وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ناوچەی ئارام لە سووریا بۆ كێیە؟

لەلایەن نەوزاد هێتوتی 25/1/2019
د. نەوزاد هێتوتی
د. نەوزاد هێتوتی
بڕیاری ترەمپ لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا، هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا خستووەتە گومان و دڵەڕاوكەیەكی گەورەوە، هەموویان لە هەوڵی ئەوەدان بزانن زیانەكانی كشانەوەی ئەمریكا بۆ وڵاتەكانیان چی دەبێت و چۆن و بە چ شێوەیەك دەتوانن خۆیان لە لێكەوتە نێگەتیڤەكانی بپارێزن. بڕیارە لەناكاوەكەی ترەمپ ئەگەر بچێتە بواری پراكتیكییەوە، كاریگەریی راستەخۆی لەسەر كۆی هاوكێشە سیاسی و سەربازییەكانی سووریا دەبێت و مەترسی ئەوەش هەیە كە ئاراستەی گەمە سیاسییەكان لە سووریا بە ئاقارێكی نەخوازراودا ببات، بەشێوەیەك هەڕەشەیەكی راستەقینە لەسەر بەرژەوەندی دۆستەكانی دروست بكات و تەنانەت ناوچەكەش تووشی قەیرانێكی گەورە بكات.

رۆژئاوای كوردستان یەكێك لەو پرسە گرنگانەیە كە دەكەوێتە ژێر كاریگەریی ئەم بڕیارەی ترەمپ و تاوەكو ئێستاش بە تەواوەتی روون نییە، دوای كشانەوەی ئەمریكا، كورد چی دەكەن و چییان بەسەردێت. هەرچەندە ترەمپ لە دووی كانوونی دووەمی 2019 جەختی لەسەر ئەوە كرد كە كشانەوەی ئەمریكا بەشێوەیەك دەبێت كورد پارێزراو بن، بەڵام ئەم هەڵوێستەی جۆرێك لە ناڕوونی و ناڕۆشنی تێدا بوو. بە تایبەت باسی ئەوە نەكراوە كە پاش كشانەوەی هێزەكانیان، چۆن و بە چ میكانیزمێك دەكرێت كورد بپارێزن. یاخود بژارەكانی بەردەم ئەمریكا بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان چی دەبن؟

ترەمپ لە 14ی كانوونی دووەمی 2019، لە رێگەی تویتێكەوە تارادەیەك وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە و زانیاری زیاتریش سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریكا لە سووریا دەخاتەڕوو. ترەمپ لە تویتەكەیدا مەسجی بۆ هەموو لایەك و بەتایبەتی بۆ كورد و توركیا نارد. لە پەیامەكەیدا دووبارە جەختی لەسەر ئەوە كرد كە هێزەكانیان لە سووریا دەكێشنەوە و هۆشدارییەكی توندیشی دایە توركیا كە نابێت ئازاری كورد بدات، یاخود هێرشیان بكرێتە سەر. هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی كرد كە هەر كارێكی لەو جۆرە توركیا رووبەڕووی سزای ئابووریی قورس دەكاتەوە، تەنانەت  هەڕەشەی وێرانكردنی ئابووریی توركیای كرد. 

لە هەموو ئەوانە گرنگتر ترەمپ باسی دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام (safe Zone) ی لە سووریا كرد، بە قووڵایی نزیكەی 32 كیلۆمەتر كە زۆربەی رۆژئاوای كوردستان لەخۆدەگرێت، وەك بژارەیەك یاخود میكانیزمێك بۆ رێگرتن لە پێكدادانی نێوان هێزەكانی توركیا و یەپەگە، بەڵام لەڕاستیدا ئەم ناوچە ئارامەی كە ترەمپ باسی دەكات، پرسیاری زۆری لەسەرە. گرنگترینیان ئەوەیە كە ئەم ناوچە ئارامە بۆ كێ دەبێت؟ ئایا ناوچەیەكی ئارامی كوردی دەبێت یان توركی؟ چ هێزێك ئەم ناوچەیە دەپارێزێت و چ لایەنێك خەرجی ئەم ناوچەیە دەدات؟ ئایا ئەو ناوچەیە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكان، فەرەنسا و دەوڵەتانی عەرەبییەوە دەپارێزرێ یان دەكەوێتە ژێر دەستی توركیا؟ ئایا ئەمریكا ئامادەیە لە دەرەوەی بڕیاری نەتەوەیەكگرتووەكان و دژایەتی توندی رووسیا ئەم ناوچەیە دورست بكات؟ رۆڵ و پێگەی هێزەكانی كورد لەو ناوچە ئارامە چی دەبێت؟

