وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ئێران چی لە كوردستان دەوێت؟

لەلایەن عارف قوربانی 28/8/2017
 عارف قوربانی
عارف قوربانی

لەبەر ئەوەی هێشتا خۆمان بڕیارمان نەداوە كە سەربەخۆییمان دەوێت یان نا، لە 25ی ئەیلول دەردەكەوێت خەڵكی كوردستان دەیانەوێ‌ لەگەڵ عێراق بمێننەوە یاخود سەربەخۆبن، بۆیە ناكرێت هەڵوێستی ئێستای هیچكام لە وڵاتانی دەوروبەر و دونیاش وەك هەڵوێستی فەرمی تەماشا بكەین. لە دوای ئەوەی كوردستان بڕیاری خۆی دا و سەركردایەتی سیاسی كورد كاری بەبڕیاری گەلەكەی كرد و دەوڵەتی فیدراڵیی كوردستانی راگەیاند، ئەوكات لەگەڵ و لەدژ بوونی وڵاتان بۆ بە فەرمی ناسین و دانپێدانانی نێودەوڵەتی گرنگە. 

وەك بنەمایەكی چەسپاویش، نەك بۆ كوردستان، بەڵكوو بۆ تەواوی دونیا پێوەری دۆستایەتی و دوژمنایەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دروست دەبێت. دەوڵەتی كوردستان بەرژەوەندی بۆ هەر وڵاتێك هەبێت دانی پێدا دەنێت و زیان بە هەر وڵاتێك بگەیەنێت لەدژی دەوەستێتەوە. ئەگەر تەماشای دەوڵەتی ئیسرائیل بكەین، دەبینین حەفتا ساڵە دامەزراوە و هێشتا چەندین دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی دانیان پێدا نەناوە، چونكە لەڕووی ستراتیژییەوە بوونی ئەم قەوارەیە بە مەترسی بۆ سەر خۆیان دەبینن، بەڵام زۆر لە دەوڵەتانی تری جیهان كە بەرژەوەندییان لە دروستبوونی ئەو دەوڵەتەدا هەبوو، هەر زوو مامەڵەی فەرمییان لەگەڵ كرد، تەنانەت ئەو وڵاتانەش كە نە بەرژەوەندی و نە مەترسییان لە دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل هەیە، وەك پرەنسیپ و ئیلتیزامێكی نێودەوڵەتی ئەوانیش دانیان بە دەوڵەتەكەدا ناوە و مامەڵەی لەگەڵ دەكەن. ئەمە بۆ ئایندەی دەوڵەتی كوردستانیش بنەمایەكی راستە، كاردانەوەكان لەسەر ئەو بنەمایە دەبن.

لەبەر ئەوە پێش ئەوەی چاوەڕێی هەڵوێستی كەس بین، پێویستە خۆمان ئەوە بزانین دروستبوونی دەوڵەت لەم بەشەی كوردستان لە كوێدا دەبێتە مەترسی بۆ وڵاتانی دیكە و لە كوێدا دەبێتە بەرژەوەندی؟ چ وڵاتێك زیانی پێدەگات و كام دەوڵەت دەستكەوتی دەبێت؟ ئەگەر لەم گۆشەنیگایەوە بڕوانینە ئایندەی دەوڵەتی كوردستان، كەواتا پێویستمان بەوە نابێت چاوەڕوانی هەڵوێستی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەتی ناوچەكە و حیهان بین. خۆمان دەزانین كێ‌ لەگەڵمان دەبێت و كێ‌ لە دژ. ئەگەر لە حاڵەتێكیشدا هەڵوێستێكی پێچەوانەی چاوەڕواننەكراومان بینی، لەو دۆخەدا ئەركی ئێمەیە بەرچاوڕوونی بدەینە ئەو وڵاتە و دڵنیای بكەینەوە كە بەدحاڵیبوونێك هەیە.

