وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

دوو دیاردەی گشتپرسی: بارزانی و یەكگرتوو

لەلایەن زریان رۆژهەڵاتی 28/9/2017
زریان رۆژهەڵاتی
زریان رۆژهەڵاتی

گشتپرسییەكەی كوردستان دوو دیاردەی گرنگی تێدابوو، یەكیان بارزانی و ئەویتریشیان یەكگرتوو. سەرەڕای گوشار و تەگەرە ناوخۆیی و دەرەكییەكان، بارزانی مەحكەم لە پای بڕیارەكەی وەستا و یەكگرتووش لەڕێی هاوسەنگكردنی گوتارەكانی ئیسلامگەرایی – نەتەوەگەرایی و چاكسازی - دەوڵەتسازیدا وەرچەرخانێكی گرنگی دروستكرد.

گشتپرسی و بارزانی

ئەو گشتپرسییەی كە لە ناوخۆوە بگرە تا عێراق، دەوڵەتانی ناوچەكە و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای دواخستن یان هەڵوەشانەوەیان دەكرد، دواجار ئەنجامدرا و سەریگرت. لەمەشدا زیاتر لە ئەحزابی كوردی، رۆڵی كەسەكان یەكلاكەرەوە بوو كە بارزانی لە هەمووان دیارتر بوو.
زۆر كەس بڕوای بەوە نەدەكرد كە بارزانی وەك سیاسەتمەدارێكی خەتی موحافزەكار- ریالیستی كورد، لەبەرامبەر گوشارەكاندا خۆی بگرێت. دەیانگوت دوایدەخات، بەڵام وادەرنەچوو. ئەمەش رای زۆرێك لە نەیارەكانی ئەوی سەبارەت بە گشتپرسی گۆڕی. ئەمەش جاری یەكەم بوو، كورد بتوانێت لە رێی رەفتارێكی سیاسی مەشرووعەوە، لە سیاسەتی نیودەوڵەتاندا، لە جیاتی ئەوەی ئامڕازبێ، دەوری ئەكتەرێكی كارا بگێڕێت.

هەندێك پێداگرییەكەی بارزانییان بە "عیناد" و "خەیاڵپەرستی" وەسفكرد و بەمەش بووە ئامانجی رەخنەیەكی گەورەی ناوخۆیی و دەرەكی كە رەنگە لە قۆناغی داهاتووشدا بەردەوامبێت.

بێشك، هەرجۆرە شەڕفرۆشی یان گوشارێكی گەورەی ئابووری، ئەویش تەنها لەبەرئەوەی كورد مومارەسەی مافێكی دیموكراتیكی خۆی كردووە، هیچ جۆرە رەواییەكی لە رای گشتی جیهانیدا نابێت. جگە لەوە، جەنگێكی فراوان، یان گوشارێكی كەمەرشكێنی ئابووری دژ بە هەرێمی كوردستان، دەتوانێت قوڵایی دیمۆگرافی كوردی لە هەموو ناوچەكە بخاتە جووڵە و بەوەش دەوڵەتانی ناوچەكە گرفتی ئەمنی و ناسەقامگیریی سیاسی بۆ ناوخۆی سنوورەكانی ئێستایان پەلكێش بكەن. جگە لەوە، ئێستا هەرێمی كوردستان بە نفوسێكی نزیكەی شەش ملیۆن كەسەوە، میوانداری نزیكەی سێ ملیۆن پەنابەری ناوخۆیی و دەرەكی دەكات و رەنگە لە دۆخێكی نالەباری ئەمنی و ئابووریدا پەنا بۆ وڵاتانی ناوچەكە ببەن كە ئەوەش باری ئەو دەوڵەتانە قورستر دەكات. هەڵبەت، رەنگە دەوڵەتانی ناوچەكە بیانەوێت لە رێی گوشارێكی سنوورداری ئابووری و سەربازییەوە، رێگا بۆ ناسەقامگیری هەرێمی كوردستان خۆش بكەن.

عێراق و توركیا باس لە ئەگەری سزادانی بڕیاردەرانی گشتپرسی دەكەن و لەمەشدا بارزانی لە پێش هەموو كەسێكەوە دێت. رەنگە هاوشێوەی ئەو گەمارۆیەی كە ئیسرائیل لە ساڵانی دووهەزاردا لەسەر عەرەفاتی دانا، دەوڵەتانی ناوچەكەش هەوڵی گۆشەگیركردنی بارزانی بدەن، ئەگەر دۆخی پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر بەلایەكدا نەكەوێت. بەڵام، شەپۆلێكی نەتەوەگەرایی كوردی لە ناوچەكەدا بەهۆی گشتپرسی بەرزبووەتەوە، بۆیە گوشاردانان، پێگەی بارزانی لە سیاسەتی كوردیدا بەهێزتر دەكات.

سیاسەتی یەكگرتوو

سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی گشتپرسیی کوردستانی بە هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی كێشەیەكی سەد ساڵە لە قەڵەمدا. ئەمە راستە. بەڵام لەگەڵ ئەوەی گشتپرسی وەك میتۆدێكی هاوچەرخ بۆ حەلی كیشەی كورد دەردەكەوێت، سیاسەتی یەكگرتووش گۆڕانكارییەكی گرنگ لە رەفتاری ئەكتەرەكانی جوڵانەوەی كوردیدا دەردەخات.

