وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

دۆزینەوەی چارەسەرێكی تر بۆ كێشەی كەركووك

لەلایەن عارف قوربانی 29/1/2019
عارف قوربانی
عارف قوربانی
مەبەستم لەم وتارە دۆزینەوەی چارەسەر نییە بۆ كێشە كاتییەكانی ئێستای كەركووك و لەوبارەیەوە بژارەی جۆراوجۆرمان خستووەتە روو، لە زەروورەتی دانانی پارێزگارێكی كورد و چارەسەری ناكۆكیی نێوان پارتی و یەكێتییەوە بۆ چۆنێتیی بەڕێوەبردنی، لە دۆزینەوەی رێگایەكەوە بۆ رازیكردنی بەغدا بە هەڵگرتنی حوكمی سەربازی لەسەر شارەكە و گەڕانەوەی كەركووك بۆ پێش هاتنی داعش. گریمان ئەمانە هەمووی جێبەجێكران، ئایا چارەسەری كێشەی كەركووك هەر ئەوەیە پارێزگارەكەی كورد بێ‌ و ئاسایشی شارەكە لە دەستی پۆلیس بێ‌ نەك سوپا؟ دۆخەكە بگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 و ئیتر تەواو؟ ئەی پێش ئەو وادەیە و نزیك بە سەدەیەك ململانێی نێوان كورد و بەغدا لەسەر چی بوو؟

كێشەی كەركووك، كرۆكی كێشەی كوردە لە عێراق. بە درێژایی نزیك لە سەت ساڵی رابردوو، چەندین رێگا گیراونەتەبەر بۆ چارەسەری ئەم مەسەلەیە، ئەنجامەكەی روونە كە چەند چووبینە پێش و لە چارەسەر نزیك كەوتبینەوە، هەلومەرج و دۆخێكی تایبەت گەڕاندوویەتییەوە بۆ خاڵی سەرەتا. ئایا دوای سەت ساڵ لە ململانێ‌ ئومێد هەیە بەو شێواز و میكانیزمانەی رابردوو، یان ئەو پرەنسیپەی كە لە دەستووری عێراقدا لەسەری رێككەوتووین، كۆتایی بەم كێشەیە بێت؟ ئەگەر ئەم رێگەیەش بە بنبەست گەیشت، ئایا درێژە بە دووبارەبوونەوەی هەمان رێگاكانی پێشووتر دەدەین، یان بەدوای بژارەی جیاوازدا دەگەڕێین؟ ئایا ئاسۆیەك هەیە بۆ دۆزینەوەی رێگەیەكی تر بۆ چارەسەری ریشەیی كێشەی كورد لەم وڵاتە؟ لەكاتێكدا چارەسەر تەنیا لای كورد نییە و ئێمە لایەنێكی كێشەكەین. ئایا بەرانبەرەكانمان ئارەزووی چارەسەر دەكەن، یان لەڕاستیدا ئایا كوردیش دەیەوێ‌ ئەم كێشەیە چارەسەر بێت، یان وەك سەردار و سیاسییەكانی عەرەب لە مەسەلەی فەلەستین، پێویستیان بە مانەوەی كێشەكەیە بۆ ورووژاندنی هەست و سۆزی نەتەوەیی؟ 

ئێمە وا نزیك دەبینەوە لە سەت ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقدا، لە دروستبوونی ئەم دەوڵەتەشەوە بەهۆی ئەوەی بێ‌ رەزامەندی و خواستی خۆمان لكێندراوین پێوەی، سەت ساڵە لە ململانێداین. وەك مەیلی بەعێراقیبوونیشمان نەبوو، ئەوە نەبێت بە پێكەوەژیانێكی ئاشتیانە و دەستەبەركردنی مافی هاووڵاتیبوون ئارەزووی مانەوە بۆ كۆمەڵگەی كوردی دروست بكەن، بەپێچەوانەوە نەتەوەی سەردەست بەردەوام هەوڵی سڕینەوەی كوردی داوە. بۆیە لە چركەساتی لەدایكبوونی دەوڵەتەكەوە ئەم كێشەیە سەری هەڵدا و وا نزیك دەبێتەوە لە یەك سەدە لەگەڵ تەواوی دەسەڵاتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق لە ململانێیەكی خوێناویداین. ئایا دەمانەوێ‌ لە شوێنێكدا خاڵێك دابنێین و كۆتایی بەم كێشەیە بێت، یان دەچینە ناو سەدەی دووەمی تەمەنی كێشەكەوە؟ ئەمانە و زۆر پرسیاری تر پێویستە بخرێنەڕوو، ئەركیشمانە بەدوای وەڵامەكانیدا بگەڕێین.

هیچكات لە خۆمان نەپرسیوە ئەگەر چارەسەرێكی جیاواز بۆ مەسەلەی كەركووك بدۆزرێتەوە، ئایا دەبێتە یارمەتیدەر لە چارەسەرە گشتییەكەی كێشەی كورد لە عێراق؟ دەمانەوێ‌ بە جیا كێشەی كەركووك چارەسەر بكرێت، یان هاوشێوەی قودس پێویستمان پێیەتی بۆ درێژەدان بەمانەوەی ئەم مۆدێلەی ناسیۆنالیزمی كوردی؟ خەڵكی كەركووك بەتایبەت كوردەكەی، تا كوێ‌ بەدوای ئەم ئاراستەیەدا دێن، لەكوێدا ئیستێك دەكەن و دەڵێن ئیتر بەسە؟ ئایا كەركووك تا كەی بەرگەی ئەوە دەگرێت لە نێوان ململانێی بەغدا و هەرێم و لە نێوان هەردوو رەوتی هەولێر و سلێمانی، تۆپتۆپێنی پێبكرێت؟ لە چ دۆخێكدا كەركووكییەكان دێنە پێشەوە و داوا دەكەن خۆیان چارەسەری كێشەی خۆیان بكەن؟ ئایا لە واقیعدا كێشەكە كێشەی كەركووكییەكانە، یان كێشەی خەڵكی كوردستانە؟ ئایا دەكرێت كێشەی كەركووك لە مەسەلە گشتیەكەی كورد لە عێراق جیا بكرێتەوە و چارەسەرێكی جیاوازی بۆ بدۆزرێتەوە؟

