وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

یەکەمین ساڵیادی سەرکەوتنە مەزنەکەی دیموکراسی

لەلایەن بیناڵی یڵدرم 17/7/2017
بیناڵی یڵدرم
بیناڵی یڵدرم

ساڵێک بەسەر خوێناویترین هێرشی تیرۆریستی لە مێژووی کۆماری تورکیا تێپەڕبوو. تورکیا لە نێو ئەم ساڵەدا توانی خۆڕاگری و هێزی خۆی بسەڵمێنێت. گرنگە لێپێچینەوە لە  ساڵێکی تێپەڕبوو بکرێت ئینجا سەیری داهاتوو بکرێت.

بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئەوەمان لە یاد بێت کە رووبەڕووی چ شتێک بووین. ئەو رووداوانە کە لە شەوی کودەتا روویدا، هێرشی کەسانێکی خیانەتکاری دزەکراو بوون لە نێو سوپای تورکیا و سەر بە شێتێک بوون کە خۆی بە "گوتارخوێنی گەردوون" دەبینی. ئێمە رووبەڕووی کەسانێکی خوێنمژ بووین کە پەرلەمانی خۆیان بۆردومانکرد و بارەگای پۆلیسی جولانەوەی تایبەتیان رووخاند کە دژی تیرۆر بەرەنگار دەبوونەوە. بە هەلیکۆپتەر و فرۆکەی جەنگی گوللەبارانی خەڵکی سیڤیلیان کرد و تانکیان بۆ سەرخەڵک لێخوڕی. لە مێژوودا دووچاری کارێکی وەها قێزەون نەبووین. ئەم تۆڕە تیرۆریستییە، ٢٥٠ هاوڵاتی ئێمەی بە کوشتن دا و زیاتر لە ٢٠٠٠ هاوڵاتی بریندار کرد.

لەم ئەزموونە پڕ ژانە  دوو هۆکار بەدیارکەوت کە دەبێت شانازی پێوەبکەین. یەکەمیان، بوێری و سووری گەلی تورکیا. هاوڵاتیەکانمان لە گشت کۆمەڵگە و لایەنە سیاسیەکان بەرامبەر بە کودەتاچیەکان ڕژانە سەر شەقام. کەناڵە تەلەڤزیۆنیەکانمان سەرەڕای هەڕەشەی کودەتاچیەکان لە پەخشەکان بەردەوامبوون. تورکیا بە تەواوی بوو بە یەک گیان و یەک پارچە.

دووەمیان، نەتەوەی تورک بە گشت جیهانی نیشاندا کە خاوەنداری دیموکراسی کرد و بەردەوامیش دەبێت. خەڵکەکەم ئەوەی خستەڕوو، تەنها ئیرادەی گەل و حکومەتێک کە بە رێگای دیموکراسی هاتووەتە سەر دەسەڵات دەتوانێت سەرکردایەتی وڵات بکات، نەک گرووپی چەکداری. بەهێزترین پابەندی یاسایی،  پەیوەستبوونە بە دیموکراسیەت. وەک وڵات لەم تاقیکردنەوە سەختەی دیموکراسییە بە رووپاکی دەرچووین. 

بەڵام هەرگیز ئەو پرسیارە کە نەوەکەم کردی  لە یاد ناکرێت کە گوتی "بابەگەورە، ئایا ئەوانە سەربازی ئێمەن؟". بەڕاستی کام بیروباوەر رێگە بەوە دەدات کە مرۆڤێک هێرش بکاتە سەر خەڵک و دەزگا و هێماکانی و سەرۆکی خۆی ؟

وەڵامی ئەمە، لە سروشتی تۆڕی خیانەت هەیە کە رووبەڕووی بووین. ئەو شەو، شایەتی تۆڕێکی تاوان بووین کە جێبەجێکاری فەرمانی فەتوحوڵلا گولەن بوون لە رێگەی  پرۆفیسۆرێکی زانستی خودا. ئێمە باس لە چەتەیەکی خیانەتکار دەکەین کە بەشی خۆی لە مێژووە شکۆدارە هەزارساڵەکەی سەربازی تورکی وەرنەگرتووە و ئێمە باس لە کەسانێک دەکەین کە لە بنکەیەکی ناوەندی سەربازی،  بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی سەر بە Fetö  (رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵلا گولەن) وسڵاوی سەربازی لە خاوەن قوتابخانەیەکی سەر بە هەمان رێکخراو دەدات.
 
