وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

گەمارۆكانی ئەمریكا و نەوتی كوردستان

لەلایەن زریان رۆژهەڵاتی 18/5/2018
 زریان رۆژهەڵاتی، لێکۆڵینڤان لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو
زریان رۆژهەڵاتی، لێکۆڵینڤان لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو

سەرەتا: هەڵبژاردنی عێراق و بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ قودس، تا ئەندازەیەك باسی كاریگەرییەكانی گەڕانەوەی گەمارۆكانی بۆسەر ئێران لە سێبەردا هێشتەوە. بەڵام هیچ لەوانە، نەیانتوانی لە بایەخی ئەو رووداوە كەمبكەنەوە. چونكە، بابەتیكی فرەڕەهەندی، ئابووری-سیاسی- سەربازییە و گەلێك دەوڵەتی گەورە و بچووكی جیهانی بەخۆوە مژووڵ كردووە. ترەمپ بەو بڕیارەی خۆی، جێ پەنجەی لەسەر تۆڕێكی فراوانی بەرژەوەندی و پەیوەندی دەوڵەتان داناوە كە عێراق و هەرێمی كوردستانیش لەوەبەدەر نابن. 

پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە كە بەگشتی گەڕانەوەی گریمانەیی گەمارۆكان بۆسەر ئێران، دەتوانێت چ كاریگەرییەك لەسەر هەرێمی كوردستان دانێت؟ بە دیاریكراوی، بڕیارەكەی ترەمپ، چۆنچۆنی نەوتی كوردستانیش پەیوەندیدار دەكات؟

بڕیارەكەی ترەمپ: گوشار بۆ سازش

هەوڵ و تەقەلای لۆبییەكان و هاوپەیمانە رۆژئاواییەكانی ئەمریكا، نەیانتوانی ترەمپ قایل كەن كە لە رێككەوتنی ئەتۆمی 5+1دا بمێنێتەوە. دواجار، سەرۆكی ئەمریكا قسەكەی خۆی بردەسەر و لێی كشایەوە.

سیاسەتی نیۆموحافزەكارانەی ترەمپ عەقڵانییەتێكی تایبەت بەخۆی هەیە كە پێیوایە دەشێ گوشار بكەی تاوەکو بەرامبەرەكەت سازش بكات. بۆنمونە، بەرزكردنەوەی قەیرانی كۆریای باكوور هەتا ئاستی نزیكبوونەوەی جەنگ و دواتر سەردانە نهێنییەكەی سەرۆكی سی ئای ئەی بۆ كۆریای باكوور، خستنە رۆژەڤی بایەخی پەیمانی ناتۆ و گوشاردانان لەسەر هاوپەیمانەكانی هەتا مل بۆ خەرجییەكی زیاتر بدەن. 

گەڕانەوە بۆ جۆرێك لە سیاسەتی مێركانتالیستی لە بازرگانی نیودەوڵەتی(وەك دانانی باج لەسەر كاڵای هاوردە)، كشانەوە لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی بۆ قودس، هەموو لە ریزی ئەو بڕیارانەدان كە دەشێ جۆریك ناكۆكی- كێشمەكێش و تەنانەت قەیرانی لە ئاستی دنیا دروستكردبێت. بەڵام عەقڵانییەتی پشتی هەموو ئەو بڕیارانە ئەوەیە كە گوشار دانێ تا سازش بكات. خاڵێكیتری ئەم سیاسەتە ئەوەیە كە بەرژەوەندی خۆی بە ئەساس وەردەگرێ و وتە بەناوبانگەكەی ترەمپ كە دەڵێ "سەرەتا ئەمریكا" و رەفتاری  گوێنەدانە بەرژەوەندییەكانی ئەورووپا لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە و دانانی باج تەنانەت لەسەر كاڵای دەوڵەتانی هاوپەیمانی خۆی گەواهی ئەمەیە.

بۆیە دەتوانین بڵێین كە ترەمپ بە كشانەوە لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە، هەم دەیەوێ ئێران ناچاری سازش بكات هەم، بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دابین بكات.

سوودمەند و زەرەمەندی گەڕانەوەی گریمانەیی گەمارۆكان

دەرچوونی ئەمریكا لە رێككەوتنی 5+1 واتای گەڕانەوەی گەمارۆكانی پێشتری ئەو دەوڵەتە لەسەر ئێران دەدات. لەبەر ئەوەی كشانەوەی ئەمریكا بە پێی رێكارە دیاریكراوەكانی رێككەوتننامەكە نەبووە و دەوڵەتانی دیكە هێشتا پابەندی رێككەوتننامەكەن، گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان ناخرێنەوە سەر ئێران. بەڵام، بەهۆی گەورەیی قەبارەی هێزی دەوڵەتی ئەمریكا، دەشێ گەمارۆكانی واشنتن كاریگەرییەكی كەمەرشكێن لەسەر دەوڵەتی ئێران و بەرژەوەندی و پەیوەندییەكانی گەلێك وڵاتی دیكەی جیهانیش دانێت. 

