وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

که‌ی مه‌حرومه‌کانی کوردستان یه‌کده‌گرن؟

لەلایەن عادل باخەوان 20/10/2016
عادل باخەوان
عادل باخەوان

هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کم بۆ کوردستان ڕاسته‌وخۆ ده‌مباته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و تێزه‌ی که‌ له‌ 2009 وه‌ تا ئێستا کاری له‌سه‌ر ده‌که‌م و چوارچێوه‌ی تیۆریی بۆ داده‌ڕێژم. دوا گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردستان، مانگی سێپته‌مبه‌ری 2016 بوو. ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی که‌ مامه‌وه‌، وه‌ك هه‌موو هه‌فته‌کانی پێشووترم، تێبینی ئه‌وه‌م کرد که‌ ساڵ له‌دوای ساڵ، کوردستان پڕ ده‌بێت له‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌کی نوێی پێکهاتوو له‌ کۆشکی پادشا ئاسا، لیستی ئوتێله‌ پێنج ئه‌ستێره‌کان درێژتر ده‌بێت‌، ژماره‌ی ئوتۆمبیله‌ گرانبه‌هاکان له‌ زیادبوونێکی سه‌رسوڕهێنه‌ردان، ...، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نها و ته‌نها له‌ژێر کۆنترۆڵی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێدان، که‌ که‌مینه‌ی هه‌ره‌ که‌می کۆمه‌ڵگا پێکده‌هێنن.

ئه‌م چینه‌ ڕێستۆرانتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، مه‌لەوانگه‌ی تایبه‌ت، یاریگا، شانۆ، سینه‌ما، باخ و بازاڕی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ و زۆر به‌ ده‌گمه‌ن نه‌بێت تێکه‌ڵ به‌ چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی دیکه‌ نابێت. ئه‌م چینه‌ نوێیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌، به‌ته‌نها سه‌رمایه‌ی ئابووریی کۆنترۆڵ نه‌کردووه‌، به‌ڵکو سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و کولتووریشی کۆنترۆڵ کردووه‌ و هه‌ژموونی به‌سه‌ر ته‌واوی "سه‌رچاوه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ندیدا" گرتووه‌. 

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا، زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری کۆمه‌ڵگا، وه‌ك چینێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌یه‌ که‌ ده‌کرێت ناوی بنێین، چینی دوورخراوه‌کان، په‌راوێزخراوه‌کان، مه‌حرومه‌کان و‌ خاوه‌نی هیچ جۆره‌ سه‌رمایه‌یه‌ك نین‌ : نه‌ سه‌رمایه‌ی ئابووری، نه‌ سه‌رمایه‌ی سیاسی، نه‌ سه‌رمایه‌ی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی.

ئه‌ندامانی ئه‌م چینه‌، ته‌نها له‌ دووره‌وه‌ دنیا تایبه‌ته‌کانی چینی یه‌که‌م ده‌بینن؛ له‌ دووره‌وه‌ ئوتێله‌ گه‌وره‌کان، ڕێستۆرانته‌ پێنج ئه‌ستێره‌کان، باخه‌ دووره‌ ده‌سته‌کان، شانۆ و مه‌لەوانگه‌ و سینه‌ما و یاریگا و بازاڕه‌ تایبه‌ته‌کانی که‌مینه‌ی "ئاوساو" ده‌بینن و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ، مه‌ودای نێوان ئه‌م دوو چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ فراوانتر ده‌بێت. ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، له‌ هه‌موو بواره‌کاندا، ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن و هه‌ژارانیش، له‌ هه‌موو بواره‌کاندا هه‌ژارتر ده‌بن. 

لێره‌دا تێبینییه‌کی گرنگ هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت ئاماژه‌ی بۆ بکه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ "ئاوساوه‌که‌"، به‌ته‌نها سه‌ر به‌ حیزبێکی دیاریکراو نین، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌ر وه‌ك چۆن پارتین، ئاواش یه‌کێتی، گۆڕان، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ، سۆسیالیست و بزووتنه‌وه‌ن. هه‌روه‌ها چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ مه‌حرومه‌که‌ش به‌ته‌نها ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نین، به‌ڵکو پارتی، یه‌کێتی،  یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ، سۆسیالیست و بزووتنه‌وه‌شن. به‌ گوزارشتێکی دیکه‌، ئه‌مه‌ جیاوازیی نێوان دوو حیزب (گۆڕان و پارتی) نییه‌، به‌ڵکو جیاوازیی نێوان زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری کۆمه‌ڵگای کوردیه‌ که‌ مه‌حرومه‌کانن له‌لایه‌ك و که‌مینه‌ی هه‌ره ‌که‌می کۆمه‌ڵگای کوردی که‌ هه‌ژموونداره‌کانن له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌. 

سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی که‌ ئه‌م دوو چینه‌ به‌یه‌که‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، بیناکراوێکه‌ له‌ سووکایه‌تی، ڕق، حیقد، بێمتمانه‌یی، گومان و هه‌موو ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی که‌ ده‌کرێت به‌ نه‌رێنی وه‌سفیان بکه‌ین. هه‌ر له‌ پارتیه‌ مه‌حرومه‌کانه‌وه‌ بیگره‌، تا ده‌گاته‌ یه‌کێتی و گۆڕان و ئیسلامیه‌ مه‌حرومه‌کان، حیقدێکی زۆر تایبه‌تیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌مینەیە‌دا هه‌یه‌، با سه‌ر به‌ حیزبه‌که‌ی خۆیانیش بن و با له‌ مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانیشیاندا بن. 

به‌دیوێکی دیکه‌شدا، سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، یه‌کگرتووبن یان یه‌کێتی، پارتی بن یان کۆمه‌ڵ، هه‌میشه‌ به‌چاوێکی سووکه‌وه‌، له ‌باشترین دۆخدا، به‌چاوێکی به‌زه‌ییه‌وه‌ ته‌ماشای خواری خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، واته‌ مه‌حرومه‌کان ده‌که‌ن و پێیانوایه‌ : هێشتا وه‌ك پێویست په‌روه‌رده‌ نه‌کراون و وه‌ك پێویست ده‌ستیان له‌ کولتوور گیرنه‌بووه‌ و وه‌ك پێویست نه‌بوون به‌ مرۆڤی کۆمه‌ڵایه‌تی و ناتوانن له‌ شارستانیه‌ت تێبگه‌ن و کۆده‌ "ڕاقیه‌کان" به‌کاربێنن. به‌کورتی پێیانوایه‌ : خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا هێشتا ئه‌و "کێویانه‌ن" که‌ ده‌بێت بخرێنه‌ نێو پرۆسێسی به‌مه‌ده‌نیکردنه‌وه‌.

له‌ کۆی گه‌ڕانه‌وه‌کانمدا بۆ کوردستان، چه‌ند ئه‌ندامانی چینی مه‌حرومه‌کان ده‌بینم و ده‌یاندوێنم، هێنده‌ش ئه‌ندامانی چینی هه‌ژموونداری کۆمه‌ڵگا ده‌بینم و ده‌یاندوێنم. ئه‌و دوو ئاڕاسته‌یه‌ی که‌ ئاماژه‌م پێدان، له‌ خه‌یاڵدانی هه‌ردوولادا، به‌دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز و زۆر چالاکانه‌ کارده‌که‌ن و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ که‌ڵه‌که‌ ده‌بن. 

ئایا له‌ کوردستاندا هه‌وڵێکی جددی هه‌یه‌ بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی مه‌ودای نێوان ئه‌م دوو چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ؟ من به‌ نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه‌.

ئایا هێزێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کوردستاندا هه‌یه‌ که‌ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوو چینه‌ی کردبێت به‌ پرۆگرام ؟ دیسان به‌ نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه‌.

ئایا ئه‌م مه‌ودا چڕ و سه‌خت و تۆخ و فراوانه‌، واده‌کات که‌ له‌ داهاتوودا، بوووم!!! دۆخه‌که‌ بته‌قێته‌وه‌ و مه‌حرومه‌کانی هه‌موو لایه‌ك یه‌ک بگرن و دژ به‌ چینه‌ ئاوساوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ نوێیه‌که‌ی کوردستان، بڕژێنه‌ سه‌ر جاده‌ و به‌یه‌ك ده‌نگ هاوار بۆ گۆڕانکاری ئه‌و دنیا ناشیرینه‌ بکه‌ن و پێکه‌وه‌ دنیایه‌کی جوانتر دروست بکه‌ن ؟ له‌ ئێستادا هه‌ر به‌ نه‌رێنی وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه‌. 

به‌ڵام فاکته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، فاکتی سروشتی نین و به‌پێی گۆڕانی هه‌لومه‌رجه‌کان ده‌کرێت گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا بێت.   

نیشانەکردن : کوردستان
2401 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 11 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.422 seconds