وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

كابینەی نوێ و سێگۆشەیەكی لاسەنگ

لەلایەن هۆگر ئیبراهیم حەكیم 25/3/2019
هۆگر ئیبراهیم حەكیم
هۆگر ئیبراهیم حەكیم

حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان لەڕووی پێكهاتەی حزبییەوە بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە، لە هەر یەكێك لەو قۆناغانەدا هەرێمی كوردستان سروشتێكی سیاسی جیاوازی وەرگرتووە، بەڵام ئەوەی كۆلكەی هاوبەشی سەرجەم كابینەكانە، پارتی و یەكێتین لە ترۆپكی هەرەمی حوكمڕانیدا. هەرچەندە لە كابینەی سێیەم هەوڵدرا حكومەتی ئیئتلافی پێكبهێنرێ، بەڵام شەڕی ناوخۆ هەر زوو ئەم هەوڵەی لەبار برد. جگە لە ماوەی دوو ئیدارەیی، كابینەكانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كابینەی هاوتەریبی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی بووە. بەڵام دواجار بەهۆی كەڵەكەبوونی قەیرانەكان و لەدایكبوونی ئۆپۆزسیۆن، فۆرمێكی دیكەی كابینە لەڕووی حزبییەوە هێنرایە سەر شانۆی حوكمڕانی، ئەویش كابینەی هەشتەمە كە بە كابینەی بنكەفراوان بەناوبانگ بوو، بەپێی فەلسەفەی ناونانەكەی، هەموو پارت و لایەنە سیاسییەكان لە بناغەی كابینەكە هاوبەش دەبن، بەڵام كابینەكە نیوەی تەمەنی خۆی تێنەپەڕاندبوو كاتێك ئەو تێگەیشتنە لای رای گشتی دروست كرد كە كابینەی بنكەفراوان ئەزموونێكی ناشرینی ناسەقامگیریی سیاسییە لە هەرێمی كوردستان، لە دەرئەنجامدا ئەم كابینەیەش وەك كۆی كابینەكانی تر سروشتێكی دوانەیی وەرگرت لە نێوان پارتی و یەكێتی، بۆیە كابینەی كۆن (كابینەی هەشت) لە رواڵەتدا كابینەی بنكەفراوان بوو، بەڵام لە بنەڕەتدا كابینەی پارتی و یەكێتی بوو. لە بەرامبەردا، ئەوەی تا ئێستا بەدی دەكرێت، كابینەی نوێ لەڕووی پێكهاتەی حزبییەوە كابینەی بنكەفراوان نییە، بەڵكو كابینەی یەك بنكە و دوو گۆشەی لاسەنگە.

بەپێی رێككەوتنە سیاسییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لەلایەك و پارتی و گۆڕان لەلایەكی دیكە، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی كورسی و پێگەی سیاسی هەر یەكێك لەو سێ حزبە، كابینەی نۆیەم لەڕووی حزبی حوكمڕانەوە سێگۆشەیەكی لاسەنگ دەبێت، لە بنكەكەیدا پارتی بە چل و پێنج كورسی و پێگە سیاسییە بەهێزەكەی دوای ریفراندۆم و خاوەنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و ئاراستە دیبلۆماسیەكەی هەرێم هەیە، لەسەر ئەو بنكەیەش دوو گۆشەی لاسەنگ هەن، گۆشەی یەكەم یەكێتی هەیە كە خاوەنی هێزە ئەمنییەكانی سلێمانییە و بەشێكی زۆری سەقامگیری سیاسی و ئەمنیی هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە ئاراستە سیاسییەكانی ئەو حزبە و لایەنە عێراقیە ئێرانییەكان پاڵپشتیەكی سیاسی بەهێزی دەكەن. لەبەرامبەر ئەمەشدا لە گۆشەی دووەمدا گۆڕان هەیە كە لە هەڵبژاردنەكاندا پاشەكشەیەكی زۆری كردووە و لە دەرئەنجامدا وەك دیلی دەستی دەرئەنجامەكان مامەڵەی لەگەڵ كراوە و گەورەترین دەستكەوتی لەو قۆناغە رێككەوتنیەتی لەگەڵ پارتی. لەكۆی وێنەكە تێدەگەین كە كابینەی نوێ ئەگەرچی گۆڕانكاری تێدا كراوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی كابینەی بنكەیەكی سەقامگیر و دوو گۆشەی دژبەیەكە كە گەورەبوونی هەر یەكێك لە گۆشەكان ئەوەندەی پەیوەستە بە بچوكبوونەوەی گۆشەی بەرامبەری، ئەوەندە پەیوەست نییە بە لاوازبوونی بنكەكەی، بۆیە دەبینین ئاراستەی سیاسەتكردنی هەریەكە لە یەكێتی و گۆڕان بریتییە لە پتەوكردنی گۆشەكەی خۆی لە سێگۆشەی تازەی حوكمڕانیدا. 

