وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

نەخشەی سیاسی باشووری کوردستان دوای گشتپرسی

لەلایەن بێستون عوسمان 26/9/2017
بێستون عوسمان
بێستون عوسمان
رۆژی 25 ی ئەیلولی 2017 ، کوردستانیانی باشووری کوردستان مێژوویان نووسییەوە. بۆ یەکەم جار زۆرینەی رەهای گەلی کوردستانی باشوور لە دەوری بەها باڵا نیشتیمانی و نەتەوەییەکان کۆبوونەوە و هەموو دەنگیان دا بە سەربەخۆیی کوردستان. لەمڕۆ بەدواوە مێژووی کورد دەبێت بە دوو قۆناغەوە، قۆناغی پێش ریفراندۆم و قۆناغی دوای ریفراندۆم. لەم قۆناغە نوێیەشدا کۆمەڵێک تاقیکردنەوەی زۆر گەورە دێنە بەردەممان کە پێویستە وەکو نەتەوەی کوردستان بەسەرکەوتوویی تێیانپەڕێنین.

پێش باسکردنی ئەو قۆناغە نوێیە، بەباشی دەزانم هەڵسەنگاندنێکی کورت بۆ ئەو پرۆسەیە بکەم کە ئێمەی گەیاند بە ئەمڕۆ. ئێستا هاودەنگییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و تا راددەیەکی زۆر سیاسی لە کوردستان درووست بووە. یەکەم رۆژ کە ئەم پرۆسەیە دەستیپێکرد، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەنها بوو، بەڵام لە رۆژی ریفراندۆمدا، هەموو پارتە سیاسییەکان بە گۆڕانیشەوە و زۆرینەی هەموو گەلی باشووری کوردستان لەگەڵیدا بوون. لەم ماوەیەدا بارزانی سەرکەوتوو بوو لەوەی یەکدەنگی و کۆدەنگیی نیشتیمانی فەراهەم بکات.

بێگومان لە رۆژی دووەمیشەوە هاوکار و یاریدەدەر و پاڵپشتێکی دڵسۆز و بەهێز دەستی خستە ناودەستی بارزانییەوە، ئەویش کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو. ئەم دوو سەرکردەیە شانبەشانی یەکەوە ناوی خۆیان وەکو باوکانی بنیادنەری کوردستان نووسییەوە. لایەنەکانی دیکەیان قایل کرد، گەلیان قایل کرد، متمانەیان لەنێوان گەل و دەسەڵاتدا بنیادنایەوە و لەهەمووی گرنگتر تەحەممولی فشارێکی یەکجار گەورەی دراوسێکان و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان کرد.

لەم ماوە کورتەدا دەیان رۆڵەی قارەمان و مەردی دیکەش هەبوون کە بە ئاڵتون ناوی خۆیان لە مێژووی کوردستاندا نووسییەوە، رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە ئامادەبوو گیانی خۆی ببەخشێت لەبەرامبەر سووربوونی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کەرکووک و د. نەجمەددین کەریم کە بە کردەوە کوردستانییەتی کەرکووکی سەلماند، تەنها دوو نموونەن لەو کەسانە.

قۆناغی دوای ریفراندۆمیش قۆناغی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی بەهێز لە باشووری کوردستان و بنیادنانی دیموکراسییەکی راستەقینە و راستکردنەوەی ئەو هەڵانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 26 ساڵی رابردوودا کردوونی.

من پێشبینی دەکەم لەم قۆناغە نوێیەدا، ئەو ئەنجوومەنەی پێی دەگوترا ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم، لەژێر ناوێکی دیکەدا بەردەوام بێت لە کارەکانی و رۆڵی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کوردستان ببینێت. پەرلەمانیش یاسایەکی بۆ دەردەکات بۆ ئەوەی ببێتە دامەزراوەیەکی یاسایی و دەسەڵاتەکانی دیاریکراو بێت. بارزانی وەک سەرۆکی ئەم ئەنجوومەنە دەبێتە رابەری گەلی کورد و دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم دەکێشێتەوە. هەوڵ دەدرێت گۆڕان و کۆمەڵیش بهێنرێنە نێو ئەم ئەنجوومەنەوە.

لەبەرامبەردا بۆ قایلکردنی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەو گۆڕانکاریانە ئەنجام دەدرێت کە بزووتنەوەکە داوای دەکات لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و دەسەڵاتەکانی. بەم شێوەیە گۆڕانیش خاڵێکی دەکەوێتە دەست بۆ ئەوەی دەنگدەرانی قایل بکات کە سەرکەوتوو بووە و ئەوەی هەوڵی بۆ داوە بچڕیویەتی. هەر بۆیە دەگەڕێتەوە بۆ نێو هاوپەیمانییەک لەگەڵ پارتی و یەکێتی، یان لایەنی کەم، بەشدار دەبێت لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کوردستان.

