وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

لەدایكبوونەوەی كورد

لەلایەن ئاکۆ محەممەد 29/9/2017
ئاكۆ محەممەد
ئاكۆ محەممەد

گشتپرسی باشووری كوردستان ، دەكرێ ببێتە خاڵێكی نوێ بۆ گفتوگۆكردنی ئەو دەوڵەتانەی كە كوردستانیان پێوەبەستراوە و، رۆژ لەدوای رۆژ و ساڵ لە دوای ساڵ یاری بەكات دەكەن بۆ دواخستنی چارەسەری كێشەی كورد و ، هێشتنەوەی بندەستی كورد و دڵەڕاوكێی خۆیان . ئێستا ئەوكاتەی كە هەموو بەڕاستگۆیی و كراوەیی قسە لەگەڵ خۆیان و كورد بكەن . ئەو قسەكردنە لەو رۆژگارەدا لەگەڵ كورد بەهەڕەشەكردن وادەكات كە پەرچەكرداری كورد ببێتە راپەڕینێكی سەرتاسەری ، بەڵام بەشێوەی عاقلانە و ئاشتیانە دەكرێ ببێتە مایەی چارەسەرێكی زۆر هێمنانە كە پێشكەوتنی زیاتری ئەو ناوچەیەی بەدوادابێت . عێراق و توركیا و ئێران ، لەجیاتی ئەوەی بیر لەوە بكەنەوە پیلان و پلان دژی كورد دابنێن ، دەبێ بیر لەگفتوگۆكردن لەگەڵ كورد بكەنەوە و پلانی خۆیان بەبێ پێچوپەنا بۆ چارەسەكردنی كێشەی كورد لە وڵاتەكانیاندا بخەنەڕوو.

گشتپرسی باشووری كوردستان ، بندەستی كوردی بەبیر هەموو جیهان هێنایەوەو، مەترسی گەورەی بندەستیی كوردی بۆ دەوڵەتە داگیركەرەكانی كوردستان دروستكردووە . ئێستا كە هەردوو بەشی باشوور و رۆژئاوای كوردستان لەژێر دەسەڵاتدارێتی داگیركاری رزگاریان بووە ، گشتپرسی باشووری كوردستان قۆناخێكی تازەی لە بزووتنەوەی رزگاری نەتەوەیی كورددا هێناوەتە پێشەوە ، هەروەها سەركردایەتییەكی مێژووییشی بۆ ئەو قۆناخە مێژووییە دروستكردووە . پێشتر زەحمەتبوو بانگەوازێكی راپەڕین بۆ هەموو پارچەكانی كوردستان لە یەك شوێنەوە دەربكرێت ، بەڵام ئێستا زۆر ئاسانبووە . لەبەرئەوەش تائێستا بەدرێژایی تەمەنی خۆم هەستمنەكردووە كورد ئەوەندەی ئەمڕۆ بەهێزبووبێت .

گشتپرسی باشووری كوردستان لەوانەیە بەلای هەندێ كەسەوە ، پرۆسەیەكی نێوخۆیی خەڵكی باشووری كوردستان بووبێت لەسەر چارەنووسی خۆی لەگەڵ عێراقدا ، بەڵام لە راستیدا ، ئەو پرۆسەیە زیاتر لە باشووری كوردستان ، گیانی نیشتمانپەروەری و شۆڕشگێڕی و رازینەبوون بە بندەستی لە پارچەكانی دیكەی كوردستاندا دروستكردووە . ئێستا كوردستان لەهەموو كات گەرمتر و ئامادەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دووژمنەكانی . ئێستا لەهەموو كات زیاتر پارچەكانی كوردستان بوونەتە قوڵایی ستراتیژی راستەقینەی یەكتر . بەبێ دوودڵی دەتوانم بڵێم ئێستا دەكرێت لە هەموو پارچەكانی كوردستان "بەهاری كوردی" دەستپێبكات .