لێرەدا پرسیارێكی جەوهەری دێتە بەردەم ئەم قۆناغە، ئایا كابینەی نوێ چۆن لەو سێگۆشەیەدا بەردەوام بێت و هەڵنەوەشێتەوە وەك چۆن كابینەی بنكەفراوان پەرش و بڵاو بوو؟ ئەم سێگۆشە تازەی حوكمڕانی ئەگەرچی سروشتێكی ناسەقامگیری هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند كۆڵەكەیەكی دەبێت كە دەتوانێ لەسەری بوەستێ و بەردەوام بێت. دوو لە كۆڵەكە سەرەكییەكانی ئەم كابینە تازەیە رێككەوتنە واژۆكراوەكانی پارتی و هەردوو هێزی خاوەن هەژموونی زۆنی سلێمانیە، بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ سەقامگیربوونی كابینەكە، چەند ستوونێك هەیە كە پێویستە بنیات بنرێن بۆ ئەوەی ببێتە گەرەنتیەك بۆ هەرەسنەهێنانی ئەم سێگۆشەیە، بەشێك لەو ستوونە زۆر پێویستانە رێككەوتنی سێقۆڵی واژۆكراوی نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕانە لەسەر پێكهێنانی حكومەت، بۆ ئەوەی ئاراستە سیاسییە دژبەیەكەكانی پشتی پەردە نەبنە هەڕەشە لەسەر سەقامگیریی كابینەی تازە، بەتایبەت لەسەر ئاستی سەقامگیری وەزاری و دامەزراوە گشتییەكان. لەگەڵ ئەوەشدا داڕشتنی دەستوور و دەنگدان لەسەری بەهێزترین ستوون دەبێت بۆ سەقامگیربوونی ئەم كابینە نوێیە و سەرجەم كابینەكانی داهاتوو. 

لەم چوارچێوەیەدا دیسان دەكەوینە بەردەم پرسێكی هەستیارەوە، ئەگەرەكانی هەڵوەشانەوەی ئەو سێگۆشە حزبییەی كابینەی نوێ چین؟ ئایا كابینەی نوێ دەتوانێ بەردەوام بێت لەدوای هەڵوەشانەوەی سێگۆشەكە؟ بەهۆی لاوازیی كولتووری دیموكراسی و نەبوونی دەستوور و ئامادەیی مێنتاڵیتی دوژمنكارانە لە سیاسەتی پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستاندا، هەمیشە بابەتی تێكدانی سەقامگیری كابینەی حكومی ئەگەرێكی بەهێز بووە. سەبارەت بەو كابینە تازەیەش كە سروشتێكی جیاوازی هەیە، گەورەترین هەڕەشە لەسەر هەڵوەشانەوەی ئەو سێگۆشەیە ئارەزووی هەریەكە لە یەكێتی و گۆڕانە بۆ لاوازكردنی یەكتر، بەشێوەیەك كە هەردوولا ئاسوودە نین بە رێككەوتنی پارتی لەگەڵ ئەوەی تریان، بۆیە هەریەكە لای خۆیەوە كار لەسەر ئیفلیجكردنی رێككەوتنە سیاسیەكەی بەرامبەری دەكات لەگەڵ پارتی. لێرەدا لەبەردەم دوو ئەگەردا دەبین، لە ئەگەری یەكەمدا ئەگەر گۆشەكەی گۆڕان لە سێگوشەكەدا هەرەسی هێنا، كابینەی نوێ بەردەوام دەبێت لە كارەكانی، بەڵام رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە بەهۆی ئەزموونی دەوڵەمەندی گۆڕان لەناو ئۆپۆزسیۆن كە توانای جۆشدانی رای گشتی هەیە بەئاراستەی دژایەتیكردنی حكومەت. لەم ئەگەرەدا پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی قەیرانی متمانە دەبێت و ناتوانێ لە داهاتوودا بەئاسانی رێككەوتنی سیاسی واژۆ بكات لەگەڵ هەر لایەنێك كە ئەگەری هەیە لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگی پێویست بهێنێ. بەڵام لە ئەگەری دووەمدا، ئەگەر گۆشەی یەكێتی لە سێگۆشەكەدا هەرەسی هێنا، ئەوا كۆی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی قەیرانێكی سیاسی ئاڵۆز دەبێتەوە، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی یەكێتی كۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەكانی زۆنی سلێمانی كردووە و ئەزموونێكی نزیكی هەیە لە گۆڕینەوەی پرسە كوردستانییەكان بە پرسە عێراقییەكان. بۆیە لەم ئەگەرەدا، ئەگەرچی لە رواڵەتدا رەنگە كابینەكە هەڵنەوەشێتەوە، بەڵام كابینەیەكی ناتەواو دەبێت و پارتی پێداچوونەوە بە رێككەوتنەكەی گۆڕانیش دەكات، بەتایبەت كە بەشێكی زۆری وەك كارتێكی فشار بۆ سەر یەكێتی داڕێژراوە. كەواتە لە هەردوو سیناریۆكەدا ئەگەرچی كابینەكە هەڵناوەشێتەوە، بەڵام بەشێوەیەك پەكی دەكەوێت كە وەك كابینەی كاربەڕێكەر دەبێت تا كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یان هەڵبژاردنی پێشوەخت.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : حکومەت
2022 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.171 seconds