حکومەتەکەمان لە بنچینەدا بەر لە ١٥ی تەمموز رووی راستەقینەی فەتحوڵلا گولەنی بینیبوو و دەستی بە جووڵەکرد. هەوڵمان دەدا درێژبووی ئەم رێکخراوە لە نێو وڵات بخەینەڕوو. لەم کارەش گەیشتبووینە قۆناغێکی گرنک. بەڵام  هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمموز هەڕەشەیەک بوو لە سەرووی بۆچوونەکانمان کە بە شێوەیەکی سەخت و راستی بینیمان.

پلانی ٤٠ ساڵەی داگیرکردنی دەوڵەتی تورکیا لەلایەن  فەتحوڵلا گولەن بەدیارکەوت. ئەندامانی Fetö لەسەر فەرمانی فەتحوڵلا گولەن، "بێ ئەوەی هەست بە هەبوونیان بکرێت، لە نێو لولەکانی خوێنمان جووڵەیان دەکرد" و وەک ڤایرۆسێک هەنگاو بە هەنگاو دەگەیشتنە ئەندامە سەرەکیەکان و نزیکدەبوونەوە لەوەی تووشی هەوکردنی بکەن و "گشت ناوەندەکانی هێز" داگیربکەن. لە دوای ١٥ تەمموز بۆ ماوەی ساڵێک چەندین لێکۆڵینەوەی فراوان لەسەر بەڕێوەبردن و سزا و یاسای ئەنجامدرا. گەیشتینە چەندین دۆزراوەی فراوان کە پلان و جێبەجێکردنی هەوڵی کودەتا دەخەنەڕوو.

بەڵگەکان ئەمەمان بۆ دەسەلمێنێت کە  ئێمە بەرامبەر بە رێکخراوێکین خاوەن سیستەمێکی  باوەڕی  لە رێگا دەرچوو و نهێنی کردارن. قوتابخانە و بەشە ناوخۆییەکانی رێکخراوەکە بووەتە ناوەندی مێشک شۆردن وپێگەیاندنی میلیشیا. بەم رێگایەوە ئەو کەسانەی کە بە دڵسۆزیەوە پەیوەستن بە سەرۆکەکەیان و وەک ''مەسیح" دەیبینن،  توانیان دزە بکەنە نێو دەزگا حکومییەکان.

بەم جۆرە ئەو کەسانەی کە بۆ سوودەکانی رێکخراو گشت کاری نا یاسایی و نا رەوشتی دەکەن هاتوونەتە پۆستی هەستیار. هەر هەمان کەسەکان لە تاقیکردنەوەی هەڵبژاردنی فەرمانبەری حکومی، بە بیستنی نا یاسایی و بۆسە و سکاڵای دروستکراو  چەندان تەلەیان داناوە. بە دروستکردنی پێکهاتە لە ژێر ناوی کۆمەڵگە  و دەزگای یارمەتی  سەرچاوەی ئابوورییان بۆ ئەم رێکخراوە دابین کردووە. لە رێگای هۆڵدینگ و بانکی گەورە بە چەندان ملیار دۆلار جوڵەی پارەیان گواستووەتەوە.

بەشی میدیایی رێکخراوەکەش وەکو ئامێرێکی پرۆپاگەندە بەکارهاتووە. ئایا "بزوتنەوەیەکی پەروەردەیی" بوونی دەبێت کە بە شێوازی خانە کاربکات و یەکتری بەناوە کۆدکراوەکان بناسن و بۆ پەیوەندی کردن بە یەکدری بەرنامەی قوفڵدراو دروستبکەن و ئەندامەکانی فێرە تاکتیکی جیاواز بن دژ بە هەواڵگری  و تایبەتبوونی خۆیان بە نهێنی بهێڵنەوە؟  ئەو رێکخراوە نەوە نوێیە تیرۆریستیە، بۆ نەهێشتنی ئەو شتانەی لە خودی خۆیان نیە گشت رێگایەکیان گرتووەتە بەر و بەم هۆیەوە هەوڵیان داوە نەک تەنها دەسەڵات بەڵکو لە هەوڵی ئەوە بوون کۆماری تورکیا داگیر بکەن بە گوێرەی ئامانجەکانیان کە لە رێگا دەرچووە. ١٥ی تەمموز گەلی تورکیا ئەم ئامانجە لە رێگا دەرچووە و مەترسیدارەی رووخاند.

دەتوانم بڵێم بە گرتنەبەری رێوشوێنی تایبەت بڕبڕەی سەرەکی ئەم رێکخراوەمان شکاند. بەڵام ئەم هەرەشەیە تەنها بۆ تورکیا سنووردار نیە. ئەم رێکخراوە لە زۆر وڵات پێگەی هەیە. ئەوانە بەردەوامن لە روواندنی تۆی خیانەت لە وڵاتانی تر. بۆ مانەوە لە ژیان ئەمجارە زیاتر کارا دەبن لە پلانڕێژی ئابووری و سیاسی جیهانی. بەم هۆیەوە ئاگاداری گشت دۆستانمان دەکەینەوە.