ناوەندی ئەو بووژانەوە نەتەوەیی و سیاسییەی كورد، باشووری كوردستانە ، بۆیەش ئێستا پێكەوەكاركردنی پارتە سەرەكییەكانی باشووری كوردستان بەشێوەیەكی رۆژانە پێویستییەكی ژیانی و ستراتیژییە بۆ كورد . زۆر گرنگە ئێستا بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، بەیەك پلە لە پارتی دیموكراتی كوردستان ، یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، بزووتنەوەی گۆڕان ، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان نزیكبێت . زۆریش پێویستە ئێستا دانیشتنی زیاتر لەگەڵ توركمان ( بەبەرەی توركمانیشەوە) ، مەسیحییەكان ، عەرەبە نیشتەجێیەكانی كوردستان بكرێن . هەروەها كوردانی ئێزدی دوورنەبن لەهیچ بڕیار و پلانێكی داهاتوو .

گرەوكردن لەسەر سەرنەگرتنی گشتپرسی باشووری كوردستان چەندە لەسەر گوشارە دەرەكییەكان بوو ، ئەوەندەش گرەوی عێراق و دەوڵەتانی دەوروبەر ، بەتایبەتی ئێران لەسەر سلێمانی بوو . بەشداری سلێمانی مایەپووچی ئەو گرەوكردنەی نیشاندا . بەڵام ئێستا دەبێ زیاتر كار لەسەر بەناوەند گرتنی سلێمانی بكرێت لە هەنگاوە داهاتووەكانی باشووری كوردستاندا . ئێستا لەهەر كوردێكیش بپرسی ، دەڵێ سەركەوتنی كورد لە پاراستنی كەركووك و شنگال و ناوچەكانی دیكەی سنوورییە لە دەست هێرشی میلیشیاكانی شیعە ، لەبەرئەوە بەشداریپێكردنی بەرپرس و كەسایەتییەكانی ئەو ناوچانە لە گفتوگۆ ناوخۆییەكانی داهاتوودا زۆر گرنگە ، بەبێ رەچاوكردنی هەڵوێستەكانیان پێش رۆژی 25/9/2017 .

هەڕەشە ئاشكراكان و پیلان و پلانە نهێنییەكانی عێراق و توركیا و ئێران لە دژی كورد ، تەنیا لەبەرئەوە نییە كە باشووری كوردستان گشتپرسی ئەنجامداوە ، لەبەرئەوەیە چونكە گشتپرسی باشووری كوردستان بووەتە لەدایكبوونەوەیەكی نوێی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی كوردستان و بەرزكردنەوەی هەستی نەتەوەیی و راپەڕین لەلای نەتەوەی كورد لە هەردوو بەشی رۆژهەڵات و باكووری كوردستانیش . ئەوە چەند ساڵێكە باشووری كوردستان بە كەركووكەوە ئازادە و رۆژئاوای كوردستان بەهەر جۆرێك بێت لەژێر دەسەڵاتی داگیركەری سووریادا نەماوەو كەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی كوردەوە ، ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی كوردستان لەوكاتەدا بۆ هەردوو بەشی رۆژهەڵات و باكووری كوردستان وەك هەڵكردنەوەی داینامۆی راپەڕینی نەتەوەی كوردە لەو دوو بەشەی كوردستاندا ، كە لەو رۆژانەدا دەتوانێ زۆر بەهێزەوە دەستپێبكات ، بەتایبەتی ئەگەر هەردوو دەوڵەتی ئێران و توركیا بەوشێوەیە هێستێریاییەوە بەردەوامبن لە دژایەتیكردنی نەتەوەی كورد لە باشووری كوردستان .

