وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

دەوڵەتی کوردستان و چارەنووسی کەمینەکانی

لەلایەن بەختیار كەریم 19/4/2017
بەختیار کەریم
بەختیار کەریم

پرسیارێکی گرنگ کە دەبێت هەموو کوردێک لەخۆی بکات، ئەوەیە کە چۆن دەتوانین ئازاد بین بەبێ ئەوەی ئازادیی کەسانی تر پێشێل بکەین؟ ئەمە پرسیارێکی زۆر جەوهەرییە بۆ پرسی دەوڵەت وەک چەمکێکی فەلسەفیی- سیاسی. مێژووی دروستبوونی دەوڵەت، هاوشانە لەگەڵ مێژووی بەیاساییکردنی لەخۆگرتن و پەراوێزخستن (inclusion and exclusion)، دەوڵەت تەنیا چوارچێوەیەک نییە بۆ قۆرخکردنی هێز لەدەستی دامەزراوەیەکی یاساییدا، بەڵکو هاوکات چوارچێوەیەکە بۆ جیاکردنەوەی هاووڵاتی/ناهاووڵاتی یان ئێمە/ئەوان. هیچ دەوڵەتێک نییە، بەبێ جۆرێک لە ناشیونالیزم. ئەرکی ئەمەی دواییان، پێناسەکردنی بنەماکانی لەخۆگرتن و پەراوێزخستنە. 

بەپێی جۆرە جیاوازەکانی ناشیونالیزم، ئاستی لەخۆگرتن و پەراوێزخستن دەگۆڕێت. ناشیونالیزمی نەژادی (ئەتنیکی) هەموو ئەوانەی دەرەوەی ئەتنیکی باڵادەست بەشێوەیەک لەشێوەکان پەراوێز دەخات، کە ئێمە وەک کورد هەر لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە گەورەترین قوربانیی ئەم جۆرە ناشیونالیزمەین. بەپێچەوانەوە، ناشیونالیزمی مەدەنی هەوڵی فراوانترکردنی مەوداکانی لەخۆگرتن و تەسککردنەوەی مەوداکانی پەراوێزخستن دەدات.

سیاسییەکان و رۆشنبیرانی کورد هەمیشە لافی ئەوە لێدەدەن کە ئاستێکی بێوێنەی پێکەوەژیان لە کوردستان هەیە. ئەمە تاڕادەیەکی زۆر دروستە و بووەتە هۆی ئەوەی بەشێک لە کەمینەکان "بە سڵەمینەوەوە" پاڵپشتی لە سەربەخۆیی بکەن. بەڵام بیرمان نەچێت، پێکەوەژیانی ئاشتیانە، تەنها زادەی بەخشندەیی سەرکردایەتی کورد نییە، هۆکارە راستەقینەکە ئەوەیە کە بەشێکی زۆر لە پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان پێکهاتەی ناسیاسین، بەو واتایەی کە تاڕادەیەک لە "گێتۆ" تایبەتەکانی خۆیاندا خۆیان پەراوێز خستووە. ئەم خۆپەراوێزخستن و خۆپەنادانە لەهەر جۆرە بەشدارییەکی سیاسی و بگرە کۆمەڵایەتی، هۆکارەکەی ترسێکی مێژووییە لە زۆرینەی کورد و موسوڵمان. 

بەشداری سیاسیی کەمینە نەتەوەیی و ئاینییەکان، لەسەر بنەمای قبوڵکردنی کۆمەڵێک پێشمەرجی کوردییە و هێشتا سنووری تاکتیک و مانۆڕی سیاسی نەبەزاندووە، هێشتا نەچووەتە چوارچێوەیەکی ستراتیژییەوە. بەشدارکردنی کەمینەکان جیاوازە لە دروستکردنی زەمینەی یەکسان بۆ بەشداری. چەمکی بەشدارکردن تەنانەت لەڕووی زمانەوانییەوە جۆرێک لە بەخشین و "مەکرەمە"ی تێدایە. پێدەچێت لە کوردستان، کۆدەنگییەکی سیاسی و رۆشنبیریی هەبێت لەسەر دواخستنی بابەتی مافی یەکسانی هاووڵاتیبوونی کەمینەکان و پاراستنی شوناسی جیاوازیان بۆ دوای دروستکردنی دەوڵەت! 
دواخستنی ئەم پرسانە و پرسە گرنگەکانی دیکە تا کاتی دروستبوونی دەوڵەت، کێشەیەکی گەورەیە. 

