وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

گشتپرسی حكومەتی هەرێمی كوردستان: پێشینەیەك بەرەو ئەنجامێكی مەترسیدار

لەلایەن رووداو 26/9/2017
ئیبراهیم كالن
ئیبراهیم كالن

ئیبراهیم كالن، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا

بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە 25ی سێپتەمبەردا، قەیرانێكی گەورەی لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان بەشێوەیەكی گشتی دروستكردووە. لە چەند رۆژی داهاتوودا پێشبینی دەرەنجامی نەرێنی زیاتریش دەكرێت. كوردانی عێراق خۆیان پەراوێزدەخەن و هەموو ئەو دەستكەوتانەش لەدەستدەدەن كە بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو بەدەستیانهێناون. مەبەستی هەولێر لە ئەنجامدانی گشتپرسییەكە گەیشتنبێ بە سەربەخۆیی و یاخود بەهێزكردنی كارتی گوشاربێت لە دژی بەغدا، بڕیارەكە دەرەنجامی نەرێنی لێدەكەوێتەوە و دەرەنجامەكانیش بەشێوازی جیا جیا هەستیان پێدەكرێت.

لە 22ی ئەیلوولی ئەمساڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی توركیا كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و گشتپرسییەكەی هەرێمی كوردستانی بە" نایاسایی و ناپەسەندكراو"ناوبرد. ئیدارەی ترەمپیش گشتپرسییەكە بە " ئاگرخۆشكەر و هۆكاری دروستكردنی ناسەقامگیری" لە ناوچەكە وەسفدەكات. ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان راگەیێندراوێكی هاوشێوەی بڵاوكردووەتەوە و داوا لە هەولێر دەكات هەڵیبوەشێنێتەوە یاخود پرۆسەكە رابگرێت. ئەوروپا و دەوڵەتانی كەنداو بەیاننامەی هاوشێوەیان راگەیاندووە.

هیچ وڵاتێك پشتگیری لە دابەشبوونی خاكی عێراق ناكات، تاكە وڵات كە پشتگیری لە دروستبوونی كوردستانێكی سەربەخۆ دەكات سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆیە. ئەم پشتگیرییەش بۆ ئێمە جێگەی گومانە و پێویستە كورد پێی نیگەران بن نەك دڵیان پێیخۆشبێت.

بەغدا دەمێكە چەند رێكارێكی لە دژی گشتپرسییەكە گرتووەتەبەر، ئێران ئاسمانی بەسەر هەولێر و سلێمانیدا داخست. توركیا لەئێستاوە كار بۆ چەند رێوشوێنێكی دیكە دەكات. 

نیگەرانی سەرەكی كورد لەگەڵ بەغدا، پەیوەندی بە دەستوورەوە هەیە. لەڕاستیدا بەغدا نەك لەگەڵ كورد، بەڵكو لەگەڵ توركمان و عەرەبە سوننەكانیش شكستیهێنا لە مامەڵەی سیاسی و پاراستی ئاسایشی ئەوان. ئەو دۆخە تایفەگەرییەی كە لەژێر سێبەری هەردوو حكومەتەكەی مالیكی تێپەڕین، هیوا و متمانەی پێكەوەژیانی كۆمەڵگەی عێراقی لەنێوبرد. كورد و سوننەی عەرەب و توركمان مەینەتی زۆریان بەدەست ئەو دۆخە سیاسییە نابەرپرسیارەوە چەشتووە. 

سەرئەنجام كوردی عێراق لە دوای 2003ەوە هیچ پێگەیەكی تایبەتیان نییە تاوەكو بتوانن لەسەر بنەمای ئەم پێگە تایبەتە رووبەڕووی تەحەدییەكانی وڵاتەكە ببنەوە، بەڵام سەرەڕای ئەو دۆخە ناهەموارەی كە زیاتر لە 10 ساڵە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت، كورد دەستكەوتی زۆریان بەدەستهێناوە. حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی ناوچەیەكی فیدراڵییە و خاوەن پەرلەمان ، ئاڵا، ئاسایش ، هێزی پێشمـەرگە و سنووری خۆیەتی و خاوەن بودجەی خۆیەتی. هیچ پێكهاتەیەك لە عێراق خاوەنی ئەم هەموو دەستكەوتە نین، ئەم گشتپرسییە هەموو ئەم دەستكەوتانە دەخاتە ژێر مەترسییەوە.