دروستكردنی هاوسەنگییەك لە بەینی گوتاری ئیسلامگەرایی میانڕەو لەگەڵ نەتەوەگەرایی بایەخێكی زۆری بۆ ئەمڕۆی كوردستان هەیە. بەدەر لەوە، لەو مشتومڕەی كە سەبارەت بە ئەولەویەتی دیموكراسی و چاكسازی یان دەوڵەتسازی هەبوو، یەكگرتوو، سەرەڕای ئەو رەخنانەی كە لە ناوخۆ لێیگیران، جەختی لە تەبایی ئەو دوو ئەولەویەتە كردەوە. لەلایەك باسی چاكسازی و پێویستیی ئیسڵاحی سیاسی- ئیداری لە كوردستان كرد، بەڵام لەلاكەی تریشەوە، لە بڕیاری چارەنووسیی هەرێمی كوردستانیشدا سیاسەتی تەبایی گرتەبەر. ئەمەش بە گۆڕانكارییەكی گرنگ لە رەفتاری كوردیدا هەژمار دەكرێت.

چی روودەدات؟

هەرێمی كوردستان پێداگری لە هەڵوێستی خۆی دەكات سەبارەت بەوەی كە دوای گشتپرسی دەرگای دانوستان داناخات. دنیاش دەزانێت كە هەولێر یەكسەر دەوڵەت راناگەیەنێت، بەڵام گشتپرسی، دەست و باڵی ئاوەڵاتر دەكات. گرنگیی پاڵپشتی جەماوەری وەك سەرچاوەی رەوایی بۆ رەفتارە سیاسییەكان، بە ئەندازەیەك زۆرە كە تەنانەت بەریتانیای ئەندازیاری عێراقیش، بۆ لكاندنی هەرێمی كوردستان بەو دەوڵەتەی دروستیكردبوو، دركی بە پێویستیی ریفراندۆمێكی سنووردار كردبوو كە "لە مانگی 5ی ساڵی 1921دا ئەنجامیدا"، چجای سەدەی بیست و یەكەم كە دیموكراسی و مافی خەڵك بۆ دیاریكردنی چارەنووس بە ئەندازەیەك رەوایی هەیە، تەنانەت دیكتاتۆرەكانیش باسی دیموكراسی و دەنگی جەماوەر دەكەن! ئەگەر گشتپرسییەكەی كوردستان لەبەرچاو نەگیرێت، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لە بەینی بەرژەوەندی وڵاتان و ئەو بەهایانەی كە بانگەشەی بۆ دەكات، تووشی دووفاقی دەبێت. بۆیە چاوەڕوان دەكرێت بەشێك لە دەوڵەتە گەورەكانی جیهان كە بەرژەوەندییان لە كوردستان و عێراق هەیە، لەمەودوا هەڵوێستێكی جیاوازتریان هەبێت، یان لانیكەم هەوڵی نێوەندگیری بەغدا وهەولێر بدەن. جگە لەوە، كورد ئەكتەرێكی محەلی كارایە لە جەنگی دژی تیرۆردا، نە ئەمریكا و نە خۆرئاواش ناتوانن چاوپۆشیی لێبكەن.

 لەلایەكی ترەوە، توركیا و ئێران لەسەر سنوورەكان مانۆڕ دەكەن و بە تەهدیدی جۆربەجۆر و تەحقیری سیستەماتێك دەیانەوێ كاریگەری لەسەر بڕیاری سیاسی كورد دانێن. لەولاشەوە بەغدا خەریكی چاوسووركردنەوە و هەڕەشەیە. ئەم هاوپەیمانییە سێقۆڵییە دەتوانێت گرفت بۆ كورد دروست بكات، بەڵام وەك هۆشی مین، رێبەری کۆچکردووی گەلی ڤێتنام دەڵێت: "دواجار هەر ئەوان هیلاك دەبن."

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : گشتپرسی

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
فرهاد | 16/10/2017 10:49:00 ص
بو هه مو كورديكي به شه ره ف. بو داتيشتواني شاري سليماني ، هه ولير ، دهوك تكا يه هه موتان برژينه سه ر شه قامه كان داواي مافي خوتان بكه ن هه ردو...
فەرماندەیی پێشمەرگە: ئەوەی لەدەستتان دێت بۆ پاراستنی کەرکووک بیکەن
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 16/10/2017 10:13:23 ص
Dastxosg, Shikrdnawaeaky Lozhikit krduwa bo rasteakan
 لە (دووکان)، کەرکوک فرۆشرا؟
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: پێویستە گفتوگۆ هەبێت لەنێوان هەولێر و بەغدا 3 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: پێویستە گفتوگۆ هەبێت لەنێوان هەولێر و بەغدا

"سکرتێری گشتی چاودێریی دۆخی کەرکووک دەکات" زۆرتر
سامانە سرووشتییەکان: هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک ناوەستێت 17 کاژێر لەمەو بەر |

سامانە سرووشتییەکان: هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک ناوەستێت

"رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە" زۆرتر
گۆڕان داوای کشانەوەی هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک دەکات 17 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان داوای کشانەوەی هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک دەکات

"ناكرێ گشتپرسی بكرێتە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر خەڵک" زۆرتر
0.14 seconds