یەکەم ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو عەقڵیەتەی ئەمڕۆ پرسەکان دوادەخات، نەیتوانیوە سنوورێکی هزری لەنێوان بیرکردنەوەی خۆی و ستەمکارەکانی دوێنێدا دابنێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی پرۆژەی دەوڵەتی کوردستان بەو عەقڵیەتەی ئێستاوە تەنها پرۆژەی دروستکردنی دەوڵەتێکە کە ناشیونالیزمێکی نەژادی- ئاینی بنەماڕێژی دەکات. لەوانەیە ناشیونالیزمی کوردی بانگەشەی جیاوازی هەبێت لەمە، لەوانەیە ئەزموونی پێکەوەژیان وەک بەڵگەی کرانەوەی ناشیونالیزمی کوردی بەکاربهێنرێت، بەڵام ئەزموونی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، ناشیونالیزم رووبەڕووی گیرخواردن دەکاتەوە لەنێوان کرانەوەی بێسنوور و داخرانی تەواوی پێناسەی هاووڵاتیبووندا. ناشیونالیزمی کوردی و کۆی حیزبە کوردییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان، بەخۆیان بزانن یان نا، لەمیانەی هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی دەوڵەت، هەوڵی شوێنگرتنەوەی ئەو دڕندەیە دەدەن کە لەدژی دەجەنگن، لەجیاتی ئەوەی هەوڵی بەدیهێنانی جیهانێکی جیاواز بدەن لەوەی کە تێیدا قوربانی بوون. 

ناشیونالیزمی کوردی هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانییەوە، لەژێر هەژموون و کاریگەریی ناشیونالیزمی ئەو دەوڵەتانەدا بووە کە کوردیان بەسەردا دابەشکراوە. وەک چۆن تورک، فارس و عەرەب دەوڵەت دەکەن بەو ئامانجەی هەموو ئامرازێک رەوا دەکات، کوردیش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەیشتن بە دەوڵەتێکی هاوشێوە. ئەم عەشقە ئەفسانەییەی کورد لەگەڵ دەوڵەت، هاوشێوەی "جەنگان لەدژی دڕندە"کەی فردریک نیچەیە کە هۆشداری دەدات لەوەی لەکاتی جەنگان لەگەڵ دڕندە، دەبێت وریا بین خۆشمان نەبین بە دڕندە. لێرەدا ئەرکە قورسەکەی کورد تەنها دروستکردنی دەوڵەت نییە، بەڵکو دروستکردنی دەوڵەتێکە، کۆپیی هەمان ئەو دەوڵەتانە نەبێت کە کورد لەدژیان جەنگاوە، دڕندەیەک نەبێت هاوشێوەی ئەو دڕندانەی کوردیان جینۆساید کرد، ئەویش کەمینەکانی ناو هەناوی خۆی جینۆساید بکات! 

لە کۆتایی ساڵی رابردوودا، دامەزراوەی (راند)ی ئەمریکی بابەتێکی بڵاوکردەوە لەسەر ئاکامەکانی دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان. یەکێک لەو خاڵە گرنگانەی ئەم راپۆرتە باسی دەکات و پێویستە بۆ ئێمە جێگەی بایەخ بێت، بابەتی کەمینەکانە، کە ئەم کەمینانە ترسیان هەیە لە ژیان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی کوردیدا، بەڵام کێشەیان نابێت لە ژیان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکدا کە بەڕێکەوت زۆرینەی کوردە. 