ئەگەر وەك كێشەیەكی جیاوازیش تەماشای مەسەلەی كەركووك بكرێت و بڕیاربێ‌ چارەسەرێكی تایبەت بە كێشەی كەركووك پەیڕەو بكرێت، ئایا بەرچاومان روونە لەوەی ئەو شێوازی چارەسەرەی لە مادەی 140ی دەستووری عێراقدا هاتووە، بۆ ئێستا و ئایندەی كەركووك دەتوانێ‌ وەڵامدەرەوەی كێشەكانی بێت؟ ئایا هیچ ئاسۆیەك هەیە بەوەی دۆخی عێراق هاوشێوەی كەوتنی سەدام دەرفەتێكی تر بۆ كورد بڕەخسێنێتەوە لە كەركووك؟ یان چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت هەلومەرجێكی تری هاوشێوەی هاتنی داعش، هاوكێشەكانی ئێستای كەركووك بە قازانجی كورد بگۆڕێت؟ وەك گریمانەیەك ئەگەر ئەمانەش رووبدەنەوە، ئایا بە جێبەجێكردنی مادەی 140 دەتوانرێ‌ كەركووك بخرێتە سەر هەرێمی كوردستان؟ ئەگەر دۆخێكی تری هاوشێوەی كەوتنی سەدام لە عێراق رووبدات، كورد دەتوانێ‌ كەركووك وەرگرێتەوە؟ بەهاتنەوەی داعش یا دروستبوون و سەرهەڵدانی هەر گروپێكی تری تیرۆریستی كە لە عێراقدا چاوەڕوانكراوە، كورد دەتوانێ‌ چی بكات بۆ وەرگرتنەوەی كەركووك؟ 

لە رابردوودا و بەدیاریكراوی دوای كەوتنی سەدام تا 16ی ئۆكتۆبەری 2017، بە زۆر فاكت و راستی دەتوانرێت بسەلمێنرێت كە زیاتر لە جارێك دەرفەتی ئەوە هەبووە كورد كەركووك بخاتە سەر هەرێمی كوردستان. بەڵام تازە ئەو دەرفەتانە تێپەڕین و بوون بە زەمەنێكی رابردوو. تەنانەت لە دووبارەبوونەوەی هەمان ئەو هەلومەرجانەی نێوان ئەو 14 ساڵە روویانداوە، كورد ناتوانێ‌ كەركووك وەرگرێتەوە. چونكە لێكەوتەكانی ئەو 14 ساڵە چارەسەری كەركووكی زۆر سەخت كردووە. مەگەر لە حاڵێكدا سیاسەتی نێودەوڵەتی وەك چارەسەرێكی مامناوەند بۆ پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان، عێراق بۆ سێ‌ ناوچەی شیعی، سوننی و كورد وەك سێ‌ هەرێمی فیدراڵی دابەش بكات. یان دۆخێك دروست بێت عێراق هەڵبوەشێتەوە. ئەگەرنا بەهیچ لەو رێكار و رێگایانەی كە پێشتر تاقیكراونەتەوە، ناتوانرێت كەركووك و هەرێمی كوردستان یەكبخرێن. 

ئەی كەواتە تەگبیر چییە؟ كورد چ بژارەیەكی هەیە بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە؟ یاری لەگەڵ زەمەن دەكات، یان وەك پرۆسەیەكی ئاڵۆزی بەردەوام خوێن دەكاتە سووتەمەنیی درێژەپێدانی؟ ئەگەر لە دۆخێكی وەك ئێستا چارەسەری بۆ نەدۆزرێتەوە، چ گەرەنتییەك هەیە كە لە قۆناغەكانی داهاتوودا كورد توانای تەرحكردنی بژارەی تری دەبێت؟ یان چ دڵنیاییەك هەیە كە گرتنەبەری رێگاكانی داهاتوو بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە، قوربانی و مەینەتییەكانی كەمتر دەبن لەوانەی رابردوو؟ 

بەئومێدم ورووژاندنی ئەم پرسە و گەڕان بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارانە ئەوەی لێبكەوێتەوە كە دەسەڵاتدارانی كورد، نوخبەی رۆشنفكر و ئەوانەی دەیانەوێ‌ سبەینێمان لە دوێنێ‌ نەچێ‌، چەند كۆنفرانسێك سازبكەن بۆ یەكخستنی هەڵوێستی كورد لە دەستبردن بۆ رێگەیەكی تری بەدیل بۆ چارەسەری كێشەی كەركووك. پاشان لەگەڵ توركمان و عەرەب بكەونە گفتوگۆ بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی تری سیاسی بۆ چارەسەری ریشەیی ئەم كێشەیە كە ئێستا و پاش نزیك بە سەت ساڵ تێپەڕبوون لە سەرهەڵدانی كێشەكەی، دەركەوت هەموو ئەو رێگەچارانەی پێشتر بە بنبەست گەیشتوون. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : كەركووك
3094 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.234 seconds