وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

دیسان خورمژ

لەلایەن هێمن عەبدوڵڵا 19/6/2017
هێمن عەبدوڵڵا
هێمن عەبدوڵڵا

ئەمجارەش یەکێتی ژانی بڕیاردان بەریدا و خورمژی هەڵبژاردەوە. لەنێوان پیرمام و گردەکەدا یەکێتی نە قاچی خۆی لەوێ بڕی و نە لەوێش. بە ڕواڵەت جووڵەکە سیاسییانە و زیرەکانەیە، بەڵام دەستەکە هێندە کەشفە کە منداڵێکیش دەزانێ یەکێتی، تەنانەت ئەگەر کاک کۆسرەتیش سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکانی بکات، بڕیارێکی جیاواز لەوەی ئێستای لەسەر گشتپرسی پێنەدەدرا و نەیدەتوانی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

هاوکێشەکە تێکەڵ و پێکەڵە. ماڵی کوردی دابەش و پارچە پارچەیە. ئەمبەر پارتییە و ئەوبەر گۆڕانە، کە کۆمەڵیش خۆی پێوە هەڵواسیوە. ئەمجارە بەپێچەوانەی زۆربەی جارانەوە ئەوەی خۆی پێ یەکلایی ناکرێتەوە و بەبیانووی میانەڕەوی خورمای دەوێ و مێوژیشی دەوێ یەکگرتوو نییە، بەڵکو یەکێتییە کە نە دەوێرێ خۆی بۆ خورما شیرینەکەی پارتی یەکلایی بکاتەوە و نە دڵیشی دێ ئەو شیرینییە بە مێوژە ترشەکەی گۆڕان بگۆڕێتەوە. لەلایەکەوە پارەی نەوت و داهاتی کوردستان و هاوبڕیاری و بەشکردنی شانازیی سەربەخۆییخوازی لەگەڵ پارتی و لەلایەکی دیکەشەوە هاودەنگدەری لەگەڵ گۆڕان و دەستگرتن بەسەر سنووری نفوزی نیلی و بەشنەدانی لە کێکی پڕتامی سلێمانی، وای لە یەکێتی کردووە تا بۆی بکرێت لەجیاتی خورما و مێوژ ئارەزووی خورمژ بکات.

بەرپرسانی پارتی لەمڕۆژانەی رابردوو زۆر باسی ئەو حیزبانە دەکەن کە قاچێکیان لەنێو حکومەتە و قاچێکی دیکەیان لەنێو ئۆپۆزیسیۆنە. مرۆڤ بەو قسانە خەیاڵی بۆ گۆڕان و جارجارە کۆمەڵیش دەچێ،  بەڵام راستییەکەی خورمژخۆری گەورە یەکێتییە. چونکە گۆڕانی بەوە لە حوکمڕانیی سلێمانی بێدەنگ کردووە کە بەڵێنی رێککەوتنێکی سەرکاخەزی بێئەنجامی پێداوە، لەولاشەوە پارتیی قایل کردووە کە بەدیلی یەکێتی بۆ پارتی لە زۆنی نیلی و سەوزدا هەر یەکێتییە. جا بۆیە بەردەوامبوونی ئەو ناکۆکیەی ئێستا هەیە لە کوردستان چەندە هەڵۆ ئاشتینەویستەکانی گۆڕان و پارتی گرەوی لەسەردەکەن و نایانەوێ چاکبێتەوە، دووهێندەش بۆ یەکێتی وەک حیزب باشە. بۆیە رۆژێک شاندی مەکتەبی سیاسییان بە تەواوی دەسەڵاتەوە لە پیرمام دادەنیشن و هەواڵی رێککەوتن و یەکلابوونەوە لەگەڵ پارتی بڵاودەکەنەوە، کەچی رۆژی دواتر لە سلێمانی تەرحی رێکنەکەوتن بەبێ گۆڕان تاوتوێ دەکەن. 

لەلایەکەوە جێگری سەرۆکی حکومەت وەک شەریکی تەواوعەیاری حوکمڕانی دەردەکەوێ، لەلایەکی دیکەوە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتییەکانی یەکێتی حیزبەکەیان وەک زوڵملێکراو لەلایەن "حوکمڕانانی کوردستان"ەوە دەناسێنن. ئەوە هەمان ئەو یەکێتییەی مام جەلالە کە دەیگوت تەقڵە بە فیل لێدەدات. کەچی تەقڵەکانی ئەمڕۆی بە مەوقیف لێدەدرێن. بۆیەش رۆژێک حەزی لە خورمایە و رۆژێک تامەزرۆی مێوژە.

کۆمێنتەکان

 
Khoshi Tahir | 19/6/2017
دەستەکانت خۆش بی بەڕێزم ،شیکردنەوە و دەربڕینەکی پوخت و ڕوخت و پڕبەپیست
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Daro | 23/06/2017 12:43:10 م
10چرکە زۆر زۆڕە ، چونکە ئەو چەکە 850مەتر دەبڕێت لەچرکەیەکدا.
نیشانەشکێنێکی کەنەدی بە کوشتنی چەکدارێکی داعش ریکۆردێکی تۆمارکرد
| دوێنێ کاژێر 03:15 | (1)
جه مال پاک سرشت | 22/06/2017 09:54:43 م
من به یه ک جار وازم له جگه ره کیشان هینا و ئیستا زور زور زور ته ندروستم و هه ناسه م خوش تره
گۆران لوقمان
گۆران لوقمان | 23/06/2017 12:49:58 ص
من واز لە جگەرە دێنم زۆر سوپاس بۆ ئەو خەڵاتانەی داتان ناوە.من نامەوێت خەڵاتی من وازلێنان لە جگەرەیە
پرۆژەی وازهێنان لە جگەرەکێشان
| 22/6/2017 | (3)
بەرزان | 22/06/2017 09:01:27 م
ئەی بۆ ئەو کوردانەی کە لە ئەمریکان دەنگ چۆن بدەین؟
کۆمیسیۆن: سندووقی گشتپرسی لە بەغدا دادەنرێت
| 22/6/2017 | (1)
هةفال | 20/06/2017 10:26:34 م
ناوى خؤم جؤن تؤمار بكةم
فاضل | 21/06/2017 10:12:36 م
سلاو من جون خؤم تؤمار بكةم
رووداو خەڵاتی ئەو کەسانە دەکات کە واز لە جگەرەکێشان دەهێنن
| 19/6/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 بارزانی پەیامێک ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

بارزانی پەیامێک ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات

ئاواتەخوازە کوردستان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی زۆرتر
نێچیرڤان بارزانى هیوادارە ئەم جەژنە ببێته‌ هانده‌ر بۆ كارى پێكه‌وه‌یى 3 کاژێر لەمەو بەر |

نێچیرڤان بارزانى هیوادارە ئەم جەژنە ببێته‌ هانده‌ر بۆ كارى پێكه‌وه‌یى

پەیامێک بەبۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاودەکاتەوە زۆرتر
داعش قه‌ره‌ته‌په‌ تۆپباران ده‌كات 3 کاژێر لەمەو بەر |

داعش قه‌ره‌ته‌په‌ تۆپباران ده‌كات

دوو هاووڵاتی مەدەنی کوژران زۆرتر
0.266 seconds