نەتەوەی كورد بە ئەنجامدانی گشتپرسی لە باشووری كوردستاندا ، پێناسەیەكی دیكەی نەتەوەی كوردی لەسەردەمی جیهانگیری و پێشكەوتنی میدیایی و سۆشیالمیدیادا دایەوە بە هەموو جیهان ، ئەوە ناساندنەوەیەكی تازەی نەتەوەی كوردە بۆ جیهان . ئەوەش بۆ كورد زۆر گرنگە ، چونكە كورد و نەتەوە بندەستەكانی دیكەش زۆر لەمێژە ئەوە دەزانن كە دەوڵەتان و نەتەوەیەكگرتووەكان ( راستتر بڵێین دەوڵەتە یەكگرتووەكان) ، ئەوانن درێژە بەو نادادپەروەرییە دەدەن كە لە جیهاندا هەیە ، بەڵام لەهەمانكاتدا ئێستا نەتەوەكانی جیهانیش سیاسەت و بڕیارەكان لەجیهاندا دروستدەكەن ، نەك تەنیا دەوڵەتەكان .

تائێستا لەمێژووی نوێدا نەبووە دەوڵەتێك توانیبێتی نەتەوەیەك لەنێوببات ، لە مێژووشدا نەبووە بزووتنەوەی نەتەوەیی و گەلێری نەتەوەیەك لەسەر خاكەكەی سەرنەكەوێت . كورد ئەمڕۆ لەسەر پێیە ، چونكە رۆحی نەتەوەیی تێدا ژیاوەتەوە و دەزانێت بندەستە و دەبێ ئازادببێت . لەهیچ دەقێكی ئایینی و یاساییدا نەهاتووە كە نەتەوەی عەرەب و تورك و فارس دەبێ سەت لەسەت ئازادبن ، بەڵام دەبێ كورد بیست لە سەت ئازادبن ، ئێستا دوای 25ی ئەیلوول هەموو كورد ئەو راستییە چووەتە مێشكییەوە لێینایێتەخوارەوە .

نیشانەکردن : گشتپرسی
35074 ژمارەی بینین
بابەتی زیاتری ئاکۆ محەممەد
پلانی كوردستان و هەنگاوی بەغدا

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 22/01/2018 10:52:36 ص
ته جروبه و رووداوه کانی باشووری کوردستان ئه م راستیه مان بو مسوگه رده کا که باشترین ریگه بو کورده کانی سوریا ئه وه یه ده س به دانوستانی جیدی و به هه...
عەفرین لەبەردەم ‌هەڕەشەی جەنگ و کاولکاریدا
| دوێنێ کاژێر 09:12 | (1)
ر ه شید | 22/01/2018 10:42:38 ص
ده س خوش ، سالیانیکی دور و دریژ ئیران به حکوومه ته که ی حه مه ره زاشاشه وه پشتیوان و شه ریکی ستراتیجیکی کوردی عیراق بوو و به لام له سالانی دواییدا...
تاران نیوەی رێگایە
| دوێنێ کاژێر 09:02 | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
Nabaz Qdir
Nabaz Qdir | 22/01/2018 07:24:30 ص
dast xosh zor jawan mamalat lagal daqakat krdwa
خاوەنشكۆ
| 21/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نزیكەی 30 هاونیشتمانی دهۆك لەنێوان توركیا و یۆنان بێسەروشوێنن 4 کاژێر لەمەو بەر |

نزیكەی 30 هاونیشتمانی دهۆك لەنێوان توركیا و یۆنان بێسەروشوێنن

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران: شوێن نەماوە زۆرتر
تۆپخانەکانی تورکیا رۆژئاوای عەفرین تۆپباران دەکەن 5 کاژێر لەمەو بەر |

تۆپخانەکانی تورکیا رۆژئاوای عەفرین تۆپباران دەکەن

شەڕ و پێکدادان و بۆردوومانی فڕۆکەکانیش بەردەوامە زۆرتر
کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بە هەواڵی خۆش و ناخۆش دەستپێدەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس بە هەواڵی خۆش و ناخۆش دەستپێدەکات

" لە ساڵی 2018 و 2019ـیشدا گەشەی ئابووری بەردەوام زۆرتر
0.422 seconds