لێرەدا دەمەوێت سەرنج بخەمە سەر هەڵوێستی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەربارەی دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان، ئەویش بە پلەی یەكەم بەهۆی تێگەیشتنی هەڵەی خەڵكی كوردستانەوە لە هەڵوێستی ئەو دەوڵەتە كە ئێستا بە بەربڵاوی ئەو تێگەیشتنە دروستبووە (ئێران دژی سەربەخۆیی كوردستانە و دوژمنایەتی دەوڵەتی كوردستان دەكات). هەروەها بەپلەی دووەمیش مەبەستمە ئەگەر لە ناوەندە ستراتیژییەكانی ئێرانیشدا بەدحاڵیبوونێك هەبێت لەوەی كوردستان بۆیان دەبێتە مەترسی، بەڵكوو ئەوانیش تێگەیشتنە هەڵەكەیان راست بكەنەوە.

ئەگەر ئەم ناوە (هەرێمی كوردستان) بگۆڕدرێت بۆ (دەوڵەتی كوردستان) چ مەترسییەك دەخاتە سەر ئێران؟ لە كاتێكدا ئێستا لەژێر ناوی هەرێمی كوردستان نەك بە سنوورەكانی پێشووترەوە، بەڵكوو لە شەنگالەوە تا گوڵاڵە كە كورد حوكمی دەكات، بەرژەوەندییەكی زۆری بۆ ئێران دەستەبەر كردبێت، بۆچی كە ناوەكەی ببێتە دەوڵەتی كوردستان ئەو بەرژەوەندییانە دەبن بە مەترسی؟ لە كوێدا كوردستان دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئێران تا ئێران لە دژی رابوەستێ؟ 

چارەكە سەدەی رابردوو ئەوەی بۆ ئێران سەلماندووە كە ئەم نیشتمانە لەژێر هەر ناوێكدا كورد بەڕێوەی بەرێت، دڵنیایی بۆ ئێران زیاترە لەوەی هەركەسێكی تر حوكمی بكات. سنوورێكی بەرفراوانی ئێران بە باشووری كوردستانەوەیە، بەهۆی باشووری كوردستانەوە نەك هەر سنوورەكانی، بەڵكوو تا قووڵایی وڵاتەكەش ئارامی و سەقامگیری رەخساوە. چارەكە سەدەیەكە بزووتنەوەی چەكداریی كورد لەو بەشەی كوردستان هەموو چالاكییەكی سەربازییان راگرتووە، لەكاتێكدا ئەو دوو دەیەیەی رابردوو ئێران زۆرترین كێشەی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان هەبووە، ئەگەر هەرێمی كوردستان بیویستبا یان رێگەی دابا زۆرترین كەناڵی پەیوەندی لە نێوان نەیارەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان دروست دەبوو. چۆن ئێران دەستی خستووەتە ناو كاروباری بەشێكی زۆری وڵاتانی ناوچەكەوە، ئەوكاتیش زۆرێك لەو دەوڵەتانە دەیانتوانی بەهۆی كێشەی كوردەوە دەست وەردەنە كاروباری ناوخۆی ئێران. بەڵام هەرێمی كوردستان ئەم دەرگایەی بەڕووی هیچكام لە دوژمنەكانی ئێراندا نەكردووەتەوە.

ئێران بەهۆی ئەو ئابڵوقە ئابوورییە جیهانیەی لەسەرێتی و وەك كۆنگرێسی ئەمریكاش بڕیارێكی ئیدارەكەی ترامپی پەسەند كرد، لە داهاتوودا گەمارۆكان لەسەری توندتر دەبن، لە 25 ساڵی رابردوودا سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بە رووی ئێراندا كراوە بوون و بەشێكی زۆری پێویستییەكانی ئێران لە بازاڕەكانی كوردستانەوە دەستەبەركراوە، كوردستان بازاڕێكی جیهانی بووە بۆ ئێران و لە هەمانكاتدا بازاڕێكی گەورەش بووە بۆ كاڵای ئێرانی، لە داهاتووشدا ئەم بازاڕە و سنوورەكانی بۆ ئێران بایەخیان زیاتر دەبێ‌. 

