وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

سەرکردەکانی کورد و کتێبی ونی بیرەوەری

لەلایەن ئازاد وەڵەدبەگی 28/12/2018
ئازاد وەڵەدبەگی
ئازاد وەڵەدبەگی

لە جیهانی ئەمڕۆدا، بە تایبەتی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی، نووسینەوەی بیرەوەری، یان یاداشتی ڕۆژانە لەنێو سیاسەتواناندا بووەتە کولتوور، هەریەکە بە شێوازی خۆیان بیرەوەرییەکانیان دەنووسنەوە. 

لە چەرخی ڕێنیسانسدا، مرۆڤگەرایی بووە هۆی رزگاربوونی مرۆڤ لەو کۆتوبەندانەی کە بە دەوریدا تەنرابوون، هەربۆیە چارەنووسی مرۆڤ وەک تاکێک (نەک ئەندامێکی کۆمەڵگە) بووە جێی بایەخ. بە گۆڕینی ڕۆڵی مرۆڤ لە کۆمەڵگەی ڕۆژئاواییدا، نووسینەوەی بیرەوەری بەم شێوازەی ئەمڕۆ پەرەی سەند. هەربۆیە لە کۆتایی سەدەی حەڤدەیەم، کەڵکوەرگرتن لە بیرەوەری، وەک سەرچاوەیەک بۆ داتا و زانیاریی مێژوویی لەلایەن مێژوونووسانەوە گرنگیی پێدرا، هەرچەندە هەتا ئێستاش هەندێک کەس باوەڕیان وایە کە دەبێ بە پارێز و وشیارییەوە بۆ ئەو زانیارییانە بڕوانین. لەو کۆمەڵگەیانەدا کە ڕێز لە مێژوو دەگیرێت، بیرەوەرییەکان دەبنە مایەی گرنگی و بایەخ. لە ڕۆژئاواش کولتووری نووسینەوەی بیرەوەری ئەو ڕۆژە بووە جێی بایەخ کە گرنگی بە مێژوو درا. لە سەدەی بیستەمدا، ڕۆڵی کتێبەکانی بیرەوەری، نەک هەر گەواهیدانێک بوو لەسەر ڕووداوە مێژووییەکان، بەڵکوو بە دیوێکی تردا خستنەڕووی دەروونناسی و ئەنترۆپۆلۆژیای مرۆڤە لە کات و ساتی نووسینەکەدا. 

هەر کەسایەتییەک ئامانجێکی دیاریکراوی هەیە لە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی. هەندێک، بیرەوەری وەک بەرگری لە خۆیان لە مێژوودا بە جێدەهێڵن و هەوڵ دەدەن پاساو بۆ ڕەفتار و کردار و هەڵوێستە سیاسییەکانی خۆیان بهێننەوە. هەندێکی تر، لە پاڵ باسکردنی وێستگەکانی ژیانی خۆیان و ڕۆڵ و کاریگەرییان لەناو ڕووداو و پێشهاتەکاندا، چەردەیەک لە مێژووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی وڵاتەکەیان دەخەنەڕوو. هەندێجاریش، نووسینەوەی ئەو بیرەوەرییانە لەسەر داوای ناوەند و پەیمانگەکانی توێژینەوەی سیاسی و مێژوویی دەبن کە بانگهێشتی سیاسەتوان و کەسایەتییە ناودارەکان دەکەن بۆ نووسینەوە و ڕێکخستنی ژیاننامەیان، یان ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕۆژنامەوانی و تیشک خستنەسەر وێستگەکانی ژیانی ئەو کەسایەتیانە.

هەندێجار، کەسایەتییە ناودارەکان لە سەردەمی خانەنشینیی خۆیاندا، بە نووسینەوەی بیرەوەرییەکانیان هەوڵ دەدەن بە باسکردنی ئەزموونی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی خۆیان، هەڵە و کەموکورتییەکانیان بخەنەڕوو، لەم ڕێگەیەوە ئەزموونی خۆیان لە حوکمڕانی و بەڕێوەبردندا بۆ نەوەکانی داهاتوو بگوازنەوە کە دەتوانین ئەمەیان بە گواستنەوەی ئەزموونی حوکـمڕانی لە قەڵەم بدەین. بێگومان ئەمەش گرنگیی تایبەتی هەیە بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو سوود لە هەڵەکانی پێشینانی خۆیان وەربگرن و کارو ئەرکە تەواونەبووەکانی ئەوان تەواو بکەن. 

یاداشت و بیرەوەرییەکان بە هەر پاڵنەر و ئامانجێک بنووسرێنەوە، بێگومان گەلێک زانیاریی بە سوودی سیاسی، کۆمەڵایەتی، سەربازی و ڕۆشنبیری و هتد لەخۆدەگرن کە لەلایەن مێژوونووسان و توێژەران و تەنانەت هاووڵاتیانی ئاساییشەوە بە بایەخەوە سەیر دەکرێن و کەڵکیان لێوەردەگیرێت.