گرنگترین گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران

یاسای ئایسا- 1996

گرنگترین بەشی ئەم یاسایە گەمارۆدانی كەرتی وزەی ئێرانە كە ساڵی 1996دەركراوە و ئەو دەزگا و كۆمپانیایانەش سزادەدات كە لە ساڵێكدا زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار لە كەرتی وزەی ئێراندا سەرمایەگوزاری بكەن.

یاسای كەمكردنەوەی هەڕەشەی ئێران

ئەمەش زیاتر گەمارۆدانی كۆمپانیای نەوتی ئێران و ئەو كۆمپانیایانە دەگرێتەوە كە نەوتی ئێران دەگوێزنەوە.

یاسای سەڵاحییەتی بەرگری نەتەوەیی-2012

ئەم یاسایە باس لە گەمارۆدانی ئەو دەزگا دارایی و بانكییانە دەكات كە لەگەڵ بانكی ناوەندی ئێران و دامودەزگا گەمارۆدراوەكانی ئێراندا مامەڵە دەكەن. هەروەها سزای ئەو لایەنانەش دەدات كە لە ماوەی 180 رۆژدا كڕینی نەوتی خاو لە ئێران كەم نەكەنەوە.

یاسای ئازادی

ئەمەش بەشێكی زۆر لە چالاكییە ئابوورییەكانی ئێران لە بواری كەشتیڕانی، وزە و مامەڵەی ئاڵتوون و بەردی گرانبەها و ...تاد لە خۆ دەگرێت.

بڕیارەكانی جێبەجێكردن

پەیوەندیدارە بەو بڕیارانەی كە سەبارەت بە چۆنییەتی جێبەجێكردنی یاساكان دەكراون.

گەمارۆی نوێ

بەرپرسانی ئەمریكا باسیان لە ئەگەری دانانی سزای نوێ بۆ ئێران كردووە.

رەنگە گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ هیندی و چنییەكان واتای كڕینی نەوتی هەزران بدات لە ئێران و لە ئاستی سیاسی و بازرگانیشدا، وابەستەیی ئێران بە رووسیا زیاتر بكات. هەروەها پێگەی سعودی وەك فرۆشیارێكی نەوت و ركابەرێكی ئابووری- سیاسی ئێران بەهێزتر بكات و بەگوێرەی بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیلیش بێت. بەڵام بەرلە هەموو دەوڵەتێك، ئێران زەرەرمەندی یەكەمی گەڕانەوەی گەمارۆكانە كە دەتوانێت كەرتی نەوت، كەشتیڕانی و مامەڵە بانكییەكانی ئیران تووشی گرفتی گەورە بكات. زۆرێك لە شارەزایانی ئابووری كۆكن لەسەر ئەوەی كە ئەم دۆخە دەتوانێت رێگا بۆ كێشەكانی وەك" دابەزینی زیاتری نرخی ریاڵ، ترساندنی سەرمایەی دەرەكی، زیادبوونی بێكاری و گرانی" بكاتەوە. حكومەتی تاران بە دوای گەرەنتییەكەوەیە بۆ ئەوەی لە رێككەوتننامەكەدا بمێنێتەوە. 

بەڵام تا ئێستا هیچ دەوڵەتێك بە رەسمی راینەگەیاندووە كە دەتوانێت ئێران لە گەمارۆكانی ئەمریكا بپارێزێت یان بە وتەی بەرپرسانی ئێران زەمانەتیان پێبدات.

سێ دوڵەتی گەورەی كیشوەری ئەورووپا بەریتانیا- فەرەنسا و ئەڵمانیا تەقەلایەكی زۆریان دا تاوەکو ترەمپ قایل كەن كە لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەدا بمێنێنەوە، بەڵام بێ فایدە بوو.

ئەورووپا موشتەرییەكی نەوتی ئێرانە. لە دوای رێككەوتننامەی ئەتۆمی، نزیكەی 15 كۆمپانیای ئەورووپایی وەك تۆتال - فەرەنسا، ساراس- ئیتالیا، هلێنیك پەترۆلیۆم- یۆنان، سپسا – ئیسپانیا، ئانی- ئیتالیا، بە گشتی رۆژانە نزیكەی 700هەزار بەرمیل نەوتیان لە ئێران دەكڕی. رەنگە ئەورووپییەكان رێگایەك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ ئێران مامەڵەیان هەبێت بەڵام، بۆ خەلاس بوون لە سزای ئەمریكا، ناچارن نەوتی كەمتر لە ئێران بكڕن.