لە كوشتنی ئیمام حوسێنەوە هەموو شیعەی جیهان كە ئێستا ئێران رابەرایەتییان دەكات، خۆیان بە زوڵملێكراو دەزانن و پێیانوایە خاكی عێراق هی ئەوانە و لێیان زەوتكراوە. پیرۆزییەكانی شیعە لە ناوچە عەرەبییەكانی عێراقن، دەیانەوێ‌ عێراق دەوڵەتێكی شیعی بێت و ناوەندی كۆكەرەوەی شیعەی جیهان بێت. بۆ ئەوەی ئەم خواستەیان بەدی بێت، پێویستیان بەوە بوو بەپلەی یەكەم رۆڵی سوننەی عێراق تا ئاستی نەبوون لاواز بكەن، لەدوای كەوتنی سەدام دەرگایەكیان بەڕوودا كرایەوە و بەدیاریكراویش دوای كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق دەستیان ئاوەڵا بوو بۆ ئەو ئامانجە، هاتنی داعش و لێكەوتەكانی خزمەتێكی زۆریان بە گەشەی تەشەیەوع كرد و ئێستا تا ئەندازەیەك قۆناغی یەكەمیان بڕیوە. بەڵام لەمپەرێكی گەورەیان لەپێش ماوە بۆ ئەوەی ناسنامەی عێراق ببێتە وڵاتێكی شیعەی عەرەبی، ئەویش مانەوەی كوردستانە.

دەبێت ئێران و شیعەكان ئەوە بزانن كە كوردستان كۆسپێكی گەورەیە لەبەردەم بەشیعەبوونی عێراق و تەواوكردنی هیلالی شیعی، هەروەها دەبێت ئەوەش بزانن كە كوردستان تا ئەندازەیەك بەغدای بۆ شیعەكان جێهێشتووە بەهۆی ئەوەی كە مەیلی سەربەخۆیی هەیە، ئەگەر لە عێراق بمێنێتەوە بەغدا بەتەنها بۆ شیعە جێناهێڵێت. تەنانەت سوننەكانیش كە ئێستا رۆحی تەسلیمبوونیان تێدا دروست بووە، بەهۆی ئەوەیە كە دەزانن كورد جێیاندەهێڵن و بە تەنها شەڕی شیعەیان پێناكرێت، ئەگەر بزانن كوردستان لەگەڵ عێراق دەمێنێتەوە، ئەوانیش بەرەنگاری شیعە دەبنەوە، واتا مانەوەی كوردستان لەگەڵ عێراق دەبێتە گرفتێكی گەورەتر بۆ ئێران كە ئەویش بەهێزبوونەوەی سوننەی عەرەبە. 

ئێران دەوڵەتێكی گەورەیە، ستراتیجیەتی خۆی بە وردی بنیاتناوە، ئەو بەرژەوەندیانە دەبینێت كە بەستراونەتە سەربەخۆیی كوردستانەوە. ئەوەش دەزانێت رێگە لە سەربەخۆیی كوردستان بگرێت هەموو ئەو شتانە پێچەوانە دەبنەوە، بۆیە پێموایە هەڵوێست و لێدوانە نەرێنییەكانی لەو بارەیەوە دەشێ‌ بۆ دوو ئامانج بن، یەكەمیان پشكی زۆرتری دەوێت لە ئایندەی كوردستان و دووەمیش دەیەوێ‌ كوردستان دڵنیایی ئەوەی بداتێ‌ كە دەوڵەتەكەی نابێتە پێگەی نەیارەكانی، بۆ هەردووكیشیان حەقی خۆیەتی.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| دوێنێ کاژێر 08:22 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 12 کاژێر لەمەو بەر | (1)
نةناسراو | 12/12/2017 11:48:58 ص
ناراستن پارة هةية من زانياري وردم هةية گةر دةتةوئت برؤ لة تويتةر سةيري tanker trackersبكة بةندةرئ جةيهاني توركيا ١٢ مليون بةرميل نةوتي كوردستان لئ...
 حکومەت چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکات
| دوێنێ کاژێر 02:37 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە 4 کاژێر لەمەو بەر |

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە

هەڵسوڕاوێکی گۆڕان: متمانەمان بە كۆمیسیۆن نییە زۆرتر
  دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن 6 کاژێر لەمەو بەر |

دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن

ورچە فڕێدراوەکان دەبەخشرێنە نەخۆشخانەیەکی زۆرتر
0.219 seconds