لەگەڵ وازهێنانی بارزانیش لە سەرۆکایەتی هەرێم، ئەم پۆستە چۆڵ دەبێت و کوردستان دەست دەکات بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی سەرۆکێکی نوێ. دوور نییە، ئەم سەرۆکە نوێیە د. بەرهەم ساڵح بێت. لەم قۆناغە نوێیەدا کە قۆناغی دامەزراندنی دەوڵەت و بنەماکانیەتی، زۆر بڕیارێکی راست دەبێت کە سوود لە سەلیقە و توانا و ئەزموونەکانی د. بەرهەم وەربگیرێت. بێگومان سەرۆکایەتی د. بەرهەم ساڵح بە پشتیوانی پارتی و یەکێتی دەبێت، بەڵام د. بەرهەم سەربەخۆ دەبێت لەهەردوو ئەو حیزبە. دوور نییە دەست لە کارکێشانەوەشی لە یەکێتی، ئامادەکارییەک بێت بۆ ئەم پلانە، بۆ ئەوەی وابەستەی هیچ حیزبێک نەمێنێت و ناچار نەبێت بۆ هەموو هەنگاوێک بگەڕێتەوە بۆ بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

ئەم هەنگاوە دەیان دەرئەنجامی باشی دەبێت. یەکەمیان دروستبوونی ئەنجوومەنێکی سەرکردایەتی دەبێت بۆ کوردستان کە لە پرسە گرنگەکاندا خاوەن بڕیار دەبێت و سەرجەم سەرکردە بە ئەزموونەکانی کوردستان کۆدەکاتەوە. دووەمیان بارزانی بە فیعلی دەبێت بە رابەری گەلی کورد و کۆسرەت رەسوڵ عەلیش دەبێت بە هاوبەشی ئەو رابەرایەتییە. سێیەمیان کەسایەتییەکی وەک د. بەرهەم دەگەڕێتەوە بۆ کایەی سیاسەتی چالاک و بەشدار دەبێت لە بنیادنانی دەوڵەتی کوردستان. 

چوارەمیان، بزووتنەوەی گۆڕان سەرکەوتنێک بۆ خۆی تۆمار دەکات و ئەو داوایانەی چەند ساڵە هەیەتی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکارییەک لە پۆستی سەرۆکی هەرێمدا دێتە دی. پێنجەم، بوون بە سەرۆکی رۆڵەیەکی سلێمانی، خەڵکی سلێمانی و گەرمیان ئاشت دەکاتەوە لەگەڵ دەسەڵاتدا و چیدی هەستی پەراویزخران نامێنێت. دوای ئەوەی د.بەرهەمیش ماوەی یاسایی خۆی تەواو دەکات، دەرگای بوون بە سەرۆک بۆ هەموو کەسێک دەکرێتەوە. کەسیش ئەوکات ناتوانێت گلەیی بکات ئەگەر یەکێک لە خانەوادەی بارزانی بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرێت.

ئەم بۆچوونانە هێندەی ئەوەی پێشبینین، پێشنیاز و ئومێدیشن لەدڵی مندا، دڵنیام لە دڵی زۆربەی هاونیشتیمانیانیشدا. لەبەر ئەوەی گرتنەبەری ئەم هەنگاوانە ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیریی سیاسی دەهێنن بۆ باشووری کوردستان. هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ سەرکردە بەئەزموونەکان لە کایەی سیاسیدا بە چالاکی دەمێننەوە و ئەو یەکڕیزی و یەکدەنگییەی بەبۆنەی ریفراندۆم و سەربەخۆییەوە هاتووەتە کایەوە بەردەوام و بەرقەرار دەبێت.

کۆمێنتەکان

 
ئەفشین | 26/9/2017
ئەمە کە ئێوە ئەیڵێن وەک ئێرانی لێ دێ...
نیشانەکردن :
8603 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

KGHD | 22/07/2018 10:43:16 ص
هه ولير له فرمان بران هه ستمان بي كرد زؤر به به هيزيش بوو ما شاء الله
Mohammadi | 22/07/2018 01:52:59 م
ئه مه هه مووی درۆیه هیچی بومه له رزه نیه. کۆماری ئیسلامی له ژێر زه وی بۆمبی ناوه کی تاقی ئه کاته وه و بۆ کوردستانی باشور یه تی . له پاش هه ڵبژاردنی...
بوومەلەرزە رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
Sya | 22/07/2018 11:20:58 ص
ئةوة مةسيحي بواية يان موسلمان نةبواية ئيستا مةدالياي ريزلينانيان لة مل ئةكرد...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (2)
Azad Azad | 17/07/2018 03:34:40 م
به‌ڕێزان له‌وه‌ ختیا له‌ وڵاتێك ئه‌وروپا بوم وه‌ر كێر بۆم بانگیان كردم بۆ زه‌لامێك ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ نوسه‌ره‌ و داوای ناس نامه‌ی نوسه‌ری...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:38:23 م
جوان جوان فرۆشتیان ، زۆر به هه‌ رزان .
دەستهەڵگرتن لە بەغدا و زامنكردنی كەركووك
| 17/7/2018 | (2)
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:31:04 م
ئه مریکا وه کو جاشی هه‌ رزان ته ماشای کورد ئه کات ، کورد له ڕۆژ ئاواش هه‌ ر جاشی هه‌ رزان فرۆشن ، حه ق نیه پێشمه رگه به کوشت بده ن ...له پێناوی...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت 8 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت

بە گەورەترین کۆنفرانسی زانستی تەندروستی لە زۆرتر
ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە 12 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە

ڤیتامین دی بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە پێست زۆرتر
خواردنی هێلکە  تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە دوێنێ کاژێر 01:08 |

خواردنی هێلکە تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە

هێلکەی کوڵاو سوودەکانی زۆرتن زۆرتر
0.422 seconds