بەدەر لەوەی کە ئەم جۆرە کتێبانە بەشێکی گرنگی مێژووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی گەلان دەخەنەڕوو، لەهەمان کاتدا زۆر جار گەلێک بەڵگە و دۆکیۆمێنت و وێنەی گرنگ و پێشتر نەبینراویش لەخۆدەگرن، کە ئەو بەڵگانە لەوانەیە تەنیا لە ئەرشیڤە کەسییەکاندا دەستبکەون. 

کوردستان بە درێژایی سەد ساڵی ڕابردوو گۆڕەپانی گەلێک ڕووداو و پێشهاتی گەورە و سەرنجڕاکێش بووە و گەلێک کەسایەتی گەورە و ناوداری تێدا هەڵکەوتوون، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان بیرەوەرییەکانی خۆیان نووسیوەتەوە و بۆ مێژوو و نەوەکانی داهاتوو بەجێیانهێشتوون. 

هەربۆیە گەلێک لاپەڕەی گرنگ و شاراوەی مێژوویان لەگەڵ خۆیان بردووەتە ژێر گڵ. لە کاتێکدا ئەو کەسایەتیانە ئەرکێکی گشتییان لەئەستۆ بووە، ئەو ڕووداو و پێشهاتانەی کە تێیاندا بەشدار بوون و ڕۆڵیان تێدا بینیون، بەشێکن لە مێژووی ئەم وڵاتە و هەق وابوو ئەو بەڕێزانە لایەنە شاراوە و نادیارەکانی مێژووی کوردستانیان بخستایەتە سەر کاغەز و ئەزموونی خۆیانیان بە ئەرێنی و نەرێنی بۆ نەوەکانی داهاتوو بگواستایەتەوە. پێموایە، ئەمە کەمترین ئەرکی ئەو بەڕێزانە بوو بەرامبەر بە گەلەکەیان، لە هەمان کاتدا بۆ خۆشیان پارێزەرێکی بەرگرییان لە مێژوودا بەجێدەهێشت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کەس بە خواست و ویستی خۆی دەستکاریی مێژوویان نەکات و بێگومان، گەواهیدانی ئەوان لەسەر ڕووداوەکان وەک سەرچاوەیەکی گرنگی مێژوویی سەیر دەکرا.

هەندێ کەسایەتی ناسراو و ناوداری کوردستان، وەک خوالێخۆشبووان مەلامستەفا بارزانی، قازی محەممەد، مام جەلال، د.قاسملوو، د.شەرەفکەندی، نەوشیراون مستەفا (هەرچەند بەشێکی نووسیوەتەوە)، سامی عەبدولڕەحمان و چەندین کەسایەتی دیکەی پلە یەکی کوردستان، کە هەر لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە تاکوو ئەم دواییانە کاراکتەری سەرەکی و گرنگی سەر گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان بوون و لە زۆربەی ڕووداو و پێشهاتەکاندا هەبوون و جێدەستیان دیارە، گەنجینەیەکی گرنگی مێژووی ئەم وڵاتە بوون کە بە داخەوە بەهۆی نەنووسینەوەی یاداشت و بیرەوەرییەکانیان، چەندین سەرچاوەی گرنگ و دانسقە و دەستە یەک سەبارەت بە مێژووی هاوچەرخی کوردستان لەدەستچوون. هیوادارم بابەتی نووسینەوەی بیرەوەری لەلایەن سیاسەتوانان و کەسایەتییە ناودار و خاوەن ئەزموونەکانی کوردستان ببێتە نەریت، ئەوانەی کە ئێستا لە ژیاندا ماون، قۆڵی هیممەتی لێ هەڵبماڵن و بیرەوەرییەکانیان بە ڕاشکاوی و بە جورئەتەوە بنووسنەوە و، وەک سەرچاوەیەکی گرنگی مێژوویی و سیاسی بۆ نەوەکانی ئەمڕۆ و داهاتووی کوردستانی بەجێبهێڵن، هەتا ئەمانیش سوود لە لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی ئەزموونی ئەوان وەربگرن و هەڵەکان دووبارە و چەندبارە نەکەنەوە. هەروا دەکرێ ناوەندەکانی توێژینەوەی سیاسی و مێژووییش لەم بوارەدا هاندەر و دەستپێشخەر بن و، بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئەو کەسایەتیانە پاڵنەریان بن بۆ نووسینەوەی بیرەوەرییەکانیان و لە چاپدانیان، هەتا بکەوێتە بەردەستی خەڵک و بۆ مێژووش بمێنێتەوە. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1157 ژمارەی بینین
بابەتی زیاتری ئازاد وەڵەدبەگی
کەرکووک لەنێوان بەرداشی پارتی و یەکێتی

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.157 seconds