وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

بارزانی و تاقیکردنەوەی دەوڵەتی کوردی

لەلایەن عادل باخەوان 29/9/2016
عادل باخەوان
عادل باخەوان

به‌درێژایی نۆ مانگی رابردوو، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، له‌ چه‌ندین چاوپێکه‌وتن و گوتاردا، پرسی ده‌وڵه‌تی کوردیی ورووژاندووه‌ و به‌رده‌وام ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئێستا هه‌لومه‌رجه‌که‌ ته‌واو له‌باره‌ بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. له‌ دوایین چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (لۆمۆند)ی فه‌ره‌نسی، که‌ له‌ 9ی سێپته‌مبه‌ری 2016 دا بڵاوکرایه‌وه‌، هه‌مان پرس ده‌ورووژێنێت و ده‌ڵێت: "ئه‌م پرسه‌ له‌ هه‌موو حیزبه‌کان و که‌سه‌کان گرنگتره‌ و هه‌موو کورد یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی". له‌م گۆشه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی من به‌خێرایی له‌سه‌ری ده‌وه‌ستم، پرسی "چاکه‌" و "خراپه‌"ی ده‌وڵه‌تی کوردی نیه‌، ئه‌مه‌ بۆ ئه‌و رۆشنبیرانه‌ به‌جێده‌هێڵم که‌ خۆیان وه‌ك "دادوه‌ر" ده‌بینن و ده‌خوازن بڕیاری ئه‌خلاقی له‌سه‌ر فاکته‌کان بده‌ن. ئه‌وه‌ی من له‌سه‌ری ده‌وه‌ستم ئەو تاقیکردنه‌وه‌یەیە کە بارزانی‌ له‌ وانه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردیدا تێیدایە. ئایا به‌ڕاست بارزانی ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تی کوردی دابمه‌زرێنێت؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ش بارزانی ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌م سێ "چه‌مک"ی سه‌ره‌کیه‌وه: راستگۆیی سیاسی، کۆده‌نگیی سیاسی، به‌کارهێنانی سیاسی.

راستگۆیی سیاسی

رووبه‌ری سیاسی، وه‌ك هه‌ر رووبه‌رێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ مانا فراوانه‌که‌ی، خاوه‌نی کۆمه‌ڵێك‌ به‌ها و نۆرم و دۆگمی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و هه‌موویان پێکه‌وه‌ شتێك به‌ناوی سیستمی سیاسی دروستده‌که‌ن. راستگۆیی سیاسی، ئەگه‌ر نۆرم و دۆگمی نێو ئه‌م سیستمه‌ش نه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌و به‌ها گه‌ورانه‌ی هه‌ر ئه‌کته‌رێك له‌ده‌ستی بدات، به‌شێکی گه‌وره‌ له‌ سه‌رمایه‌ی ره‌مزیی خۆی له‌ده‌ستده‌دات. راستگۆیی سیاسی کرده‌یه‌کی به‌هێزی وایه‌ که‌ مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگەیه‌ك ده‌باته‌وه‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌کرێت "راست" بن و شیاوی ئه‌وه‌بن باوه‌ڕیان پێبکرێت. به‌ گوزارشتێکی دیکه‌ راستگۆیی سیاسی بریتییه‌ له‌وه‌ی که‌ که‌سی گوێگر چیدی گومان ناکات له‌ "وتنه‌کانی" که‌سی "قسه‌که‌ر"، چونکه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت "باوه‌ڕپێکراون" و "گوتنێك" به‌رهه‌مناهێنێت که‌ جێگەی "باوه‌ڕپێکردن" نه‌بێت. لێره‌وه‌ سیاسیی راستگۆ ده‌بێت به‌و که‌سه‌ی که‌ "گوتراوه‌کانی" به‌ زنجیره‌یه‌ك له‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگەی گومان نین.

بارزانی له‌ ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیدا، ته‌واوی مێژووی نه‌ك هه‌ر حیزبه‌که‌ی و بنەماڵه‌که‌ی، به‌ڵکو خودی خۆیشی خستووەته‌ به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خته‌وه: تاقیکردنه‌وه‌ی راستگۆیی سیاسی له‌سه‌ر پرسی ده‌وڵه‌تی کوردی. له‌ چاوپێکه‌وتنێکی هه‌ردوو ته‌له‌فزیۆنی رووداو و کوردستان 24 دا ده‌ڵێت: "من ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بم کە کاتی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردستانه‌، سه‌رکێشی به‌ نه‌ته‌وه‌که‌مه‌وه‌ ناکه‌م". له‌نێو ئه‌م هۆڵی تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا، بارزانی وه‌ك خود، وه‌ك بنه‌ماڵه‌، وه‌ك حیزب، ده‌کرێت به ‌دوو شێوه وه‌ڵامی پرسیاری "تاکوێ راستگۆیه‌ له‌گه‌ڵ دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردیدا" بداته‌وه‌ و هه‌ڵبژاردنی هه‌ریه‌کێك له‌و دوو وه‌ڵامه‌ش کۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجام به‌دوای خۆیدا راده‌کێشێت.