ئەو دەنگۆیەی كە دەگوترێت پێویستە هەموو پێكهاتەیەك خاوەنی وڵاتی خۆیان بن ، جێگەی پرسیارە و مەترسیداریشە. بەم لۆژیكە دەبێ دەیان وڵات لە ئەوروپا، ئەمریكا، ئەفریقیا و ئاسیا رابگەیێندرێن. هیچ پێویست ناكات خاكێك بەشبەشبكەی كە خۆی لەخۆیدا لە دۆخێكی ناهەمواری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووریدایە.

پێویستە نیگەرانییە دەستوورییەكانی كوردانی عێراق لەچوارچێوەی سیاسەت و سەروەری خاكەكەیدا چارەسەربكرێن. دابەشبوونی عێراق كێشە و ئاڵۆزی زیاتر بۆ ئەو دۆخە ناهەموارەی وڵاتەكە زیاد دەكات. ئەو گشتپرسییەش كە بەپێی دەستووری عێراق نایاساییە، لەلایەن هیچ وڵاتێك یاخود كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانی پێداناندرێت.

پێویستە روونبێ كە دژایەتیكردنی گشتپرسییەكە ئاراستەی كوردانی عێراق نەكراوە. توركیا لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە بەشێوەیەكی بەرفراوان پشتگیری لە كوردانی عێراق كردووە. سەركردایەتی كورد لە هەولێر هەموو بە دابەشكردنی عێراق و پشتگوێخستنی گشت ئەو ئەلتەرناتیڤانەی لەلایەن توركیای دۆستییەوە خرابوونەڕوو، هەموو ئەو دەستكەوتە ئابووری و سیاسییانەی گەلەكەی دەخاتە
مەترسیییەوە.

گشتپرسییەك لەكاتێكدا خۆی نایاساییە و كێشە دروستدەكات، كەركووك كە دەكەوێتە ناوچە جێناكۆكەكانەوە، لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان نییە و بە بەشداریكردنیشی لە دەنگدان، دۆخەكە بۆ توركمان و عەرەبەكانی كەركووك ناهەموارتر دەبێت. توركیا زیاتر بە كەركووك نیگەرانە، بەتایبەتی لەو رووەی كە پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ توركمانەكان هەیە. گۆڕینی دیمۆگرافیای كەركووك سیاسەتێكی مەترسیداربوو. بە ئەنجامدانی گشتپرسیش لە كەركووك بەدڵنیاییەوە گرژی و تێكهەڵچوون رووبەڕووی ئەم شارە مێژووییە دەكاتەوە. ئەمەش سیاسەتێكە تەنیا پێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شەرعییەتەكەی دەخاتە مەترسیییەوە.

سەرەڕای چەندین ئاگاداركردنەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان سووربوو لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی. دەرهاوێشتە نەرێنییەكان لەئێستاوە دەركەوتوون. تاكە چارەسەر بۆ دۆخەكە تەنیا ئەوەیە بە پرۆسەیەكی نایاسایی مامەڵە لەگەڵ "گشتپرسییەكە" بكەین و لەچوارچێوەی یەكپارچەیی خاكی عێراق بگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ هەولێر. لەوانەیە ئەمە بژاردەیەكی قورس بێت لەبەردەم بەغدا. بەڵام باشترە لە سووربوون لەسەر سیاسەتێك كە تەنیا ئەوان پەراوێزتر و لاوازتر دەكات.

ژێدەر: رۆژنامەی (دەیلی سەباح)ی توركیا

وەرگێڕان: رێکار عەزیز

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 پێشمەرگە کوژران و برینداربوونی 150 چەکداری حەشدی شەعبی پشتڕاستدەکاتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

پێشمەرگە کوژران و برینداربوونی 150 چەکداری حەشدی شەعبی پشتڕاستدەکاتەوە

راگەیێندراوێک لەبارەی شەڕەکەی پردێ بڵاودەکاتەوە زۆرتر
سیستانی داواکارییەکی ئەمەریکا رەتدەکاتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

سیستانی داواکارییەکی ئەمەریکا رەتدەکاتەوە

داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانیان کردووە زۆرتر
بۆمبە ئەتۆمییەكەی ئێران بە بازاڕی وزەدا دەتەقێتەوە؟ 6 کاژێر لەمەو بەر |

بۆمبە ئەتۆمییەكەی ئێران بە بازاڕی وزەدا دەتەقێتەوە؟

داهاتووی كۆمپانیاكانی وزە لە ئێران چی دەبێت؟ زۆرتر
0.281 seconds