بڕیارەكەی ترەمپ سەرمایەگوزاری ئەورووپاش لە ئێران دەخاتە مەترسی.كۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی لە مەیدانی غازی پارسی جنوبی دا بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیایەكی چینی سەرمایەگوزاری كردووە. بەڵام ئەگەر گەمارۆی ئەمریكا بێت، زەحمەتە بتوانێت تێیدا بەردەوام بێت. جگە لەوە، دوای رێككەوتننامەی ئەتۆمی، ئێران گریبەستی كڕینی سەد فڕۆكەی لەگەڵ كۆمپانیای ئایرباس ئیمزاكرد كە رەنگە كشانەوەی ئەمریكا گرفت بۆ ئەو مامەڵەیەش دروستبكات.

گرووپی پی ئێس ئەی فەرەنسی كە پیجۆ دروستدەكات داوای لە یەكێتی ئەورووپا كردووە كە هەڵوێستێكی هاوبەشیان سەبارەت بە ئێران هەبێت و كۆمپانیای زیمێنسی ئەڵمانیش جەختی كردووەتەوە ئەوان لە كاریگەرییەكانی بڕیارەكەی ترەمپ دەكۆڵنەوە.

توركیاش وەك دەوڵەتێك كە موشتەری نەوت و غازی ئێرانە لە بڕیارەكەی ترەمپ نیگەرانە. بەڵام توركیا ترسی لەوەش هەیە كە نەكا بەهۆی دۆسیەی رەزا زەراب و شكاندنی گەمارۆكانی ئێرانەوە، ئەنكەرەش تووش بێت.

نەوتی كوردستان و گەمارۆكانی ئەمریكا

ئەگەری گەڕانەوەی گەمارۆكانی ئەمریكا نرخی نەوتی گران كرد و ئەمەش بۆ دەوڵەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كە شادەماری ئابوورییەكەیان بە نەوتەوە بەندە، واتای سوودێكی زیاتر دەدات. جگە لەوە، ویستی دەوڵەتانیش بۆ كڕینی نەوتی كوردستان و عێراق زیاتر دەكات.

گەمارۆدرانی ئێران دەتوانێت پرۆژ ەی فرۆشتنی نەوتی كەركووك لە رێی ئێرانەوە پەكبخات و گرفتیش لە بەردەم ناردنی نەوت بە تانكەر بۆ ئێران دروستبكات. تاران كە نەتوانێت نەوتی خۆی بفرۆشێت زەحمەتە بتوانێت نەوتی كەركووك بفرۆشێت. ئەمەش جارێكیتر بژارەی ناردنەوەی نەوتی كەركووك لە رێی بۆڕییەكەی كوردستان یان كردنەوەی بۆرییەكی دیكە و فرۆشتنی لەرێی توركیاوە بەهێزتر دەكات.

بابەتێكیتر پەیوەندی بە فرۆشتنی نەوتی كوردستانەوە لە رێی توركیا و وەرگرتنەوەی پارەكەیەوە هەیە. بەگوێرەی زانیارییەكان، پارەی فرۆشتنی نەوتی كوردستان لە رێی حیسابێكی هاڵك بانكی توركییەوە دەس بەدەس دەكرێت. ئەم بانكە ئێستا لە ژێر مەترسی سزادانی ئەمریكادایە.

دۆسیەی رەزا زەراب ئەو بازرگانە ئێرانی –توركییەی كە بە دەوردانەوەی گەمارۆكانی ئێران تۆمەتباركراوە، هاڵك بانكیشی تێوەگلاندووە. ئێستا مەحمەت هاكان ئاتیلا جێگری بەڕێوەبەری هاڵك بانك بە تۆمەتی هەوڵدان شكاندنی گەمارۆكانی سەر ئێران لە ئەمریكا داگایی دەكرێت و بەینێكیشە پەیوەندییەكانی ئەنكەرە و واشنتن درزی تێكەوتووە. بەشێك لە كۆنگرێسمانەكانی ئەمریكا لەسەر كڕینی ئیس 400 بە تەمای سزادانی توركیان و لە ئەگەری گەڕانەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران و ساخبوونەوەی تۆمەتی شكاندنی گەمارۆكانی ئیرانیش بەسەر هاڵك بانك، رەنگە ئەو بانكەش سزابدرێت. ئەمەش پوتانسیەلی دروستكردنی كێشەی بۆ گەڕانەوەی داهاتی فرۆشی نەوتی كوردستانی تێدایە.

ئەنجام

ئەگەری گەڕانەوەی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەتوانێت وەك گەلێك وڵاتی دیكە، كاریگەری لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستانیش دانێت.