وه‌ڵامی یه‌که‌م: کۆده‌نگیی سیاسی

پێش هه‌ر چاودێرێکی کێڵگه‌ی سیاسیی کوردی، بارزانی باشتر هوشیاره‌ به‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ته‌نیا له‌ هه‌ولێر و دهۆک دروستناکرێت و پارتی دێموکراتی کوردستانیش به‌ته‌نیا ناتوانێت فه‌رمانێکی "مێژوویی" له‌مشێوه‌یه‌ جێبه‌جێ بکات.

بارزانی که‌سێکی په‌راوێزکراو نییه‌ که‌ ژیانی له‌نێو ئه‌شکه‌وته‌کانی خێڵێکدا به‌سه‌ربه‌رێت. به‌ڵکو ئه‌و ئه‌کته‌ره‌ سیاسییه‌یه‌ که‌ به‌شێکی گرنگی ژیانی له‌نێو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیپلۆماسیه‌تی جیهانیدا به‌سه‌رده‌بات و ده‌زانێت به‌بێ کۆده‌نگیی نیشتمانی له‌نێوان زۆنی زه‌رد و زۆنی سه‌وز و نیلیدا، زۆر ئه‌سته‌مه‌ وه‌ڵامێکی "ئه‌رێنییانه‌ی" پرسیاره‌ کوشنده‌که‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی بدرێته‌وه‌، به‌ڵام کۆدهن‌گیی نیشتمانی چییه؟ 

کۆدەنگیی نیشتمانی بریتییه‌ له‌ رێککه‌وتنی نێوان هێزه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگەیه‌ك. کۆدەنگی رێککه‌وتنێکی ئه‌رێنییانه‌ی ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌یه‌ که‌ پێکه‌وه‌ له‌سه‌ر سفره‌ی ئامانجێکی باڵا کۆده‌بنه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی "پێکه‌وه‌" بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی ئامانجه‌ باڵاکه‌ بده‌ن. ئه‌کته‌ره‌کانی نێو رێککه‌وتنی بیناکراو له‌سه‌ر کۆده‌نگی، سیستمی ئاماده‌باشیان له‌سه‌رپێیه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌موو میکانیزمێك بخه‌نه‌ خزمه‌تی جێبه‌جێکردنی ئامانجه‌ باڵاکه‌وه‌ و قوربانی به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ بده‌ن که‌ پێش کۆده‌نگی وه‌ك "هێڵی سوور" ته‌ماشایانده‌کرد.

ئەگه‌ر بڕیاربێت له‌ خه‌یاڵدانی سیاسیی بارزانیدا، بارزانی وه‌ك خود، وه‌ك بنه‌ماڵه‌، وه‌ك پارتی، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ئه‌و ئامانجه‌ باڵایه ‌بێت که‌ ده‌بێت کۆده‌نگیی نیشتمانیی له‌سه‌ر بکرێت، ده‌بێت له‌م پێناوه‌دا ئاماده‌بێت هه‌موو قوربانییه‌ك بدات، به‌ هێڵه‌ سووره‌کانیشیه‌وه‌. به ‌زمانێکی ساده‌تر ده‌بێت له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌کانی زۆنی سه‌وز و نیلیدا رێککه‌وێت. بارزانی له‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌ختدایه: ئایا ئاماده‌یه‌ له‌پێناوی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردیدا سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا بکات، ده‌رگای په‌رله‌مان بۆ یوسف محەممه‌د بکاته‌وه‌، وه‌زیره‌ ده‌رکراوه‌کانی گۆران بخاته‌وه‌ شوێنه‌کانی خۆیان؟ هه‌موومان ده‌زانین که‌ چه‌ند ئه‌م هه‌نگاوانه‌ له‌سه‌ر کۆی هه‌سته‌کانی بارزانی و پارتی قورسن، به‌ڵام ئایا ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ خه‌یاڵدانی ئه‌ودا ئه‌وه‌نده‌ ده‌هێنێت که‌ ئه‌و هه‌موو قوربانییانه‌ی له‌پێناودا بدات یان نا؟ ئەگه‌ر بارزانی به‌ ئه‌رێنی وه‌ڵامنه‌داته‌وه‌، به‌دڵنیایه‌وه‌ کۆدەنگی دروستنابێت. لێره‌وه‌ گریمانه‌ی دووه‌م هه‌ژموون به‌سه‌ر، نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا وێنه‌ی بارزانی له‌نێو خه‌یاڵدانی ده‌ستەجه‌معیی کوردیدا، به‌ڵکو وێنه‌ی بارزانی له‌نێو کرده‌ی شرۆڤه‌کردنی  چاودێره‌ جیهانییه‌کانیشدا ده‌کات: بێگومان مه‌به‌ست له‌ گریمانه‌ی به‌کارهێنانی پرسی ده‌وڵه‌تی کوردی بۆ گوشینی چه‌ند لیمۆیه‌كه‌، له‌وانه‌ لیمۆی یه‌کێتی و گۆڕان، تا دوا دڵۆپ.

