وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ئێستا چی روودەدات؟

لەلایەن د. هیوا حاجی 27/9/2017
هیوا حاجی
هیوا حاجی
بەشی یەکەم: دراوسێکان

ئەم وتارە رۆژێک بەر لە رێفراندۆمی 25ی ئەیلول، بەو گریمانەیە نووسراوە کە رێفراندۆم دەکرێت و ئاکامەکەشی سەرکەوتنی دەنگی بەڵێیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک لەسەر خاکی هەرێم و ئەو ناوچانەش کە کورد بە بەشی دابڕاو لە هەرێم حیسابیان دەکات. لە خوارەوە، هەندێ لەو ئەگەرانە نیشان دەدەین کە دەکرێ لە ماوەی دوای رێفراندۆمدا، لە ئاستی دەرەکی و نێوخۆیی، بێنەگۆڕێ.

دراوسێکان چییان لە ئێمە دەستکەوتووە؟ 

دراوسێکان لەلایەک دەستیان کراوە نییە لە "سزادانی" هەرێم و لەلایەکی دیکەشەوە رەنگە هەر نەیانەوێ بە تەواوی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بیپچڕێنن و دوژمنایەتی بکەن. ئەو بژارانەی لەبەردەمی دراوسێکاندان کاریگەر دەبن بە هەڵوێستی رۆژئاوا، بەتایبەتیش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. راستە هەڵوێستی ئەمریکا لەئاست گشتپرسیدا، تەنانەت لە هەڵوێستی تورکیا و ئێرانیش نەرێنیتر بوو، بەڵام ئەمە مەرج نییە مانای ئەوە بگەیەنێت کە ئەمریکا لەمەودوا پشت لە کورد دەکات و رێگا دەدات کورد گورکخواردبوو بێت. ئەوەش نابێ لەبیر بکرێت کە تاکە هاوپەیمانی جێی متمانەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناڤین — ئیسرائیل — بەبێ ئەملاوئەولا، لە چەند بۆنەیەکدا پشتیوانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ کورد، لانیکەم "بۆ کوردی عێراق" دووپات کردووەتەوە. لەوەش زیاتر، دیسان بە نیسبەت ئەوروپاش، بەرژەوەندییەکی ئەوتۆ نابینرێ لە دژایەتیکردنی کورد، بەتایبەتی لەسەر ئەو بنەمایەی کە ئەو رێگایەی کورد گرتوویەتیەبەر، رێگایەکی دێمۆکراتیکە (پشتبەستن بە رێفراندۆم) و چەندین جاریش لەسەر زمانی بەرپرسانی هەرێم دووپات کراوەتەوە کە پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان، لە ئاکامدا، پرۆسەیەکی کتوپڕ و یەکلایەنە نابێت، بەڵکو بە گفتوگۆ دەبێ لەگەڵ عێراق و تەنانەت دراوسێکانیش. بۆیە ئەوانەی نیگەرانییان لە ناسەقامگیریی رەوشی عێراق هەیە، ئەگەر بۆخۆیان ناسەقامگیری دروست نەکەن، رەنگە ئەو دیمەنە تاریکەش روونەدات کە هەندێ کەس تەسەوری دەکەن. 

جگە لەوەش، بەرژەوەندیی دراوسێکان بەتایبەتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کەم نین. چەند ئاماژەیەک لێرەدا یارمەتیدەرن. لە نێوان ساڵانی 2009-2013، ژمارەی کۆمپانیا تورکیە تۆمارکراوەکان لە هەرێمی کوردستان لە 485 کۆمپانیاوە بۆ نزیکەی 1500 کۆمپانیا بەرزبووەتەوە. نزیکەی سێ لە پێنجی کۆمپانیا بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن بازرگان و بزنسمانانی تورکییەوە خاوەنداری دەکرێن. جووڵەی بازرگانی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا، بەخێرایی بەرەو سەر چووە. ساڵی 2014، دوو لەسەر سێی بازرگانیی تورکیا (8 ملیار لە کۆی 12 ملیار دۆلاری ئەمریکی) لەگەڵ عێراق، لە رێی هەرێمی کوردستانەوە بووە. ساڵی 2012ش، 7% ی کۆی هەناردەی جیهانیی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان بووە. هەروەها پێشبینی دەکرا کە تا ساڵی 2023، بایی 20 ملیار دۆلار شتومەک لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ بکرێت. ئەم پەیوەندییە ئابوورییانە دەرهاویشتەی دیکەشی هەبووە. بۆ وێنە لە 2012 دا، 25%ی گەشتیارانی فڕۆکەخانەی هەولێر یان لە ئیستانبوڵەوە هاتوون یان بۆ ئیستانبوڵ سەفەریان کردووە، لە کاتێکدا تەنیا 4%ی گەشتیاران بۆ تورکیا یان لە تورکیاوە لە رێگای فڕۆکەخانەی بەغداوە بووە (1). ئەمە سەرەڕای گرێبەستە درێژخایەنەکانی نەوت لەنێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا و کاریگەرییان لەسەر دابینکردنی ئاسایشی وزەی تورکیا. نابێ ئەوەش لەبیر بکرێ کە هەرێمی کوردستان گرنگیی خۆی هەیە بۆ ئاسایشی تورکیا و بەرژەوەندییەکانی، تەنانەت لە رۆژئاڤای کوردستانیش. 