 لەگەڵ ئەوەشدا كە ترەمپ یاخود ئیدارەكەی، زانیاری زۆری لەسەر ناوچەی ئارام نەداوە، بەڵام بەرپرسانی توركیا بە شێوەیەكی زۆر جیاواز باسی دەكەن. ئەردۆغان لە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ ترەمپ لە 14ی ئەم مانگە، رۆژی دواتر لە میانەی گوتاری هەفتانەی بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەی، جەختی لەسەر ئەوە كرد كە ناوچەی ئارام بە قووڵایی 30 كیلۆمەتر لەلایەن توركیاوە لەناو خاكی سووریا دروست دەكرێت. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە گفتوگۆ لەنێوان توركیا و ئەمریكییەكان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی لەڕووی تەكنیكییەوە ئامادەكاری بۆ دروستكردنی ئەو ناوچە ئارامە بكرێت. تەنانەت ئەردۆغان رایگەیاند كە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ ترەمپ گرنگییەكی مێژوویی هەبوو. 

ئەگەرچی لێدوانەكانی بەرپرسانی توركیا لەلایەن واشنتنەوە پشتڕاست نەكرانەوە، بەڵام لە هەمان كاتیش بێدەنگبوونیان جێگەی پرسیار و گومانە. بەتایبەتی ئەگەر لێدوانەكانی لایەنی توركیا راست بێت، ناوچە ئارامەكەی ترەمپ، رێك بە پێچەوانەی خواست و داواكارییەكانی كورد دەبێت و نەك هەر كورد پارێزراو نابن، بەڵكو بەرەوڕووی هەڕەشەیەكی راستەقینە دەبنەوە. دووریش نییە چارەنووسی ناوچەی ئارام بەدەردی عەفرین بچێت. بۆیە پێناچێت كورد رازی ببێت ناوچەی ئارام لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی توركیا یان هاوپەیمانەكانیدا بێت. چونكە ئاشكرایە ئامانجی سەرەكی توركیا لەناوبردنی دیفاكتۆی رۆژئاوای كوردستانە. تەنانەت بەرپرسانی رۆژئاوای كوردستان دروستكردنی زۆنێكی لەو شێوەیە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی توركیا بە كارەسات ناودەبەن، بۆیە بەدووری نابینن كورد تووشی جینۆساید ببێت.
 
بۆیە لە ڕوانگەی كوردەوە، ناوچەی ئارام دەبێت بەشێوەیەك بێت، جۆرێك لە ئۆتۆنۆمی بۆ رۆژئاوای كوردستان دابین بكات و لە هەڕەشەكانی توركیا، ئێران و رژێمی ئەسەد بپارێزرێن. ئەمەش تەنیا كاتێك دەبێت كە هێزێكی وەك نەتەوەیەكگرتووەكان یان فەرەنسا سەرپەرشتی ئەو ناوچەیە بكەن و گەرەنتییەكی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی كورد هەبێت. لە هەمان كاتیشدا ئەم ناوچە ئارامە ببێتە فاكتەرێك بۆ ئەوەی كە پرسی كورد لە رۆژئاوا لە رەهەندێكی سەربازییەوە بۆ رەهەندێكی سیاسی بگوازرێتەوە و ببێتە هەنگاوێكی سەرەكی بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە سووریا. 

بێگومان دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام و دوور لە هەڕەشە و دەستێوەردانی توركیا و ئەسەد و ئێران، نەك تەنیا لەبەرژەوەندی كورد دەبێت، بەڵكو لە بەرژەوەندی ستراتیژی گشتیی ئەمریكاش دەبێت لە ناوچەكەدا. ناوچەیەكی وەها  دەتوانێت گەرەنتی ئەو خاڵانە بكات كە لەناو ئیدارەی ترەمپدا كێشە و ناكۆكی گەورەی دروستكردووە. لەوانە لەناوبردنی داعش بەشێوەیەكی هەمیشەیی، ئیحتیواكردنی ئێران و رژێمی ئەسەد، پاراستنی ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و سووریا. لە هەمان كاتیشدا ئەمریكا دەتوانێت روڵێكی گرنگ لە چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی لە سووریا بگێڕێت و كوردیش بكاتە بەشێكی گرنگ لەو چارەسەرە. بە پێچەوانەشەوە، هەر هەنگاوێك بە ئاراستەی دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لەژێر كونترۆڵی توركیادا، بەدەر لە زیانگەیاندن بە كورد، سیاسەت و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە سووریا و ناوچەكەدا دەخاتە بەردەم مەترسیی راستەقینەوە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : سووریا
1782 ژمارەی بینین
بابەتی زیاتری نەوزاد هێتوتی
رۆژاڤا پاش بڕیارەكەی ترەمپ

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.219 seconds