی دەستی نوسینیان هەیە،ئەم بەڕێزە یەکێکە لەو کەسانەی کەبەڕاستی ئەم وتارەی خوان نوسیوە نەک لەبەر ئەوەی وتارەکەی لەسەر...
چی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا نامرێ؟
| 22/5/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەلێكساندەر دووگین: كەس ناتوانێ‌ رێ لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان بگرێ‌ 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەلێكساندەر دووگین: كەس ناتوانێ‌ رێ لە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان بگرێ‌

زەلكاوەكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە قازانجی كوردە زۆرتر
ئیگزیمای پێستی منداڵ چییە؟ 13 کاژێر لەمەو بەر |

ئیگزیمای پێستی منداڵ چییە؟

لە کوردەواریدا پێیدەگوترێ (وشکە بیرۆ) زۆرتر
0.156 seconds