وه‌ڵامی دووه‌م: به‌کارهێنانی سیاسی

به‌کارهێنانی سیاسی بریتییه‌ له‌و دیارده‌یه‌ی که‌ که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی یان حیزبێکی سیاسی رووداوێكی مه‌زن یان پرسێکی مه‌زن "ئیستیغلال" ده‌کات و له‌ رووبه‌ره‌ گشتییه‌کاندا وه‌ك کارتی فشار به‌کاریده‌هێنێت و هه‌رکاتێکیش به‌رانبه‌ره‌کانی ناچارکرد به‌وه‌ی مل بۆ داواکارییه‌کانی بده‌ن. ئیتر به‌ئاسانی رووداوه‌ مه‌زنه‌که‌ یان پرسه‌ مه‌زنه‌که‌ ده‌خاته‌ نێوان دوو که‌وانه‌، تا ئه‌وکاته‌ی سه‌رله‌نوێ پێویستی به‌وه ‌ده‌بێت به‌کاریبێنێته‌وه‌.

بارزانی هوشیاره‌ له‌وه‌ی که‌ چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی کوردستان، چ له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و چ له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش، سه‌دان چاودێر هه‌ن و گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌ پرسی ده‌وڵه‌تی کوردی لای بارزانی، جگه‌ له‌ کارتێکی فشار هیچ شتێکی دیکه‌ نییه‌ و، له‌ بیست و پێنج ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام ئه‌م کارته‌ی بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن، دۆشین یان گوشینی به‌رانبه‌ره‌کانی به‌کارهێناوه‌. تاقیکردنه‌وه‌ گه‌وره‌که‌ی راستگۆیی بارزانی له‌به‌رده‌م هه‌رسێ ئاسته‌که‌دا (ناوخۆیی، ناوچه‌یی، جیهانی) ئێستا گه‌یشتوه‌ته‌ دووڕیانێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه: یان ئه‌وه‌یه‌ بارزانی هه‌موو قوربانییه‌کان له‌پێناوی دروستکردنی کۆده‌نگیی نیشتمانیدا ده‌دات و پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌کانی دیکەدا ده‌وڵه‌تی کوردی راده‌گه‌یه‌نێت یان له‌کۆتاییدا ئه‌مه‌ ناکات و ئه‌و هه‌سته‌ لەلای هه‌مووان دروستده‌کات که‌ پرسی ده‌وڵه‌تی کوردی ته‌نیا کارتی فشاره‌ له‌به‌رامبه‌ر رکابه‌ره‌کانیدا و هیچیدیکە. له‌ دۆخێکی وادا به‌دڵنیاییه‌وه‌ بارزانی له‌ تاقیکردنه‌وه‌ مه‌زن و مێژووییه‌که‌دا ده‌رناچێت و درئه‌نجامه‌کانیشی له‌سه‌ر ئاستی دوورمه‌ودادا دراماتیکانه‌ به‌سه‌ر خۆی و حیزبه‌که‌یدا ده‌ردەکه‌ون.

کۆمێنتەکان

 
احمد حسن زێرۆ | 1/10/2016
پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌ هه‌ر كه‌سێكی سیاسی ودبلۆماسی جیهانی بپرسی پێت ده‌لێت ئه‌وه‌ پرسێكی ناوخۆییه‌وپه‌یوه‌ندی به‌ خۆتانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌واتا تاقیكردنه‌وه‌كه‌ له‌ خۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات ! كاتی خۆی مه‌لا مسته‌فای ره‌حمه‌تی ده‌یووت له‌ده‌رگای هه‌ر ده‌وله‌تێكم دابێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد بووه‌ بۆیه‌ سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ هه‌ر وولاتێك له‌ پێشه‌كیدا ده‌بێ بۆ به‌رژه‌وندی كوردبێ واباشه‌ لایه‌نه‌كانیش گومانی خه‌رابیان نه‌بێت . هه‌روه‌ها بارزانی ووته‌یه‌كی زۆر به‌نرخی هه‌بوو كه‌ ده‌یووت شانازیه‌ بۆ مرۆڤ خزمه‌تكاری میلله‌تی خۆی بێت . خۆ ده‌كرێ بۆ ئه‌م پرسه‌ كاك مسعود بۆ خۆی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات به‌ كاك نه‌وشیروانیشه‌وه‌ چونكه‌ مرۆڤه‌ گه‌وره‌كان خاوه‌نی په‌یامی گه‌وره‌ن .ئینجا دواتر تاقیكردنه‌وه‌كه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت .
نیشانەکردن : بارزانی
13077 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.406 seconds