گەڕانەوەی گەمارۆكانی ئێران، پێویستی ئێران بە هەرێمی كوردستان وەك شەریكێكی بازرگانیش زیاتر دەكات بەڵام، ئاڵوگۆڕی دراو و مەسەلەی  رۆیشتنی دۆلار و ئاڵتوون لە عێراق و كوردستانەوە بۆ ئێران، دەتوانێت ببێتە مژارێكی پەیوەندییەكانی بەغدا- واشنتن. 

جگە لەوە، بابەتی گواستنەوەی نەوتی كەركووك بۆ ئێران و مەسەلەی وەرگرتنەوەی پارەی نەوتی كوردستان لە ئەگەری سزادانی هاڵك بانكی توركیدا، دەتوانێت بابەتی گرنگ بن كە كاریگەری سیاسی و ئابووری رۆژانەیان لە هەرێمی كوردستان هەبێت.

جگەلەوە، بابەخ پەیداكردنی نەوت و گرانبوونی، ویستی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی نەوتی كوردستان زیاتر دەكات و رەنگە دوای پێكهێنانی حكومەت، ئەم بابەتە زیاتر لە رۆژەڤدا بێت.


زریان رۆژهەڵاتی، لێکۆڵینڤان لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

بوار به كر | 18/10/2018 09:00:34 م
هه موو پيشه يه ك زمانى تابه تى خؤى هه يه. ئه مه شتئك نييه كه ته نيا چه ند كه سئك بيزانئت. من نامه وئ ناوى ئه و پيشه يه ديارى بكه م كه به رئز سه عدى...
سەعدی پیرە: پارتی بریندارە و یارمەتییان دەدەین برینەکانیان سارێژ بێت
| دوێنێ کاژێر 01:38 | (1)
وه يس | 18/10/2018 11:56:20 ص
ده ستت خوش كاك ريبوار، پوخته و له جي خويدايه. خوت راوه ستاو بي و ده ست و خا مه ت ره نگينتر.
Rizgar Khoshnaw | 18/10/2018 12:45:09 م
باشترین شته که نوسرابێ ده رباره ی نادیه شنگاڵیه کان .
نادیه‌ ناموراده‌كانی شه‌نگال كوردن؟!
| 18/10/2018 | (2)
Azad Azad | 17/10/2018 10:06:42 ص
ته‌عریب و كوشتن و تۆقاندن دژی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ پۆستی سه‌ره‌ۆك كۆمار و پارێزگای كه‌ركوك راناكیرێت، ئێمه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك داوامان ئه‌وه‌یه‌ پێش...
Sar sipi | 17/10/2018 04:45:14 م
کاک عارف تەنها خەمی ئەوەيە کە پارتی بەشداری پرۆسەی سياسی کەرکوک بکات بۆ ئەوەی ئەگەر شتێکی خراپتر رووبدات ئەو کاتە ێکێتی دەڵێت ئەم کارە بە هەماهەنگی و...
عارف قوربانی: هەفتەی داهاتوو عەرەب و تورکمان و کورد کۆدەبنەوە
| 17/10/2018 | (2)
سید عبیداله رحمن | 17/10/2018 05:52:58 ص
دوکتورگیان ئه مریکا کاتیک له عیراق دورا که پشتی له کورد کرد و له شه وه شوومه که ی شانزه ی ئوکتوبر مرقه ی لیوه نه هات ، مه کگورک په یره وی سیاسه تی...
شەماڵ وەهبی | 17/10/2018 09:47:34 ص
برای بەڕێز د. نەوزاد ئەوەی زۆر ئاشکرایە د.عادل عبدالمهدی سومعەیەکی باشی هەیەو هەمیشە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کوردا باش بووە، خۆشی زۆر مەبەستێتی...
حكومەتی نوێی عێراق سەر بە كێیە؟
| 17/10/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چۆن لە چەوری ورگ رزگارمان ببێ؟ 20 کاژێر لەمەو بەر |

چۆن لە چەوری ورگ رزگارمان ببێ؟

"هۆکارێکی سەرەکیی چەوریی ورگ لایەنی دەروونییە" زۆرتر
پەموو دەکرێتە خواردەمەنی داهاتووی مرۆڤ دوێنێ کاژێر 02:45 |

پەموو دەکرێتە خواردەمەنی داهاتووی مرۆڤ

بۆ ئەو ناوچانە گرنگە کە تەنیا لۆکە بەرهەم دەهێنن زۆرتر
نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن دوێنێ کاژێر 01:38 |

نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن

هەژارەکان زۆرتر جگەرە دەکێشن و کەمتر وەرزش دەکەن زۆرتر
0.359 seconds