گەلی تورکیا بۆ گشت جیهان سەلماندی کە دیموکراسییەت شتێکی گرنگە وبە ئاسانی بەلاوەنادرێت و گیان بۆ ئەم مەبەستە فیدا دەکرێت. ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە بۆ دووچاری هەڕەشەیەکی تر هاوشێوەی ئەمەن نەبین و گشت رێوشوێنەکان بگرینە بەر. بۆ بەڕێوەبردنی ئەم ماوەیە سەختە، هەوڵ و رەنجێکی گەورە تەرخان دەکەین. لە دوا هەڵسەنگاندنەکاندا دەرکەوتووە کە هەرەشە لەسەر دیموکراسیەت کراوە  و بڕوای دیموکراسیمان سەرکەوتووە. بەم هۆیەوە ئامانج و هەوڵمان ئەوەیە، بە تێپەربوونی کات بۆ گەیاندنی دیموکراسیەت بە ئارامترین لوتکەکان و نمونەترین خاڵ، پێویستە هەنگاوەکانمان بەهەمان رێرەو بنێین.

*سەرۆکوەزیرانی کۆماری تورکیا



تێبینی/ ئەم وتارە بەبۆنەی ساڵیادی کودەتاکەی تورکیا، وەکو رێکلام لە ژمارە (465) ی رۆژنامەی رووداو بڵاوکراوەتەوە.

کۆمێنتەکان

 
اجحمد حسن زێڕۆ | 17/7/2017
به‌لام هیچ ولاتێك له‌ جیهان نه‌بووه‌ باسی دیموكراسی بكاتوو زیاتر له‌ 50000 په‌نجا هه‌زار به‌ندكراوی سیاسیشی هه‌بێت .هه‌روه‌ها هیچ وولاتێكی دیموكراسی ئینكاری نه‌ته‌وه‌كانی تری ناو وولاته‌كه‌ی ناكات له‌ كاتێكدا یه‌ك له‌سه‌ر چواری توركیا تورك نیه‌ به‌ زۆر ئه‌یانكه‌ن به‌ تورك .ئێوه‌ ده‌ڵیین موسلمانین كه‌چی خه‌لكی تر به‌ برای خۆتان قبول ناكه‌ن كه‌واتا ئێوه‌ دژی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌رن .
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : تورکیا
1789 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

احمد حسن زێڕۆ | 19/07/2017 06:46:33 م
ده‌ستخۆش كاك ئاكۆ بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌نرخه‌ به‌بۆچوونی خۆم بۆچونی گشتی سوێد و میدیاو گه‌لی سوێد به‌مجۆره‌ نیه‌ كه‌ بالوێزه‌كه‌یان رای گه‌یاندووه‌ ،...
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (2)
omedxalid | 20/07/2017 03:46:21 ص
کاره کی چاک و پئویسته بلام نرخه که ی یکجار زوره
ZaNa KuRDi | 20/07/2017 04:44:45 م
بةراستي ئةمة شتيكي جاكة بؤ ئةم ولاتةي ئيمة دةست خؤشتي لة كشتان ئةكةم دةست خؤشي لةو كةسةش ئةكةم كة بيرؤكةي ئةم برؤزةيي دانا بةلام گةر بيريك لة...
ڤیدیۆ؛ بە هەلیکۆپتەر گەشتی شارەکانی کوردستان بکە
| دوێنێ کاژێر 11:20 | (4)
Azad Azad | 20/07/2017 03:47:16 م
كورد ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وی ماسی له‌ روبار بگرن قوله‌ پاشیان ته‌ڕ نه‌بێت....!!!
مەلا بەختیار: ئێران گشتپرسی رەتکردەوە و ئێمە داکۆکیمان لێکرد
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رۆژانە 90 خولەک بجووڵێ 4 کاژێر لەمەو بەر |

رۆژانە 90 خولەک بجووڵێ

نەجووڵان چوارەم هۆکاری مردنە زۆرتر
خوێی چێشت هەڕەشەیە بۆ بۆڕییەکانی خوێنی نەوجەوانان دوێنێ کاژێر 01:48 |

خوێی چێشت هەڕەشەیە بۆ بۆڕییەکانی خوێنی نەوجەوانان

پزیشکانی ئەڵمانی هۆشداریدەدەن زۆرتر
رۆژانە دوو خولەک راکردن ئێسکی خانمان بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 11:00 |

رۆژانە دوو خولەک راکردن ئێسکی خانمان بەهێزدەکات

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
0.156 seconds