تارادەیەکی زۆر ئەو تەوژمە بەسەر ئێرانیشدا جێبەجێ دەبێ. لە کاتێکدا لە ساڵی 2000، قەبارەی بازرگانیی رەسمی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران تەنیا بایی 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە، ساڵی 2015 ئەو ژمارەیە بۆ شەش ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە. لە پێشانگای بازرگانیی هەرێم کە لە ساڵی 2012 بەسترا، نوێنەری زیاتر لە 100 کۆمپانیای ئێرانی بەشدارییان کرد. ساڵی 2013 یش رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە هەرێمەوە نێردراوەتە بەندەری ئیمام خومەینی و لەوێوە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان کراوە. ئەمە سەرەڕای گرێبەستی هەرێم و ئێران لە 2014، سەبارەت بە راکێشانی بۆڕیی نەوت و گاز و دواتریش راکێشانی هێڵی شەمەندەفەری کرماشان-سلێمانی (2). سەرنجڕاکێش ئەوەیە سەرەڕای ناڕەزایی حکومەتی عێراق، ئێران تێکڕای ئەو پەیوەندییە بازرگانیانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبووە. هاوشێوەی تورکیا، ئێرانیش بەرژەوەندیی ئەمنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نادیدە ناگیرێت. جگە لەو بەرژەوەندییە ئابووریانەش، ئەوە لەبیر ناکرێ کە ئێران دەرگیری کۆمەڵێ ململانێی دیکەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سووریا، لوبنان، یەمەن، عەرەبستانی سعودی و بەحرەین) کە رەنگە هەریەک لەوانە لە کێشەی کورد کەمبایەختر نەبن. لەگەڵ هاتنی دۆناڵد ترەمپیش و بەتایبەتی نیەتەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، رەنگە هەڵوێستی ئێران ئیحراجتر بێت. بۆیە کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی ململانێ، ئەمجارەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، رەنگە بە سوودی ئێران نەبێت.  
دراوسێکان دەستەوستان ناوەستن

بە تێگەیشتنی من، سەرەڕای بوونی بەرژەوەندی و واقیعی بابەتیی دراوسێکان کە رێیان لێدەگرێت هەموو بژارەیەک دژی هەرێمی کوردستان بگرنەبەر، تورکیا و ئێران دەتوانن ئەزیەتی هەرێمی کوردستان بدەن، تەنانەت ئەگەر خۆشیان هەندێ زەرەر بکەن. بۆیە چاوەڕێ دەکرێ چەند سزایەک، بەتایبەتی لە رووی ئابوورییەوە بەسەر هەرێمدا بسەپێنرێن. دیارە بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، باس لە سزای دیپلۆماسی و سیاسیش دەکات. هەرچۆنێک بێت ئەم سزایانە چەند ئامانجێکیان هەیە کە رەنگە گرنگترینیان ئەمانە بن: 

- ماندووکردنی زیاتری حکومەتی هەرێم لە رووی ئابووری و لەوەوە بەرهەمهێنانی ناڕەزایی جەماوەری لە هەرێمی کوردستان.

- رێگەگرتن لە فراوانبوونی ژێرخانی پیشەسازیی نەوت و لەوەوە سنووردارکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و  هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە لە داهاتوودا.

- پاڵپشتی لە حکومەتی عێراق لە رووی دیپلۆماسی و تەنانەت سەربازیشەوە.

-  ئەوەندەی بکرێ، درێژەدان بە ماوەی نێوان ئەنجامدانی رێفراندۆم و سەربەخۆیی و تەنانەت رێگرتن لەوەی گفتوگۆی بەرهەمدار و خێرا لە نێوان هەرێم و بەغدا هەبێت.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، دراوسێکان بەدوای زۆرترین کاتدا دەگەڕێن بە هیوای دۆزینەوەی دەرفەتێک بۆ لەباربردنی پرۆسەی سەربەخۆیی یان لانیکەم بۆ ئەوەی ئەگەر پرۆسەکە رووبدات، لە کاتێکی وادا رووبدات کە ئەو وڵاتانە زەرەرێکی زۆر نەکەن.

نابێ ئەوەش لەبیربکرێ کە تورکیا و ئێران لە ئاستی نێوخۆییشدا کەڵک لە سزادانی هەرێمی کوردستان وەردەگرن. لە تورکیا، حکومەت پێویستە شتێک پێشانی نەتەوەپەرستانی تورک بدات و بیانگەیەنێتە ئەو باوەڕەی کە حکومەتی AKP ئەوەی لەسەری بووە کردوویەتی بۆ رێگرتن لە ئەنجامدانی رێفراندۆم و پرۆسەی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان. دیسان هاوشێوەی تورکیا، لە ئێرانیش سەرۆک کۆمار و باڵی ریفۆرم دەبێ بۆ باڵی رابەر و سوپای پاسدارانی بسەلمێنن کە ئەوەی لەسەریان بووە کردوویانە. 

لەوەوە لەسەریەک، دراوسێکان سوودیان لە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم وەرگرتووە. بەڵام بۆ بەرژەوەندی ستراتیژی و درێژخایەنی خۆیان و هەروەها بەهۆی ململانێ نێوخۆییەکانیان، لە ئاست پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستاندا، دەست لە گیرفان ناوەستن. هەندێ سەرئێشە چاوەڕێ دەکرێ، بەڵام هەرێمی کووردستانیش دەتوانێ بە رێگای جیاواز کار لەسەر ئەو ئەگەرانە بکات.

(1) بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو ژمارانە بڕوانە (Alireza Nader، Larry Hanauer، Brenna Allen and Ali G. Scotten. 2016. Regional Implications of an Independent Kurdistan) 
 (2) بڕوانە هەمان سەرچاوەی پێشوو.

نیشانەکردن : گشتپرسی
1464 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| دوێنێ کاژێر 11:28 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| دوێنێ کاژێر 08:23 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| دوێنێ کاژێر 05:45 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت 7 کاژێر لەمەو بەر |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن دوێنێ کاژێر 08:35 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.406 seconds