وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

پشتی پەردەی گرتنی دوو میتەكەی توركیا

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی 28/8/2017
رێبوار كەریم وەلی
رێبوار كەریم وەلی

(1)

لە 4ی تەمموزی 2003، هێزێكی ئەمریكی بە هاوكاریی هێزێكی تایبەتی یەكێتی بە فەرماندەیی پاڤڵ تاڵەبانی، هەڵیانكوتایە سەر بارەگایەكی بەرەی توركمانی لە سلێمانی و تورگەیان لەسەر 11 ئەفسەر و پلەداری تورك كرد و دوای 60 سەعات ئازادیان كردن.. بەپێی بەڵگەنامەكانی ویكیلیكس، جەلال تاڵەبانی كە هاوكار و ئاگاداری هاتنی ئەو سەربازە توركانە بوو، خەبەری لەو ئەفسەرە توركانە دابوو، بە ئەمریكییەكانی گوتبوو كە ئەوانە بۆ كوشتنی عەبدولڕەحمان مستەفای پارێزگاری كەركووك هاتوون. كوڕەكەی تاڵەبانی بە كامێرای ڤیدیۆ ئەو دیمەنانەی تۆمار كرد و لە رێگەی ئیلنوور چەڤیكی رۆژنامەنووسەوە دزەی پێكردە ناو میدیای توركیا. سەیر ئەوەیە لەم رووداوەی ئێستاشدا كە دوو میتی تورك گیراون و بووەتە هۆی دەركردنی نوێنەری یەكێتی لە توركیا، هەمان ناو (ئیلنوور چەڤیك) بە جۆرێك دێتە ناو باسەكەوە.

سیناریۆی یەكەم ئەوەیە كە یەكێتی نیشتمانی لە رێگەی گوتەبێژەكەیەوە رایگەیاندووە گوایە خەرقێكی ئەمنی روویداوە (بێ ئەوەی بگوترێ خەرقەكە كێ كردوویەتی؟ پەكەكە كە میتەكانی رفاندووە، یان توركیا كە میتی بۆ سلێمانی ناردووە؟) و رووداوەكە هیچ پەیوەندی بەوانەوە نییە، بەڵام سەیر ئەوەیە توركیا داوای كەسە رفێنراوەكانی لە یەكێتی دەكاتەوە، نەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان!

سیناریۆی دووەمیش هەر هی ناو یەكێتییە، بەڵام رەسمی نییە و دەڵێ ئەو دوو میتە پێشتر بە ئاگاداریی یەكێتی لەگەڵ پەكەكە كۆبوونەتەوە و ئەمجارە ویستوویانە بێ ناوبژیكەر دانیشن و پەكەكە رفاندوونی. ئەوەش سیناریۆیەكی لاوازە، چونكە ئەگەر بەڕاستی گفتوگۆ لەنێوان پەكەكە و میتدا هەبووبێت، پەكەكە بۆ بیانڕفێنێت؟ بۆ گفتوگۆ لە قەندیل دەبێ و لە سلێمانی نابێت؟ دوو كارمەندی میت چۆن دەتوانن گفتوگۆیەكی وا گەورە بەڕێوە بەرن؟

سیناریۆی سێیەم هی پەكەكەیە كە هەم دەیەوێ بەسەرێكدا ئۆباڵی رووداوەكە لە ئەستۆی یەكێتی لابەرێت و بڵێت خۆم شتەكەم دۆزیوەتەوە و خۆم كەسەكانم دەستگیر كردوون كە گوایە بۆ تیرۆر كردنی جەمیل بایك هاتوونەتە سلێمانی! دوو كارمەندی بێ چەكی میت و تیرۆركردن و رفاندنی كەسێكی وەك جەمیل بایك؟!

سیناریۆ هەرە بەهێزەكە كامەیە؟
(2)
توركیا بە وردی ئاگای لە جموجۆڵە تەنزیمی و سەربازییەكانی پەكەكەیە لە ناوچەكانی ژێر نفوزی یەكێتی و لەوەش نیگەرانە. لە ناوەڕاستی شوباتی ئەمساڵ هەمان ئیلنوور چەڤیك (كە ئێستا راوێژكاری باڵای سەرۆككۆماری توركیایە)، رایگەیاند كە بەمزووانە سەركردەیەكی گەورەی پەكەكە لە كوردستانەوە رادەستی توركیا دەكرێتەوە. هەر زۆریشی پێ نەچوو كە لە رێگەی نوێنەرایەتیی یەكێتی لە توركیاوە، بەناوی راوێژكاری ئەردۆغان هاتە سلێمانی و چاوی بە مام جەلال كەوت! لە میدیای فەرمیی یەكێتیش بڵاوبووەوە. پێدەچێ ئیلنوور چەڤیك ئاگاداری هەندێك شت بووبێ كە لە نێوان توركیا و بەشێكی یەكێتیدا لەئارادا بووە. بەڵام دیسانیش ئەگەر شتێكی وا لەئارادا بووبێت، ئەوا ئەو كارە بە دوو كەس ناكرێت وەكوو پەكەكە بانگەشەی بۆ دەكات!

بۆیە دەشێ ئەو دوو میتە كاریان ئەوە بووبێت كە زانیاری لەسەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە كۆبكەنەوە، بە تایبەتیش كە ئیشیان لە سلێمانی تەواو بووە و چوونەتە رانیە! ئامانج ئەوە بووە كە توركیا ئۆپەراسیۆن لەناو قووڵایی سلێمانی ئەنجام بدات، بەڵام هەر دیسان لەسەر دەستی یەكێتی (كە دەگوترێ میتەكان پێشتر لەلایەن ئاسایشی رانیەوە دەستگیركراون و دوای لێكۆڵینەوە، رادەستی پەكەكە كراون) كارەكە نیوەچڵ ماوە. هەر بۆیەشە توركیا لەو مەسەلەیەدا یەكێتی بە بەرپرسیار دەزانێت و داوای كارمەندەكانی میت لە یەكێتی دەكاتەوە!