مەبەستەکە لێرەدا ئەوەیە کە راستە کوردستان زۆرینەی کوردە و زۆرینەی ئەم کوردەش موسوڵمانن، بەڵام ناکرێت کوردبوون و موسوڵمانبوون بکرێنە بنەما و پێوەری هاووڵاتیبوون، یان بکرێنە ئامراز بۆ قۆرخکردنی دەسەڵات لەدەستی ئەم زۆرینەیەدا. لە دەوڵەتێکی مەدەنیدا، چوارچێوە یاساییەکە دیاریکراوە و هاووڵاتیبوون چەمکێکی یاساییە و پەیوەندی بە شوناسەوە نییە. هەموو هاووڵاتییەک بەدەر لە شوناسی، مافی بەشداریی سیاسی هەیە و پێویستە دەسەڵات زەمینەی یەکسان خۆش بکات بۆ ئەم بەشدارییە سیاسییە.

لێرەدا مۆدێلی عێراق بۆ ئێمە گرنگە وەک مۆدێلێک کە پێویستە هەوڵ بدەین تەنها لێی رانەکەین، بەڵکو هاوکات وەک ئەو نەبین. دەبێت کاربکەین بۆ بونیاتنانی دەوڵەت بەبێ سەپاندنی شوناس، زمان یان جیهانبینییەکی ئاینیی دیاریکراو بەسەر پێکهاتە جیاوازەکاندا. گرنگە لە مۆدێڵی نا-عێراقیی دەوڵەتی کوردستاندا، زەمینە یاساییەکە ئەوەندە کراوە بێت کە توانای لەخۆگرتنی هەموو پێکهاتەکانی هەبێت، بەبێ هیچ جۆرە مەرج و چوارچێوەیەکی پێشوەختی ئەتنیکی، ئاینیی یان مێژوویی. لەم قۆناغەدا هیچ شتێک لەوە گرنگتر نییە کەمینەکانی کوردستان بەشداربن لە کۆی ئەو گفتوگۆیانەی لەسەر ئایندەی هاوبەشمان دەکرێن. هەوڵ دەدەین لە بابەتەکانی داهاتوودا، باس لە میکانیزمەکانی ئەم بەشدارییە سیاسییە راستەقینەیەی کەمینەکان بکەین. 


نیشانەکردن : دەوڵەتی کوردستان
994 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

aryan | 20/08/2017 09:09:48 م
پیروز بی له ته واوی ئێزدیان ۆ شنگال و ته واوی گه لی کورد به هیوای سه رکه وتن که له دوای ژینوساید به مافی خویان بگه ن۰
پەکەکە نەخشەڕێگەی خۆسەری دیموکراتی لە شنگال راگەیاند
| 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 20/08/2017 05:58:21 م
Bale bo sarbaxoy Kurdstan, bale bo passaport u nasnamy gale Kurdstan, mn waku kurdek hich shanazim nakrduwa ba Iraqi bnasrem, La frokaxanakan dwa kas...
Rizgar Khoshnaw | 20/08/2017 07:31:04 م
جوانه ، ده ستت خۆش
بێكەسی گۆڕ پڕ لە نوور باشی پێكاوین!
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Rasty | 17/07/2017 03:08:33 م
دەست خوش بو ئیوە
ikrammahdi | 20/08/2017 05:51:24 م
Dastxosh
 ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 ی بنەڕەتی وەربگرەوە
| 17/7/2017 | (53)
Holland | 20/08/2017 04:26:56 م
ئێمەش ئەو پڕۆژەیە ڕەتدەکەینەوە چونکە هیچی بۆ کورد و گەلی کوردستان تێدانیە
نێوەڕۆکی پڕۆژەی شیعەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سڤێتلانا لەناو جەنگەڵەكانی جەنگدا! 8 کاژێر لەمەو بەر |

سڤێتلانا لەناو جەنگەڵەكانی جەنگدا!

كەرەستە و شێوازی نووسینی لە چی وەرگرتووە؟ زۆرتر
جیهان لەبەردەم مەترسیی جەنگێكی ئەتۆمیدایە 8 کاژێر لەمەو بەر |

جیهان لەبەردەم مەترسیی جەنگێكی ئەتۆمیدایە

رووی مووشەكەكانی ئەمریكا و كۆریای باكوور لە زۆرتر
0.343 seconds