هەر یەك لەو سیناریۆیانەی سەرەوە راست بن یان هەڵە، فاكتێكی گرنگیان تێدایە كە  ئەویش ئەوەیە یەكێتی لە ئەنجامی سیاسەتی پێداهەڵگوتن بە پەكەكە لە رقی پارتی، بەشێكی زۆری رای گشتی و تەنانەت كادیرەكانی خۆیشی پێشكەشی پەكەكە كردووە. هەر سیناریۆیەكی سیاسی و سەربازی كە پەكەكە مەبەستی بێت، بە هاوكاریی خەڵكی ئەو ناوچانە ئەنجامی دەدات، جا چ گرتنی دوو میت بێت بۆ تێكدانی پەیوەندیی توركیا و یەكێتی، یان بەگژیەكدا كردنی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و خەڵكی دەڤەری بناری هەڵگورد! پەكەكە هەموو ئەوانە بە هاوكاریی ئەو كەسانە دەكات كە كادیر، لایەنگر و تەنانەت بەرپرسی ناوچەیی یەكێتین. بۆیە دەبێ یەكێتی ئەوەی خۆی بۆ ئێرانی ناكات، رێگە نەدات پەكەكە لەناوچەی نفوزی ئەودا بۆ ئێرانی بكات.

دوا هەڵوێستی گۆڕان!
(3)
ئەوە چەندین مانگە هەر كۆبوونەوە دەكرێت بۆ ئەوەی دوا هەڵوێستی گۆڕان لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان بزانرێ چییە؟! راستییەكەی هەڵوێستی گۆڕان هەر لە سەرەتاوە ئاشكرا بوو، كوشتنی كات لە پێناوی كارانەكردنەوەی پەرلەمان، ئەوە پوختەی هەڵوێستی گۆڕانە. تا پارتی مەرجی هەبوو ئەوان داوای كاراكردنەوەی بێمەرجیان دەكرد، كە پارتی مەرجی نەما ئەوان مەرجیان دانا! تا پارتی دەیگوت با حیزبەكان لەدەرەوەی پەرلەمان رێكبكەن، ئەوان دەیانگوت نەخێر لەناو پەرلەمان، كەچی ئێستا دەڵێن لە دەرەوەی پەرلەمان! بزووتنەوەی گۆڕان توانای بڕیاری سیاسی نەماوە. بەڵام دوایین هەڵوێستیان سەبارەت بە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی جورئەتێكی سیاسی گەورەیە و نیشانەی ئەوەیە سەركردەكانی ئێستای گۆڕان كە زۆربەیان نزیكەی پەنجا ساڵ خەباتیان بۆ سەربەخۆیی كردووە، دەڵێن ئەگەر گشتپرسی كرا، دەڵێن بەڵێ بۆ سەربەخۆیی. چاوەڕوانی زیاتر لەوە لە گۆڕان مەكەن و دوای گشتپرسی پەرلەمان كارا بكەنەوە، ئەوكاتە رەنگبێ گۆڕان بتوانێ بڕیار بدات.

کۆمێنتەکان

 
چیاڤان | 28/8/2017
نەمبینیوە کەس وەکو کاک رێبوار ئەوەندە جوان و بە قوولی خوێندنەوە بۆ بزۆتنەوەی گۆران هەبێت.. شتەکان لە رەگەوە دەردەهێنیت. في الصمیم..
هادي | 28/8/2017
دەست خۆش بۆچونەكانت جێگەي خۆیەتی .بەڵام نەوەك وەك ڕاي خۆم بەڵکو وەك پرسیار لە خوێنەری بەڕێزي دەکەم..ئایا تورکیا بە دەرکردنی بەرپرسي پەیوەندیەکانی یەکێتی ئیش لەسەر عەقڵی جەمعی جەماوەری سلێمانی ناکات لەم کاتە هەستیارەدا کە ئێمە ڕوەو ڕیفراندۆم ئەچین وگوایە جێگەنفوزی یەکێتی کە سلێمانیە و پەکەکەش دژ بەم ڕیفراندۆمەوەی کوردستانە ..ئا لێرەدا تورکیا سلێمانی مسۆگەر بکات دەنگ نەدەن و ڕێژەکە ئەوە نەبێت کە سەرکردایەتی سیاسی ئەیخوازێ ؟؟ ئەمە گەمەیەکی تورکیا نیە ئیش لەسەر عەقڵی جەمعی خەڵك ئەکا ؟؟ سوپاس

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| دوێنێ کاژێر 08:22 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
نةناسراو | 12/12/2017 11:48:58 ص
ناراستن پارة هةية من زانياري وردم هةية گةر دةتةوئت برؤ لة تويتةر سةيري tanker trackersبكة بةندةرئ جةيهاني توركيا ١٢ مليون بةرميل نةوتي كوردستان لئ...
 حکومەت چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکات
| دوێنێ کاژێر 02:37 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە 5 کاژێر لەمەو بەر |

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە

هەڵسوڕاوێکی گۆڕان: متمانەمان بە كۆمیسیۆن نییە زۆرتر
  دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن 7 کاژێر لەمەو بەر |

دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن

ورچە فڕێدراوەکان دەبەخشرێنە نەخۆشخانەیەکی زۆرتر
0.328 seconds